ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 81

دانیشتووە ڕەسەنەکانی کەنەدا

گەلە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەتایبەت ئەو ھۆزانەی کەوتوونەتە سنووری ڕامیاری کەنەدای ئێستا وەک و ، تا ئێستا نازناوی ھیندی و ئەسکیمۆیان ھەڵگرتووە لە بەڵگەنامە فەرمیەکان. کە ئەمە بۆتە مایەی ھەڕاسانیان. خاوەنی کەلتوری تایبەت بە خۆیانن، ھەربۆیە کۆمەڵگەی تای ...

گەنجە

گەنجە دووەمین شاری گەورەی کۆماری ئازەربایجان بە پێی دانیشتووە کە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٣٣٢،٦٠٠ کەس بووە. نیزامیی گەنجەوی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی ئێرانی خەڵکی شاری گەنجە بووە.

کڕاکۆف

کڕاکۆف یان کراکۆو گەورەترین و کۆنترین شاری پۆڵەندایە، یەکێکە لە ٥٠ شارە گەورەکانی جیھان، لەڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵییەوە بە یەکەمین شاری پۆڵەندا دادەنرێت.

لیۆن

لیۆن شارێکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ووڵاتی فەڕەنسا ، شارەکە بەدووری ٤٧٠ کیلۆ مەتر لە شاری پاریس کە پایتەختی فەڕەنسا دوورە ،ژمارەی دانیشوانی شارەکە خۆی لە دوو ملیۆن کەس دەدات

جوگرافیای نەرویژ

نەرویژ یەکێکە لە وڵاتە ئەوروپییە سکاندیناڤییەکان کە دەکەوێتە باکوری کیشوەرەکەوە. زیارتر بە نیمچە دەچێت بەھۆی ئەوەی لە سێ لاوە دەورە دراوە بە ئاو. لەگەڵ سوید ڕووبەرێکی بەرفراوانی ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی وڵات وە سنورێکی مەودا کەمی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە، ...

بالکان

بالکان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەورووپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکه‌ی 504،884 کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ میلیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بالکان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی ...

نیمچەدوورگەی ئیبیریا

نیمچە دوورگەی ئیبیریا یان ئیبیریا ، ناوبراوە بە دوورگەی ئەندەلوس لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەندەلوسدا، ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژئاوای قاڕەی ئەوروپا، پێک دێت لە ئیسپانیا و پورتوگال و ئەندۆراو و ھەرێمی جەبەل تاریق، ئیسپانیا بەشە گەورەکەی پێک دە ...

یەکێتیی ئەورووپا

یەکێتیی ئەورووپا لە گرێبەست و ڕێککەوتنی نێوان ٢٨ وڵاتی دیمۆکراتخواز پێکھاتوە کە لەسەر گرێدانی بواری ئابووری و ڕامیاری ئەو وڵاتانە پێکەوە بناغەی بەستووە ، ئامانجی سەرەکی ئەم یەکێتییە برێتییە لە ھێنانەدی ژیانێکی ئازاد و ئاسودە بۆ ھاوڵاتیانی نیشتەجێ ...

پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا

پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا پێڕستێک لە ئەو کەسانەیە کە لەکاتی سازبوونی دەوڵەتی تورکیا تائێستا لە جێگەی سەرۆک کۆماری تورکیا خزمەتیان کردووە. لەدوای شەڕی سەربەخۆیی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣دا، دوازدە سەرۆک کۆمار ھاتوونە سەرکار و بوونیان ھەبووە. لە یاس ...

پیک (پلانی کودەتا)

ئۆپەراسیۆنی پیک ، ئەو ناوەیە کە نراوە لە تۆمەتی پیلانی کودەتایەکی سەربازی سێکولار کە گوایە بەروارەکەی ئەگەڕایەوە بۆ ٢٠٠٣، لە وەڵامی وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی لە تورکیا. یەکەمجار تۆمەتەکە لە ڕۆژنامەی لیبراڵی تەرەفدا ب ...

ناڕەزایییەکانی ٢٠١٣ی تورکیا

ناڕەزایییەکانی ٢٠١٣ی گۆڕە‌پانی تە‌قسیم ئەو ناڕەزایییە بوو لەئەنجامی چەندین ھۆکار ھاتنە ئارایەوە کە کاتی ناڕەزایییەکانی لەشەوی ٢٧ی ئایاری ٢٠١٣ دەستی پێکرد، لە بڕینەوە درەختەکانی پارکی گەزی لەگۆڕەپانی تەقسیم بۆ ناوەندێکی ئابووری و بازرگانی کەبەم ھۆ ...

ڕەگەزپەرستی لە تورکیا

لە تورکیا، ڕەگەزپەرستی و دووچاوەکیی ڕەگەزی ھەر وەک ڕەگەزپەرستی دامەزراوەییی دژی کەمینە ناموسوڵمان و ناسوننییەکان، بە درێژاییی مێژوو ھەتا ئێستا بوونی ھەیە. ئەمە بەشێوەیەکی سەرەکی لە شێوەی نەرێنی ھەڵوێست و کار دەر دەکەوێت لەلایەن تورکەکان بەرەو خەڵ ...

ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات

ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات یان کۆماری ئاڵمانیای دێموکرات ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروستبوو ، ڕۆژی دروستبوونی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩بوو ، ئەم بەرەی ئاڵمانیا لەلایەن حیزبی یەکێتیی سۆشیالیستی ئاڵمانیا فەرمانڕەوایی دەکرا ...

ئەڵمانیای نازی

ئاڵمانیای نازی یان ڕایشی سێیەم بەشێکە لە مێژووی دەوڵەتەکانی ئاڵمانیا. ئەو دەوڵەتێکی تۆتالیتێر بوو لە ژێر حوکمی ئەدۆلف ھیتلەر پێشەوای حیزبی نازی. لە سەردەمی دەستەڵاتداری حیزبی نازی، سیاسەتێکی ڕەگەزپەرەستانە لە ئاڵمانیا ئیجرا کرا کە بوو بە ھۆی کوژر ...

پروسیا

بروسیا پڕوس یان پروسیا لە بنە‌ڕە‌تدا ناوی دە‌ڤە‌ری ئە‌لمان نشین بوو کە دواتر ناونرا. ریشە‌ی پروسیا لە ناوی دانیشتوانی ە‌وە ھاتووە کە بە رە‌چە‌ڵە‌ک ی بوون. لە ساڵی ١٢٢٥ بە دواتر بوو بە مە‌ڵبە‌ندی دە‌وڵە‌تی سوارچاکە رە‌بە‌نە‌کانی ئە‌ڵمان ، دواتر کر ...

یووگۆسلاڤیا

یوگۆسلاڤیا دەوڵەتێکی زلھێزی ئەورووپا بوو، لەئێستادا ڕووبەری یوگۆسلاڤیای جاران دابەشکرا بەسەرچەند دەوڵەتێکی نوێ کە ئەوانیش سلۆڤێنیا و کرواتیا و کۆماری مەقدوونیا و بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و مۆنتینیگرۆ و سربیا و کۆسۆڤۆ

لاسکارینا بوبولینا

لاسکارینا بوبولینا پاڵەوان و شێرەژنێکی یۆنانی بوو لە دوورگەی ھایدرا، لە ١٧٧١ لە بەندیخانەی ئەستەنبۆل لەدایک بوو، بەھۆی ئەوەی باوکی بەشداری شۆڕشی بوبولینی ١٧٧٠ی یۆنانییەکانی کردبوو لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەستگیر کرابوو دایکیشی سەردانی کردبوو لە ب ...

ئاسلی ئەردۆغان

ئەسلی ئەردۆغان چالاکوان، نووسەر و ڕۆماننووسێکی تورکە. دووەم ڕۆمانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە. ئەو ھەشت کتێبی نووسیوە، کە وەرگێڕانیان بۆ بیست زمان بۆ کراوە. ئەو لە ساڵی ٢٠١٦، لە ستوونێک لە ڕۆژنامەی تورکی و پاڵپشتی کورد ئۆزگور گوندیم دەینووسی. ...

ئەحمەدی سێیەم

ئەحمەدی سێیەم کوری خەلیفە محەممەد کوری ئیبراھیم لە نێوان ساڵانی ١٦٧٣ تا ١٧٣٦ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، خەلافەتی گرتە دەست سالی ١٧٠٣ لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا، و لە سەرەتای دەسەڵاتی بەخششی زۆردا بە ئینکیشاری و لەگەل ڕاکانیاندا ...

ئەشقی شێتانە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

ئەشقی شێتانە بریتییە لە زنجیرە درامایەکی ڕۆمانسی دڵتەنگی تورکی لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای مانگ بۆ بەرھەمھێنانی ھونەرییە پەخش کراوە لەسەر کەناڵی ستار تیڤی تورکی لە ڕێکەوتی ١٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. وەرزی یەکەم پێکدێت لە ٣٥ زنجیرە کە کار لێی تەواو بوو ...

ئەلیف شەفەق

ئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورک ...

ئیسلام لە تورکیا

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئاینی ئیسلام بە شێوەیەکی بەرفراوان پەیڕەو دەکریت لەلایەن خەڵکەوە وە زۆربەی دانیشتوانی تورکیا ئیسلامن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا عیلمانییە و ئاینێکی فەڕمی نییە ھەروەک دەستوری تورکی باوەڕی بە سەربەستی ئایین و بیروباوەڕ ھەیە ...

بازرگانیی مرۆڤ لە تورکیا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەرھەم ھێنراو لە لایان نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان، تورکیا جێگایکی سەرەکەیە بۆ قوربانیانی بازرگانی مرۆڤ. وڵاتانی سەرچاوە بۆ قوربانیانی دیاری کراوی بازرگانیی مرۆڤ لە ٢٠٠٨ بریتییە لە تورکمانستان، ئۆزبە ...

باشاک دەمیرتاش

باشاک دەمیرتاش مامۆستا و نووسەر و ژنی سەلاحەدین دەمیرتاشی سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی لە زیندان دەدات.

بوێر و جوان

بوێر و جوان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆمەڵایەتیی تورکییە، بە بەشداریی ئەستێرە تووبا بویوکویستوین و ئەکتەر کیڤانچ تاتلیتوگ. زنجیرەکە لە کەناڵی ستار تیڤی تورکی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا.

بۆتین

چیای بۆتین یان بۆتین چیایەکە کەوتووەتە سنووری پارێزگای ھەولێر، عێراق. گوندی پێندرو کەوتووەتە بناری ئەم چیایە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٢٥٣٤ مەترە. لە وەرزی بەھاردا بە گژوگیای وەک ڕێواس، کەنگر، سلێرک، کاردی، سۆرازە و قارچک و گەلێک لە گیای ...

بێلقیس(شار)

بێلقیس شارێکی باکوری کوردستانە لە پارێزگای دیلۆک بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ٩٦٬٢٢٩ کەس بووە، ٤٥کم لەناوەندی شاری دیلۆک دوورە و نزیکەی ٩٥کم لەشاری ئورفە دوورە، شارێکی کۆنی مێژووییە و ڕووداوی جۆربەجۆری بەخۆوە دیوە

پارتی دیموکراتی گەلان

پارتی دیموکراتی گەلان پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێم ...

پارتی کۆماریی گەل

پارتی کۆماریی گەل پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەنیز بایکاڵ. کە پارتێکی شۆڤێنییە و بە ھەموو شێوەیەک دژی چارەسەرکردنی پرسی کوردە. ، وەک حیزبێکی سیاسیی لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٢٣ دامەزرا بەڵام پێشتر کاریان دەکرد وەک ڕێکخراو، کەمال ...

پارێزگاریکەرەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

پارێزگاریکەرەکە زنجیرەیەکی تورکی درامی خەیاڵییە کە چەتای ئولسۆی ڕۆڵی تیا دەبینێت. زنجیرەکە لەلایەن بینوور کرایڤلی درووستکراوە وە لەلایەن چان ئێڤرینۆل، ئومات ئارال و گۆنێنچ ئویانیک دەرھێنراوە. یەکەم وەرزی پارێزگەریکەرەکە لە ١٠ ئەڵقە پێکھاتووە وە ل ...

پاکتاوکردن لە تورکیا (٢٠١٦-ئێستا)

پاکتاوکردن لە تورکیا زنجیرە پاکتاوکردنە لە کاردانەوەی ھەوڵی کودەتای ١٥ تەممووزی ٢٠١٦ پشت بەست بە یاسای باری نائاسایی لەلایەن حکوومەتی تورکیا ئەنجام درا.

پنار سەلەک

پنار سەلەک نووسەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵناسی تورکە. پنار بەکارەکانی لەناو بواری مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەناسرێتەوە بەتایبەت لەسەر دۆزی ژنان، مافەکانی کورد، ھەژاران، منداڵانی سەرشەقام. ناوبراو چەندین کتێبی نووسیوە کە بەزمانەکانی تورکی، ...

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە تورکیا

پەتای کۆڤید-١٩ لە وڵاتی تورکیا بەشێکە لەو پەتا جیھانییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ھەموو جیھانی گرتۆتەوە و ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢. گەیشتنی نەخۆشییەکە بە وڵآتی تورکیا لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ...

پەیماننامەی سەعداباد

پەیماننامەی سەعداباد ناوی پەیماننامەیەکە کە لە ساڵی ١٩٣٧ لە نێوان ئێران، عێراق، تورکیا و ئەفغانستان لە کۆشکی سەعدابادی تاران بەسەرپەرشتی بەریتانیا بە مەبەستی دۆستایەتی و دەستدرێژی نەکردن بۆ سەر خاکی یەکتر و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری کۆمۆنیزم مۆ ...

پەیمانی لۆزان

پەیمانی لۆزان ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویس بەسترابوو ئیمزاکرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی ١٩٢٢دا دەستی پێکرد و لە ٣٠ی کانوونی دوەمی ١٩٢٣دا لەبەر نەگەشتنە ئەنجام بڵاوی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە ٢٤ی تەمموو ...

تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی

تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی ، ڕەخنەگرێکی دژی حکومەتی سعودی، نووسەر بۆ واشینگتن پۆست و بەڕێوبەری پێشوو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، تورکیا ڕوویدا و لەلایەن بریکارانی حکومەتی سعودیەوە ...

جەمال سورەیا

لەکاتی ڕەشەکوژیی دەرسیم، لە ساڵی ١٩٣٨ خێزانەکەی جەمال ئاوارەی شاری بیلەجیک دەبن لە ناوچەی مەڕمەڕە. جەمال لە ساڵی ١٩٥٤، بەشی دارایی و ئابووری لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی تەواوکرد لە زانکۆی ئەنقەرە. دواتر وەک پشکنەر لە وەزارەتی دارایی دەستبەکاردە ...

جەنگی عوسمانی - ڕووس (١٦٨٦–١٧٠٠)

جەنگی عوسمانی - ڕووس یان شەڕی ڕوسی - تورکی بەشێک بوو لەھەوڵی ھاوبەشی ئەورووپا بۆ بەرپەچدانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، کە بەجەنگی گەورەی تورکیا ناسراوە. جەنگی ڕوسیا و تورکیا یاخود ڕووس و عوسمانییەکان کاتێک دەستی پێکرد ڕووسەکان چوونە پاڵ ھاوپەیمان ...

چاڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

چاڵ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تورکییە. باسی گەڕەکێک بە ناوی چاڵ دەکات، و لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕاگەیەندرا، و یەکەم ئەڵقە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەرچوو. ئێستاش وەرزی چوارەمی لە پەخشدایە.

چوارشەممەسوورە

چوارشەممەسوورە یان کوڵەچوارشەممە جێژنێکی مێژوویی لەناو ئێران و کوردانە کە زیاتر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئاخرین ئێوارەی سێشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت، ئەم جێژنە مێژوویەکەی بە سەردەمی ئایینەکانی میتراییسم و زەردەشتی دەگەڕێتەوە، چوارشەممەسوورە ...

چەتای ئولسۆی

چەتای ئولسۆی لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٠ لە ئەستەمبوڵ و لە دایکێکی بوسنی و باوکێکی بولگاری کە بە ڕەچەڵەک تورکە لەدایکبووە. نمایشکاری جل و بەرگ و ئەکتەرێکی تورکە.

دوو تاڵ قژ: کچانی ونبووی دەرسیم

دوو تاڵ قژ: کچانی ونبووی دەرسیم فیلمێکی بەڵگەنامەیییە، لە دەرھێنانی نەزاھەت گویندۆغان. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٠ بە زمانی تورکی بڵاوکرایەوە. ئەم بەڵگەفیلمە دواتر ئامادەکرا و کرا بە کتێبێک بەھەمان ناوەوە. فیلمەکە باس لە ڕەشەکوژیی دەرسیم دەکات لە ساڵی ١ ...

زانکۆی فرات

زانکۆی فرات ، زانکۆیەکی حکومییە لە خارپێت، تورکیا. ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە و ناوەکەی لە ڕووباری فورات وەرگرتووە، کە دەکەوێتە نزیک شارەکە. ئەم زانکۆیە لە دوازدە سکوڵ، چوار بەڕێوبەرایەتیی خوێندنی باڵا، و بیست و یەک سەنتەری توێژینەوە پێک ...

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو و، سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیای گرتووە و، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.

سولەیمان قانوونی

سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم ، ، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامی ...

سولەیمانی دووەم

سولەیمانی دووەم کوڕی ئیبراھیم کوری ئەحمەد، لە نێوان ساڵانی ١٦٤٢ تا ١٦٩١ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی. حوکمی گرتە دەست دوای براکەی محەمەدی چوارەم لە ساڵی ١٠٩٩ک و تەمەنی لە سەروو چل ساڵییەوە بوو، بەخششی سەربازەکانی زیاد کرد و لێی نە ...

سەبیحە گۆکچەن

سەبیحە گۆکچەن فڕۆکەوانێکی ژنی تورک بوو، ھەروەھا یەکەم فڕۆکەوانی جەنگی ژن بووە لە جیھان. لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بوو بە فڕۆکەوان. سەبیحە ھەتیو بووە و یەکێکە لەو سێزدە منداڵەی کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک، یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا ھەڵگیراونەتەوە. س ...

سەلیمی یەکەم

سوڵتانی غازی سەلیمی یەکەم ، بە تورکی عوسمانی غازی یاوز سلگان سلیم خان ڕول و بە تورکی نوێ Yavuz Sultan Selim Han I یان I. Selim ، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بووە و یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو کە نازناوی ی واتە خەلیفەی موسوڵمانانی ھەڵگرتووە، حوکمی ...

شرنەخ

شرنەخ یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستان، لە ناوچەی بۆتانە و ناوەندی پارێزگای شرنەخە، پارێزگایەکی نوێیە و پێشتر قەزایەک بوو سەر بە پارێزگای ھەکاری، وە کەوتووەتە سنوری وڵاتی عێراق کە دەروازەی خابوور دەروازەیەکی گرنگی تورکیایە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ...

شەڕی چاڵدێران

شەڕی چاڵدێران شەڕێک بوو لە نێوان ھێزەکانی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی و شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی کە لە ٢٣ی ئابی ١٥١٤ ڕوویدا و لە ئاکامدا سوپای عوسمانی سەرکەوت و ئەو ناوچانەی کە ئێستا باشووری کوردستان و باکووری کوردستانی پێ ئەوترێ خستەسەر خاکی ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →