ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 57

ئەبووجا

شاری ئابوجا پایتەختی وڵاتی نێجیریا یە و دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتەکەوە. شاری ئابوجا بە فەرمی لە ساڵی ١٩٩١ بووە پایتەختی نێجیریا لە جێی پایتەختی پێشوو شاری لاگۆس. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ دا شاری ئابوجا دانیشتوانەکەی ٧٧٦،٢٩٨ کەس بوو.

ئەدیس ئەبابا

ئادیس ئابابا پایتەختی وڵاتی ئەتیۆپیایە. بەگوێرەی سەرژماریی ساڵی ٢٠٠٧، بە ٣،٣٨٤،٥٦٩ کەس ئاپۆرەوە، گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە. بارەگای ڕێکخراوەی یەکێتیی ئەفریقا ژی لەو شارەدایە. وشەی ئادیس ئابابا مانای نەوگوڵ دەدا.

بانجول

بانجول ، بە فەرمی شاری بانجول وە کە پێشووتر بە باسەرست ناسراوبوو، پایتەختی وڵاتی گامبیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٤١٣٬٣٩٧ کەس بووە.

بلوومفۆنتەین

بلۆیمفۆنتین یەکێک لە سێ پایتەختی ئەفریقای باشوورە کە لە ناوەندی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. بلۆیمفۆنتین ھەروەھا ناوەندی پارێزگای فری ستەیتە. بە پێی سەرژمێرییەکان، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣٦٩,٥٦٨ کەس بووە.

پڕایا

پڕایا بە مانای لێوار، پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی کەیپڤەردە. ئەم شارە دوورگەیەکە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، کە لە ڕۆژئاوای وڵاتی سینیگال ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ١٢٧,٨٣٢ کەس بووە.

پۆرت لویس

پۆرت لۆئیس پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی مۆریسە کە لە کەنارەکانی ئۆقیانووسی ھیند ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ١٤٧,٦٨٨ کەس بووە.

تەرابلوس

تەرابلوس بە ئینگلیزی پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی لیبیایە. ناوی تەرابلوس بە مانای دێت. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ دانیشتوانی ئەم شارە دەگاتە ١،٠٦٥،٤١٥ کەس.

سەینت دێنیس

سەینت دێنیس پایتەختی بەڕێوبەری ناوچەی ڕیونیۆن لە ئۆقیانووسی ھیندە و یەکێک لە شارەکانی فەڕەنسایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ١٤٢,٢٤١ کەس بووە.

قاھیرە

قاھیرە گەورەترین شار و ھەروەھا پایتەختی وڵاتی میسرە کە لە لێوارەی چەمی نیلدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتوانی قاھیرە زیاتر لە ١٥ میلیۆنە و ئەمە قاھیرە دەکاتە گەورەترین شاری کیشوەری ئافریقا و گەورەترین شاری جیھانی عەرەبی.

کامپالا

کامپالا پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئوگاندایە کە لە کەنار زرێچەی ڤیکتۆریا ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ١,٦٥٩,٦٠٠ کەس بووە.

کەیپ تاون

کەیپ تاون دووەم پڕدانیشتووانترین شارە لە ئەفریقای باشوور، لەپاش جۆهانیسبێرگەوە، و هەروەها شاری سەرەکی و پایتەختەی کەیپی ڕۆژئاوایە. بەهۆی ئەوەی کە ئەنجوومەنی نیشتمانی وڵاتەکە لەم شارە نیشتەجێیە، بە پایتەختێکی یاسایی وڵاتەکەش دادەنرێت. بە پێی سەرژم ...

لووساکا

شاری لوساکا گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی زامبیایە. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ دانیشتوانی ئەم دەگاتە نزیکەی ١.٧ ملیۆن کەس. لەم شارەدا دوو زمانی سەرەکی قسەی پێ دەکرێ ئەوانیش ئینگلیزی و نیانژیین.

نایرۆبی

نایرۆبی گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی کینیایە. ناوی ئەم شارە بە مانای "شوێنی ئاوە سازگارەکان" دێت. ھەروەھا ئەم شارە ناسراوە بە "شاری سەوز لە خۆردا". بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩ دانیشتوانی ئەم شارە دەگاتە ٣، ١٣٨، ٢٩٥ کەس.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →