ⓘ جیرارد بوتلەر

لەندەن کەوت (فیلم)

لەندەن کەوت فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ۲۰۱٦یە، فیلمەکە لە چەشنی ئاکشن و سەرکێشی و چیڕۆکییە. فیلمەکە لە لایەن بابەک نەجەفییەوە دەرھێنراوە و لەلایەن جیرارد بوتلەر و ئالان سێیگیل و مارک گیل و جۆنس سۆمپسۆن و مات ئۆتۆلی و لیس وێڵدۆن بەرھەمھێنراوە.

                                     

ⓘ جیرارد بوتلەر

جیرارد بوتلەر. ئەکتەرێکی سەرکەوتوی هۆڵیودە. لە ڕێکەوتی ١٣ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٩ لە پایسلی - سکۆتلەند لە دایک بووە. کۆتا مناڵی خێزانی بوتلەرە. دایکی مارگرێت و باوکی ئێدواردی ناوە. کاتێ جیرارد تەمەنی ٦ مانگ دەبێت خێزانەکەی پێکەوە دەچن لە کوێبیک لە کەنەدا دەژین، بەڵام زۆر ناخایەنێت لەتەمەنی دوو ساڵ و نیودا دایک و باوکی لەیەک جیادەبنەوەو جیرارد لەگەڵ دایکیدا دەگەڕێنەوە بۆ سکۆتلەند. خوێندنی لە قوتابخانەی ست مارگرێت لە پایسلی دەبێت و نمرەیەکی باش بەدەست دەهێنێت کە دەرفەتی ئەوەی دەداتێ لە کۆلیجی یاسا لە زانکۆی گڵاسگۆو بخوێنێت. بەڵام لەگەڵ خوێندنەکەیدا تامەزرۆی بەشی شانۆ دەبێت لەهەمان کۆلێج. جیرارد تاتەمەنی ١٦ ساڵی باوکی نەبینیوەتەوە، تا رۆژێک باوکی لە ڕیستۆرانتێکدا بانگی دەکات و جارێکی تر چیرۆکی تراژیدی نێوانیان سەرهەڵدەداتەوەو بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە ئەگرین. لەو کاتەوە پەیوەندی نێوانیان بەهێز دەبێت و جیرارد وای لێدێت دەبێتە نوێنەری گشتی کۆلێجەکەیان. بەڵام خۆشییەکانی بەردەوام نابێت کاتێک جیرارد تەمەنی دەبێتە ٢٢ ساڵ، باوکی توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت و دەمرێت. لە دوای ئەم ڕووداوە جیرارد بڕیاردەدات بچێت لە کالیفۆڕنیا بژی و لەوێش چەند ئیشێکی جۆرارو جۆر دەکات و زۆر بە خراپی دەست دەکات بە خواردنەوەی شەراب هەتا چەند جارێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەردەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٢ لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوی دەکاتەوە کە بەتەواوی خوی گرتووە بە شەراب خواردنەوەوە.

                                     

1. سەرەتای دەرکەوتنی

یەکەمین دەرکەوتی لە فیلمی Mrs Brown لە ساڵی ١٩٩٧ کە لە لەندەن کاری وێنەگرتنی بۆ کرا، لە پاشان لەچەند کارێکی تردا بەشداری کردوەو بەڵام دیاریترینیان لە فیلمی 300 کە بە ڕۆڵی پاشا لیۆنایدس لەساڵی ٢٠٠٦ ڕۆڵی بینی بە تەواوی لە جیهاندا ناسێراو داواکاری زۆری پێدەگەیشت لە لایەن دەرهێنەرەکانەوە و چەندین خەڵاتی جیهانی مسۆگەر کردووە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →