ⓘ ئەبووحەنیفە

چوار پێشەواکەی سوننە

چوار پێشەواکەی سوننە ئەو زانا ئایینیانەن کە هەموو موسڵمانانی سوننە ڕێکەوتن لە سەر پیشەوایەتییان بە هەموو ئاڕاستەکانیانەوە، و ئەو پێشەوایانە ڕێکەوتوون لە سەر ئوسوڵەکانی فیقهـ، و جیاواز بوون لە هەندێک لە لقەکاندا، و ئەو لقانەی تێایدا جیاواز بوون چوار مەزهەبە زانستییەکەی سوننەیان پێکهێناوە و ئەو چوار پێشەوایە بە پێی ڕیزبەندی دەرکەوتنیان ئەمانەی خوارەوەن؛ محەمەد شافعی مالیکی کوری ئەنەس ئەحمەد کوڕی حەنبەل ئەبووحەنیفە نوعمان

مەزھەبە فیقھییەکانی سوننە

مەزهەبە زانستییەکانی سوننە یان هەر مەزهەبێکی فیقهی هەڵدەسێت بە پایانکردنی حوکمە شەرعیەکان لە کتێب و سوننەتدا بە پێی بنەماو ئوسوڵی زانستی دیاریکراو، و ئەکرێت ناوببرێن بە خوێندنگە مەزهەبیەکان لەبەر ڕێکەوتنیان لە بیرو باوەڕ و ئوسوڵ و شەریعەتدا بەڵام هەندێک جیاوازن لە حوکمە پایان کراوەکاندا.

مالیک کوڕی ئەنەس

ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس ، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر.

ئەحمەد کوڕی حەنبەل

ئەبووعەبدوڵڵا ئەحمەد کوڕی محەممەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال کوڕی ئەسەد کوری ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەنەس کوڕی عەوف، بە نەژاد نەجدییە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی پاشان مروزی. باپیرەی لە نەجد لە دوورگەی عەربییەوە ھاتووە، و ئیمام ئەحمەد لە دایکبووە لە بەغدا لە ساڵی ١٦٤ک بەرامبەر ٧٨٠ز، و گەڕاوە لە نێوانە حیجاز و یەمەن و دیمەشقدا، گوێی لە گەورەترین قسەکەرەکان ڕاگرتووە و بڕێکی زۆر زانست و زانیاری بەدەستھێناوە، و بەدوای زانست و کۆکردنەوەی فەرموودەدا گەڕاوە.

عەلی کوڕی ئەبووتالیب

باوکی حەسەن عەلی کوڕی ئەبوتالیب ، کوڕی مامی پێغەمبەر بووە و ھاوسەری فاتمەی کچی بووە و لە ئالی بەیتە و لە ھاوەڵەکانیەتی، و چوارەم خەلیفەی ڕاشدینە لای سونە و یەکەم ئیمامە لای شیعە.

عوسمان کوڕی عەفان

عوسمان کوڕی عەفان ، سێیەم خەلیفەی ڕاشدینە و یەکێکە لەو دە کەسەی موژدەی بەھەشتیان پێدراوە ، و ئەوانەی لە سەرەتاوە چوونە ئیسلامەوە، و نازناوی زو لنورەینە ئەمەش لەبەر ئەوەی ھاوسەری دووان لە کچەکانی پێغەمبەر موحەمەد بووە، ڕوقیە ھاوسەری یەکەمی بوو پاشان لەدوای مردنی ئەو ئوم کەلسوم بۆتە ھاوسەری.

عومەر کوڕی عەبدولعەزیز

عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم کوڕی ئەبوو عاس کوڕی ئومەییە، ھەشتەم خەلیفەی ئەمەوییەکان، و پێنجەم خەلیفەی ڕاشدینە بە پێی تێڕوانینی سوننە. ونەژادی لە دایکیەوە ئەچێتەوە سەر عومەری کوڕی خەتاب کە دایکی لەیلای کچی عاسم کوڕی عومەری کوڕی خەتاب بووە، بەمەش خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب ئەبێتە باپیرەی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز، لە دایک بووە لە مەدینە، وزانست وئوسوڵی ئایینی خوێندوە لەسەر دەستی ساڵح کوڕی کیسان لە مەدینە وزۆر سوودی وەرگرتووە لە زانایانی، پاشان مامی خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان بانگی ئەکات بۆ دیمەشق پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی وفاتمەی کچی کردە ھاوسەری وکردی بە میر لەسەر ئیما ...

                                     

ⓘ ئەبووحەنیفە

ئەبووحەنیفە یان ئەبووحەنیفە نوعمان یان نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان، ساڵی ٨٨ک/٦٩٩ز لە دایکبووە لە کووفە و بە نەژاد ئەفغانیە، و ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی لەو شارەدا بە فێرخواز و زانا بردە سەر، دوای ئەوەی قورئانی لە بەرکرد لە گەنجیدا بوو لەگەڵ باوکیدا ڕوویکردە ئیشی بازرگانی، و کاتێک زانای گەورە عامر شەعبی چاوی پێی کەوت ئامژچەی بۆکرد کە ئەو لە ئەبووحەنیفەدا زیرەکییەکی گەورە و عەقڵ پێگەیشتووی ئەبینێت و ئامۆژگاری کرد کە بچێتە کۆڕی زاناکان و بە دوای زانستدا بگەڕێت، ئەمیش وەڵامی داواکەی دایەوە و ڕوویکردە زنجیرەی وانەکان، فەرموودەی ئەگێڕایەوە و زمان و ئەدەبی خوێند، و لەەبر ئەوەی زۆر گرنگی ئەدا بەوەی کە ھەموو ئەو زانستانەی ئەوترێتەوە لێی وون نەبێت کاتەکانی ئەبردە سەر بە سەردانی کۆڕەکان بە وەرەقە و قەڵەمەوە، پاشان ڕوویکردە خوێندنی زانستی ووتە ڕەوانبێژی تاکو بە شێوەیەک لێھاتوو بوو لەو بوارەدا کە بتوانێت زۆر بە سەرکەوتووانە گفتوگۆی لەگەڵ دەستە جیاوازەکانی تر ئەکرد، پاشان ڕوویکردە زانستی ئیسلامی فیقھـ و وانەکانی ئەم زانستەی وەرگرت لای حەماد کوڕی ئەبووسولەیمان، ناوبانگی دەرچوو بە خواناسی، و بازرگانێکی ناوداربوو بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و بەوەفایی.

                                     

1. ژیانی

لە کووفە لە یەکێک لە شارە گەورەکانی عێراق ئەبووحەنیفە ھاتە دنیاوە و باوکی ناوی نا نوعمان بە ناوی یەکێک لە پاشاکانی عێراقی سەرەتاوە، و خۆیان خێزانێکی ئێرانی بوون ئەگەڕێنەوە بۆ شاری کابول لە ئەفغانستان، باپیری ئیسلام بووە و کاریگەر بووە بە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و لەگەڵی بووە ، و ئەبوو حەنیفە بەم شێوەیە لە باوک و باپیرییەوە خۆشەویستی ئالبێتی وەرگرت و ھەروەھا جەعفەری سادقی مامۆستا و ھاورێی نموونەی باشی بوو لای.

ئەبووحەنیفە ڕووخساری جوان و پۆشاکی جوان و بۆنی خۆش بووە، زۆر بەڕێزبووە.

                                     

2. سەرکردایەتی زنجیرەی زانست

لەو دوای مردنی مامۆستاکەی حەمادی کوڕی ئەبووسولەیمان، سەرکردایەتی زنجیرە فیقھیەکان کەوتە دەستی ئەبووحەنیفە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بوو، فێرخوازەکان لە دەوری کۆبوونەو و ڕێگەیەکی داھێنەرانەی ھەبوو بۆ شیکاری ئەو کێشە و پرسیارانەی ئەکران لە کۆڕەکانیدا، خێرا ئەو چارەسەری نەئەکرد بەڵکو پرسیارەکەی ئاڕاستەی خوێندکارەکانی ئەکرد ھەتا ھەر یەکێکیان ڕای خۆی بڵێت، پاشان ئەو لەسەر ڕاکانیان ئەدوا ھەتا کێشەکەی بە لێکۆڵینەوە لەناودەبرد، و لەگەڵ فێرخوازەکانیدا لەسەر یەک ڕا کۆدەبوونەوە.

و ئەبووحەنیفە چاودێری خوێندکارەکانی ئەکرد، و پارەی بۆ ھەندێکیان خەرج ئەکردبۆ نموونە کاتێک ئەبوویوسفی بینی پێویستیەکانی ژیان دووری ئەخاتەوە لە وەرگرتنی زانست، و پارەی خۆی پێدا بە شێوەیەک تا یەک لا بێتەوە بۆ زانست.

و لەگەڵ ھەموو سەرگەرمیەکانیدا لە بازرگانیدا ئیشی ئەکرد، لە کووفە فرۆشگای فرۆشتنی قوماشی ھەبوو، ھاوبەشێکی بۆ خۆی دانا ئەمەش وایلێکرد یەک لا بێتەوە بۆ خزمەتی زانست و کاتی ھەبێت بۆ فیقھی ئیسلامی.

                                     

3. بنەمای مەزھەبی حەنەفی

ئەو پەسەندکردنەی لە مەزھەبی حەنەفیدا ھەیە وایلێکردووە خاوەنی سەروەتێکی زانستی گەورە بێت.

و زانایانی مەزھەبی حەنەفی ئاماژە بەوە ئەدەن کە ئەبووحەنیفە تەنھا فەرموودە ڕاستەکانی گێڕاوەتەوە و توند بووە لە قبوڵکردنی فەرموودە و ھەواڵێکدا ئەمەش لەبەرئەوەی کە لە کووفەدا ژیاوە و کووفەش لانکەی ئاژاوە و پارتە سیاسیەکان و جیابوونەوەی دەستەکان بوو و کووفە دوور بووە لە حیجاز کە ئەوێ ناوچەی سروش و مەڵبەندی سوننە بووە ھەروەھا ئەڵێن لەبەرئەوەی سەرکەوتوو بووە بەسەر ئارەزووەکانی خۆیدا.

                                     

4. فێرخوازەکانی ئەبووحەنیفە

مەزھەبی ئەبووحەنیفە مایەوە و بڵاوبوویەوە و لە ناونەچوو وەک مەزھەبەکانی پێشتری یان سەردەمەکەی، ئەمەش بە چاکەی فێرخوازە لێھاتووەکانی بوو کە مەزھەبەکەیان نوسییەوە و زۆر لە ڕاکانی پێشەواکەیان لەبەرکرد و لە دیارترینی ئەوانەش؛

ئەبوویوسف یەعقوب کوڕی ئیبراھیم ئەنساڕی ساڵی ١٨٣ک وەفاتی کردووە و محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی ساڵی ١٨٩ک وەفاتی کردووە، و زەفر کوڕی ھەزیل ئەمانە بوون کە پایەکان و بنەما و ئوسوڵەکانی مەزھەبی حەنەفیان دانا.

ئیمام ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی بە فێربوون و وانە ووتنەوە بەسەر برد و زۆر زانا و فەقێ لەسەر دەستی دەرچوون، لەوانە؛ حەماد کوڕی ئەبووحەنیفە، ئیبراھیم کوڕی تەھمان، حەمزە کوڕی حەبیب زەیات، ئەبوویەحیا حمانی، عیسا کوڕی یوونس، وەکیع، وەزید کوڕی زەریع، ئەسەد کوری عەمر بەجلی، حکام کوڕی یەعلی کوڕی سەلم ڕازی، خارجن کوڕی مەسعەب، عەبدول حەمید کوڕی ئەبووداوود، عەلی کوڕی مەسھەر و زۆری تر.

                                     

5. بڵاوبوونەوەی مەزھەبەکەی

مەزھەبی حەنەفی بڵاوبوویەوە لەو کاتەی ئەبوویوسف پایەی قازی دەوڵەتی عەبباسی وەرگرت و حەنەفی مەزھەبی فەڕمی بوو لە دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتی غەزنەوی و ئیمپڕاتۆری عوسمانیدا، و ئێستا بڵاوە لە زۆربەی شوێنە ئیسلامیەکاندا لەوانە؛

لە میسر و شام و عێراق و تورکیا و ھیندستان و پاکستان و چین و عەرەبستانی سەعوودی.

                                     

6. وەفاتی ئەبووحەنیفە

خوا تەمەنێکی درێژ و فێرخوازی لێھاتووی بە ئەبووحەنیفە بەخشی کە مەزھەبەکەیان ھەڵگرت و ھاوسەردەمەکانی دانیان ناوە بە پێشکەوتنی، و زۆر پیاوێکی لە خواترس بووە و کتێبەکانی مێژوو و وەرگێڕاوەکان لێوانلێون لە شایەتیدان بۆ ئەمە، و وەسف کراوە بە زانا و لە خواترس و خواپەرست لەلایەن زاناکانەوە.

ئەبووحەنیفە کۆچی دوایی کردووە لە بەغدا دوای ئەوەی دنیای پڕکرد لە زانست و خەلکی پێوەی سەرگەرم کرد لە ١١ی جەمادی یەکەمی ١٥٠ک بەرامبەر ١٤ی حوزەیرانی ٧٦٧ز، و ئارامگەکەی ئەکەوێتە شاری بەغداوە لە ناوچەی ئەعزەمیە لە گۆڕستانی خەیزەران، لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری دیجلە.



                                     

7. دیاردەکانی پێشەوایەتی لە ئبەووحەنیفەدا

  • سووربوونی لەسەر بنیاتنانی کەسایەتی فیقھی و زانستی کە زانستەکەی لێ وەربگرن
  • وازھێنان لە باس کردنی خەڵک و قسەکردن لە بارەیانەوە.
  • بەخشندەیی لە خەرجکردنی بۆ فێرخوازەکانی و پێویستیدارەکان و جوان ھەڵس وکەوتکردن لەگەڵیان، خۆشەویستی لە دڵیاندا چاند وایکرد کە ھەستن بە بڵاوکردنەو ووتە و زانستەکانی و ھەزاران دوعای بۆ دەکرێت لە کۆڕەکانی زانستدا.
  • خۆڕاگر و بە ئاارم بوو، و زۆر ئارامی ئەگرت لەگەڵ خەڵکدا.
  • باوەری وانەبوو کە تەنھا ئەو ڕاستە و زاناکانی تر ھەڵە بن.
  • ھەواڵپرسینی لە کاروباری ھاوەڵەکان و خەڵکان.
  • زۆری خواپەرستی و لە خواترسیەکەی
  • پەروەردەکردنی دەروونی لەسەر چاکەکان وەک خێرکردن
  • ڕیزگرتن و پێزانینی بۆ ئەوانەی زانست و فیقھیان فێرکردووە
  • ڕاستکردنەوەی دژە ڕاکانی بە گفتوگۆیەکی ھێمن
  • سووربوونی لەسەر شکۆی زانست لە کۆڕەکانیدا.
  • گرنگی دان بە شێوە و دیمەنی دەرەوە.
  • بەردەوام بوون و جدییەت و دیاریکردنی ئامانجەکان
  • زۆری تەقوا و پەیوەستبوونی بە ئایننەوە


                                     

8. دانراوەکانی ئەبووحەنیفە

کاتی ئیمام نەناسراوە بە زۆری نوسینەوە و زۆربەی زانستەکەی فێرخوازەکانی گواستویانەتەوە، و ئیمام خۆی چەند دانراوێکی ھەیە لە فیقھی ئیسلامیدا لەوانە؛

  • الفقە الأکبر، بە گێڕانەوەی ئەبووموتیع بەلخی
  • العالم والمتعلم، بە گێڕانەوەی ئەبووموقاتل سەمەرقەندی
  • نامەی پێشەوا ئەبووحەنیفە بۆ عوسمان بتی
  • الوصیة، بە گێڕانەوەی ئەبوویوسف
  • الفقە الأکبر، بە گێڕانەوەی حەماد کوری ئەبووحەنیفە
                                     

9. سەرچاوەکان

  • محیی الدین عبد القادر: الجواھر المضیئة فی طبقات الحنفیة – تحقیق عبد الفتاح الحلو
  • الخطیب البغدادی - تأریخ بغداد
  • عبد الحلیم الجندی: أبو حنیفة بطل الحریة والتسامح فی الإسلام
  • أعیان الزمان وجیران النعمان فی مقبرة الخیزران - ولید الأعظمی
  • اصول التاریخ الإسلامی للباحث جمال الدین فالح الکیلانی مراجعة الدکتورسالم الالوسی
  • وھبی سلیمان: أبو حنیفة النعمان إمام الأئمة والفقھاء
  • محمد أبو زھرة: أبو حنیفة حیاتە وعصرە
                                     

ئەخبار توال

ئەخبار توال کتێبێکی مێژووییە نووسراوەی مێژوونووس و زانای کورد ئەبووحەنیفە دینەوەری. ئەم کتێبە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و سێ بەشی سەرەکیی هەیە.

                                     

ئەبوو ھورەیرە

عەبدوڕەحمان کوڕی سەخر دوسی یان عەبدولشەمس کوڕی سەخر دوسی ناسراو بە ئەبوو ھورەیرە بە عەرەبی: أبو هریرة یەکێک بووە لە ھاوەڵە پایەبەرزەکانی پێغەمبەر. بە کۆ دەنگی ئەھلی فەرموودە ئەبوو ھورەیرە یەکەم ھاوەڵ بووە کە زۆرترین فەرموودەی ڕیوایەت کردووە و لەبەری بووە. لە سەردەمی نەفامیدا ناوی "عبدالشمس کوڕی سەخر" بوو، پاشان کە موسڵمان بوو پێغەمبەر ناوی نا عەبدوڕەحمان کوڕی سەخر دوسی؛ نازناوی دوسی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی ھۆزی دوس کوڕی عدنان کوڕی عبدالله کوڕی زھران.

                                     

بەتتانی

ناوی ئەبوعەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی جابیر کوڕی سینان ئەلڕاقی حەڕڕانی شابی بەتتانی زانایەکی موسوڵمانی گەردوونزان و بیرکاریزان و ئەستێرەزان بووە و ژمارەیەک لە پەیوەندییەکانی سێگۆشەزانی داهێناوە و پێشکەشی کردووە. وە هەروەها کتێبەکەی بە ناوی چەندین سوودی گەورەی لێ وەرگیراوە لەلایەن زانایانی گەردوونزانی ڕۆژگاری کۆن بە تایبەتیش زانا

                                     

ئیبراھیم ئەلفەزاری

ئیبراهیم ئەلفەزاری ناوی تەواوی یەکێکە لە زانا موسوڵمانە گەورەکانی لە بوارەکانی بیرکاری و گەردوونناسی لەسەر شێواز و ڕێچکەی فارسی. ئەم زانایە لە سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی و لە کاتی فەڕمانڕەوایی خەلیفە دا ژیاوە. پێویستە ئەوەش بزانین کە کوڕەکەشی واتە هەر زانا بووە لە بواری گەردوونناسیدا. خەلیفە فەرمانی بە خۆی و کوڕەکەی کردووە کە نووسینە هیندییەکانی بواری گەردوونناسی وەربگێڕن بۆ عەرەبی.

                                     

ئەبوو کامل

ئەبو کامل شوجاع بن ئەسلەم بن موحەممەد بن شوجاع موسڵمانێکی ئەندازیاری عەرەبی میسڕی بە حاسیب میسڕی یان ئەبی کامل حاسیب یش ناسراوە. بیرکاریزانێکی سەردەمی زێڕینی ئیسلام، ئەو یەکەم کەسە کە ژمارەی ناماقووڵی بەکارھێناوە بۆ شیکار کردن و ھەروەھا یەکەم کەس کە ھاوکۆلکەی بەکارھێناوە بۆ ھاوکێشەکان. لە بەرھەمەکانی: کتاب الکفایة الجمع والتفريق الطرائف في الحساب کتاب مفتاح الفلاح رسالة فی المخمص والمعشر کتاب الجبر والمقابلة.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →