ⓘ چرا تیڤی

شوێنێک بۆ یاری

چەند بنەماڵەیەکی کوردی کەرکووکی بەھۆی ئاوارەیی لە کۆنەیاریگایەکی ئەو شارەدا دەژین. ئاسۆ بە ڕۆڵگێڕانی شوان عەتووف ھەوڵ دەدات ھیوا و خۆشییەک بخاتە ناو بنەماڵەی خۆی و باقی جیرانەکان؛ بۆیە یارییەکی تۆپی پێ لە نێوان کورد و عەرەب و ئاشووری و تورکمان ڕێک دەخات.

یاریگای سلێمانی

یاریگای سلێمانی ناسراو بە مەلعەبەکە یاریگای تایبەتە بە تۆپی پێ و یانەی وەرزشی سلێمانیە، هاوکات چەندین یاری و پاڵەوانیەتی تری تێدا ئەنجام دەدرێت وەک یارییەکانی تیروکەوان، گۆڕەپان و مەیدان، یاریگاکە جێگای نزیکەی ١٥ هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ بوون بە سەرۆكی فەخری نادیەکە شاسوار عەبدولواحید سەرمایەداری شارەکە سلێمانی هەڵساوە بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و چاکردنەوەی کێشەکان و بەردەست خستنی پێداویستیەکان بۆ یاریگاکە، بەشێوەیک کە مەرجەکانی یەكێتی تۆپی پێی ئێراقی تیابێت و بەهۆیەوە یانەکە دووبارە بگەڕێتەوە خوولی نایابی تۆپی پێی عێراق.

سەفوەت جەڕاح

سەفوەت عەلی محەممەد مەحمود جەڕاح ناسراو بە سەفوەت جەڕاج ، دەرھێنەر و سینارست و شانۆکار و فیلمساز و ئەکتەری کوردە، لە ١٩٣٥ لە گەرەکی قەڵاتی کۆیە لە دایکبووە، لە تیرەی نانەکەلی بە رەچەڵەک ھەولێریە، لە ٢٠١٠\٧\١٩ کۆچی دوایی کردوە، باوکی عەلی جەراح لە ساڵانی ٢٠ بیستەکان کارمەندی تەندروستی بووە لە کۆیە و ھەولێر نەشتەرگەری ئەنجامداوە بۆیە بەناوی جەڕاح واتە نەشتەرگەر ناسراوە. سەفوەت جەراح لە سەرئاستی عێراق و باشووری کوردستان کاری شانۆ و فیلمسازی کردووە و لەبەر توندوتۆلی و کارەکتەری ھونەریەکەی بە جەنەڕاڵی شانۆی کوردی ناولێنراوە. لە ساڵی ١٩٥٩ لەبەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا خوێندنی تەوا ...

فەرزاد کەمانگەر

فەرزاد کەمانگەر مامۆستا، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، شاعیر و ڕۆژنامەوانێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پژاک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرھاد وەکیلی، شیرین عەلەم ھولی و مەھدی ئیسلامیان لە گرتووخانەی ئێڤین لە سێدارە درا.

محەممەد عارف

محەممەد عارف بە کرمانجی هونەرمەندێکی وێنەکێشی کوردە، ساڵی ١٩٣٧ لە شارۆچکەی رەواندز لەدایک بووە، نووسەر و وەرگێری چەندین کتێبی بواری شێوەکاری بووە لە زمانی رووسیەوە بۆ زمانی کوردی، دوایین کتێبی گرافیکەکانی کوردستان کە لە دوای کۆچکردنی چاپکراوە، لە ساڵی ٩.١٠.٢٠٠٩ لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٩٥٦ بروانامەی دبڵۆم لە هونەری شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگرتوە، لە دوایی دەچێتە وڵاتی رووسیا بۆ پەرەپێدان بە خوێندن لە بواری شێوەکاری بروانامەی ماستەر لە ساڵی ١٩٦٧ وەردەگرێت لە زانکۆی ی مۆسکۆ. لە ٢٠٠٤ دامەزرێنەر و ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین هەولێر بووە کە خۆ ...

                                     

ⓘ چرا تیڤی

چرا تیڤی یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێزدییەکانە.

چرا تیڤی کە دەمێکی درێژ ئامادەکاریی وەشانی دەکرد، لە ٤ی ئابی ٢٠١٢ دەستی بە وەشانی کرد. ئەو کەناڵە کە ھەموو بەرنامەکانی بە کوردییە، ئاگادارکردنەوەی مێژوویی و فەلسەفی بۆ بیروباوڕی ئێزدی دەکات. زۆربەی بەرنامەکانی بۆ ناساندنی چاند و ژیانی کۆمەڵگای کوردانی ئێزدی ئامادە دەکرێت. بەرنامەکانی دیکەی لەسەر ڕەوشی زمانی کوردی، ڕووداوەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و چاندی لە ژیانی ڕۆژانەی کوردستاندایە.

                                     

1. بەرنامەکانی چرا تیڤی

چرا تیڤی ھەوڵ دەدات کە بۆ کێشە ڕۆژانەکانی کوردە ئێزدییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، ئەرمەنستان، قەوقاز، ڕووسیا و ئەورووپا بەدواداچوون بکات. کاربەدەستانی چرا تیڤی دەستنیشانی دەکەن کە ھەر چەند کە کەناڵەکەیان وەکوو کەناڵێکی ئایینی دروست کراوە، بەڵام لە بەرنامەکانیاندا بۆ منداڵان، لاوان، ژنان، چاند و وێژەی کوردیش کاتێکی زۆر تەرخان دەکرێت.

تەماشاڤانان دەتوانن چرا تیڤی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، قەوقاز و سەرانسەری ئەورووپا تەماشا بکەن. بەرنامەکانی چرا تیڤی ھاوکات لە سەر دوو سەتەلایتدا Eurobird 9.9 و Nilesat 7 بڵاو دەبێتەوە.

                                     

دڵگەش موراد

دڵگەش موراد دیزاینەرێکی سەرکەوتووی جلوبەرگی کوردیی مۆدێرنە. دڵگەش موراد لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و ئێستا لە لەندەن لە بریتانیا دەژێ.

                                     

مەمی ئالان

مەمی ئالان زنجیرە درامایەکی ڕۆمانسی و تراژیدیی کوردییە، لە دەرھێنانی ناسر حەسەن. مەمی ئالان لە مەم و زینی ئەحمەدی خانی وەرگیراوە. بۆ یەکەم جار لە مانگی ڕەمەزانی ٢٠٠٢ لە کوردستان تیڤی پەخشکرا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →