ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 13

فەرھەنگ

فەرھەنگ یان قامووس بە کۆمەڵێک وشەی زمانێک یان چەند زمان دەگوترێت کە بە ڕیزی پیتەکانی ئەلفوبێ لە دوای یەک ھاتوون و بە مەیەستی گەیاندنی زانیاری، واتا، شێوازی خوێندنەوە، وەرگێڕان و ھتد بە کاردێت.

ئاسمان و ڕێسمان

ئاسمان و ڕێسمان کتێبێکی زانستیی فیزیاییی کوردییە، لەلایەن حوسێن حوسێنییەوە نووسراوە و ناوەندی غەزەلنووس لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم چاپی بڵاوکردۆتەوە. کتێبەکە لە ١١٩ لاپەڕە پێکهاتووە باس لە گۆڕانکارییەکانی هێڵی سەرەکیی فیزیا دەکات بە زمانێکی سادە، کە هەمو ...

ئاڵەکۆک (ھەژار)

ئاڵەکۆک یەکەمین دیوانی شیعری ھەژاری شاعیر بە زمانی کوردیی ناوەندی کە لە ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە تەورێز لە لایەن روابط فرھنگی ایران و روس لە چاپ دراوە. چاپی نوێی ئاڵەکۆک لە ھەولێر لە ساڵی ٢٠٠١ چاپ کراوە.

ئاواتە گەورەکان

ئاواتە گەورەکان ڕۆمانێکی مێژووییە لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی چارڵز دیکینز. ئەم ڕۆمانە سێزدەیەمین ڕۆمانیەتی کە نووسیوێتی. ڕۆمانی ئاواتە گەورەکان لەساڵی ١٨٦٠ دەستکراوە بە نووسینی و لەساڵی ١٨٦١ تەواوبووە قەبارەی ڕۆمانەکە ٥٤٤ لاپەڕەیە.

ئەلفەزیڵە

ئەلفەزیڵە کتێبێکی شێعری بە عەرەبی نووسراوەی مەولەوییە. ئەم پەرتووکی ٢٠٣١ شیعری بە عەرەبی تێدایە و لە ساڵی ١٢٨٥ی کۆچی مانگی دای ناوە. مەلا عەبدولکەریم مودەریس شرۆڤەی لە سەر ئەم پەرتووکە لە دوو بەرگدا نووسیوە. ئەلفەزیڵە ئاوەھا دەست پێ دەکات:

ئەلفەوائێح

ئەلفەوائێح کتێبێکی شێعری فارسی نووسراوەی مەولەوییە. ئەم پەرتووکی ٥٢٧ شیعری فارسی تێدایە و لەگەڵ پەرتووکی عەقیدەی مەرزیە، لە ساڵی ١٣٥٢ی کۆچی مانگی لەلایەن محیددین سەبری ئەنەعیمی لە میسر لە چاپ دراوە. مەلا عەبدولکەریم مودەریس شرۆڤەی لە سەر نووسیوە ...

ئەوەیە مرۆڤ

مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ ، یەکێکە لە کتێبە بەنێوبانگەکان. ژێر نووسکراو بە پەڕتووکێک بۆ رۆحە ئازادەکان ، پەڕتووکێکی سەدەی نۆزدەھەمە، لەلایەن فرێدریش نیچەەوە نووسراوە. بۆخۆی لەساڵی ١٨٧٨ دا بڵاوکرایەوە. بەشی دووەمی کە ناوەکەی بە ئەڵمانی: ermischte Mein ...

ئێمیلی لە نیوموون (ڕۆمان)

ئیمیلی لە نیومۆن زنجیرە ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری کەنەدایی لوسی ماد مۆنتگۆمەری نووسراوە، سەبارەت بە کچێکی ھەتیو کە لە دوورگەی شازادە ئێدوارد گەورە دەبێت. ھاوشێوەی ڕۆمانی ئان لە گرین گەیبڵزە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٢٣ دا بڵاو کرایەوە. ھەندێک لەو ...

بژاردە سەختەکان (کتێب)

هەڵبژاردنە قورسەکان بە ناونیشانی کتێبێکی تایبەتی ژیانی ە. کەلە ساڵی بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە باس لە بەسەرهاتەکانی دەکات، کە خۆی دەیگێڕێتەوە، لەو کاتەی کەلە کابینەی دەبێت لە ماوەی ساڵانی.

بلاک بیوتی

بلاک بیوتی ئەسپێکی ڕەنگ ڕەشی چاو ڕەش کە لەگەڵ دایکیدا لەباخی جوتیارێکدا دەژیان. بەڵام کاتێک تەمەنی گەورە بوو خاوەن باخەکەی فرۆشتی بە پیاوێکی بازرگان بە ناوی گۆردۆن، کە پیاوێکی زۆر میھرەبان بوو و زۆر بلاک بیوتی خۆش دەویست بەڵام ھاوسەرەکەی نەخۆش کە ...

بۆ کوردستان

بۆ کوردستان و ھەروەھا ناسراو بە ھەژار بۆ کوردستان ناوی یەکێک لە دیوانەشیعرەکانی ھەژار شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردیە کە لە ساڵان جیاواز لە بڵاوکردنەوەکانی جۆراوجۆر چاپ و بڵاو بووتەوە. پەرتووکی "بۆ کوردستان" ، لە نوێترین چاپیدا لە س ...

بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی (کتێب)

"بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی" وتارێک لە ساڵی ١٩٢٢دا لەلایەن بێرتراند ڕەسڵەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر بایەخی ئازادی بێسنوری ڕآدەربڕین لەناو کۆمەڵگا، ھەروەھا کێشەی دەوڵەت و پۆلێنی سیاسی بە دەستخستنە ناو ئەمەوە لەڕێگای کۆنترۆڵکردنی پەروەردە، سزادان، ...

پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە

پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە کتێبێکە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن نووسەری ئەمریکایی جۆن گرەی نووسراوە کە لەبارەی گرفت و کێشەکانی نێوان ژن و پیاوانە لە ژیانی ھاوسەریدا. ئەم کتێبە کێشە باوەکانی نێوان ژنان و پیاوان دەستنیشان دەکات و دەڵێت زۆرب ...

پیرەمێرد و زەریا

پیرەمێرد و زەریا ناوی ڕۆمانێکی کورتی نووسراوەی ئێرنست ھێمینگوەیە. ھێمینگوەی ئەم چیرۆکەی لە کووبادا لە ساڵی ١٩٥١ نووسیوە. ئەم کتێبەی ھێمینگوەی یەکێ لە کارە ھەرە ناسراوەکانییەتی کە خەڵاتی پولیتزەری بردووەتەوە. ئەم داستانە ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی لەوەد ...

پێشمەرگە (ڕۆمان)

ئەم چیرۆکە بە قەڵەمێکی ڕەوان و شێوەیەکی شیرین نووسراوە و باری ژیانی کوردەکانی ئێران نیشان ئەدات و چلۆنایەتیی دەرەبەگ و وەرزێر و زەبروزەنگی میری و پشتیوانیی شۆڕشی مەھاباد لە لایەن ھەموو تیرە و چینەکانی کوردستانی ئێرانەوە دەرئەخات و وەک ئاوێنە ئەو ...

پێکھاتەی وشە لە کوردیی سۆرانیدا

پێکھاتەی وشە لە کوردیی سۆرانیدا ناوی کتێبێکی زمانەوانییە بە زمانی فارسی، کە محەممەد ڕەحیمی لەبارەی پێکھاتەی وشەکانی زمانی کوردیی سۆرانییەوە نووسیویەتی. ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکھاتووە و ١٦٠ لاپەڕەیە. ٢١٠٠ وشەی کوردی کە بە گۆترە و ھەڕەمەکی لە دەقی ...

توخمەکانی ئیقلیدس

توخمەکانی ئیقلیدس یان بنەماکانی ئیقلیدس نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە کە لە ١٣ پەرتووک پێکھاتووە و دەوروبەری ساڵی ٣٠٠ی پێش زایین بیرکاری یۆنانی، ئیقلیدس، لە شاری ئەسکەندەرییە نووسیویەتی. ناوەرۆکی نامیلکەکە بریتییە لە کۆمەڵێک پێناسە، بە ...

تەفسیری خاڵ

تەفسیری خاڵ ، تەفسیری کتێبی قورئانە بە کوردی، کە لە لایان شێخ موحەممەدی خاڵ نووسراوە. ئەم تەفسیرە لە چوار بەرگ پێکھاتووە، لە ماوەی ساڵانی ١٩٦٩ بۆ ١٩٨١ بڵاوکراونەتەوە.

تەفسیری نامی

تەفسیری نامی پەرتووکێکی وەرگێڕان و تەفسیری قورئانە کە لە لایەن زانا و نووسەری کوردی مەلا عەبدولکەریم مودەریس بە زمانی کوردی لە ٦ بەرگدا لە ٣٣٦٠ لاپەڕە نوسراوە و بە ئامادەکردنی محەممەد عەلی قەرەداغی لە بەغدا لە چاپ دراوە. یەکەمین جار لە ئێران لە س ...

تەوتم و تابوو

تەوتم و تابوو: ھەڵسەنگاندنی ژیانی ڕۆحیی ئینسانە وەحشییەکان و کێشە دەروونییەکان ناوی کتێبێکی سیگمۆند فرۆیدە کە لەساڵی ١٩١٣ لەژێر ناوی Totem und Tabu: Einige Übereinstimmungen im Seelenleben der Wilden und der Neurotiker لە ئەڵماندا لەچاپدرا و بڵاو ...

جەبر و موقابەلە

کتێبی الجبر والمقابلە نووسینی محەممەد کوڕی مووسا ئەلخوارزمی لە ساڵی ٨٢٠ زایینی لە بەغدایە. خوارزمی لەو کتێبەدا بۆ یەکەم جار جەبر وەک لقێکی بیرکاری دەخاتە ڕوو. وشەی جەبر لەو کتێبەوە بۆ جیھان بەجێما لەگەڵ ھەندێک گۆڕانی کەم لە دەربڕین. کتێبی جەبر و ...

چریکەکانی کەبیر

چریکەکانی کەبیر یان گۆرانییەکانی کەبیر کتێبێکە کە بریتیە لە سەد شێعری کەبیر، شاعیر و خواناسی ھیندی، کە ڕابیندرانات تاگۆر لە سەدەی بیستەمدا کۆی کردوونەتەوە و وەریگێڕاونەتە سەر ئینگلیزی. کەبیر لە ئەم شێعرانەدا فەلسەفەی ھیندوویزم و سۆفیگەریی پێکدا ئ ...

چیرۆکی شارستانیەت

چیڕۆکی شارستانییەتی کتێبێکی ئینسایکلۆپیدیای مێژوویییە لە نووسینی فەیلەسوف و مێژوونووسی ئەمریکی ویل دیورانت و ھاوسەرەکەی ئارێڵ دیورانتە، لە یانزە بەرگ پێکدێت کە باس لە گشت شارستانە مرۆیییەکان دەکات لە سەرەتاوە تاکو سەدەی نۆزدەھەم، بە ئارمانچ و ڕێب ...

حەمەدۆک

حەمەدۆک ڕۆمانە بەناوبانگەکەی نووسەری کورد - یاشار کەمالە ، ڕۆمانەکە بە زمانی تورکی نووسراوە و ڕووداوەکانی ڕۆمانەکەش لە تورکیایە وە حەمەدۆک لەساڵی ١٩٥٥ چاپکراوە ، بەڵام خۆی یاشار کەمال لەساڵی ١٩٤٦ حەمەدۆکی نووسیوە و بەڵام بەهۆی کێشەی ماددییەوە دەس ...

حیماسەی ئورشەلیمی ڕزگار کراو

کتێبێکی حیماسیی شێعرییە کە تۆرکواتۆ تاسۆ شاعیری ئیتالیایی لە سەدەی شانزەھەمدا نووسیویەتی. ئەم کتێبە باسی ھەڵمەتی یەکەمی شەڕەکانی خاچپەرستییە. ئەم کتێبە ناوبانگی تاسۆی بە تەواوی لە ئەورووپادا بڵاو کردەوە. تاسۆ ئەم کتێبەی پێشکەش کردوە بە دووک ئاڵفۆ ...

خەڵاتی بووکەر

خەڵاتی بووکەر ، یان خەڵاتی وێژەیی مەن بووکەر ، یەکێک لە گرینگترین خەڵاتە وێژەیییەکانە لە دونیادا کە ھەموو ساڵێ دەبەخشرێت بە باشترین ڕۆمانی ئینگلیزی. ئەم خەڵاتە تا ساڵی ٢٠١٤ تەنیا دەدرا بە نووسەرانی گەلانی کۆمۆنوێلت، ئینگلیزییەکان و ئیرلەندییەکان. ...

داستانی گێنجی

داستانی گێنجی ڕۆمانێکی ژاپۆنییە کە لە سەدەی ١١ نووسراوە و زۆر جار وەکوو یەکەمین ڕۆمانی جیھان چاوی لێ دەکرێت. ئەم کتێبە باسی بەسەرھاتی ژیانی کوڕی ئیمپراتۆرێکە.

داوێنپیسی (ڕۆمان)

داوێنپیسی یەکێکە لە ڕۆمانەکانی نووسەری بەڕازیلی پاولۆ کۆیلۆ. داوێنپیسی ١٦ەهەمین بەرهەمی سەرەکی پاولۆ کۆیلۆیە و پاولۆ بە زمانی خۆی واتە زمانی پۆرتووگالی نووسیویەتی و وەشانە پرتووگالییەکەی لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ وەشێنراوە.

دوای تۆ

دوای تۆ ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە کە لەلایەن جۆجۆ مۆیز نووسراوە. کتێبەکە بۆ یەکەم جار لە بریتانیا لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٥ چاپ کرا. ڕۆمانی دوای تۆ درێژەی ڕۆمانە پڕفرۆشەکەی پێشووی نووسەرە، بە ناوی "من بەر لە تۆ" ، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا بڵاوکراوەتەوە. جۆجۆ مۆیز س ...

دوو بورجەکە

دوو بورجەکە دووەم بەشی ڕۆمانی شای ئەنگوستیلەکانە کەلەلایەن نوسەری ئینگلیز جەی ئاڕ تۆلکین نوسراو. بەشی ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە لە پێشیدایە و گەڕانەوەی پاشاکە بەدوایدادێت. کە باس لە جیھانێکی خەیاڵی خاکی ناوەڕاست دەکات. لە 11/11/1954 لە شانشینی یەکگرتو ...

دەرمانی شۆپنھاوەر

دەرمانی شۆپنھاوەر یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئیرڤین دی. یالۆمە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە. کتێبەکە لەبارەی دەروونپزیشکێدایە کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بووە. دوای ماوەیەک پشوودان، گرووپە دەرمانییەکانی دەست پێ دەکاتەوە، تا ترسی مردن لە خۆی دوور بکاتەو ...

دەروونناسیی نائاگا

دەروونناسی نائاگا یەکێکە لە کتێبە کۆنەکانی کارڵ یۆنگ کە لە ساڵی ١٩١٢ بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ١٩١٦ بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرا لە لایەن بیتریس ھینکل لەژێر ناونیشانی: دەروونناسی نائاگا توێژینەوەیەک لە بارەی گۆڕان و ھێماسازی لیبیدۆ، بەشێک لە مێژووی پە ...

دیزاینی مەزن

دیزاینی مەزن یان شێوەکاری مەزن پەتووکێکی زانستی گشتیفام سەبارەت بە فیزیک، بیردۆزی بواری یەکگرتوو، سەچاوەی و بناخەی دروست بوونی گەردوون و. لە فیزیکزانان ستیڤن ھۆوکینگ و لیۆنارد ملۆدینۆە کە بۆ یەکەمین بار لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکا ...

دیوانی ھێمن

کتێبی دیوانی هێمن ، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی مامۆستا هێمن موکریانییە که له یەک بەرگدا کۆکراوە. ئەو کتێبه له پەخشانگای ئازادی چاپ و بڵاو کراوەتەوه. بریتینه له ٣ کتێبی تاریک و روون، ناڵەی جودایی و بارگەی یاران که سەرجەم ٤٢٠ لاپەڕەیه. دوکتۆر عەبدولڕە ...

ڕشتەی مرواری

ڕشتەی مرواری ناوی کتێبێکە لە نووسینی عەلائەدین سەججادی، یەکێکە لە گەنجینەکانی کوردەواری لە بواری قسەی نەستەق و پەند و گەپدا، ڕشتەی مرواری کۆمەڵە ئەدەبێکی ھەرە بە نرخە لە فەلسەفە و بیرو باوەڕی کوردی، لە قسەی خۆش، نەستەق، لەو دەماخ چاخ کەرانەی کە ل ...

ڕوانگەکانی گەپجاڕێک

ڕوانگەکانی گەپجاڕێک ، ڕۆمانێکە لەلایەن ھاینریش بۆل نووسەری ئاڵمانی لە ساڵی ١٩٦٣ نووسراوە. ھاینریش بۆل بەھۆی نووسینی ئەم کتێبەوە خەڵاتی نۆبێلی وێژەی لە ساڵی ١٩٧٢ پێ بەخشرا. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن وویکش یاسنی دەرھێنەرێکی کۆماری چیک فیلمێک دەر ...

ڕۆمیۆ و جولیەت

ڕۆمیۆ و جولیەت تراژێدیای نووسراوە لەلایەن ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزییە. ئەم تراژێدیایە کە لە یەکەم کارەکانی شێکسپیرە لەبارەی دوو ئەوینداری ناکامە و لە ئاکامدا مەرگ دەبێتە ئاخری بەسەرھاتەکەیان. ئەم شانۆنامە یەکێک لە دڵخوازترین شا ...

ژن ڕەگەزی بێکەڵک

ژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. نوسخەی سەرەکیی ئەم ڕۆمانە ل ...

ژنێکی کڵۆڵ

ژنێکی کڵۆڵ یازدەیەمین و دوایین ڕۆمانی بلاوکراوی ڕیچارد براتیگانە. لە ساڵی ١٩٨٢دا نووسراوە، لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەم جار بە وەرگێڕانی فەڕەنسی، "Cahier dun Retour de Troie" بڵاو کرایەوە. یەکەم چاپەکەی بە ئینگلیزی ھەتا ساڵی ٢٠٠٠ دەرنەدرا. چیرۆکەکە لە س ...

سوریا سیدھانتا

سوریا سیدھانتا پێکھاتووە لە کتێبێکی ھیندی کە لە سەدەی چواردا نووسراوەتەوە. ناوەڕۆکی کتێبەکە باسی گەردوون و کۆمەڵەی خۆر دەکات و لەناویدا باس لە گۆییبوونی زەوی و ڕووبەرەکەی و دوورییەکەی لە مانگەوە دەکات. کتێبەکە لە چواردە بەش پێکھاتووە و چەند وەشان ...

سەحیحی بوخاری

سەحیحی بوخاری ، بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵادا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەو ...

سەرەنجام

سەرەنجام ناوی پەرتووکی پیرۆزی ئایینی یارسان یاخود ئەھلی حەقە. ئەم پەرتووکە ھەموو وتووێژەکانی سوڵتان سەھاک لەگەڵ یارەکانی لە سەردەمی پردیوەر لەخۆ دەگرێت. ھێشتا نوسخەیکی تەواو لەم پەرتووکە لە چاپ نەدراوە و چەند کتێبێک لە ئێران و باشووری کوردستان چا ...

سێ چەکدار

سێ چەکدار ڕۆمانێکی نووسەری فەڕەنسی ئەلیکساندر دوومایە. ئەم ڕۆمانە لە مەڕ چیرۆکی ژیان و پاڵەوانیەتیەکانی سێ کەس لە چەکدارەکانی شای فەڕانسە، لویی سێزدەیەم و ھەروەھا کوڕێکی لاو بە ناوی دارتانیانە، ئەم چوار کەسە پەیمان دەبەستن کە لە ھەموو کێشە و گرفت ...

سێ کچەکەی حەوا

سێ کچەکەی حەوا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بە ڕەگەز تورک ئەلیف شەفەقەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە لە چەندین پێرستدا وەک یەکێک لە باشترین کتێبەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشان کرابوو.

شانامە

شانامە یان شاھنامە گرنگترین کتێبی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی، فیردەوسییە. که سەبارەت به ژیان و پیشه و ئایینی ئێرانیانی بەر له ئیسلامه. شانامه باسی پاشایانی ئێرانی له کەیۆمەرسەوه هەتا یەزدگەردی ساسانیی تێدایه. هەر وەها سەرچاوەیەکی مێژووییه بۆ ناسینی ...

شتەکان لێک دەترازێن

شتەکان لێک دەترازێن ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٥٨ی نووسەر چینوا ئەچێبێیە کە خەڵکی نێجیریایە. بەپێی زۆرێک لە ڕیزبەندییەکان لەنێو باشترین سەد ڕۆمانی ھەموو سەردەمەکاندایە، لەوانە: تایم مەگەزین و گاردیان و تەلەگراف. لە ھەندێک لە زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن لە ئە ...

شڤانی کورد

شڤانی کورد یان شڤانی کورمانجی ناونیشانی یەکەمین ڕۆمانی کوردییە کە لەساڵی ١٩٢٩ لەلایەن نووسەری کوردی یەکێتیی سۆڤیەت - عەرەبی شەمۆ نووسراوە وەک کتێب لە ساڵی ١٩٣٥ چاپکرا ، ڕۆمانەکە بە ئەلفوبێی لاتینی - مارگولۆف نووسراوە بە ٣٨٤ پەڕ نووسراوە ، ڕۆمانەک ...

شەمەندەفەری پێشکەوتن

شەمەندەفەری پێشکەوتن کتێبێکی دەرونییە و باس لە چەند بنەما و شێوازێک دەکات بۆ گۆڕانکاریی لە خوددا. دانراوی عەبدولکەریم بەکارە.

عەقیدەی مەرزیە

عەقیدەی مەرزییە کتێبێکی شێعری کوردیی ناوەندی نووسراوەی مەولەوی کە لە سەر عەقیدە و کەلام نووسراوە. ئەم پەرتووکی ٢٤٥٢ شیعری کوردی تێدایە و لە ساڵی ١٣٥٢ی کۆچی مانگی لەلایەن محیددین سەبری ئەنەعیمی لە میسر لە چاپ دراوە. مەلا عەبدولکەریم مودەریس شرۆڤەی ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →