ⓘ ئایین

محەممەد خاڵ

شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵە، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی ١٧٨٤ لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی ھێناوە، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوە، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفە بۆی ماوەتەوە، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی ٦٣٦ دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر. مامۆستا خاڵ لە ساڵی ١٩٠٤ لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناوداری کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٤ باوکی بەنەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، باپیری حاجی شێخ ئەمینی خاڵ، ...

مەسیحی

کریستیان یان مەسیحی ، کەسێکە کە باوەڕی بە ئایینی مەسیحییەت ھەیە و پەیڕەوی دەکات. یاخود کەسێکە کە شوێنکەوتووی یەسووعە و گوێ دەدات و کار دەکات بە بەرنامەکانی. بەپێی سەرچاوەکان بێت کریستیانەکانی جیھان زۆرترین شوێنکەوتوویان ھەیە لەتەواوی جیھان کە 2.4 ملیار کەس دەبن. زۆرترین ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان ڕێژە زیاتر لە 2.4 ملیار

جەھەنەم

جەھەنەم شێوەی تەعریب کراوی وشەی گێھینۆم کە لە زمانی عیبری دا ھەیە و بە مانای دۆڵی کووری ھێنۆم ە. ئەو دۆڵە لە شاری ئۆرشەلیم و لە باشووری چیای زایۆن ھەڵکەوتووە، لە کۆن دا ئەو شوێنە جێگای سووتاندنی پاشماوەکانی زبڵی شارەکە بوو و دواتر خەڵکانی ناوچەکە، بە پێی باوەرەکانی خۆیان، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە بەخشینیان لە لایەن خواوە نائومێد دەبوون، لەو شوێنەیان دەسووتاند. بۆ نموونە ئەو کەسانەی خۆیان دەکوشت. ئەو شوێنە ھەروەھا، جێگای ئەو کەسانەی قەومی بەنی ئیسرائیل بوو کە ئایینی کەنعانی و فنیقییان ھەبوو و پەیکەری خواکانیان، وەکوو: مۆلۆخ و بەعلیان لەوێ درووست کردبوو و پەرستشیان دەکرد. بەڵام بەرە نەزانی پە ...

لێبوردەیی

لێبوردەیی زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت. پیادەکردنەکانی سیستەمە گشتگیرەکان بە پێچەوانەی لێبوردەییە کە بە توندڕۆیی ناودەبرێت. زاراوەی لێبوردەیی زیاتر باوترە لە زاراوەکانی تری وەک "قبوڵکردن" و "رێزگرتن" کە کۆمەڵە جۆراوجۆرەکانی پێ قەرزباردەکرێت. لێبوردەیی وەک چەمکێک سەپاندنی سزا ھاوشان لەگەڵ بڕیاردان بە ئاگایانە پاش بەکارھێنانی ئەم توانایە. زاراوەی لێبوردەیی زۆربەی جار بۆ ئاماژەکردن ...

خودای باوک

خودای باوک ، ناوێکی ڕەگەزێنراوە و دراوەتە پاڵ خودا لە ھەندێک لە ئایینە یەکتاپەرستییەکاندا، بەتایبەتی لە باوکایەتییە ئیبراھیمییەکاندا. لەیەھوودییەتدا، خودا ناو دەبرێت بە باوک چونکە ئەو دروستکەرە، ژیانپێدەرە، یاسادەرە و پارێزەرە. لە تەقلیدی مەسیحییەتدا، خودا پێی دەوترێت باوک بەھۆی پەیوەندی نێوان باوک-کور کە لەلایەن یەسووعی مەسیحەوە دیارخرا بەھەمان ئەو ھۆکارانەی سەرووتر. بەگشتی، ناوی باوک ڕۆڵی خودا دەردەخات وەکوو ژیانپێدەر، دەسەڵاتدار و پارێزەرێکی بەھێز، زۆرجاریش وەک بێ وێنە، ئۆمنیپۆتێنت، ئۆمنیسایەنت، ئۆمنیپرێزنت لەگەڵ دەسەڵاتی ناکۆتا و خێرومەندی ناکۆتا کە دەچێتە ئەودیو تێگەیشتنی مرۆڤەوە. بۆ ...

ئۆگست کۆنت

لە ساڵی ١٧٩٨ لە شاری مونپیلیە لە باشووری وڵاتی فەڕەنسا لە خیزانێکی کاسۆلیکی ئیماندار لە دایک بووە. لە سەردەمیکدا کە بارودۆخیکی دژوار و ناسەقامگیر باڵی بەسەر ولاتدا کێشا بوو. شۆرشی فەرەنسی لە ھەڵگیرساندا بوو. باوکی فەرمانبەرێکی حکومی بوو لە وەزارەتی دارایی کاری دەکرد و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دژی شۆرشی فەرەنسی بوو. دایکیشی ئافرەتێکی ئیمانداری کاسۆلیکی بوو کە ژیانی خۆی تەرخان کردبوو لەپێناو خزمەتکردنی خێزانەکەیدا. لە تەمەنی لاویەتیدا دوو رووداوی گرنگ لە ژیانی کونتدا بەرجستە دەبێت یەکەم رووداوی گرنگ لە تەمەنی ساڵیدا بوو کاتێک پەیوەندی کرد بە قوتابخانەی ەوە کە یەکێک بوو لە قوتابخانە بەناوبانگ ...

ھاشم کوڕی عەبدولمەنناف

ھاشم کوڕی عەبدولمەنناف باپیرە گەورەی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و سەرۆکی بنەماڵەی بەنوو ھاشم سەربە خێڵی قوڕەیش بوو لە مەککە. لە ھەندێک حاڵی ژیانی پێش مردنی باوکیدا عامر بۆ خۆی ناوی ھاشمی ھەڵبژارد، ھەروەک ئەو ناوە بوو کە خودا بۆ ئیبراھیم بەکاری ھێنا عامر حەنیف بوو، شوێنکەوتوانی "ئایینی ئیبراھیم".

مزگەوتی دارۆل ئێحسان

مزگەوتی دارۆل ئێحسان یان مزگەوتی جامیعی سنە یەکێکە لە مزگەوتە گرنگەکانی شاری سنەیە، کە لە ساڵی ١٢٢٧ مانگی لە لایەن ئەمانوڵڵا خان ئەردەڵانەوە دروستکراوە. یەکێک لە سیما سەرەکییەکانی مزگەوتی جامیعی سنە، دیکۆری حەوت ڕەنگی، خشتی جامکراوە لە جیاتی بەردی نقومکردن، هەروەها نووسینی دوو لەسەر سێی پێکهاتەی قورئان لەسەر نووسراوەکانی مزگەوتەکە. مزگەوتەکە دەکەوێتە بەری باکووری شەقامی خومەینی و لە پێکهاتەی کۆنی سنە ئەو شەقامەی کە ئێستا مزگەوتەکەی دەکەوێتە تەنیشتیەوە، لە ساڵی ١٣١٠ هەتاوی دامەزراوە بەپێی ئەو نوسراوانەی کە هەیە، بینای مزگەوتەکە لە ساڵی ١٢٢٧ کوچی لەلایەن ئامانوڵڵا خان ئەردەڵان دروستکراوە. بی ...

میحراو

میحراو یان محراو یان میحراب حەواڵەیەک کە ئاراستەی قیبلەی مزگەوت نیشان دەدات کە ڕێبەری ئایینی یان پێش نوێژ لەکاتی نوێژدا ڕادەوەستێت. لە مزگەوتەکاندا میحراب دەکەوێتە ناوەڕاستی قیبلەی مزگەوتەوە بۆ ئەوەی بە وەستانی ئیمام یان پێش نوێژ ، ڕوو لە قیبلە بکات و نوێژ بکات. شێوەی میحرابەکە لە ناو مزگەوتدا ئاراستەی قیبلە دیاری دەکات.

موحسین ڕەزایی

موحسین ڕەزایی میرقائد ئابوورناس و سیاسەتوانێکی ئێرانی شۆپپارێز، سەر بە بەرەی ڕاوەستانی ئیسلامیی ئێران و ئەفسەری سپای پاسدارانە.

                                     

ⓘ ئایین

ئایین یان دین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیھانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لە نێوان مرۆڤ و رۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە ئایینەکان چیرۆک و ھێماو و نەریت و مێژووی پیرۆزیان ھەیە کە تیایدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون روون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی ئایینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ.

ئایین وەک پێویسیتیەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو وە وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی ووڵاتانی دنیادا. وە ھەر لە ڕێگەی ئایینەوە باس لە ژیانێکی ئەبەدی کراوە و باسی دوبارە زیندوو بوونەوە و بەھەشت و جەھەنەم کراوە.

                                     

1. پێناسەی ئایین

پێناسەی ئەکادیمی یان زانستی بۆ ئایین ئەوەیە، کە زانایانی کۆمەڵایەتی و ئەنترۆبۆلۆژیا ئایین ئەبینن بەوەی کۆمەڵێک بیروباوەڕ و بەھا و شارەزاییە کە لە ناو جەرگەی ڕۆشنبیرییەوە ھاتوون. بۆ نموونە: بناغەی ناوەڕۆکی ئایین ئاماژە ناکات بە باوەڕ بوون بە خوا، ناوەڕۆکەکەی ئەناسرێت بەوەی پێکاھاتە یان ڕۆشنبیرییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ژیان بە شێوەیەکی گشتی. و بە پێی ئەم پێناسەیە ئایین دیدگایەکە کە دەستی لێ بەر نادرێت لە جیھاندا و کۆنترۆڵی بیرۆکەی تاک و کاروبار دەکات.

                                     

2. تایبەتمەندییەکانی ئایین

ئەکرێت تایبەتمەندییەکانی ئایین کۆبکرێتەوە لە چەند خاڵێکدا:

  • بوونی مەڕاسیمی پەرستش کە مەبەست لێی پیرۆز ڕاگرتنی خواوەند و ئەو شتانەی تر کە بە پیرۆز وەسف دەکرێن.
  • جیاوازی لە نێوان جیھانی ڕۆح و جیھانی ماددە.
  • باوەڕ بە بوونی خواوەند یان زیندەوەری سەروو سروشتی، زۆریەی ئایینەکان باوەڕیان بە بوونی تەنھا یەک بەدیھێنەر یان چەند بەدیھێنەرێک ھەیە بۆ جیھان و گەردوون، کە توانایان ھەیە بەسەر کۆنتڕۆڵکردنیان و کۆنتڕۆلی بەشەر و ھەموو زیندەوەرەکانی تر.
  • یاسایەکی ئەخلاقی یان شەریعەتێک کە ئەو ئەخلاق و بڕیاردانانە لە خۆ بگرێت کە پێویستە پەیڕەو بکرێن لەلایەن خەڵکەوە، وباوەڕداران عادەتەن لەو باوەرەدان کە لەلایەن خواوە ھاتووە.
  • نوێژکردن کە شێوەی سەرەکییە بۆ پەیوەندیکردن بە خواوە یان خواوەندەوە و دەرخستنی پیرۆزڕاگرتن و ملکەچی و عیرفانیەتە.
  • دیدگایەکی گەردوونیە کە چۆنیەتی دروستیوونی جیھان و پێکھاتنی ئاسمانەکان و زەوی ڕووندەکاتەوە، ھەندێک لە ئایینەکان ئامڕازی پاداشت و سزایان لەخۆ گرتووە یان چۆنیەتی ڕێکخستنی کاروباری جیھان لەلایەن پەروەردگارەوە.
  • شەریعەت یان بنەماکانی شەریعەت بۆ ڕێکخستنی ژیانی باوەرداران بە پێی ئەو دیدگا گەردوونیەی ئایینەکە پێشکەشی دەکات.
                                     

3. بنەمای ئایینەکان

ھەموو ئاینێک بنەما و ڕاگری خۆی ھەیە کە ناو دەبرێن بە بیروباوەڕ یان عەقیدە، و ھەموو ئاینێک ئەمانەی لای خوارەوەی لەخۆدەگرێت:

  • کتێبی پیرۆز: ھەموو عەقیدەیەک کتێبێکی پیرۆز یان چەند کتێبێکی ھەیە کە دامەزرێنەری یەکەم دایناووە یان گەورە شوێنکەوتووانی ئایینەکە داییانناوە، و کتێبی پیرۆز ھەموو ئەوشتانە لە خۆ دەگرێت کە پەیوەندیان یە ئاینەوە ھەیە، وەک پایەکان، فەڕزەکان، بیروباوەڕ، ھەڵسوکەوت، ئەخلاقەکان، شەریعەت، ڕۆژژمێر، بۆنەکان، پەرستشەکان، ئاڵوگۆڕەکان، ئەو کتێب یان کتێبانە دەردەکەون بە دانەرەکانیان وەک بودیزم، کۆنفووشیزم، تاوۆیی و جینیی، یان ئەوترێت کە دابەزیوە لەلایەن خوایەک یان چەند خواوەندێکەوە وەک یەھوودی، مەسیحی، ئیسلام، ھیندوویزم، سیخی و بەھائی.
  • دامەزرێنەر: ئەو کەسایەتییە دەگرێتەوە کە بنەماکانی عەقیدە و پایەکانی داناوە و ڕێکیخستووە، و ئەوەیە کە یەکەمجار مژدەی داوە و پێکیھێناوە و سروشی ناردووە بە کتێبی پیرۆز بۆ ھەر عەقیدەیەک.
  • ڕۆژژمێر: ھەموو ئاینێک ڕۆژژمێری تایبەتی خۆی ھەیە کە بەرواری بۆنەکانی دیاری دەکات وەک: جەژنەکان، ڕۆژوو و کاتی حەج ڕۆژژمێر دەست پێدەکات بە زۆری لە کاتی دەستپێکردنی ئایینەکە وەک کۆچیی بۆ موسڵمانان، زایینی بۆ مەسیحییەکان، عیبرانی بۆ یەھوودیەکان.
  • ناوی ئایینەکە: ناوی ئایینەکە بە پێی بیروباوەڕەکەی دادەنرێت و مانای ھەیە، یان بەپێی ناوی دامەزرێنەرەکەی ناودەنرێت یان ئەو شوێنەی لێی دەرچووە.
  • زمان: کتێبەکەی پێ دابەزیوە، یان مەراسیمەکانی پێ ئەنجامدەدرێـت.


                                     

4. ئایینە ئاسمانییەکان

ئایینە ئاسمانییەکان یان ئایینە ئیبراھیمییەکان، کە لە ئیبراھیمەوە سەرچاوەیان گرتووە، ئەوانیش: ئیسلام و مەسیحی و یەھوودیین.

  • ئیسلام: ئاماژەیە بۆ ئەو ئایینەی کە پێغەمبەر محەممەد ھێناویەتی، ئیسلام ئاینی زۆرینەیە لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، و دووەم ئایینە لە جیھاندا بە پێی ژمارەی باوەڕدارانی لە دوای ئاینی مەسیحییەوە دێت. موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە ئیسلام دوایین پەیامی ئاسمانییە و ئاینەکانی پێش خۆی سڕیوەتەوە، ھەروەھا لەو باوەڕەدان کە محەمەد پێغەمبەری خوایە و دوایین پێغەمبەر و نێردراوە، و لە بنەماکانی عەقیدەی ئیسلامی باوەڕبوونە بە خوای تاک و بێ ھاوەڵ کە ئەڵڵایە، ھەروەھا باوەڕ بە سەرجەم پێغەمبەر و نێردراوەکان کە بۆ مرۆڤایەتی نێردراون پێش محەمەد، وەک ئیبراھیم و یوسف و موسا و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و ئەوانی تر کە لە قورئاندا ناوبرابن یان ناو نەبراون.

ناسراوترین مەزھەبە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام چوار مەزھەبە ناسراوەکەیە کە ئەوانیش بە پێی کاتی دروستبونیان ئەمانەن: مەزھەبی حەنەفی، مەزھەبی مالکی، مەزھەبی شافعی و مەزھەبی حەنبەلی و ئەم مەزھەبانە بە مەزھەبەکانی سوننە ناسراون، ھاوکات شیعەش چەند مەزھەبێکیان ھەیە وەک مەزھەبی جەعفەری و مەزھەبی ئیسماعیلی و مەزھەبی زەیدی و ھەروەھا مەزھەبی ئیبازی.

  • یەھوودی: کۆنترین ئایینی ئیبراھیمیە، کە دروستبووە لە ناو نەتەوەی ئیسرائیل و یەھودای دێرین، و یەھوودی بە پلەی یەکەم دەگەڕێنەوە بۆ تەورات، کە ئەو دەقەیە زۆربەی یەھوود لەو باوەڕەدان ھاتووە بۆ ئیسرائیل لە ڕێگەی پێغەمبەر موسا ساڵی ١٤٠٠ پێش زایین، ھاوکات چەند کتێبی تری عیبریان ھەیە وەک تەلمود و دەقەکانی سەنتەری یەھودییەت. و گەلی یەھوودی بڵاوبونەوە لە جیھاندا پاش ڕوخانی ھەیکەل لە قودس ساڵس ٧٠ی زایینی، لە ئێستادا نزیکەی ١٣ ملیۆن یە ھوودی ھەیە، %٤٠ لە ئیسرائیل دەژین و %٤٠ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.
  • مەسیحیی: مەسیحییەت دامەزراوە لەسەر ژیان و ئامۆژگارییەکانی یەسووع کە لە عەھدی نوێدا ھاتووە، و باوەڕی مەسیحییەت باوەڕبوونە بە یەسوع مەسیح بەوەی کە مەسیح کوڕی خوایە و دڵسۆز و پەروەردگارە، و زۆربەب مەسیحی باوەڕیان بە سیانە ھەیە، واتە وەک سێ کەس لە یەکێکدا. و مەسیحی بە ھەموو جیھاندا بڵاو بۆتەوە، و دابەشبوونە سەرەکیەکانی مەسیحییەت ئەمانەن
  • کەنیسەی کاسۆلیکی بە سەرۆکایەتی پاپای ڕۆما، و پەیوەندی ھەیە بە کنیسەکانی ڕۆژئاوا و ٢٢ کەنیسەس کاسۆلیکی ڕۆژھەڵات.
  • مەسیحی ڕۆژھەڵاتی کە ئەمانە دەگرێتەوە ئەرسەدۆکسی ڕۆژھڵاتی و کەنیسەی ڕۆژھەڵات.
  • ھەروەھا چەند کۆمەڵێکی بچوکی تر وەک شەھود یەھوە و کەنیسەی یەسوع مەسیح.
  • کۆمەڵە ھەرێمی ئیبراھیمی لەوانەش تائیفەی سامەڕی لە ئیسرائیل و زفەی خۆرئاوا و بزوتنەوەی ڕاستافاری لە جامایکا و دروز لە سوریا و لوبنان.
  • پڕۆتستانتی، لە کەنیسەی کاسۆلیکی جیابۆیەوە لە سەدەی شانزەدا و دابەش دەبێ بۆ چەند تایفەیکی زۆر.
                                     

5. ئایینە ھیندییەکان

کە دامەزراوە لە نیمچەقاڕەی ھیندی، چەندین مەراسیم و تێگەیشتنی دیاریکراویان ھەیە وەک داڕمی، کارما، تەناسخ، یانتراس و دارسانا و مەراسیمی تر.

  • بودیزم: ئەگەڕێتەوە بۆ گاوتاما بودا یەکێک لە ئایینە سەرەکییەکان لە جیھاندا ودامەزراوە لە ڕێگەی ئامۆژگارییەکانی بودا بە جێێ ھێشتووە، و بودیزم لە باکووری ھیند دامەزرا و بڵاوبۆیەوە بە ئاسیا، تەببەت و پاشان سریلانکا پاشان گەیشتە چین، مەنگۆلیا، کۆریا و ژاپۆن، و ئاینی بودا دەسوڕێتەوە بە دەوری سێ شتدا: یەکەمیان، باوەڕ بە بودا وەک مامۆستایەکی ڕووناکی بەخش بۆ بیروباوەڕی بودایی، دووەمیان باوەڕ بە دارما کە ئامۆژگارییەکانی بودا دەگرێتەوە، سێیەم: سانگا کۆمەڵگەی بودایی، و وشەی بودا بە زمانی پالی پیاوی بەئاگا.
  • سیکیزم: ئایینێکە دامەزرا لە باکووری ھیند لە سەدەس شانزە بە بانگەواز بۆ ئامۆژگارییەکانی گووروو نانەک و نۆ جێنشینەکەی.
  • ڤاجرایانا: یەکێکە لە مەزھەبە بوداییەکان ھەروەھا ناسراوە بە مانترای نھێنی، ماوەی ڤاجرایانای بودایی پۆڵێن دەکرێت بەوەی ماوەی پێنجەم و کۆتاییە لە ماوەکانی بودا.
  • جەینیزم: یەکێکە لە ئایینە دەرمەییەکان کە شێوازێکی فەلسەفی ھەیە و لە ھیندی دێرین دامەزراوە بە پێی وەسیەتەکانی ماھاڤێرا لە سەدەی شەشی پیش زایین، شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە ئێستا کەمینە پێک دەھێنن لە ھیند ھاوکات لەگەڵ چەندین کۆمەڵی کۆچکردوو لێیان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان.
  • ھیندوویزم: ئاینێکی بتپەرستییە و زۆربەی ھیندییەکان باوەڕیان پێیەتی، کۆمەڵێک تەقالید وبیروباوەرە کە پێکھاتوون لە سەدەی پانزەی پێش زایینەوە تا کاتی ئێستا، و ئایینێکە کە بەھارۆحی و بەدیھاتنەکان لە خۆ دەگرێ لەگەڵ بنەما یاسایی و ڕژێمییەکان.
                                     

6. ئایینە ئێرانیەکان

ئەو ئایینە دێرینانە دەگرێتەوە کە لە ئێرانی گەورەوە ھاتوون، و لە کاتی ئێستادا ئەم دیانەتانە پەیڕەو ناکرێن تەنھا لەلایەن کمینەیەک نەبێت.

  • ئایینی زەردەشتی: ناونراوە بە ناوی دامەزرێنەرەکەی زەردەشت، ئاینیکی کۆنی ئێرانییە، بە یەکێک لە دێرینترین ئایینەکانی جیھان دادەنرێت، دامەزراوە لە ئێران پێش ٣٥٠٠ ساڵ لەسەر ئامۆژگارییەکانی زەردەشت، شوێنکەوتووانی باوەڕیان بە یەک خوای ئەزەلی ھەیە کە ئاھورامزدایە بە مانای خواوەندی دانا دێت، کە بەدیھێنەری گەردوونە و چاکە دەنوێنێت و بەھیچ شێوەیەک خراپەی لێوە نایەت، ھەروەھا زەردەشتیەکان لەو باوەڕەدان زەردەشت پێغەمبەری خوایە و ھەروەھا چەند خواوەندێکی تر ھەن یارمەتی ئاھورامزدا دەدەن و ژمارەیان شەش یارمەتی دەرە، ئەم ئایینە لەناونەچوە، بەڵکو ھێشتا ماوە بە کەمینەی بچوک.
  • بەھائی: شوێنکەوتوانی لەو باوەڕەدان کە ئاینێکی یەکتاپەرستییە، حسەین عەلی نووری دایمەزراندووە کە بە بەھائوڵڵاھ ناسراوە لە ئێران لە سەدەی نۆزدەدا، و لەمڕۆدا نزیکەی پێنج بۆ حەوت ملیۆن شوێنکەوتووی ھەیە.
  • ئێزیدی: ئاینیێکی دێرینە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، و شوێنکەوتوانی بەزۆری دەکەونە نزیک پارێزگای موسڵ لە عێراق.
  • سابیئە، شوێنکەوتوانی لەو باوەڕەدان کە ئاینێکی ئیبراھیمیە و پەیڕەوی پێغەمبەرەکانی خوا دەکەن ئادەم، شیس، ئیدریس، نووح، سامی کوری نوح، و یەحیای کوڕی زەکەریا، و بڵاو بونەتەوە لە وڵاتی ڕافیدەین و فەلەستین.


                                     

7. ئایینەکانی تر

  • ئایینی تەقلیدی ئەفریقی، ھەر جۆرە ئاینێک دەگرێتەوە کە لە ئەفریقا پەیڕەو کرابێت پێش ھاتنی ئیسلام و مەسیحییەت، وەک ئایینی یوروبا و ئایینی سان.
  • شینشۆک یۆ، کە پۆلێکی گشتییە بۆ کۆمەڵێکی فراوان لەو بزوتنەوە ئایینیانەی لە ژاپۆن دامەزراون لە سەدەی نۆزدە.
  • ئایینی کۆری تەقلیدی: تێکەڵەیەکی ماھایانا و شامانی کۆرییە، ھەروەھا مەسیحی کۆریی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرە لەناو کۆمەڵگە وسیاسەتدا بەتایبەت لە کۆریای باشوور.
  • ئایینی نەتەوەیی چینی: کە نەتەوەی چینی پەیڕەوی دەکەن لە ھەموو لایەکی جیھاندا، کە پەێرەوێکی نەتەوەییە لە پلەی یەکەکدا کە توخمی نەتەوەی دەگرێتەوە لە کۆنغۆشیوسی و تاویی و ھەندێک پاشماوەی ماھایانای بوزی.
  • ئایینە نەتەوەییکانی ئەمریکاکان: ئایینی ئازتیک دەگرێتەوە لەگەڵ ئینکا و مایا و بیروباوەڕە کاسۆلیکیە نوێکان.
  • ئایینی ژاپۆنی تەقلیدی، تێکەڵەیەکی ماھایانای بوزی و مەراسیمە دێرینەکانیانە بە پێی لشنتۆ لە سەدەی حەڤدەدا.
  • تساو دی: ئاینێکی یەکتاپەرستییە دامەزرا لە ڤێتنام ساڵی ١٩٢٦.
  • کلتوری دانیشتووە ڕەسەنەکانی ئوسترالیا، ئەو ئەفسانە و پەیرەوکردنە پیرۆزان ەدەگرێتەوە کە سیمایەکی نەتەوەییان وەرگرتووە.
                                     

تەشار

تەشار دێیەکە لە ھەورامانی ئێران؛ لە گوندستانی سیروان، لە ناوچەی نەوسوودی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران. خەڵکی تەشار بە شێوەزاری ھەورامی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦دا ٣٠٦ کەس بووە.

                                     

نوێژ

نوێژ هەوڵدان یان ڕێگایەکە بۆ قسەکردن لەگەڵ خودا، کە بەشێکی گرنگە لەزۆرێک لە ئایینەکان. هیچ بینراوێک و بەڵگەیەک نییە بەڵام زۆربەی پەیڕەوکارانی ئایینەکان بڕوایان وایە وەڵام یاخوود پاداشتی نوێژەکانییان وەردەگن لەلایەن خوداوە. لەهەندێک ئایینەکان نوێژ بەکۆمەڵیش دەکرێت واتە کۆمەڵە کەسێک لەیەک کاتدا نوێژ دەکەن.

                                     

ھەورامان تەخت

ھەورامان تەخت شارێکە لە پارێزگای کوردستان کە لە شارستانی سەوڵاوادا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ ٢٬٨٠٠ کەسە. خەڵکی ھەورامان بە زمانی کوردیی ھەورامی قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن.

                                     

شەیتانپەرستی

شەیتانپەرستی بە بزووتنەوەیەکە لە ساڵی ١٩٦٦ دروستکرا لەلایەن ئەنتوان لیڤی لەگەڵ دروست کردنی کلێسای شەیتان ئامانجەکانی پەرستنی شەیتانە و خۆشەویستی شەیتانە. یەکەم جار ناوی شەیتان نووسرا لە تەوڕات کە بە شێوەی فریشتەیەک وەسف کرا کە دژایەتی یەھوەی دەکرد ھەموو ئایینە ئیبراھیمییەکان شەیتان بە دوژمن دەزانێت. دەروازەی ئایین دەروازەی فەلسەفە

                                     

دارما

دارما لە ئایینی بودا بە واتای ئەم شتانە دێت: دروستکەری سروشتی هەر شت، یاسا، ئایین، ئامۆژگاری، ڕاستی، چۆنیەتی و.هتد دارما لە مەفهوومە سەرەکییەکانی فەلسەفەی هیندە.

                                     

مزگەوتی جامیعی مەککی زاھیدان

مزگەوتی جامیعی مەککی زاھیدان یەکێکە لە گەورەترین مزگەوتەکانی جیهانی ئیسلام و بەناوبانگترین مزگەوتی سوننەیە لە شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان. مەولانا عەبدولعەزیز مەڵازادە ساڵی ١٩٧٤ به ژێرخانێکی ٦٠٠ مه تری بیناکەی دامەزراند. سەرەتایی دوو منارەی هەبوو بە بەرزی ٣٧ مەتر بە تێپەڕینی کات ژمارەی دانیشتوان زیادی کرد و پێویستیی بە بۆشاییەکی فراوانتر بۆ پەرستن گەشەی کرد و بە چەند قۆناغێک فراوان بوو. ئێستا مزگەوتەکە ڕووبەرەکەی ٣٣،٠٠٠ مەتر²ە.

                                     

پیادەڕۆیی

پیادەڕۆیی یان پیادەگەڕی ڕۆیشتنێکی درێژ و بەخورتە، عادەتەن لەسەر پیادەڕێ و ڕێچکەکانی دەرەوەی شار دەکرێت. ڕۆیشتن بۆ خۆشی لە سەدەی ھەژدەیەم لە ئەورووپا پەرەی سەند. ڕۆیشتنی حاجییان زۆر پێش ئەو کاتە ھەبووە، بەڵام ڕۆیشتنی دوور مەودای حاجییان بۆ مەبەستی ڕۆحی پەیوەندیدار بە ئایینەکان بووە. پیاسە یان ڕاوێچکە، جۆرێک پیادەڕۆیییە کە دەکرێت مەودای ڕۆیشتنەکەی کورتتر بێت و لەنێو شار یان دەرەوەی شار بێت.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →