ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 12

بودیزم

بودیزم یەکێکە لە ئایینەکانە نیمچەدوورگەی ھیندستان و بریتیە لە کۆمەڵێک لە سوننەت، بڕوا، عەمەلی ئایینی کە لە وانەکانی سیدارتا گاوتاما سەرچاوەیان گرتووە. بوداییەکان باوەڕیان بە تەناسخ ھەیە.

تاویزم

تاوی کۆمەڵێک یاسایە کە پێکھاتووە لە فەلسەفە و بیروباوەڕی ئایینی، کە خۆشی لە بیروباوەڕە کۆنەکانی وڵاتی چینەوە سەرچاوەی گرتووە. "تاوی" دوای کۆنفۆشی بە دووەم کاریگەرترین بیروباوەڕ دادەنرێت لە وڵاتی چیندا کە کاری کردۆتە سەر ھەموو جومگەکانی ژیانی بەشێ ...

جاینیزم

جاینیزم یەکێکە لە ئایینە دارماییەکان کە شێوازێکی فەلسەفیی ھەیە و لە ھیندی دێرین دامەزراوە بە پێی وەسیەتەکانی ماھاڤێرا لە سەدەی شەشی پیش زایین، شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە ئێستا کەمینە پێک دەھێنن لە ھیند ھاوکات لەگەڵ چەندین کۆمەڵی کۆچکردوو لێیان بۆ و ...

چەوساندنەوەی مەسیحییەکان

چەوساندنەوەی مەسیحییەکان ، بریتیی بوو لە ڕیزێک چەوساندنەوە کە دووچاری مەسیحییەکان بووەوە لەماوەی بەرەبەیانی مەسیحییەت و سەدەکانی ناوەڕاست لەلایەن ئیمپراتۆریی ڕۆم و ھەندێک جاریش لەلایەن خودی مەسیحییەکان خۆیانەوە. مەسیحییەکان بەدەست چەوساندنەوەیەکی ...

حوجرە

حوجرە شوێنی خوێندنی بابەتە ئاینیەکانە، بەمەبەستی وەرگرتی ئیجازەی مەلایەتی، پێش دروستبوونی سیستەمی پەروەردەی مۆدێرن لە کوردستان حوجرەکان شوێنی سەرەکیی خوێندن بوون بۆ ھەر کەسێک نیازی فێربوونی زانستی بایە.

خودا

لە ئایینی ئیسلامدا خوا زاتێکی مەزن و گەورەیەیە، تاک و تەنھایە، ھەروەھا خاوەنی‌ چەندین ناوە و ٩٩ ناویان لە قورئان و وتەکانی‌ پێغەمبەری‌ ئیسلامدا ھاتوون، لە ئایینی ئیسلامدا خوای‌ گەورە بەدیھێنەری‌ گەردوون و ھەموو بوونە، توانا و دەسەڵاتدارە بەسەر تە ...

ڤیشنو

ڤیشنو یەکێکە لە گەورەترین خودایانی ئایینی ھیندویزم. ڤیشنو خودای پارێزەرە. و لە کتێبی پورانا دا نووسراوە کە ئەم خودایە ڕەنگی پێستی شینە و چوار دەستی هەیە.

کۆنفووشیزم

کۆنفووشیزم.ogg ؛ کە بە واتای مامۆستا یاخود بەڕێوەبەر دێت). کۆنفووشیزم بریتییە لە کۆمەڵێک بیروباوەڕ و ڕێسای فەلسەفی و ھزری کە لە چینی کۆندا پەرەی پێدراوە لە لایەن ڕێبەری ئایینەکە کە "کۆنفۆشیۆس بوو و دواتریش لە لایەن شوێنکەوتووانی، زۆربەی یاساکای ئ ...

گاوتاما بوودا

گاوتاما بودا یان سیدارتا گاوتاما یان شاکیامونی یان سیدهارتا گاوتاما یان بودا مامۆستای ئایینیی ھیندستانی کۆن بووە و دامەزرێنەری بودیزمە. وشەی بودا بە مانای بە ئاگا هاتوو یان ئاگاپێدراوە. کاتی لەدایکبوون و مردنی ڕوون نییە بەڵام مێژوونووسان سەدەی شە ...

میتراییزم

میتراییسم یان ئایینی مێهر یان میھرپەرستی ئایینێکی کۆنە کە لە کوردستان، ئێران و بە تایبەت لە ناو زنجیرەچیاکانی زاگرۆسدا پێش ئایینی زەردەشتی بوونی ھەبووە. ئەم ئایینە دواتر بە ھاتنی ئایینی زەردەشتی کۆن بووە و وەکوو ئایینی فەرمیی خەڵک نەماوە، بەڵام ت ...

لەکە

لەکە ، پەڵە یان ماک ناشیرینکردنێکە کە بەڕوونی دەتوانرێت ببینرێت لە ڕووەوە، ماددە، یان بە شێوەیەکی مامناوەند ئەوە دەدۆزرێتەوە لەسەری. ئەوان رێتە ھۆی لەلایەن کیمیاویەکە یان کارلێککردنی جەستەییی دوو ماددەی جیاواز. لەکە بەکار دەھێنرێن بۆ توێژینەوەی ز ...

ساونا

ساونا یان گەرماوی ھەڵمی ژوورێکی بچووک یان بینایەکە کە گەرم کراوە. گەرمیی ساونا دەبێتە ھۆی ئاسوودەبوون و وا لە کەسی بەکارھێنەری ساونا دەکات کە ئارەقە بکات. ئەو باوەڕە ھەیە کە ساونا دەبێتە یارمەتیدەری خەڵکی بۆ تەندروستییەکی باشتر لەڕێی گەرمییە زۆرە ...

گەرماوکردن

گەرماوکردن یان خۆشوشتن شوشتنی لەشە بە شلەیەک، کە بە زۆری ئاوە، یان شلەیەکە کە بۆ چارەسەر بەکار دێت، یان نوقمکردنی لەشە لەنێو ئاودا. ئەم کارە بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی لەشە یان نەریتی ئایینی یان مەبەستی چارەسەری پزیشکی یانیش ھەر بۆ خۆشیوەرگرتن ئەنج ...

ئەنترناسیۆنال

ئەنترناسیۆنال یان ئینترناسیۆنال سروودی زۆر ناسراوی چەپەکانە. ئەنترناسیۆنال لە دواییەکانی سەدەی ١٩ەم ئەو کاتە کە ئینترناسیۆنالی دووەم کردوویەتی بە سروودی فەرمیی خۆی، بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین و ناسراوترین سروودەکانی بزۆتنەوەی سۆسیالیستی. ئەنتر ...

ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی

ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی ڕێکخراوی سیاسیی جیھانییە کە کۆمەڵەیەکی زۆری لە سۆسیالدیموکراسییەکان یان سۆسیالیستەکانی جیھان لەخۆ کۆکردۆتەوە، داھاتی ڕێکخراوەکە لەساڵی ٢٠١١ بریتیبوو لە ١.٤ میلیۆن پاوەندی ستەرلینگی ، لەنێو حیزبە کوردییەکانی باشووری کورد ...

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران ڕۆژی جێژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئا ...

سۆشیالیزم

سۆشیالیزم یان سۆسیالیزم یان کۆمەڵاگری سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکھێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە, لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم ھاوواتا بوون بەڵام لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی ...

سۆشیالیزمی لیبراڵ

سۆشیالیزمی لیبراڵ فەلسەفەیێکی سیاسیە کە بنەمای لیبراڵ دەخاتە ناو بۆ سۆشیالیزم. سۆشیالیزمی لیبراڵ بە بەراورد لەگەڵ دیموکراتیی کۆمەڵایەتیی ھاوچەرخ بووەئەو پشتگیری ئابووریی تێکەڵ دەکات کە ئەوە ھەردووک خاوەنداریی تایبەت و خاوەنداریی کۆمەڵایەتی دەگرێت ...

مارکسیزم

مارکسیزم بیروباوەڕێکی ئابوری، سیاسییە لەئەنجامی ھەوڵ و کارەکانی کارل مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس درووستبووە، لەمانیفێستی کۆمۆنستیدا ھێڵە بنەڕەتییەکانیان داڕێژراوەو و لەئاکامدا بوو بەئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتی. بەمارکسیزم دەگوترێت سۆسیالیزمی زانستیی شۆڕش ...

مێنشێڤیک

مۆنشێڤیک وشەیێکی ڕووسییە بە واتای کەمینە، کەم و کەمایەتی؛ دەستەیەک بوون لە حیزبی سۆسیالدیموکراتی مارکسیسیتی ڕووسیا کە لە دووەمین کونگرەی ئەو حیزبەدا لە ساڵی ١٩٠٣دا لێی جیا بوونەوە. ئەمان جیاوازیان لە دەستەکەی تر ئەوە بوو کە زۆر دژایەتییان دەکرد ل ...

فاشیزم

ئایدۆلۆژیای فاشیزم بریتیە لە تاکڕەوی، واتە پارتێکی سیاسیی دیاریکراو لە وڵات دەست بگرێت بەسەر ھەموو جومگەکانی وڵات، بەسەر ھەموو میدیا و دام و دەزگاکان، بە جۆرێک کە دامەزراوەیەکی تایبەت یان ڕێکخراوێکی سەربەخۆ نابینرێت.

نیۆفاشیزم

نیۆفاشیزم بزاڤێک لەدوای جەنگی جیھانیی دووەمە کە تا قەبارەیەکی زۆر فاشیزمی لەگەڵە. نیۆفاشیزم بزاڤانێک وەکوو: دەسەڵاتخوازی، سەرکەوتنی نەژادی، پۆپوولیزم، نەتیویزم، بێگانەترسی و دژی کۆچبەری و ھەروەھا دژایەتی دیموکراسیی لیبڕاڵ، لیبرالیزم، مارکسیزم، کۆ ...

داروینیزمی کۆمەڵایەتی

داروینیزمی کۆمەڵایەتی ناوێکی مۆدێرنە بەکاردێ بۆ بیردۆزی جیاوازی کۆمەڵگا کە لە شانشینی یەکگرتوو، ئەمریکای باکور و ڕۆژاوای ئەوروپاوە سەری هەڵدا لە 1870کانەوە. بانگەشەی ئەوە ئەکا کە بابەتەکانی هەڵبژاردنی سروشتی و مانەوەی شیاوترینی زیندەوەرزانی بەسەر ...

دیموکراسیی لیبڕاڵ

دیموکراسیی لیبڕاڵ شێوەیەکە لە شێوەکانی دیموکراسی نوێنەران. کە تێیدا توانای نوێنەری ھەڵبژێردراو، لە کارلێکردن لەسەر دەسەڵاتی بڕیار وەرگرتن ملکەچی دەسەڵاتی یاسایە. بەھۆی دەستوورەوە، کە جەخت لەسەر پاراستنی ماف و ئازادیەکانی تاک و کۆ دەکات. و کۆت و ب ...

شۆڕشەکانی ١٨٤٨

شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨ مانگی ئازاری ساڵی ١٨٤٨ نەھاتبوو تەوژمی شۆرشی نەتەوایەتی ھەموو لایەکی ئیتاڵیای گرتەوە لەمیلانۆ دەستیپێکرد. شۆڕشگێران لێرەوە دوای چەند شەڕێک کەچەند ڕۆژێکی خایاند توانیان لەشکری نەمسا بەسەرکردایەتی بشکێنن کەئەوکات شاری میلانۆ لەژ ...

کۆمەڵگەی کراوە

کۆمەڵگەی کراوە چەمکێکە یەکەم جار لەلایەن فەیلەسووفی فەرەنسی ھێنری بێرگسۆن پێشنیازکرا لە ساڵی ١٩٣٢ و لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەم لەلایەن فەیلەسووف؛ کارڵ پۆپەر پەرەی پێ درا. بێرگسن پێناسەی کۆمەڵگەی داخراوی کردووە وەکوو سیستەمێکی داخراوی یاسا، کە ش ...

مێریتۆکراسی

شیاومەزنی شیاومەزنی بریتییە لە سیستەمێکی فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەمای فەڕمانڕەواییکردن لە ڕێگای توانا لێھاتوویی، نەوەک لەسەر بنەمای سامان و نەژاد و ڕەچاوکردنەکانی تری پێگەی کۆمەڵایەتی، دامەزراوە. ھەرچۆنێک بێت وشەی مێریتۆکراسی ئێستا زۆرجار بەک ...

خوێ

خوێ ، خێ ، خوا ، خوھ ، خوەی ، نمەک ، مەک ، یان مەکی بە پێکھاتەیەکی بلوری دەوترێت کە لە کلۆریدی سۆدیۆم پێکدێت. بە ڕەنگی سپی و تامی سوێرەوە کە بە زۆری لە سروشتدا دەست دەکەوێت، و تامی چێشتە.

پەنیری کووپە

پەنیری کووپە جۆرێک پەنیرە کە لە بڕێک ناوچەی کوردستان دروست دەکرێت. دروستکردنی پەنێری کووپە چەند مانگی پێدەچێت، بۆیە بە پەنیرێکی تایبەت دادەنرێت. ئەم پەنیرە لە کاتی بەرھەمھێناندا بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگ لە گۆزە دەخرێتە ژێر خاک، لەبەر ئەوە بە کووپە ...

ترخێنە

ترخێنە ، شەلەمین یان شەلەم خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە و پێکھاتووە لە لێنانی تێکەڵێک لە دانەوێڵە وەک گەنم، نۆک، نیسک و گیای شێلم کۆمەڵێک پێکھاتەی تر. شەلەم و دۆینە ھەردوو لە ھاویندا دروست دەکرێن و گەنمی دەساڕکراویان تێدایە. لە دوای دروستکردن، وشک ...

دۆینە

دۆینە چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار ن ...

ساوار

ساوار یان ساوەر جۆرێک دەخڵی خۆراکییە و لە بەدەستاڕکردنی گەنمی کوڵاو دروست دەبێت. ساوار بە زۆری لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەمدەهێنرێت بە دووەم سەرەکیترین خۆراکی دانیشتوان دادەنرێت کە لەدوای برنجەوە دێت.

کەشک

کەشک بەرھەمێکی شیرە و لە لایەن کوردەکان، ئێرانییەکان، فەلەستینییەکان، میسرییەکان، لوبنانییەکان لەگەڵ چەند وڵاتێکی تری ئاسیای ناوەڕاست بەکاردێت. کەشک لە گوشین و وشککردنەوەی شیرێژی تەڕ بە دەست دێت. دەروازەی خۆراک

کەلانە

کەلانە نانێکی تایبەتی کوردەوارییە کە لە سەر ساج دروست دەکرێت. کەلانە وەکوو نانی تیری پان دەکرێتەوە و نێوانی بە تەڕەپیاز، پیچک، کنیواڵ یان کەوەری جنراو پڕ دەکرێتەوە. دواتر بە کەرە چەور دەکرێ و بە زۆری لەگەڵ دۆدا دەخورێ. کەلانە زیاتر لە وەرزی بەھار ...

گەزۆ

گەزۆ ماددەیەکی شیرینە کە لەسەر داروگەڵای بڕێک دار دروست دەبێت. گەزۆ بەرھەمی جۆرە مێروویەکە کە لەسەر دار و گەڵای درەختان دەژییەت، ھەرچەند ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنەی مێژوویی لەسەر چییەتی و چۆنییەتیی دروستبوونی گەزۆ بوونی نیە. لە بڕێک ناوچەدا بە جۆرێک ...

یاپراخ

یاپراخ یان دۆڵمە خواردنێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستییە بە تایبەتی لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق و وڵاتە عەرەبییەکانی تر دروست دەکرێت.

خۆرشت سەوزی

خۆرشت سەوزی جۆرە خۆراکێکە بە سەوزە، فاسۆلیا، گۆشت و ھەندێک مادەی تر دروست دەکرێت. خۆرشت سەوزی لە ئێران، ناوچە تورکنشینەکان، ناوچە کوردنشینەکان و ھەندێک لە وڵاتانی عەرەبی وەکوو خۆراکێکی ڕۆژانە دەخورێت. خۆرشت سەوزی لە کوردستانی ئێران لە ڕۆژانی جەژن ...

وەرزێری

وەرزێری یان کشتوکاڵ یەکێکە لە پیشە ھەرە دێرینەکانی مرۆڤایەتی. مەبەستی سەرەکی بریتییە لە چاندنی سەوزە و میوە و بەخێوکردنی ئاژەڵ، کە دەبێتە ھۆی بژیوی بۆ وەرزێران. گرفتەکانی وەرزێری لە جیھاندا نەبوونی باران و تۆوی پێویست و پاڵپشتی دەوڵەت و چەند خاڵێ ...

خەیاڵی زانستی

خەیاڵی زانستی جۆرێکی نووسینە، چیڕۆکێکی خەیاڵی زانستی دەشێت ڕۆمان، فیلم، پڕۆگرامی تیڤی و بەرھەمی تری ئەدەبی بێت. خەیاڵی زانستی بەزۆری دەربارەی ئایندەیە، دەشێ دەربارەی زانستێکی نوێ یان داھێنانەکانی وەکوو ئامێری کات و ڕۆبۆتەکان بێت. چیڕۆکە خەیاڵییە ...

ئەزموون

ئەزموون ئەو زانایییە یا ئەو زاڵێتییەیە لە ئاست ڕووداو یا بابەتێکدا کە بە ھۆی بەرکەوتن یا تێوەگلانەوە بە دەست دێ. وشەی تاقی نزیکایەتیی زۆرە لەگەڵ وشەی ئەزمووندا.

ئەزموونگەرایی

ئەزمونگەرایی بریتیە لە تیۆرێک کە ئەڵێ زانین تەنھا یان بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئەزمونکردنی ھەستەکانەوە دێت. بۆخۆی یەکێکە لە چەن بۆچونێک لە زانستی زانیندا، لە زانستی مرۆڤدا پێکەوە لەگەڵ ئەقڵانیەت و گومانگەراییدا، ئەزمونگەرایی جەخت دەکاتەوە لە ڕۆڵی بەڵ ...

ئەندازیاری

ئەندازیاری پیشە، لقێکی زانستگایی و ھەروەھا ھونەری بەدەستھێنان یان بەکارھێنانی زانینە بۆ داڕشتن و دروستکردنی ماددەکان، پێکھاتەکان، ئامێرەکان، کەرەستەکان و سیستەمەکان.

تیۆری

تیۆر یان بیردۆز چەمکێکە خاوەنی دوو کۆمەڵە واتای بەرینە، یەکیان لە زانستە ئەزموونییەکاندا بەکاردەچێت و ئەوی تریان لە فەلسەفە، بیرکاری، لۆژیک و لە نێوان لقەکانی تری زانستە مرۆڤییەکاندا. جیاوازی و تەنانەت دەمەقـڕەیەکی بەرچاو ھەیە لە نێوان لقە زانستگ ...

ڕوانین

ڕوانین یەکێ لە چالاکییەکانی زیندەوەرانە کە داگری وەرگرتنی زانیاریی جیھانی دەرەکییە لە ڕێگەی ھەستەکانەوە. یان تۆمارکردنی دراوەیە بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرە زانستییەکانەوە. زاراوەکە ھەروەھا دەکرێ ئاماژەیەک بێت بە دراوەی کۆوەبوو لە درێژەی چالاکییەکەدا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →