ⓘ کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا

سەید ئەحمەد پێنجوێنی

سەید ئەحمەد پێنجوێنی ناوی تەواوی سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب ە، لە ساڵی ١٩٥٣ لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتای و ناوەندی ھەر لە شارۆچکەی پێنجوین تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٧٤-١٩٧٥ خوێندنی دواناوەندی لە پەیمانگای ئیسلامی سلێمانی تەواوکردووە. بە پلەی یەکەمی ناوچەی حوکمی زاتی خوێندنگا ئیسلامییەکان. ساڵی ١٩٧٨ - ١٩٧٩ کۆلێژی شەریعەی لە بەغداد تەواو کردووە بە پلەی "نایاب". لە ساڵی ٢٠٠٦ بروانامەی ماستەری لە زانستی قورئانی پیرۆز، بە پلەی "زۆر باش"‌ بەدەستھێناوە. دواجاریش لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی دکتۆرای لە پەیامی قورئانی پیرۆز، بە پلەی "نایاب"‌ بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٧٧ ...

ویلیام سەنت کلێر تیسداڵ

ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ ٬ مێژووزان و وشەزانی خەڵکی وڵاتی بریتانیا و سکرێتێری کڵێسای ئینگلستان بوو کە لە ئەنجومەنی میسییۆنەریی لە شاری ئەسفەھانی ئێران کاری دەکرد. ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ چەند زمان لە زمانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین وەکوو عەرەبی باش دەیزانی و زۆربەی وەختەکانی لە سەر بنەماکانی ئیسلام و قورئان بە زمانەکانی سەرەکی سەرنجی دەکرد. ئەو ھەروەھا ڕێزمانەکانی بۆ زمانانی فارسی٬ ھیندستانی٬ پانجابی و گوجەراتی نوسیوە. ھەندێک لە سەرنجەکانی ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ بڕیتی لە "بنەماکانی قورئان: وتارەکانی کلاسیک لە بارەی کتێبی پیرۆزی ئیسلام" بە دەستی ئیبنی وەڕاقەوە ساغ کراونە.

سەید قوتب

سەید قوتب ئیبراھیم لە ماوەی ژیان: ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر تاکوو ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ نووسەر، شاعیر و بیرمەندی ئیسلامی میسری بووە. لەماوەی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠، ئەندامێکی باڵای ئیخوان موسلمین بوو. لە ساڵی ١٩٦٦، قوتب تاوانبارکرا بە ھەوڵی کووشتنی جەمال عەبدولناسڕ و ھەر بەم ھۆیەوە حووکمی لەسێدارەدانی بەسەر جێبەجێکرا.

جۆرج گریگۆری

جۆرج گریگۆری لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٥٨ لە شارۆچکەی گریندۆ لە پارێگای یالۆمیتزا لەڕۆمانیا. نووسەر و وەرگێڕ و لێکۆڵەرە و مامۆستای زانکۆ و ڕۆمانی بووە و خۆری کردووە بە عەرەب، لەساڵی ١٩٨٣ بەشی زمانەوانی و ئادابی دەرەکی لەبواری عەرەبی و چینی لە زانکۆی بوخارست تەواوکردووە، لەساڵی ١٩٩٧ لەتەرجەمەکردنی قوئانی پیرۆز بۆ زمانی ڕۆمانی بڕوانامەی دوکتۆراشی لەھەمان زانکۆ بەدەست ھێناوە، لەساڵی ٢٠٠٧ نازناوی مامۆستای زانکۆی لێنراوە. جۆرج گریگۆری ساڵی ٢٠٠٠ چاپەمەنی کریتیریۆنی دامەزراندووە کە لەو ڕێیەوە بەناوبانگترین کتێبە ئیسلامیەکانی تەرجەمە کردووە ھەروەھا لەرێگای ئەم چاپەمەنیەوە قورئانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی ...

حەوا

حەوا بە پێی نووسراوە سامییەکان. یەکەم ژن و دووەم مرۆڤی بەدی ھاتوو بە دەستی خواوەندە. ئادەم ھاوسەری ئەوە. لە ریوایەتەکانی تەورات و تەلمود خودا ئەوی لە پەراسووی ئادەم وە دی ھێنا. بە پێی پەیمانی کۆن؛ لەبەرئەوەی حەوا یەکەم جار لە میوەی داری چاکە و خراپەی خوارد، نێوان ڕەگەزی ئەو و مار ئیبلیس خوڵقا، تووشی ئێشی مناڵ بوون بوو و مێردەکەی دەسەڵاتی ھەتا ھەتایی بەسەرا پەیا کرد. لە ئایینه ئیبراهیمیەکاندا حەوا و ئادەم چەند مناڵیان ھەبوو بە ناوەکانی ھابیل، قابیل، ئیقلیما، لودا، شەیس، یافێس و هتد. ئەفسانەناسی تیامات لە ئافسانە سۆمەرییەکان دا بە حەوا دەناسرێ. لە ھەندێ گێڕانەوە دالیلیت یەکەم ژنی دروستکراوی ...

جێژنی ڕەمەزان

جێژنی ڕەمەزان یان جەژنی ڕەمەزان یەکەم جێژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانە. خوای گەورە لە کۆتایی ئایەتی ١٨٥ی سوورەتی ئەلبەقەرە دەفەرمووێت: وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ. واتە: بۆ ئەوەی ئەو ماوەیە تەواو بکەن شوکرانەبژێری خوا بن لەسەر ئەوەی ڕێنوێنیی کردوون. ماوەی جێژنی ڕەمەزان سێ ڕۆژە و موسڵمانان لەیەکەم ڕۆژی جێژندا و دوای بەرزبوونەوەی خۆر بە ئەندازەی ڕمێک نوێژی جێژن دەکەن. بەڕۆژووبوون لە یەکەم ڕۆژی جێژنەکان حەرامە و وەرگیراو نییە. یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جێژنی ...

لەدایکبوونی پاکیزانەی یەسووع

لەدایکبوونی پاکیزانەی یەسووع ، یەکێکە لە باوەڕە بنچینەییە گشتییەکان لە مەسیحییەتدا، بەجۆرێ کە مەسحییەکان باوەڕییان وایە کە مەریەمی پاکیزە، سکی پڕبووە بە یەسووع بەهۆی هێزی رۆحی پیرۆزەوە بەبێ ئەوەی هیچ مرۆڤێک لەگەڵیدا خەوتبێت یان سێکس روویدا بێت. لەسەرهەمان بنەما، مەسیحییەکان پێیان وایە ئەم لەدایکبوونە هێنانەدی پێشگوێیەکەی پێغەمبەر ئەشیعایە کەلە پەڕتووکەکەی خۆیدا لە پەیمان کۆندا لە ١٤:٤٧ دا باس لە لەدایکبوونی ماشیح دەکات لە پاکیزەیەک. هەردوو مەسیحییەکان و موسوڵمانەکانیش لەسەر لەدایکبوونی یەسووع لە پاکیزە، کۆکن، بەڵام بەجیاوازی لەسەر لێکدانەوەی رۆحی و عەقیدی ئەم لەدایکبوونە.

عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم

عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم کوڕی عەبدولمەنناف کوڕی قوسەی باپیری پێغەمبەری خوا محەممەد و باوکی عەبدوڵا و ئەبو تاڵیب و حەمزەیە

حەنبەلی

مەزهەبی حەنبەلی لە هەموو مەزهەب سوننیەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتۆتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی هاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەهێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت. ئیمام ناوی دەرچوو زیاتر وەک قسەکەر نەک وەک زانای فیقهـ لەگەڵ ئەوەی پێشەوا بوو لە هەردوکیان، ولەبەر زۆری لە خواترسیەکەی قیاسی وەرنەئەگرت تەنها لە کاتی پێویست و ڕوونیدا نەبووایە ئەمەش لەبەرئەوەی قسەکەری سەردەمی خۆی بووە و ووتەکانی بە شیوەیەک کۆکراوەتەوە کە کەسیتر بەو شێوەیە بۆی کۆنەکراوەتەوە، موسنەدەکی نووسیوە لە حەوت سەد و پەنجا فەرموودە و ئەوەی لە قورئان ...

                                     

ⓘ کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا

کتێبە ئاسمانییەکان ، بە پێی ئیسلام ئەو کتێب و پەیامانەن کە خوا دایبەزاندوون بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ ﴿إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَأوُودَ زَبُورًا﴾ ، واتە؛ به‌ڕاستی ئێمه نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌، هه‌روه‌ها نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.

                                     

1. باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانییەکان

باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانییەکان لە ئیسلامدا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ، وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛ "و الذين يؤمنون بما أُنزل إليك وما أُنزل من قبلك وبالآخرة هم يوقنون"، واتە؛ له هه‌مان كاتدا ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ تۆ ئه‌ی محمد دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی‎ پێش تۆ دابه‌زێنراوه‌، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.

باوەڕبوون بە کتێبەکان چوار بوار دەگرێتەوە؛

  • دووەم؛ باوەڕبوون بەوانەی ناوەکانیان ئەزانرێت وەک؛ قورئان کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەری ئیسلام، و زەبوور دابەزیووە بۆ داوود و ئینجیل دابەزیووە بۆ عیسا و تەورات دابەزیووە بۆ موسا و سوحفی ئیبراهیم، و هەروەها باوەڕبوون بەو کتێبانەی ناوەکانیان نازانرێت.
  • سێیەم؛ بەڕاست دانانی ئەوەی ڕاستە لە هەواڵەکانیان، وەک هەواڵەکانی قورئان، و ئەو هەواڵانەش کە نەگۆڕاوون یان دەستکاری نەکراون لە کتێبەکانی پێشوو.
  • یەکەم؛ باوەڕبوون بەوەی کە بەڕاستی دابەزینیان لای خواوەیە.
  • چوارەم؛ کردەوەکردن بەو حوکمانەی کە هەڵنەوەشێنراوەتەوە تیایاندا، ڕازی بوون و مل کەچبوون پێیان.
                                     

2. ئەو کتێبانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە

یەکەم/ زەبوور

زەبوور ئەو کتێبەیە کە خوا بۆ داوودی دابەزاندووە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛: ﴿. وَآتَيْنَا دَأوُودَ زَبُورًا﴾ ، واتە؛ زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.

                                     

2.1. ئەو کتێبانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە یەکەم/ زەبوور

زەبوور ئەو کتێبەیە کە خوا بۆ داوودی دابەزاندووە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛: ﴿. وَآتَيْنَا دَأوُودَ زَبُورًا﴾ ، واتە؛ زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.

                                     

2.2. ئەو کتێبانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە سێیەم/ ئینجیل

بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، ئینجیل ئەو کتێبەیە کە خوا دایبەزاندووە بۆ مەسیح عیسا وەک تەواوکەرێک بۆ تەورات، و پاڵپشت کردنی و بانگەواز کردن بۆ پەرستنی خوا بە بێ هاوەڵ.

بەڵام ئینجیل بە پێی بیروباوەری مەسیحی کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکانە و تەورات و ئنجیل ئەگرێتەوە، و چوار ئینجیل هەیە؛

  • ئینجیلی مەتتا
  • ئینجیلی یوحەنا
  • ئینجیلی مرقس
  • ئینجیلی لووقا

خوا لە قورئاندا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئینجیل گۆڕانکاری و دەسنکاری تێدا کراوە، لەبەر ئەوە پێغەمبەرمحەمەدی ناردووە بۆ ڕێنماییکردنەوەی خەڵک جارێکی تر.

                                     

2.3. ئەو کتێبانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە چوارەم/ قورئانی پیرۆز

قورئان، ووتە و گوڤتاری خوایە، خوا لەسەر ڕاستیەکان پێی ئەدوێت و دایبەزانووە بۆسەر پێغەمبەر محەمەد، و باوەڕداران باوەڕی تەواویان پێیەتی و بە ووتەی خوای ئەزانن.

و بە پێی بیروباوەری ئیسلامی قورئان دوایین کتێبی ئاسمانییە، لە هەموویان درێژتر و کشتگیرترە، دەربارەی قورئان چەند ئایەتێک لە قورئاندا هاتووە؛

  • ﴿وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ﴾ ، واتە؛ وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیرو باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه‌، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌.
  • ﴿وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنْ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ﴾، واتە؛ ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا.
  • ﴿مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ﴾ ، واتە؛ وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه ته‌ورات و ئینجیل و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.

و قورئان پارێزراوە لە هەر دەستکاریکردن و تێکدان و گۆڕانکارییەک و هەموو جیهانی ئیسلامی یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە تا ئێستا.



                                     

3. سەرچاوەکان

  • کتێبە ئەلکترۆنیەکان
  • ئیسلام لە نێو دەستی ملیۆناندا
  • وەرگێڕانی کتێب
  • ئامۆژ\اری لە کتێبەکانی سەردەمی دێرین و نوێ
  • باوەڕبوون بە کتێبەکان، سایتی فەرموودە.
  • لێکۆڵینەوە لەسەر سەردەمی دێرین و نوێ
  • سایتی تەنزیل
  • کتێبەکانی سەردەمی دێرین و نوێ


                                     

دیمن (ڕۆحی خراپەکار)

دێمۆن ڕۆحێکی خراپە، و کەسایەتی خەیاڵی سووپەر شەیتان بەرجەستە دەکات کە کینە و خراپە هەڵدەگرێت، کەسایەتییەکە لە شتە پەیوەندیدارەکانی ئاین و کارە جادوویەکان دووبارە دەبێتەوە، وێژە و خەیاڵ، ئەفسانە، و فۆلکلۆر، وشەی دێمۆن لە زۆرێک لە وەرگێڕانەکانی کتێبی پیرۆز و کتێبی پیرۆزی عیبری هاتووە. ئەم کەسایەتییە لە زۆرێک لە کارە کارتۆنییەکان و فیلمە سینەماییەکانی وەک خێو و خێوی ئۆپێرا بەرجەستە بووە.

                                     

ھاروون

هاروون کوڕی عیمران، یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی خوا، باوەڕدارانی بیروباوەڕی یەهوودی و مەسیحی و ئیسلامی باوەڕیان پێیەتی، هاروون لەگەڵ براکەی پێغەمبەر مووسا ژیاوە لە میسر لە سەردەمی فیرعەونییەکان بە پێی کتێبی پیرۆز و قورئان.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →