ⓘ ڕۆژژمێری کۆچی

ڕۆژژمێری کوردیی گەرمێنیی سولتانی

ڕۆژژمێری کوردیی گەرمێنیی سولتانی: زۆربەی بەکارھێنەرانی ئەم ڕۆژژمێرە خەڵکی یارسانن. ناوە کوردییەکان و کاتی ڕۆژوو لەم ئایینە تایبەتی بە خۆیە. ڕۆژژمێری کوردیی گەرمێنیی سولتانی بە خەباتی کاک سەید خەلیل عالینەژاد دروست کراوە.ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردیی گەرمێنیی سولتانی ئەو ساڵەیە کە سولتان ئسحاق لەدایک‌‌‌‌ بوو. ئەمساڵ ساڵی: ٧٧٢ کوردیی سوڵتانی مێژوو کوردیی سوڵتانی: ٢٢ گولەجاران ٧٧٢ کوردیی سوڵتانی

ڕۆژژمێر

ھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێرێک کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات و، ساتی قەومانی ڕووداوێکیش بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی. زۆربەی وڵاتان بەگوێرەی "ساڵی زایینی" ھەڵسوکەوت دەکەن؛ ھەندێ وڵاتیش وەکو چین، ئەفغانستان، ئێران و ھتد پێڕەوی ساڵی ترن. دانیشتووانی ھەر پارچەیەک لە کوردستانیش چونکە وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان نییە، خۆنەویست ڕۆژژمێری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە تێیدان. ھەڵبەت کورد سەرەڕای بێوڵاتی، ساڵی تایبەتیی خۆی ھەیە کە بەو پێیەش "ڕۆژژمێری کوردی" داڕێژراوە. لێرەدا دەمانەوێ باسی "ساڵ" و "ڕۆژژمێر" ە گرنگەکان پەیوەندی و جیاوازییان لەگەڵ ساڵی کوردیدا بکەین.

عومەر کوڕی خەتتاب

عومەر کوڕی خەتاب دووەم خەلیفەی ڕاشدینە، و یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پیدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە ڕۆژژمێری کۆچیی کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحی عێراق و میسر و لیبیا و شام و فەلەستین و فارس و خۆراسان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و باشوری ئەرمینیا و سجستان کراوە، و قودس ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان، و لەسەردەمی عومەردا دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ھێزە گەورەکانی کاتی خۆیان کە دەوڵەتی ساسانی بوو، و بوونی بیزەنتی کۆتایی ...

                                     

ⓘ ڕۆژژمێری کۆچی

ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤی ە، و بە گشتی بە ڕۆژژمێری کۆچچ ناسراوە، پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ٢٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.

و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەم ڕۆژژمێرە بە فەڕمی بەکار دەهێنێت هەروەها لەسەر ئاستی خەڵکیدا بە هەمان شێوە ناسراوە و بە کاردەهێنرێت، بەڵام بە گشتی نەتەوە ئیسلامەکانی تر ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەهێنن.

ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ مانگ خولی مانگ پێک دێت، یان ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی 354.367056 ڕۆژ، و مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.

                                     

1. مانگەکان

  • شەووال شوال؛ جەژنی ڕەمەزانی تێدایە.
  • ڕەبیعەلئاخیر ربيع الآخِر یان ڕەبیعەلئەسسانی ربيع الثاني؛ واتە بەهارێکی تر، ناونراوە بەو ناوە لەبەرئەوەی لە بەهاردا هاتووە.
  • سەفەر صفر؛ واتە سفر ناونراوە بە سفر لەبەر ئەوەی دیارە عەرەبەکان سفر ئەبوونەوە یان خاڵی ئەبوونەوە لە خەڵک دەرچوون بۆ غەزوو.
  • شەعبان شعبان؛ شعب چەند مانایەکی هەیە لە زمانی عەرەبیدا ئەڵێن لەبەرئەوەی لە نێوان ڕەمەزان و ڕەجەبدایە، هەروەها خەڵک تیایدا لە یەک جیابوونەتەوە و تینوویان بووە بۆ ئاو و ئەڵێن لەبەر ئەوەی عەرەب جیابوونەتەوە بۆ شەڕ لە دوای دانیشتنیان لە مانگی ڕەجەبدا.
  • جومادەلئوولا جمادى الأولى؛ واتە بەستنی یەکەم، لەبەرئەوەی ناونانەکەی لە زستاندا هاتووە و کاتی بەستنی ئاو بووە.
  • زولحەججە ؛ وەرزی حەج و جەژنی قوربانی تێدایە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا عەرەب حەجیان کردووە.
  • ڕەبیعەلئەووەل ربيع الأول؛ ڕەبیع لە عەرەبیدا بە مانای بەهار دێت بە گشتی واتە بەهاری یەکەم، و ناونانی مانگەکە لە بەهاردابوو ئەو ناوەیان لێناوە.
  • ڕەجەب رجب؛ یەکێکە لە مانگە حەرامەکان وتراوە؛ ڕەجەب بەمانای لە کوشتار بوەستە.
  • موحەڕڕەم محرّم؛ واتە قەدەغەکراو یەکەم مانگی ساڵی کۆچیە و لە مانگە حەرامەکانە و ناونراوە بە موحەڕەم لەبەرئەوەی عەرەب لە پێش ئیسلام کوشتنیان تیا حەرام کردبوو.
  • ڕەمەزان رمضان؛ مانگی ڕۆژووی موسڵمانانە، بە مانای گەرمبوون دێت و لەبەرئەوەی ئەو کاتەی مانگەکەیان تێدا ناو ناوە زۆر گەرم بووە.
  • جەمادەلئاخیر جمادى الآخرة؛ واتە بەستنێکی تر، بە هەمان شێوە لە زستاندا ناونراوە.
  • زولقەعدە ؛ یەکێکە لە مانگە حەرامەکان، بە مانای دانیشتن دێت لەبەرئەوەی لە کاتی غەزوو و سەفەرەکانیاندا دانیشتوون و داوای هیچیان نەکردووە بەو بڕوایەی یەکێکە لە مانگە حەرامەکان.
                                     

2. ساڵی کۆچی بەرامبەر زایینی

لە قورئاندا لە سورەتی کەهفدا هاتووە ﴿وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلاثَ مِئَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعاً﴾ واتە؛ لە تەفسیری ئەمدا زانایان ئەڵێن ئەوان ٣٠٠ ساڵی هەتاوی مانەتەوە بەڵام لێرەدا ئاماژەی پێکراوە بە کۆچی مانگی و جیاوازی نێوان کۆچی مانگی و هەتاوی لە هەر سەد ساڵێکدا سێ ساڵە لەبەرئەوە لە ٣٠٠ ساڵدا ٩ ساڵی زیادی ئەچێتە سەر.

لەگەڵ ئەوەی تەفسیری تر هەیە بۆ ئەم ئایەتە بەو مانایەی ئەڵێن مەبەست لێی ٣٠٩ ساڵە یان ٣٠٠ ساڵ و نۆ ڕۆژ یان نۆ سەعات یان نۆ مانگە،. بەڵام بەگشتی جیاوازی نێوان ساڵی هەتاوی و مانگی ساڵێکە لە ٣٣.٣ ساڵدا یان نۆ ساڵە لە سێ سەد ساڵدا.

                                     

3. ڕۆژژمێری ئوم لقوڕا

ئەم ڕۆژژمێرە هەیڤییەو پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان و بەشێکی ڕۆژژمێری هەتاوییە بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ، ئەمەش ڕۆژژمێری فەڕمی عەرەبستانی سەعوودییە کە لەسەر ئاستی فەڕمی و جەماوەری لەو وڵاتە بەکار دێت، دوورییەکانی هێلی پانی و هێڵی درێژی کەعبەی پیرۆزی لە مەککە وەک بنەڕەتی ڕۆژژمێری ئوەم لقوڕا بەکاردێت.

                                     

4. سەرچاوەکان

  • ڕۆژژمێری خێر.
  • گۆڕینی مێژووی کۆچیی بۆ زایینی و بە پێچەوانەوە) لەسەر سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • ئاڵوگۆڕکردن لە کۆچییەوە بۆ زایینی لە سایتی ئوم لقوڕای فەڕمی.
  • دیاریکردنی مانگە عەرەبیەکان، محمد شوكت عودة، بەرنامەی بلا حدود، کەناڵی جەزیرە، 2 کانوونی دووەمی 2008ز
                                     

١٤٣٣ کۆچی

١٤٣٣ی کۆچی مانگی لە ڕۆژژمێری کۆچی مانگیدا ، ساڵێکی ئاساییەی. سەرەتای ئەم ساڵە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١١ی کوردییە بەرانبەر بە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١ی زایینی.

                                     

١٤٣٤ی کۆچی

١٤٣٤ی کۆچی مانگی لە ڕۆژژمێری کۆچیی مانگیدا ، ساڵێکی ئاساییەی. سەرەتای ئەم ساڵە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٢ی کوردییە بەرانبەر بە ١٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ی زایینی.

                                     

ڕەمەزان (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: ڕەمەزان، نەریتێکی موسڵمانان ڕەمەزان مانگ، نۆیەم مانگی ڕۆژژمێری کۆچی

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →