ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 181

ئینتسار سەعید

ئینتسار سەعید کەسایەتی ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنانی میسرە، ئەو دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دامەزراوەی قاهیرەیە بۆ گەشەپێدان و یاسا، ڕێکخراوەکەی ئامانجی بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینەیە، هەروەها یارمەتیدانی قوربانیانی دەستدرێژیی و پێدانی زانیاری لەسەر پە ...

چواردە خاڵەکەی ویڵسن

چواردە خاڵەکەی ویڵسن بریتیە لەو چواردە بنەمایەی کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وودرۆ ویڵسن کۆنگرێسی پێ کۆکردەوە لە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٩١٨دا. ئەم خاڵانە بە وتەی ویلسۆن بۆ پاراستنی ئاشتی لە دنیای دوای شەڕی جیھانیی یەکەم دابین کرابوون. لە ...

بەورەکانی تامیل

پڵنگەکانی تامیل ،بزوتنەوەێکی جوداخوازی سریلانکایە کە داوای سەربەخۆیی ناوچە تامیل نشینەکانی سریلانکای دەکرد. ئەم بزوتنەوەیە لە ساڵی ١٩٨٣ دەستی بە چالاکی کرد دژی حکوومەتی ناوەندی كولومبو کرد، کە بوو بە هۆی شەڕی ناوخۆیی لەم ووڵاتە کە بە درێژترین شەڕ ...

عەبدولڕەحمان گەیلانی

عەبدولڕەحمان گەیلانی نەقیب یەکەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. عەدبولڕەحمان ١٥ەمین پشتی کەسایەتی دیاری سۆفیگەری ئیسلامیی سوننە عەبدولقادری گەیلانیبوو. لەدوای ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، ڕاستەوخۆ ئەو کرا بە سەرۆکوەزیرانی عێراق. عەبدولڕەحمان لەبەرام ...

مۆزەخانەی شۆڕش (جەزائیر)

مۆزەخانەی شۆڕش مۆزەخانەی شۆڕش دەکەوێتە جەزائیر، مۆزەخانەکە کۆمەڵە یادەوەرییەک لە جەنگی سەربەخۆیی جەزائیر دژی فەرەنسا پیشان دەدات. لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، بیناکە لە بنەڕەتدا کەنیسەیەکی لادێی بوو.

مەعروف جیاوک

کەسێتی ناوداری کورد مەعروف جیاوک ساڵی ١٨٨٥، لە شارۆچکەی رەواندز ھاتۆتە دنیاوە. مەعروف جیاوک لە رووداوە سیاسیەکانی‌ نیوەی یەکەمی سەدەی رابردووی کوردستاندا وەک رۆشنبیرو تێکۆشەرێکی گەورەی کورد ناوێکی دیارە. لە ‌یانەی دا رۆڵی بەرچاوی گێڕاوەو وەک شەخس ...

جۆمۆ کینیاتا

کامۆ جۆناتۆن کینیاتا ناسراو بە جۆمۆ کینیاتا یەکەم سەرۆکی کینیا بووە، لە ٢٠ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٩٤ لە نیرۆبی لەدایک بووە، سیاسەتمەدارێکی کینی بووە و سەر بەخێڵی کیکۆیۆ بووە و ئەمینداری گشتی یەکێتی کینی ئەفریقی بووە لە پێناو سەربەخۆیی کینیا. جۆمۆ ک ...

دی یورێ

دی یورێ یان دێ جۆری دەربڕینێکە بەواتای "پەیوەندیدار بەیاسا" ـوە دێت و پێچەوانەی دێ فاکتۆیە کە بەواتای "پەیوەندیدار بەڕاستەقینە" ـوە دێت. بەجۆرێکی تر، دەستەواژەی de jure لەبری دەستەواژەی "بەیاسایی" و دەستەواژەی de facto بەواتای "بەکرداریی" بەکاردێ ...

عەونی

عەونی ناوی تەواوی عوسمان کوڕی حەبیب عەبدوڵڵایە و یەکێکە لە شاعیرەکانی نەتەوەی کورد. لە ساڵی ١٩١٤ لە گەڕەکی بەفریقەندی شاری کۆیە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە.

کانتۆن (دابەشکاریی وڵات)

کانتۆن جۆرێکی یەکەی بەڕێوەبردن یان سیاسی وڵاتە. ناسراوترین نمونەی کانتۆن لە جیهاندا سیستمی سیاسی سویسرایە کە پێکهێنەری کۆنفیدراڵیەتی سویسرایە. ئەوترێ کەوا کانتۆنەکانی سویسرا نیمچە سەربەخۆیەکن. لە ڕۆژاوای کوردستانیش سیستمی کانتۆن بەکار دەهێنرێت.

مۆرفیم

مۆرفیم بریتییە لە بچووکترین یەکەی زمان، کە ھەڵگری باری ڕێزمانی و واتایی سەربەخۆیە. مۆرفیمەکان لە پێکەوەلکانی فۆنیمەکان پێک دێن. لە زانستی زمانەوانیدا، مۆرفیمەکان لە نێوان دوو برۆدا دەنووسرێن، وەک: {دڵ}، {من}.

دەیڤد کامیڕۆن

دەیڤد کامیڕۆن ناوی تەواوی دەیڤد ویللیام دۆناڵد کامیڕۆنە لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٦٦، ناوبراو سەرۆک وەزیرانی پێشووی بریتانیای مەزن بوو، لەپێشتریشدا وەزیری خزمەتگوزاری مەدەنی بووە لەگەڵ سەرۆکی پارتی پارێزگاران بووە، وەھەروەھا ئەو خوێندکاری فەلسەفەی ...

کەمال میراودەلی

کەمال میراودەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ لە گوندی مەرگە سەر بە قەزای رانیە، کوڕی شاعیری نەتەوەیی کورد مەمەنداغای فانی یە. ماستەری لە فەلسەفەو دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبیاتی رۆژھەلاتناسیی ئەوروپیی لە زانکۆی Essex لە بەریتانیا ھێناوە. ھەروەھا ماستەری زا ...

لۆران کابیلا

لۆران دیزیرییە کابێلا سەرۆک کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بووە و ناوی وڵاتەکەی لە زائیرەوە گۆڕیوە بۆ کۆنگۆ، لە کانوونی دووەمی ١٩٣٨ لە ئەنکۆرۆی ھەرێمی شابا لەدایکبووە، لەدوای تەواوکردنی خوێندن لەزانکۆی فەرەنسا وەرگیراوە بۆ خوێندنی فەلسەفەی سیاسی و پلەی ...

دەزگای خێرخوازیی بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوەو بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەو راستەوخۆ سەرپەرشتیاری کارەکانی دەزگا ...

پێڕستی ڕادیۆ کوردییەکان

ڕادیۆی کوردیی تاران، ١٩٥٨ یان ١٩٤٦. بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا، ١٩٩٢. ڕادیۆی کوردیی یەریڤان، ١٩٤٣. ڕادیۆی کوردیی بەغدا، ١٩٣٩. ڕادیۆی کوردیی بولگاریا، ١٩٦٣. ڕادیۆی کوردیی قاھیرە، ١٩٥٧. ڕادیۆی کوردیی بەیرووت، ١٩٤١. ڕادیۆی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ...

عیزەت دووری

عیزەت ئیبراھیم دووری لە ناوچەی دوور، پارێزگای سەلاحەددین) لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بوە. ئەو لە تیرەی ئەلبوحەربەیە لە ھۆزی ئەلمەواشت. خوێندنی لە قەزای سامرا و بەغدا تەواوکرد

دۆڵی گورگەکان

دۆڵی گورگەکان بریتییە لە زنجیرە درامایەکی پۆلیسی تورکی، ئەو ڕووداوە ڕاستیانە لە خۆدەگرێت کە لە زۆربەی دەوڵەتەکاندا ڕوو دەدەن لە چوارچێوەی درامایەکدا کە نزیکە بە تۆمار کردنێکی ڕاستییەکان، و زنجیرەکە جیادەکرێتەوە بە بوێرانە وئازایەتییەکی زۆر و ڕوون ...

ڕۆبێرت کێڵی

ڕۆبێرت ئی کێڵی ، شیکەرەوەیەکی سیاسی ئەمریکییە لەسەر ڕەوشی نێوان هەردوو کۆریا و یاریدەدەری مامۆستای زانستی سیاسییە لە زانکۆی بوسان. لە ئاداری ٢٠١٧ خۆی و خێزانەکەی ناوبانگیان دەرکرد کاتێک لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆ دابوو لەگەڵ کەناڵی بی سی یەک لەدوا ...

تێد (کۆنفرانس)

کۆنفرانسەکانی تێد یان تێد "تەکنۆلۆژیا، سەرگەرمی، دیزاین" ڕێکخراوەیەکی میدیاییی ئەمریکییە کە کۆنفرانسی تایبەت بە گوتاردان ڕێک دەخات و لە ئینتەرنێت بەخۆڕایی بڵاویان دەکاتەوە لەژێر دروشمی "بیرۆکەکان شایانی بڵاوکردنەوەن". بیرۆکەی تێد لەلایەن ھاری مار ...

ھەواڵەکانی گووگڵ

هەواڵەکانی گووگڵ یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ لە ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ خراوەتە بەردەست بەکارهێنەرانی گووگڵ ئەم خزمەتگوزاریە بە ٢٨ زمانی لە بەردەستە و ڕۆژانە بە نوێترین هەواڵ نوێدەکرێتەوە ، هەواڵەکانیش لەبوارەکانی سیاسی و وەرزشی و بازرگانی و جیهانی ...

یووسف محەممەد

یووسف محەممەد سادق کەسایەتی سیاسیی کوردە. لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ تاکوو شووباتی ٢٠١٩ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە. ئەو ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانە، لە ھەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەرکەوت و لە دانیشتنی ٢٩ی نیسانی ٢ ...

کارا بوۆنۆ

کارا بوۆنۆ خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵەکانی وەک دکتۆر فایە میڵەر لە چوارەم وەرزی زنجیرەی درامی AMC بەناوی Mad Men ، کێڵی مۆڵتیسانیی لە شەشەم وەرزی The Sopranos ، لیندا ساڵڤۆ لە فیلمی کۆمیدی ٢٠٠٦ی Artie Langes Beer League ؛ و کارن ویڵەر لە زنجی ...

کۆنراد لۆرێنز

کۆنراد لۆرێنز زانا و توێژەرێکی خەڵکی نەمسا بوو. ساڵی ١٩٧٣ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکی پێ بەخشرا، بە ھاوبەشی لەگەل کاڕڵ ڤۆ فریش و نیکۆلاس تێنبەرگین.

کیم یۆ جونگ

کیم یۆ جونگ سیاسەتوان و خوشکی بچووکی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونە. ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکارانی کۆریا بووە. یەکێکە لە سیاستوانە دیارەکانی کۆریای باکوور. بچووکترین منداڵی سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئیل خەزێنەی ئەمریکا ڕێکە ...

شێخ جەلال حوسێنی

مامۆستا کوڕی قازی شیخ سالح ی بانە لە سالێ ١٣٠٧ی کۆچی خۆری لە شاری بانە لەدایک بوەمامۆستا شیخ جەلال دووھەم کورێ قازی شیخ سالح و برای مامۆستا شێخ عیزەدینی حسێنی یە، وانەکانی ژیان و فیربوون و زانستی لەلای باوکی دا دەست پێدەکا، پاشان بۆ درێژەدان بە خ ...

تەلەفزیۆنی سعودی

لەساڵی ١٣٨٢ی کۆچی - ١٩٦٢ی زاینی ئەمیر فەیسەڵ عەبدولعەزیز لەبەیاننامەیەکی وەزاری لەڕۆژی ٢/٦/١٣٨٢ی کۆچی ڕاگەیاند: حکومەتی سعودیە پەخشی تەلەفزیۆنی ھێنایە ناو وڵاتەوە. لە ٩ی ڕەبیعی یەکەمی ١٣٨٥ی کۆچی - ٧ی تەمموزی ١٩٦٥ی زاینی لەشاری ڕایاز و جەددەوە یەک ...

مستەفا ئەمین

مستەفا ئەمین ، ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی میسری بووە، لەگەڵ عەلی ئەمینی برای کە ھەردووکیان دوانە بوونە لە ٢١ فبرایەری ساڵی ١٩١٤ لەدایک بوون، ڕۆشتووە بۆ ئەمریکا و پەیوەندی بە زانکۆی جۆرج تاونەوە کردووە و زانستی سیاسی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٣٨ بڕوانامەی ...

سیما بیسواس

سیما بیسواس خانمەئەکتەری ھیندییە، بە ڕۆڵی فولان داڤی لە شاژنی باندیت شیھار کاپوور ١٩٩٤ دەرکەوت، کە خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی باشترین خانمەئەکتەری بۆ بردەوە. خەڵاتی ساڵی ٢٠٠٠ی سەنگێت ناتاک ئەکادیمی و باشترین خانمەئەکتەر ساڵی ٢٠٠٦ی بردەوە، بۆ ڕۆڵەکەی و ...

شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیایە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی، ئێستا خوێندکاری ماستەرە لەھەمان زانکۆ. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧، شاسوار عەبدولواحید وەکو سەرۆکی فەخری یانەی س ...

ڕەزاو

ڕەزاو گوندێکی گەورەی شارستانی سەوڵاوا و ناوچەی چەمی شامیانە. خەڵکی ڕەزاو بە شێوەزاری ھەورامی قسە دەکەن. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ دا ٧٥٥ کەس دانیشتووی ھەبووە. ڕەزاو لە ڕابردوودا وەک ناوەندی دەسەڵاتی خان بووە و تفەنگچییەکانی زۆر بەناوبانگ بوونە. دەرو ...

ناوی پاوان

ناوی پاوان یان ناوی دۆمەین مۆرکێکی ناسێنەرە کە ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی، دەسەڵات، یان کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرانە و کارگێڕانە لە ئینتەرنێتدا پێناسە دەکا. بۆ نموونە لە ناونیشانی nimune.krd ـدا.krd ناوی پاوانە و nimune ـیش خودی پاوانە. ئەو ناوانەی خانەخوێش کە س ...

Zaire

زایرێ ناوی دەوڵەتی باڵادەست بوو لە نێوان ١٩٧١ و ١٩٩٧ لە ئەفریقای ناوەڕاست کە ئێستا بە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ناسراوە. وڵات دیکتاتۆرییەکی تۆتالیتاری تاک حیزبی بوو، لەلایەن مۆبوتۆ سیسی سێکۆ و بزووتنەوەی جەماوەریی حاکمی پارتی شۆڕشەوە بەڕێوەدەبری. زە ...

چمۆد

چمۆد بریتیە لەفرمانێکی کە لەڕێگەیەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو ATTRIB. ئەم خاسیەتە گرنگییەکی تایبەتی و گشتی زۆری ھەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسا ...

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٩

بەهۆی فشاری چەند جەنەراڵێکی سەربازی و نووری سەعید، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە جەمیل مەدفەعی دەستی لەکارکێشایەوە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨. نووری سەعید حکوومەتێکی نوێی پێکهێنا، بەڵام هێشتا بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان دڵسۆزیان بۆ مەدفەعی مایەوە. مەلیک ...

لامەرکەزی (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: لامەرکەزی، ھەڵەبجە، ناوی گوندێک لەشاری هەڵەبجە. لامەرکەزی، شێوازی دەسەڵات، یەکێکە لە شێوازەکانی دەسەڵات.

سەربەشایەتی (کۆمپیوتینگ)

لە کۆمپیوتینگدا، سەربەشایەتی وەکوو پێدانی دەسەڵات بەسەر سیستەمێکی کۆمپیوتەریدا پێناسە ئەکرێ. سەربەشایەتی ڕێپێدراویی کردنی کارێکە. بۆ نموونە، درووسکردنی فایل یا دایرەکتۆری، خوێندنەوە لە فایل، سڕینەوەی فایل یا دایرەکتۆری، دەسگەیاندن بە ئامێرەکان و ...

قابووس کوڕی سەعید

قابووس کوڕی سەعید ناسراو بە سوڵتان قابووس سوڵتانی عومان بوو لەماوەی ٢٣ی تەممووزی ١٩٧٠ تاکوو ڕۆژی مردنی، و ھەشتەم سوڵتانی خێزانی بووسەعید بوو کە ئەچنەوە سەر ئیمام ئەحمەد کوڕی سەعید دامەزرێنەری یەکەم، ساڵی ١٩٧٠ گەیشتە دەسەڵات دوای ئەوەی کودەتای ئەن ...

عەبدولسەلام عارف

عەبدولسەلام عارف. سەرۆککۆماری عێراق بووە لەماوەی ١٩٦٣ تاکوو ١٩٦٦. عەبدولسەلام عارف یەکێکبووە لەکەسایەتییە کاریگەر و سەردەکردەکانی شۆڕشی ١٤ی تەممووز کە لەئەنجامدا دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانی بەسەر عێراقدا نەما. لەساڵی ١٩٦٦، دەکووژرێت بە تێکشانی فڕۆک ...

عەلی جەودەت ئەییووبی

عەلی جەودەت ئەییووبی ، کەسایەتی سیاسیی عێراقی بوو، ١١ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. عەلی یەکێکبووە لە نەوەکانی سەلاحەدینی ئەییووبی. عەلی جەودەت ئەییووبی لە شاری مووسڵ لەدایکبوو لە کاتێک کە عێراق لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دابوو.

عەبدولخالق مەعرووف

عەبدولخالق مەعرووف نووسەر و ڕووناکبیری کورد بوو. عەبدولخالق مەعرووف لە یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٥ لە شاری ھەولێر لەدایک بوو. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی ١٩٥٨، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ‌زانکۆی ئەزھەر چوو بۆ ...

خۆزگە (ماڵپەڕ)

خۆزگە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن دوو ھاوڕێ وە دروست کرا، بیرۆکەی دامەزراندنی خۆزگە لەیاد نەکردنی ڕۆژانێک بوو کە تاراوگە ئەو دوو ھاوڕێیەی لەیەکدی نزیک کردبووە. ھەروەھا گرنگی پێدان بە ھەموو ئەو شتانەی مرۆڤایەتی پێک دێنن. خۆزگە بووە کۆشکێکی بیرەوەری بۆ ھا ...

خەبات رەسوڵی

خەبات ڕەسووڵی لەدایکبووی 1980 لەشاری بۆکان لەدایکبووە، نووسەر و وەرگێڕ و رۆژنامەنووسی کوردە و خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئێستا دانیشتووی وڵاتی نۆروێژە.

مەلا شاخی

ناو ی یە ناسراوە بە تائێستا ١٢ کتێبی چاپ و بڵاو کراوە تە وە. نوێنە ری سە رۆک مام جلال بوو وە لە کە رکوک. یە کە م سە رنووسە ری گۆڤاری کە رکوک بووە. ئە ندامییە کێتی پە رلە مانتارانی کوردستان ە. بە شداری شۆڕشی ئە یلولی کردووە. ئە ندامی سە ندیکای رۆژ ...

میتە فریدریکسن

میتە فریدریکسن کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی دانیمارکییە، ئەو لەوەتەی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆک وەزیرانی دانیمارک. هاوکات لەوەتەی ٢٨ی حوزەیرانی بووەتە سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانیمارک، ئەو دووەم ژنە کە هەریەکێک لەم پ ...

بیگوم جان

بیگوم جان چالاکوان و پزیشکێکی پاکستانییە، دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھاریکاری ژنانی ھۆزەکانە. کە ڕێکخراوێکە ئەرکی پەروەردەکردنی ژنانی ناو ھۆزەکانی باکووری ڕۆژاوای پاکستان، لەبارەی مافەکانیانەوە لەئەستۆ گرتووە، ھەروەھا مەشقی تەندرووستیشیان پێدەدەن. ئەو ل ...

ھیلە تۆرنینگ شمیت

ھیلە تۆرنینگ شمیت کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی خانەنشینبووی دانیمارکییە. ھیلە لە ماوەی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ تاوەکوو ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بووە ٢٦ەمین سەرۆک وەزیرانی دانیمارک. ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥، ڕێبەرایەتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی دانیمار ...

میریا مۆسۆکۆ

میریا ئلیسا مۆسۆکۆ ڕۆدریگێز دی ئاریاس ژنە سیاسەتوانی پەنەماییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٩ تاکوو ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ بووە ٣٤ەمینن سەرۆکی پەنەما. ئەو یەکەمین ژنە لە مێژووی پەنەما پۆستی سەرۆکی وڵات وەربگرێت. ئەو ژنی ئەرنولفۆ ئەریاس بوو، ناوبراو سەر ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →