ⓘ زیندەبەگۆڕ (کتێب)

                                     

ⓘ زیندەبەگۆڕ (کتێب)

زینده به گۆڕ، زایەڵەی زەنگی مەترسیی دووباره بوونەوەی هەڵکشان و داکشانی ستوونیی گەمەی ژیان - مردن، مردن - ژیانەوەیەکی هەمیشەییه که له بەرەبەیانی مێژووەوه دووچاری گەلی کورد بووەو، نه له کڕۆکپی مردندا ئۆقره دەگرێ و، نه له هات و هاواری ژیاندا سەقامگیر دەبێ.

زینده به گۆڕ، باڵیۆزی چیرۆکی ڕۆژهەلاته بۆ باشوورو، نەخشەی جوگرافیای تەلبەندکراوی چیرۆکی کوردیی کەلێن بڕ دەکا. زینده به گۆڕ نوقڵانەی ئەزموونێکی هونەریی و هۆشمەندانەی سیاسی سەرکەوتووه.

چیرۆکی زینده به گۆڕی خاتوو مەریەمی قازی له وەڵامی ئەم پرسیاره ناماقوڵه دەگەڕێ دەتەوێ چەند جاری دیکه بمری.؟! دەڵێم ناماقوڵ. مەبەستم له زاراوه ئەدەبییەکەیه، چونکه وەڵامی پرسیارەکه پێشوەخته زانراوەو، بەلای کەمیشەوه ئێمەی مرۆڤ دەزانین نەک هەر هەموو مرۆڤێک، بگره هەموو گیانلەبەرێکیش تەنها یەک مردنی له پێشەو، هیچ کەسێک بۆی نییه ئەو ئەزموونه کارەساتئامێزه دووباره یا چەند باره بکاتەوه، مەگەر ئەو مردنه مەجازییەی که لەم پەنده کوردییەدا هاتووەو دەڵێ:

ئازا تەنها یەک جار دەمرێ، بەڵام ترسنۆک ڕۆژێ هەزار جار.

بەڵام خاتوو مەریەمی قازی لەم چیرۆکی زینده به گۆڕەیدا باس له کارەسات و تراژیدیای ڕاست و مەجازیی میللەتێک دەکا، که له ڕووداوی مەرگباری قوربانییەکانی ئەنفال و بەکۆ مردنیان له سەحرای عەرعەرو، له کیمیابارانی هەزاران خەڵکی بێ گوناهی هەڵەبجەی شەهیدو، له لێقەوماوانی کۆڕەوه ٣ میلۆنییەکەی بەهاری ١٩٩١ەوە ڕووه ڕاستەقینەکەی وەردەگرێ.

                                     

1. سەرچاوەکان

  • وت‌وێژی کاروان دوورئەندیش له‌گه‌ڵ مەریەمی قازی ٢٠١٣/٧/٣
  • پێشەکی کتێبی زینده به گۆڕ، نووسینی زاهیر ڕۆژبەیانی
  • کتێبی زینده به گۆڕ دیاری خاتوو مەریەمی قازی به کاروان دوورئەندیش
  • دەروازەی کتێب
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →