ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 26

دەوڵەتی ڕۆستەمی

دامەزرێنەرەکەیان عەبدول ڕەحمان کوری ڕۆستەم بوو کە خاوەن نەژادێکی فارسی بوو لە ساڵی ٧٥٨ز والی قەیرەوان بوو لەلایەن خەواریجەکانەوە دانرابوو، دوای گەڕانەوەی والی عەبباسیەکان بۆ قەیرەوان ھەڵھات بۆ تیھرەت تەیارت، و دەوڵەتی ڕۆستەمی دامەزراند لە جەزائیر ...

دەوڵەتی عوقەیلی

عوقەیلیەکان بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری عەرەبی بوون، حوکمی شامیان کرد لە ساڵانی نێوان ٩٧٩ تا ١٠٩٦ز، و بارەگاکەیان موسڵ بوو. لە خزمەتی حەمدانیەکاندا بوون و جێگەیان گرتنەوە لە حەلەب و موسڵ و پاشانسەلجوقیەکان دەستیانگرت بەسەر عوقەیلیەکاندا.

دەوڵەتی فاتیمی

فاتمیەکان بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری شیعە بوون, ئەچنەوە سەر کۆمەڵی ئیسماعیلی شیعە, حوکمی تونس و میسر و شامیان کردووە, و لە چەند ماوەیەکدا حوکمی لیبیا و جەزائیر و مەغریبیان کردووە لەگەڵ بەشێکی دیاریکراو لە دوورگەی عەرەبی و سەقڵیە, و جەماوەرێکی گەورەی ...

زەندییەکان

زەندییەکان بەرەماڵێکی کورد بوون کە لە ساڵانی ١٧٥٠ تا ١٧٩٤ لە ئێران حکوومەتیان دەکرد. بۆ یەکەم جار کەریم خانی زەند توانی لە دوای هەڵوەشینەوەی پادشایی ئەفشارییەکان ئاسایش بھێنێتەوە وڵات و حکوومەتێکی بەھێز پێک بێنێت. پایتەختی زەندییەکان شیراز بوو.

سامانییەکان

سامانییەکان بنەماڵەیەکی سوننی ئێرانی بوون کە لە نێوان ساڵانی ٨١٩ - ٩٩٩ی زایینی لە بەشێک لە خاکی ئێستای ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تاجیکستان و تورکمانستان دەسەڵاتدار بوون. دەوڵەتی سامانی، ناتوانرێت وەکوو دەوڵەتێکی سەربەخۆ بێتە ئەژمار، بە ھۆی ئەوە ...

سەفەوییەکان

سەفەوییەکان دەوڵەتێکی بەھێزی شیعە بوون کە لە ساڵانی ١٥٠١ ھەتا ١٧٣٦ دەسەڵاتیان ھەبووە دامەزرێنەری حکومەتەکە شا ئیسماعیلی یەکەم بووە کە تەورێزی لە ئازەربایجان کردووە بە پایتەختی خۆی. سەفەوییەکان مەزھەبی شیعەی دوازدە ئیمامییان کرد بە ئاییینی سەرەکیی ...

شانشینی پەھلەوی

شانشینی پەھلەوی کۆتا بنەماڵەی پاشایەتی بوون کە لە ئێران فەرمانڕەوایەتیان دەکرد، ماوەی فەرمانرەوایەتییەکەی لە ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ بوو کە لەداوی قاجارەکان ھاتنە سەر تەخت، تاکوو سەردەمی کۆماری ئیسلامیی فەرمانرەوایەتیان درێژەی کێشا. کەوتنی فەرمانڕەوایەتییەک ...

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یان شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران کۆمەڵە ڕووداوێک بوو کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیدا ڕوویدا و بوو بە ھۆی ڕووخانی شانشینی پەھلەوی و پێکھاتنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بە پێشەوایی ڕووحوڵڵا خومەینی.

شەڕەکانی خاچپەرستی

ھەڵمەتی خاچپەرستی یان شەڕی خاچپەرستی ، بە شێوەیەکی گشتی بەو ھەڵمەت و شەڕانە ئەوترێت کە ئەوروپیەکان پێی ھەستان لە کۆتاییەکانی سەدەی ١١ تا سێیەکی کۆتایی سەدەی ١٣ ، بەو ناوە ناسراوە لەبەرئەوەی ئەوانەی بەشداربوون تیایدا لە ژێر ناوی ئاینی مەسیحییەت و ...

قوڕەیش

قوڕەیش ، هۆزێکی عەرەبییە ئەگەڕێنەوە بۆ نەزڕی کوڕی کینانە لە نەوەی ئیلیاسی کوڕی موزڕ، لە مەککە جێگیربوو لە سەردەمی قوسەی کوری کیلاب، دوای ئەوەی خەزاعەی یەمەنی لێی دەرچوون، ئیشیان لە بازرگانییدا ئەکرد. بەنو قوڕەیش هۆزێکن لە کنانە لە عەرەبە عەدنانیی ...

کاریگەریی جیھانی ئیسلامی لەسەر ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاست

کاریگەری موسڵمانان لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست زۆر بوون لە ڕوانگەی جیاواز وەک ھونەر و بیناسازیی و پزیشکی و دەرمانسازی و کشتوکاڵ و زمان و تەکنەلۆژیا. لە سەدەی ١١یەم بۆ سەدەی ١٣یەم، ئەوروپا زانینی خواردەوە لە شارستانیەتی ئیسلامی لە ڕێگەی وەرگێڕان ...

موعتەزیلە

موعتەزیلە یەکێکن لە دەستە کەلامیەکانی ئیسلام. موعتەزیلە باوڕیان وایە کە باس لە سەر باوڕ و بنەماکانی جیھان دەبێت لە سەر بنەڕەتی عەقڵ بکرێت، موعتەزیلە باوڕیان بەوەیە کە عەقڵ ڕێنوێنێکی باشترە لە شەرع.

مۆرۆکان

مۆرەکان یان مۆرۆکان بە موسوڵمانانی ئیسپانیا دەگوترا کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕاوە سەر تێکڵاوێک لە عەرەب، ئیسپانی و بەربەر. لە ئێستادا زۆربەی مۆرۆکان لە باکووری ڕۆژاوای ئەفریقادا دەژین. مۆرۆکان لە سەرەدەمی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمدا نیشتەجێی ناوچەیێک لە باکوور ...

مەلا مەشھوور

مەلا مەشھوور یان مەلای مەزبوورە کەسایەتییەکی کۆمێدیایە لەناو کوردستان و تورکیا و ئێران و بالکان و وڵاتە عەرەبییەکان، نەتەوەکان بۆ ئەم کەسایەتییە ناوی جیایان داناوە وەک کورد مەلا مەشھوور و فارس مەلا نەسرەدین و لای عەرەب جحا. لە ساڵی ١٩٦٧ مێژوونووس ...

مەمالیکەکان

مەمالیکەکان زنجیرەیەکی فەرمانڕەوای سەربازەکان بوون حوکمی میسر و شام و عێراق و ھەندێک بەشی نیمچەدوورگەی عەرەبیان کرد زیاتر لە دوو سەدە ونیو ١٢٥٠ تا ١٥١٧ز، نەژادیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست پێش ئەوەی لە میسر جێگیر ببن و پاشان لە میسر و شام دوو ...

بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی

بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی بریتییە لە جووڵەیەکی بە کۆمەڵی چەندین کەس کە لەسەر بنەمای بیر و باوەڕێک سەری ھەڵداوە. ئەو گرووپانەی خەریکی ئەنجامدانی جووڵەی کۆمەڵایەتین، لەوانەیە میری بن و یانیش سەربەخۆ، زۆرجاریش تیشک دەخەنە سەر کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.

جوڵانەوەی دژە دەستدرێژی سێکسی

جوڵانەوەی دژە دەستدرێژی سێکسی جوڵانەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتیە کە جەنگدەکات دژی و توندوتیژی ژنان، بە شێوەیەکی یاسایی کار لەسەر دەستبەرکردنی یاسا و پشتگیری لە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی ئەکات وە ھەروەھا گۆرینی ئەو یاسایانەشی ڕێگەخۆشکەرن بۆ دەستدرێژی ...

خۆشەویستیی ئازاد

خۆشەویستیی ئازاد بزووتنەوەیێکی کۆمەڵایەتیە کە ھەموو شێوەی خۆشەویستی پەسەند دەکات. ئامانجی بەرایی بزووتنەوەی خۆشەویستیی ئازاد ئەوە بوو کە دەوڵەتەکان لە بابەتی جنسیەوە جیا بکاتەوە وەکو ھاوسەرگیری، کۆنترۆڵی لەدایک بوون، و داوێن پیسی.

دەوڵەتی خۆشبژیوی

دەوڵەتی خۆشبژیوی یەکێ لە شێوەکانی حکوومەتە کە تێدا دەوڵەت بە لەبەرچاوگرتنی بنەواشەگەلێ وەک ھەلی یەکسان، عادڵانە بەشکردنی سەروەت و، بەرپرسیارەتیی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ھاووڵاتیانی کەمدەس و داماودا، خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ھاووڵاتیان ئەپارێزێ ...

ئالیس پۆڵ

ئالیس پۆڵ ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ، فێمێنیست و داکۆکیکار بۆ مافی دەنگدانی ئەمریکی بوو. ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ڕێبەرایەتی لە کەمپەینێک کرد بۆ ھەموارکردنەوەی نۆزدەمینی دەستووری ئەمریکا، کە تێیدا ڕێگری لە مافی دەنگدان دەکرد لەسەر بنەمای ڕ ...

بەرەی نەتەوەییی ئێران

بەرەی نەتەوەییی ئێران یان جەبھەی میللیی ئێران ڕێکخراوێکی سیاسی ناسیۆنالیستی کۆماریخواز و سێکۆلارە کە لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینی بە دەستی محەممەدی موسەددیق و ھەڤاڵانی ئەو دامەرزدرا. ئەم ڕێکخراوە لە پڕۆسەی سەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کردنی نەوت لە ئێرا ...

پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)

پارتی یەکیەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی مەدیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی د ...

حیزبی بەعس

حیزبی بەعس ، حیزبێکیی عەرەبی سۆسیالیستی کە لە ٧ی نیسانی ساڵی ١٩٤٧ لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو و لە عێراقدا لە ٨ شوباتی ١٩٦٨ لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست و لە ساڵی ١٩٦٨ د ...

پارتی کرێکارانی کوردستان

پارتی کرێکارانی کوردستان کە بەکورتە پەکەکە دەخوێنرێتەوە، پارتێکی کوردیی باکوری کوردستانە لە ٢٧ی سەرماوەرزی ٢٦٧٨ی کوردی وەک پارتێکی مارکسی-لینینی دامەزرا. بە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لە لایەن فەرھاد کو ...

چەکوچ و داس

چەکوچ و داس نیشانێکە و بەگشتی پێوەندی بە کۆمۆنیزمەوە ھەیە. چەکوچ شاندەری کارە لە پیشەدا و داسیش نوێنەری کارە لە وەرزێڕیدا. لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە حیزبی کۆمۆنیست نایاسایین، ئەم نیشانەیە پاوان کراوە. ئەم وڵاتانە بریتین لە: مەجارستان، لاتڤیا و پۆ ...

حیزبی کۆمۆنیستی چین

پارتی کۆمۆنیستی چین پارتێکی کۆمۆنیست یە لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە ، تا ساڵی ٢٠١٠ زێدەتر لە ٨٠ ملیۆن ئەندامی هەبووە کەدەکاتە نزیکەی ٧% دانیشتوانی چین ، حیزبەکە بەهۆی شۆڕشی کۆمۆنیستی لەساڵی ١٩٤٩ەوە فەرمانڕەوایی چین دەکات لەو کاتەوە تاکوو ئێستا, تا ئێس ...

حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت

حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت ، پارتی سیاسی دامەزرینەری و بەرێوەبەری ڕووسیای سۆڤیەت و یەکێتی سۆڤیەت بوو. حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت ڕژێمی تاک حیزبی لە یەکێتیی سۆڤیەت ھەتا ١٩٩٠ بوو، کاتێکەکە کۆنگرەی نوێنەرانی گەل ماددەی ٦ی دەستوور ١٩٧٧ی یەکێت ...

دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا

دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا یان دیکتاتۆری کرێکاری زاراوەیەکی سیاسییە یەکەمجار لەساڵی ١٨٧٥ لەکتێبی ڕەخنەگرتن لە سیستەمی گۆتا لەلایەن کارل مارکس وترا ، مارکسیزم که‌ ئاڵای هزر و پراکتیکی پڕۆلیتاریایه‌ ، له‌وه‌ شه‌رم ناکات یان ناترسێت ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی ک ...

کرێکارانی جیھان یەک گرن!

کرێکارانی جیهان یەکگرن! یەکێکە لە دروشمەکانی کۆمۆنیزم کە لە مانیفێستی کۆمۆنیستی هاتووە بەڵام ئەو وتەیە ڕاستەوخۆ و ووشە بە ووشە لەم مانیفێستە وەرنەگیراوە ، هەندێک کەس دەڵێن لە بنەچەدا لەو ڕستەیە هاتووە کە لەمانیفێستەکە و گۆڕی کارل مارکس هەیە کە دە ...

ئەستێرەی سوور

ئەستێرەی سوور ی پێنج پەڕی پڕکراو ھێمایەکی گرینگە کە لە باری مێژووییەوە زۆرتر لەگەڵ بیرۆکەی کۆمۆنیستی لە پەیوەندیدا بووە و بە شێووەیەکی تایبەت وێرای چەکوچ و داس نیشان دراوە؛ بەڵام لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە تەواوی وەکوو ھێمایەک بۆ سۆسیالیزم بە کار ...

ئانە فرانک

ئانیلیس ماری ئانە فرانک ، ھۆڵەندی: ؛ لەدایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩ – مردووی شوبات یان ئازاری ١٩٤٥) جوولەکەیەکی ئەڵمانی-ھۆڵەندی بوو، بەیەکیک لە باسکراوترین کەس لە ناو قوربانیانی ھۆڵۆکۆست دادەنرێت. بەنووسینەوەی یادەوەرییەکانی ناوبانگی لەدوای مردنی ...

ئەدۆڵف ھیتلەر

ئادۆڵف ھیتلەر پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە. ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەمدا سەرباز بووە، و لە ساڵی ١٩٢٠ بووە بە ئەندامی پارتی نازی، لە ١٩٢١ دا ...

بێنیتۆ موسۆلینی

بینیتۆ ئەمیلکەیر ئاندریا موسۆلینی کەسایەتی سیاسی ئیتالی بوو و ڕێبەر و سەرۆکی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی بوو ، موسۆلینی فەرمانڕەوایی ئیتالیای کرد لەنێو ساڵانی ١٩٢٢ تاکوو ١٩٤٣ ، بەر لەوەی موسلینی بچێتە ناو سیاسەت خەریکی کاری ڕۆژنامەگەری بوو و سەرنووس ...

جۆرج ئۆروێڵ

ئێریک ئارتور بلێر ، ناوە خوازراو: جۆرج ئۆروێڵ ڕۆماننووس، وتارنووس، ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگر بوو. کارەکانی نیشاندەکرێن بە: پەخشانی ڕوون و ئاشکرا، ھۆشیاری لەڕووی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، دژایەتی کردنی تۆتالیتاریانیزم، ھەروەھا پشتیگیریکردنێکی ئاشکرایان ...

دیموکراسیی کۆمەڵایەتی

دیموکراسیی کۆمەڵایەتی یان سۆسیالدیموکراسی ئایدیۆلۆجییەکی سیاسیی چەپە کە لە چوارچێوەی سیاسەتی لیبرالیزمی کلاسیک جێ دەگرێت. بزووتنەوەی سۆسیالدیموکراسیی ھاوچەرخ داوای ئەمە دەکات کە سەرمایەداری بە سیاسەتەکی کۆمەڵایەتی لە بنەمای یەکسانیی کۆمەڵایەتی چا ...

چاڤگا

چاڤگا یان ترێی چاڤگا جۆرێک ترێیە کە شەراب لێ بەرھەم دەھینرێت. چاڤگا یەکێک لە دوو جۆرەکانی ترێیە کە بە شێوەیەکی تایبەت لە پارێزگای خارپێت لە کێوەکانی تۆرۆس لە باکووری کوردستان دەکاڵدرێت. سەرچەمەکانی ڕۆباری فورات لەو ناوچەیە زەختیی کەشوھەوایی ئەو ب ...

شەرابی

شەرابی ، جۆرێک ترێیە کە شەراب لێ بەرھەم دەھینرێت. ترێی شەرابی لە پارێزگای دیاربەکر لە نزیکیی ڕۆباری دیجلە و ھەروەھا پارێزگای خارپێت لە باکووری کوردستان دەکاڵدرێت. دانەکانی ترێی شەرابی بە ڕەنگی سووری تارە و تامی شەرابەکەش وەکوو ھەنجیر و میوە وشکەک ...

پارشێو

پارشێو یان پاشێو بەو ژەمە دەوترێت کە موسڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەیخۆن، لە ماوەی مانگی ڕەمەزان، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو ببن. کاتی ئەم ژەمە کۆتاییی دێت لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی. خواردنی ئەم ژەمە لەو کاتە ب ...

چێشتان

چێشتان یان چێشتەنگاو ژەمێکە لەنێوان تێشت و فراوین، لە ماوەی نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی و ١٢ی نیوەڕۆ دەخورێت.

سووکەژەم

سووکەژەم ژەمێکی بچووکی خۆراکە، بەزۆری لەنێوان ژەمە سەرەکییەکان دەخورێت. سووکەژەم گەلێک چەشنی ھەیە، لەوانە سووکەژەمی نێو قوتووی بازاڕ و ئەو خۆراکانەی دیکە کە لە ماڵەوە دروست دەکرێن. سووکەژەمەکان وا دروست دەکرێن کە ئاسان و خێرا بخورێن.

شێو

شێو یان نانی ئێوارە ئەو ژەمەیە کە لە ئێواران دەخورێت. شێو دەبێتە سێیەمین ژەمی ڕۆژ دوای تێشت و فراوین. ئەو خۆراکانەی لە شێو دەخورێن بەپێی وڵات و کولتوورەکان جیاوازن. لە کوردەواری، شێو بەزۆری وەک تێشت خۆراکی سادەی وەک نان و ماست و چایە یان ئەو خۆرا ...

فراوین

فراوین یان نانی نیوەڕۆ ئەو ژەمەیە کە لە نیوەڕۆیان دەخورێت. فراوین دەبێتە دووەمین ژەمی ڕۆژ دوای تێشت. ئەو خۆراکانەی لە فراوین دەخورێن بەپێی وڵات و کولتوورەکان جیاوازن. لە کوردەواری، ژەمەکە زۆرتر لەو خۆراکانە پێکدێت کە کالۆرییان زۆرە.

ئایسکرێم

ئایسکرێم ، بەستەنی یان مۆتە خۆراکێکە لە شێوەی شیرینییەکی بەستوو، بە گشتی وەکوو سووکەخۆراکێک یان شیرینییەک دەخورێت. عادەتەن لە بەرھەمە شیرییەکان دروست دەکرێت، وەکوو شیر و کرێم. لەگەڵ ھەندێک میوە و زیادکراوی دیکەی وەکوو ڤەنێلا، چوکلێت و توفرەنگی تێ ...

سپیاتی

بەرھەمی شیری یان سپیاتی ئەو خۆراکەیە کە لە شیری گوانداران بەتایبەت مانگا دروست ئەکرێ. جگە لە مانگا، شیری بزن، مەڕ، گامێش، ماین، وشتر و شیردەرانی تریش بۆ بەرھەمھێنانی سپیاتی بەکار دێن. بەو شوێنەی کە لە شیر سپیاتی بەرھەم دێنێ ئەوترێ کارگەی شیرەمەنی ...

شیرێژ

شیرێژ یان ژاژی بەرھەمێکی شیرە. بۆ دروستکردنی شیرێژ دۆ دەکوڵێنن ھەتا خەست بێتەوە. دوای پاڵاوتن و گرتنی ئاوەکەی، بەو شتەی دەمێنێتەوە دەڵێن شیرێژ و بە ئاوەکەش دەڵێن تیژاو. جاروبار لەگەڵ ڕۆنی کەرە تێکەڵی دەکەن و پێی دەڵێن شیرێژوڕۆن. دەروازەی خۆراک

لۆرک

لۆرک جۆرێک پەنیرە کە لە کوڵاندنەوەی تیژاوی پەنیر بە دەست دێت. لۆرک لە پەنیر نەرمترە، لە کاتی بەھار و ھاوین بە تازەیی دەخورێت. لە کۆندا بەھۆی نەبوونی سارنگ یەخچاڵەوە لەگەڵ گیاکانی کوێستان وەک بیزا، کوڕادە یان مەندۆک تێکەڵ دەکرا و لە ناو کووپەدا دە ...

ماست

ماست یەکێکە لە جۆرەکانی سپیاتیه کە لە مەیین یان ترشانی شیر بە جۆرێ بەکتریا بە ناوی لاکتۆ پاسیل درووست دەبێ. لەهەر جۆرێ ماستێک شیر درووست دەبێ بەلام ئێستا زیاتر شیری مانگا بە کار دێنن.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →