ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 14

مەرگی تاقانەی دووەم

مەرگی تاقانەی دووەم یەکەمین ڕۆمانی بەختیار عەلییە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە. وەشانی چاپی ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەری ئەندیشە لە سلێمانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ لە ١٤٠ لاپەڕە لەچاپدراوە.

مەسخ (کورتە ڕۆمان)

مەسخ کورتە ڕۆمانێکە لە نووسینی فرانتس کافکا کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٥ بڵاوکرایەوە. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی کافکایە، کە چیرۆکی گرێگۆر سامزای فرۆشیار کە بەیانییەک هەڵدەستێت و گۆڕاوە بۆ مێروویەکی زەبەلاح ، و هەوڵدەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ...

مەھابارەتە

مەهابارەتە یەکێک لە دوو کتێبی پاڵەوانی ھیندستانی کۆنە. ئەم کتێبە لە سەدەی پێنج یان شەشی پ.ز نووسراوە. مەهابارەتە زۆرتر لە سەدھەزار بەیتی ھەیە و بەمەش بووەتە درێژترین سروودی جیھان. ئەم کتێبە باسی مێژووی پاڵەوانی و ئەفسووناوی وڵاتی ھیندستانە.

میر (کتێب)

کتێبی "میر" Il principe شابەرھەمی مەکیاڤێللی (Niccolò Machiavelli (1469-1527 بیرمەند و مێژوونووسی ئیتالییە، ساڵی ١٥١٣ نووسیویەتی بەڵام ١٥٣٢ ئەوجا بڵاو کرایەوە. لە "میر" دا نووسەر بە وردی خەتوخالی فەرمانڕەوایی دادەڕێژێت، شاڕێی ھەم سەرکەوتن و ھەم ش ...

مێژووی ئەردەڵان

مێژووی ئەردەڵان پەرتووکێکی مێژووییە بە زمانی فارسییە لە سەردەم و سەبارەت بە حوکومەتی سەفەوییەکان و میرنشینی ئەردەڵان کە بەدەست یەکەمین مێژوونووسی ژنی کوردی ئێرانی مەستوورە ئەردەڵان بە لێکدانەوەی ناسر ئازادپوور لە ٢ی کانوونی دووەم ١٩٤٦ لە چاپخانەی ...

میم

میم ، کتێبێکی چیرۆکی شێرزاد حەسەنە. ناوی کتێبەکە لە پیتی "میم" ی پاشگرەوە وەرگیراوە، ھەر وەک لە چیرۆکەکەدا، کەسایەتیی سەرەکی چیرۆکەکە دەڵێت، "ئێستاش ڕقم لە پیتی میمە، ئای کە بێزم لەو میمەیە.میمی پاشگر، گەر بۆم بکرێ لە زمانی کوردیدا نایھێڵم".

نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو

نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو ڕۆمانێکی نووسەر و ڕوژنامەنووسی ئیتالیایی ئۆریانا فالاچییە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاو کرایەوە. ڕۆمانەکە لە زمانی ژنێکی گەنج کە گوایە خودی ئۆریانایە دەگێڕدرێتەوە کە قسە لەگەڵ منداڵێک دەکات کە ھێشتا بە دونی ...

وەھای گوت زەردەشت

وەھای گوت زەردەشت، کتێبێک بۆ ھەمووکەس و ھیچکەس چیرۆکێکی فەلسەفییە کە فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی فریدریک نیچە، لە چوار بەشدا لە ساڵانی ١٨٨٣ەوە تاکوو ١٨٨٥ نووسیویەتی. نیچە لەم کتێبەدا لە زاری زەردەشتەوە، بیرۆکەکانی خۆی وەک "گەڕانەوەی ھەمیشەیی"، "مر ...

ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان

ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێھرووز بووچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیاننامەی خۆیەتی، بووچانی بە ئامێری مۆبایل نووسیویەتی و بە شێوەی پی-دی ...

ھێشووەکانی تووڕەیی

ھێشووەکانی تووڕەیی ڕۆمانێکی نووسەری ئەمریکایی جۆن ستاینبێکە، کە لە ساڵی ١٩٣٩ بڵاو بوویەوە. کتێبەکە خەڵاتی نەتەوەیی کتێب و ھەروەھا خەڵاتی پولیتزەری بردەوە، و کاتێک جۆن ستاینبێک لە ساڵی ١٩٦٢دا خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشرا، بە تایبەت باسی لێ کرا. ئەم ڕۆم ...

یاداشتی ڕۆژانەی مناڵێکی لاواز

یاداشتی ڕۆژانەی مناڵێکی لاواز زنجیرە کتێبێکی دروستکراوە، کە لەلایەن نووسەری ئەمریکی جێف کینی نوسراوە. ھەموو کتێبەکان لەسەر کەسایەتی ناو کتێبە دەخوولێتەوە، گرێگ ھێفلی.

یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە

یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە کتێبێکی عەلی شەریعەتی، ڕۆشنبیر و نووسەری ئێرانییە، کە عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی لە فارسیەوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ کوردی. بەدەنگیش خوێنراوەتەوە و چەن کەسێک خوێندویانەتەوە.

پێڕاگوێز

پێڕاگوێز یا پێگوێزەرەوە مەکینەیەکی گەڕۆکە بۆ گواستنەوەی ئینسان یا بار. نموونە ئاسایییەکانی بریتین لە واگۆن، دووچەرخە، ئۆتۆمۆبیل، بارکێش، باس، قەتار، کەشتی، فڕۆکە و ھتد. پێڕاگوێزەکان ھێزی پێویست بۆ بەرەوپێشەوەچوونیان لە یەکێ لەم سەرچاوانەوە بە دەس ...

لایەنی لێخوڕین

لایەنی لێخوڕین ، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ لایەنی لێخوڕین ئەگرێتەوە لە ڕێگا و بانەکاندا، زۆربەی وڵاتەکان لە ئێستادا لای ڕاست بەکاردێنن لە ڕێگاکاندا بە ریژەی %٦٦.١، وڵاتەکانی تر لای چەپ بەکاردەهێنن بە ڕێژەی %٣٣.٩.

ئاڵا

ئاڵا نیشانی پارت، دەزگا یان وڵاتە، کە زۆرتر لەسەر پەڕۆ یان کاغەز بە شێوەیەکی ڕەنگی دروست دەکرێ. لە کۆندا ئاڵا نیشانەی یەک ڕێزی و جیا کردنەوە لە شەڕدا ھەژمار دەکرا.

واوشە

گر وشە یان وشەی وەرگیراو بریتیە لە وشەیەک کە لە زمانێکەوە دەچێتە نوێ زمانێکی دیکە. زۆربەی جار وشەی بیانی بە ھۆی بوونی کەم و کووڕی لە زمانی وەرگر دا دێتە نێو ئەو زمانەوە. بەڵام لە ھەندێک حاڵەتیش دا بەجیھانی‌بوونی وشەیەک دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو وشە ...

ئەزتێک

ئازتێک ناوی کۆمەڵێک خەڵک کە لە سەدەی ١٤ تا ١٦ی زایینی بوو کە لە بەشی ناوەندیی مەکسیکی ئێستادا نیشتەجێ بوون. خەڵکی ئازتێک خاوەنی نیمچە شارستانێتی بوون، زمانی تایبەت بە خۆیان ھەبووە و ھەندێک بینا و پەیکەریان لێ بە جێ ماوەتەوە. ئیمپراتۆرێتیی ئەزتێک ...

ڕۆمای کۆن

ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ، زاراوەیەکە بەو قۆناغە ئەوترێت کۆماری ڕۆمانیا حوکمی ڕۆمای ئەکرد، بەروە پێش چوونێک بوو لە دەسەڵاتی سیاسی ڕۆمادا، ماوەی حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆما لەو ماوەیەدا بە دیکتاتۆری ناسراوە، مێژوویەکی دیاریکراو نییە بۆ بوونی ڕۆما لە کۆمارەوە ب ...

سۆمەر

سوومەر یان سوومێر نەتەوەیەکن کە لە بەشی باشووری عێراقی ھاوچەرخ لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زاینەوە لە مەیدانی سیاسی و ژیاریدا دەرکەوتن، گومان دەبرێت ئەوان لە ناوچەکەدا لە سەرەتای سەردەمی نیمچە نووسینەوە ھەبووبن، زانیارییەکان سەبارەت بە نشینگەی ...

سەردەمی زێڕینی ئیسلام

سەردەمی زێڕینی ئیسلام بە ساڵانی نێوان زایینی دەوترێت. لەم سەردەمەدا شارستانی ئیسلامی پێشڕەو بووە لە زانستەکانی: پزیشکی و ڤێرتێرنەری و دەرمانسازی و توێکاری و سرووشتزانی و ئەندازیاری و بیرکاری و گەردوونزانی و کشتوکاڵ و زەویناسی و ئابووری و ڕامیاری. ...

شارستانیەتی بابل

بابل بە زمانی ئەکادی بە مانای دێت. وە فارسەکان بەناوی ناویان دەھێنا یاخود شاری نێوان دوو ڕووبار. لەکۆنەوە بە وڵاتی سۆمەر ناسرابوو و وڵاتی سۆمەر دەکەوێتە نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە باشوری عێراق شارستانیەتی بابل لەسەدەکانی ٦ پ.ز و ١٨ پ.ز سە ...

مێزۆپۆتامیا

مێزۆپۆتامیا یان وڵاتی نێوان دوو ڕووبار ناوچەیەکی جوگڕافییە لە نێوان دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، زۆربەی ئەم ناوچە کەوتووەتە ناو وڵاتی عێراق. مێزۆپۆتامیا خاوەنی خاکێکی پڕبەھرەیە و ھەر بەم ھۆیەوە بە درێژایی مێژوو شوێنی کشت و کاڵ و بە وتەیەک بێشکەی شا ...

میسری کۆن

میسری کۆن شارستانیەتێکی کۆن بوو لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا. شارستانیەتی میسری مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ بە پێی دەزگای و بە یەکخستنی سیاسی میسری سەرو و میسری خواروو وە ھەروەھا لە ژێر فەرمانڕەوایی فیرعەونی یەکەمدا.

ئەفلاتوونیزمی نوێ

ئەفڵاتوونیزمی نوێ ، قوتابخانەیەکی فەلسەفییە مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زایین لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی ئەفڵاتوون و ئەفڵاتوونییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە ھەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلس ...

ئەلفوبێی بیری مرۆڤ

ئەلفبێیی بیری مرۆڤ بابەتێکە لە بنەمادا پێشنیارکرا لەلایەن گۆتفرید لایبنیتزەوە کە ڕێگایەکی گەردوونی دابین ئەکات بۆ وێناکردن و شیکارکردنی بیرۆکە و پەیوەندیەکانیان بە جیاکردنەوەی پارچە پێکهێنەرەکانیان. ئەو بڕوای وابوە هەموو بیرۆکەکان پێکهاتوون لە ژم ...

ژان ژاک ڕوسۆ

ژان ژاک ڕۆسۆ فەیلەسووف و نووسەر و داڕێژەری رۆمانتیسیزمی دەربڕینی فەڕەنسیی خەڵکی ژنێڤ بوو. فەلسەفە سیاسییەکەی کاری کردە سەر شۆڕشی فەڕەنسی، سیاسەتی ھاوچەرخ، کۆمەڵناسی، ھەروەھا بیری پەروەردەیی. لەژێنێڤ لە دایک بووە، باوکی ئیزاک ڕۆسۆ سە‌عاتچییە‌کی نا ...

فەلسەفەی ھاوچەرخ

فەلسەفەی ھاوچەرخ ئەم سەردەمەی ئێستایە لە مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاواییدا کە لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمەوە لەگەڵ سەرھەڵدانی فەلسەفەی شیکارانە و کیشوەرییدا دەستی پێکردووە. دەستەواژەی "فەلسەفەی ھاوچەرخ" زاراویەکی تەکنیکییە لە فەلسەفەدا کە ئاماژە بە سەردە ...

کات

کات پێشڕەویی بێبڕانەوە و بێسنووری ڕووداوەکانە کە وا دیارە لە ڕابردووەوە دێت و بە ئێستادا تێ دەپەڕێت و بەرەو داھاتوو دەڕوات و، ناشگەڕێتەوە. لە کاری پێواندا وەکوو چەندایەتییەک چاوی لێ دەکرێت کە بۆ دیاریکردنی بەر و دوای ڕووداوەکان و، پێکگرتنی ماوەی ...

مۆسیقاناسی

مۆسیقاناسی پێکھاتووە لە شرۆڤەی زانستی و ئەکادیمیی مۆسیقا. ئەم خوێندنە لەسەر بنەمای بەدواداچوون بەڕێوەدەچێت.

مێژووی ھونەر

مێژووی ھونەر بریتییە لە مێژووی ھەر چالاکییەک کە مرۆڤ بە مەبەستی جوانیناسی، ڕاگەیێنی یان دەربڕینی ھەست یان بیرۆکەی خۆی نواندبێتی. مێژووی هونەر ئامانجی ئەوەیە کە سەبارەت بە سەرچاوەی هەر کارێکی هونەری، هەلومەرجی پێک هاتنی، خولقێنەری کارەکە و چۆنیەتی ...

سوارپەیکەر

سوارپەیکەر بە پەیکەرێک دەگوترێت کە تێدا کەسێک لەسەر کۆڵی چارەوایەک سوار بووبێت. ئەم جۆرە پەیکەرە زۆربەی کات ھی کەسایەتییەکی مێژوویی یا شۆڕەسوارێکی ناودارە کە وەکوو ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی یادی ئەو دروست دەکرێت. ھەتا ساڵی ٢٠٠٩ کە سوارپەیکەری چەنگیز ...

دەروازە: ھونەرەکان/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان

١ی کانوونی دووەمی ١٨١٨ – کتێبەکەی ماری شێڵی بەناوی فرانکشتاین بڵاوکرایەوە لە لەندەن ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٢٧ – ئەندازیاری ھونەر و پەیکەرسازی سکۆتلەندی فرێد ڕۆنتری لە وێنەکەدا لە لەندەن کۆچی دوایی دەکات لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ – ...

پانتۆمیم

پانتۆمیم یان نواندن بە ھێما جۆرە شانۆیەکە کە شانۆکار بەبێ دەڕبڕینی قسە و تەنھا بە بەکارھێنانی ئاماژە و جووڵاندنەوەی ئەندامانی لەش خۆی دەنوێنێت.

قیژە (تابلۆ)

قیژە کۆمەڵەوێنەیەکە بەرھەمی ئێدوارد مۆنک، کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩١٠ کێشراون. قیژە بەناوبانگترین بەرھەمی ئێدوارد مۆنکە و لە ھێماکانی ئیکسپێرسیۆنیزم دێتە ئەژمار.

کرمی کتێب (تابلۆ)

کرمی کتێب ، ناوی تابلۆیەکی نیگارکێش و شاعیری ئاڵمانی، کارڵ شپیدزوێگ و نموونەیەکە لەسەر شێوازی بزووتنەوەی بیدێرمایێر. تابلۆکە وێنەی پیاوێکی بەتەمەن نیشان دەدات، کە لەسەر پەیژەی کتێبخانەیەک وەستاوە و خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکە، کتێبێکی تری بە ھانیشک ...

ئەی کەنەدا

سروودی نیشتمانی کەنەدا ئەی کەنەدا لەگەڵ سروودی شاھانە کە ھەردووکیان بە سروودی فەرمی نیشتمانی دادەنرێت بەڵام لەکاتی ئێستا حکومەتی کەنەدا تەنھا سروودی ئەی کەنەدا دەناسێت

جووڵە (مۆسیقا)

لە مۆسیقادا، جووڵانەوە پێکھاتووە لە بەشێکی نووسینەوەی مۆسیقا یان شێوەی مۆسیقا. ھەرچەندە ئەو جووڵانەوانەی کە مۆسیقایەک پێک دەھێنن ھەندێک جار جیاجیا دەژەنرێن ، بۆ نمایشێکی تەواوی مۆسیقی دەبێت ھەموو جووڵانەوەکان دوابەدوای یەک بژەنرێن.

خانووی ئۆپێرا

خانووی ئۆپێرا بینایەک یاخود شانۆیەکە کە دروستکراوە بۆ نواندنی ئۆپێرا. پێکھاتووە لە شانۆیەک، ژوور و شتومەکی ئۆرکێسترا، جێگەی بینەران و ژووری پشت شانۆ بۆ گۆڕینی جلوبەرگ و مەشق کردن.

داگرتنی مۆسیقا

داگرتنی مۆسیقا پێکھاتووە لە گواستنەوەی مۆسیقا لە ئینتەرنێتەوە بۆ سەر ئامێرێکی وەک تەلەفۆنی زیرەک یان ئێم پی ٣، بۆ گوێگرتن. ئەم دەستەواژەیە داگرتنی مۆسیقا بە یاسایی و نایاساییش دەگرێتەوە.

ڤیدیۆکلیپ

ڤیدیۆکلیپ یاخود کلیپی مۆسیقی پێکھاتووە لە کورتە فیلمێک کە بۆ گۆرانییەک بەرھەم دەھێندرێت، یاخود بۆ بەرزکردنەوەی گۆرانییەک یاخود ئەلبومێک، یان بۆ کاری ھونەری. زۆربەیجار تاکەگۆرانییەکان ڤیدیۆکلیپیان بۆ دەکرێت.

کۆرس

کۆرس پێکھاتووە لە کۆمەڵە گۆرانیبێژێک. مۆسیقای کۆرۆس بەتایبەتی نووسراوە بۆ ئەو کۆمەڵەیە بۆ نمایشکردنی. کۆرۆسەکان نمایشی مۆسیقای کلاسیکی دەکەن بەزۆری، کە لە سەردەمی مێدیڤالەوە ناوبانگی دەرکردووە بۆ ئێستا. زۆربەی کۆرۆسەکان زۆربەیجار ڕابەرێکیان ھەیە ...

مۆسیقا

مۆسیقا ، موزیک یان سازبەندی پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەل ...

مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی ناوین

مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی ناوین ناوچەیەکی زۆر گەورە، لە مەغریبەوە بۆ ئێران دەخایەنێت. نەتەوەی جۆراوجۆری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە. وڵاتی عەرەبی و باکوور ئەفریقیا، نەریتی ئێرانیی ئێران، مۆسیقای ئیسرائیل، مۆسیقای ئەرمەنی، نەریتی ھەمەجۆری مۆسیقای ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →