ⓘ کتێبی پیرۆز

سیانەیی پیرۆز

لەباوەڕی مەسیحییەکاندا بۆ سیانەیی پیرۆز یان یەرەیی ، خودا وەکوو سێ دانە کەسی پیرۆز پێناسە دەکرێت کە بریتیین لە خودا باوک، خودای کوڕ و ڕۆحی پیرۆز. ئەم سیانە لەکەسایەتیدا جیاوازن و بەڵام پێکەوە یەکن و لەیەکێتیدا پێکەوەن و ھەریەکەشیان وەکوو یەک یەکسانن و ھاوجەوھەرن. بەجۆرێکی تر، ھەرسێ کەسایەتییەکەی سیانەیی پیرۆز لەیەک شتن. ئەم باسە یەکێکە لە باسە ئاڵۆزەکانی نێو باوەڕی مەسییحەتدا. خودای باوک، خودای کوڕی نارد بۆ جیھان، کە ئەمەش لەڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە بوو، لەکاتێکدا ڕۆحی پیرۆز بەیەکێکی تر لە سیانەیی پیرۆز دادەنرێت و ناو دەبرێت بە ڕۆحی باوک و ڕۆحی یەسووع، نموونەکان لەسەر یەکێتی لە سیانەیی پیرۆزدا، ...

ئیلیا

ئیلیا واتە یاھووا خودامە؛ بە عەرەبی: إلیاس، Ilyās) یەکێکە لە پێغەمبەرانی ناو پادشایەتی سامەریا، لەسەردەمی پادشایەتی ئەحابدا ، بەپێی پەڕتووکەکانی پادشاکانی کتێبی پیرۆز.

یووشەع

یووشەع کوڕی نوون یەکێک لە کەسایەتیەکانی تەنخە. بە پێی ئینجیلی پیرۆز ئەو یەکێک لە پێخەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل بوو. تێپەڕینی قەومی بەنی ئیسرائیل لە ڕووباری ئەردەن بە سەرکردایەتی ئەو بوو. کتێبی یووشەعیش پەیوەندیدار بەوەیە. ئەو لە پشتی ئەفرایمی کوڕی یووسف بوو و لەو ١٢ کەسە بوو کە مووسا بۆ پشکنینی خاکی بەڵێندراوی نارد. ھەروەھا دوای ھاتنەوە وێڕای کالب بن یووفەنا تەنیا کەسانێک بوون لە ناو بەنی ئیسرائیل کە ئامادەی جەنگ بوون بۆ بردنەوەی سەرزەوی بەڵێن دراو. بەڵام لەبەروەی خەڵکەکە لە شەڕ بۆ خوداترسان و فەرمانی خودایان جێبەجێ نەکرد و ویستیان ئەوان و مووساش بەردباران بکەن، خودا ئەوانی چل ساڵ لە بیاباند ...

شێخ مارفی نۆدێ

شێخ مارفی نۆدێ ناوی تەواوی سەید محەمەد ناسراو بە مارف کوڕی سەید مستەفا کوڕی سەید ئەحمەدە و باپیرەی سێزدەمینی سەید عیسای بەرزنجی کوری بابەعەلی ھەمەدانییە زانای ئایینی و خواناس، شاعیری کورد، باوکی کاک ئەحمەدی شێخ و باپیری شێخ سەعید و باپیرەگەورەی شێخ مەحموودی حەفیدە. شێخ مارف خەتێکی خۆشی بووە و بە فارسی، عەرەبی و کوردی دەقی داناوە.

سەید ئەحمەدی نەقیب

سەید ئەحمەدی نەقیب ناوی تەواوی سەید ئەحمەد کوڕی شێخ مەحموودی کوڕی شێخ مارفی شێخ حەسەنی گڵەزەردەیە ، لە ساڵی ١٨٦٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە حوجرەی وە دەستی کردووە بە خوێندن لای چەند مەلا و زانای بەناوبانگی ئەو کاتە ، لە تەمەنی شانزە ساڵیدا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێت ، لە دوای مردنی باوکی دەکرێت بە نەقیبی سلێمانی ، لە ساڵی ١٩١٠ ئەچێت بۆ حەج ، دوای تەواوبوونی مەراسیمی حەج لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی بەقیع ئەسپەردە دەکرێت. بە قسەی حاجی مەلا مستەفای کوڕی کە هاوەڵی حەجی سەید بووە ئەڵێت: لە کاتی هەڵکەندنی گۆڕی سەید ئەحمەد دا کێلێک لە زەوییەکە دەردەکەوێت و کاتێک پاکی دە ...

ئەحمەد فائیز بەرزنجی

ناوی ئەحمەد فائیز کوڕی سەید مەحموود کوڕی سەید ئەحمەد کوڕی سەید عەبدولسەمەدی کوڕی سەید حەسەنی گڵەزەردەیە، ئەویش نەوەی شێخ عیسایە کە باپیرە گەورەی سەیدەکانی بەرزەنجەیە. ساڵی ١٢٥٨/ ١٨٤٢ لەدایک بووە. قورئانی پیرۆز و چەند کتێبێکی فارسی و تەسریفی زەنجانی لای باوکی خوێندووە. دواتر لای مەلا غائیب ئەفەندی خوێندوویەتی، پاشان بۆ خوێندن چووەتە لای مەلا سەید مستەفای بەرزنجی، دواتر لای مەلا ئەحمەدی نۆدشەیی و پاشان لای مەلا ئەحمەد ئەفەندی پیرحەسەنی چاو مار خوێندوویەتی. ساڵی ١٢٧٧ بووەتە مودەڕیسی مزگەوتی نۆدشەی سلێمانی. سالی ١٢٩٤ بووەتە قازیی قەرەداغ. لە ساڵی ١٢٩٧ بووەتە نائیب لە دەوروبەری بەغدا. لە ساڵی ١ ...

مەلا ئەحمەدی نۆدشی

فانی نۆدشەیی ناوی تەواوی حاجی مەلا ئەحمەدی نۆدشەیی کە بە حاجی مامۆستا ناسراوە و نازناوی فانییە ، کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی مەلا ئەحمەدی نۆدشەییە ، بنەماڵەکەیان زانای ناودار و ئایینپەروەری تیا هەڵکەوتووە. لە ساڵی ١٨١٣ لە گوندی نۆدشە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٨٤ کۆچی دوایی کردووە.

ئاڤێستا

ئاڤێستا ، ئەڤێستا یان ئەوێستا کۆمەڵێک دەقی ئایینییە کە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە و بۆ زەردەشتییەکان پیرۆزە. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە کە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندییەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سانسکریت و زمانی کوردی. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە. مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی چێل نووسرابوو بەڵام لە چەندین ڕووداودا، هەر جار کەمێکی لێ ون بوو تا ٣٨٠٠٠ وشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥،٧٠٠ وشە بوو، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی ٥ شێعر بوون.

ئینجیلی لۆقا

ئینجیلی لۆقا ، سێیەمین و درێژترین ئینجیلە لەنێو ئینجیلە باوەڕپێکراوەکاندا. ئەم ئینجیلە سینۆپتییە باس لە ژیان و وەزارەتەکەی یەسووعی ناسڕی دەکات. باس لە ڕووداوەکانی ژیانی یەسووع لە لەدایکبوونەکەیەوە تا بەرزبوونەوەکەی دەکات. نووسەری ئەم ئینجیلە لۆقای مزگێنیدەرە. پۆڵسی نێردراو ئاماژەی بە لۆقا داوە وەک فیزیاوانێکی خۆشەویست. هەندێک لەچیرۆکەکانی وەکوو چیرۆکی کوڕێکی دەستبڵاو و چیرۆکی سامەرییەکی باش تەنها لەم ئینجیلەدا بەردەست دەکەون. ئەم ئینجیلە جەختکردنەوەیەکی زۆری هەیە لەسەر نوێژکردن، چالاکی ڕۆحی پیرۆز، ئافرەت و بەختەوەری. لۆقا، یەسووعی وەکوو کوڕی خودا ناساندووە، بەڵام چڕبۆتەوە لەسەر مرۆڤدۆستی ی ...

محەممەدی مەلا کەریم

محەممەدی مەلا کەریم یان حەمەی مەلا کەریم نووسەر، توێژەر، و وەرگێڕێکی کورد بوو. کوڕی زانای کورد مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە. حەمەی مەلا کەریم ھەندێک دیوانی شیعری کوردی وەکوو دیوانی مەحوی، گۆران و بێخودی لێکداوەتەوە. ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی ئەکادیمیای کوردی. ھەژار لە کتێبی چێشتی مجێور حەمەی مەلا کەریم وەکوو کەسێکی شارەزا لە زمانی کوردیدا ناو دەبا.

                                     

ⓘ کتێبی پیرۆز

کتێبی پیرۆز یان بایبڵ ، بەئینگلیزی: Bible، بەعەرەبی: الکتاب المقدس)، ناوەکەی لەگریکییەوە بەمانای. بریتییە لەو کتێبەی کە تێیدا کۆکراوەی دەقە ئاینییە بنچینەییەکانی ئایینی یەھوودییەت و مەسیحییەت ھەیە. دەقەکانی نێو کتێبی پیرۆز بە بڕوای دوو ئایینەکە کۆمەڵێ دەقن کە لەلایەن خوداوە وەک ئیلھام بەخشراوە بە پێغەمبەرەکان، یان لەڕێگەی رۆحی پیرۆزـەوە. ئەم کتێبە پێکھاتوویەکە لەکۆمەڵێک کتێبی تر کە ھەریەکەیان لە ماوەیەکی مێژوویی جیاوازدا نووسراون. کتێبی پیرۆز دابەش دەبێت بەگشتی بۆ دوو بەش، بەشی یەکەم ناودەبرێت بە پەیمانی کۆن، کە بریتییە لە بەشێکی ھاوبەش لەنێوان یەھوودییەکان و مەسیحییەکاندا. پەیمانی کۆن، پێک دێت لە پێنج کتێبی نووسراو لەلایەن پێغەمبەر مووسا و ناسراوە بە تەورات، پاشان پێغەمبەران ئەویش کتێبەکانی پێغەمبەرانی یەھوودن. ھاوکات کۆمەڵێ کتێبی تری لەخۆ دەگرێت وەکوو زەبوورەکانی داوود و پێشگوێیەکانی ئەشعیا و ھتد. بەڵام پەیمانی نوێ، کە بەشی دووەمی کتێبی پیرۆزە، لەلایەن یەھوودییەکانـەوە نا پەسەندە و دانپێدانەنراوە. پەیمانی نوێش پێک دێت لە چوار ئینجیلی کڵێسایی کە بریتیین لە ئینجیلی مەتتا، ئینجیلی مەرقەس، ئینجیلی لۆقا و ئینجیلی یوحەننا. ئینجیلەکانیش لەسەر ژیانی یەسووع و فێرکارییەکانی دەدوێن. بەپێی باوەڕی کەنیسەکان، ھەر چوار ئینجیلەکە لەلایەن چوار قوتابی یەسووع ـەوە نووسراونەتەوە کە ئینجیلەکانییان بەناوەوەیە. پاش ئەو چوار ئینجیلە، بەشێکی تری پەیمانی نوێ بریتییە لە کرداری نێردراوەکان کەلەلایەن لۆقاوە نووسراوەتەوە و بەپێی تەقلید و لیتۆرۆجیا ئەم کتێبەش لەسەدەی یەکەمینی زایینیدا نووسراوەتەوە. ئەم کتێبە بەگشتی باس لە بەسەرھاتی نێردراوەکان دەکات، بەڵام زۆرتر لەسەر بوتڕوس و پۆڵس و بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحییەت لەسەردەمی کۆندا؛ چڕ دەبێتەوە. بەشێکی تری پەیمانی نوێ بریتییە لە نامەکان کە چواردە نامەیان لەلایەن پۆڵسەوە نێردراون، ھەندێک لەپیاوانی ئایینیش دەڵێن کە نامەی عیبرانییەکان ، پاشان سێ نامەی یوحەننا ی نووسەری ئینجیل ـیش لەخۆ دەگرێت. پاشان دوو نامەی تریش کەلەلایەن بوتڕوسەوە نێردراوە، ھەروەھا نامەیەک لە جەیمسەوە و نامەیەکیش لە یەھوزاوە ھەروەھا کۆمەڵێک نامەی تری نێردراوەکانی تر. پاشان لەکۆتاییدا، کتێبی پێشگوێی کە لەلایەن یوحەننا ـەوە نووسراوەتەوە کە تێیدا پێشگوێی و پێشبینی دەکرێت بۆ ئەوە کە لەداھاتوودا روو دەدات.

  • دەروازەی کتێب
  • دەروازەی ئایین
                                     

مەسحەفا ڕەش

مەسحەفا ڕەش یەکێک لە دوو کتێبی پیرۆزی ئایینی ئێزیدیە، کە دانەکەی تریان کتێبی جلوەیە. مەسحەفا ڕەش باسی چۆنیەتی دروست بوونی جیهان، ئادەم و حەوا و چۆنیەتی دەرکردنی ئادەم و حەوا لە بەهەشت دەکات دواتریش باسی ناوی چەندین پاشای کۆنی ئێزیدییەکان دەکات. هەروەها ئەم کتێبە باسی ئەو خۆراکانەی دەکات کە لە ئایینی ئێزیدیدا قەدەغەن.

                                     

ھێزی تایبەت

ھێزی تایبەت ھێزەکن لە سووپادا، ئەو ھێزە مەشقەکانیان جیاوازە و بێ کەم و کوریە و مەشقەکانیان زۆر قوورسە، ھەندێک جار ئەو ھێزە تایبەتانە سەرۆکی وڵات دەپارێزن یاخوود خەڵکی لە کردەوەی تووندو تیژی خراپ دەپارێزن، ھەندەک جار ئەو ھێزە دەسەڵاتی زۆر زیاترە لە سووپای وڵاتدا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →