ⓘ کێنز

داروین (شار)

داروین لە نزیک کەنداوی بیگل و دەریای تیمۆر بنیاد نراوە و ١٦٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە پانتایی هەیە. دانیشتوانی داروین لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ١١١٣٠٠ کەس بووە. ئەم شارە لە ڕووی سەربازییەوە گرینگی هەیە و چەند بنکەی سەربازی لێیە. هەروەها کێڵگەی گیانلەبەری ئاوی وەکوو کرۆکۆدایل و ماسی یەکێکە لە سەرچاوە داهاتییەکانی ئەم شارە. لە دەورووبەری داروین پارکی پارێزراوی زۆری لێیە کە بە هۆی هەبوونی تیمساحی مەترسی دار ناوبانگی هەیە. زانکۆی چارلزی داروین گرینگترین ناوەندی خوێندنی باڵای ئەم شارەیە.

                                     

ⓘ کێنز

کێنز بە ئینگلیزی: Cairns و بە خوێندنەوەی یەکێکە لە شارەکانی ویلایەتی کوینزلەند لە وڵاتی ئوسترالیا. ناوی ئەم شارە لە ناوی کەسێک بە ناوی ویلیام وێڵینگتۆن کێنز ەوە هاتووە، ئەو دواتر بوو بە پارێزگاری ویلایەتی کوینزلەند.

                                     

1. لەبارەی کێنز

لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ویلایەتەو و لە دووری ١٧٠٠ کیلۆمەتری ناوەندی ویلایەتەکە واتا بریزبێنە. دووری نێوان کێنز بۆ سیدنی زیاترە لە ٢٥٠٠ کیلۆمەتر لە ڕیگای زەوییەوە. ئەم شارە کەش و هەوایەکی ئیستوایی هەیە و زۆرتر گەرم و شێدارە. ناوبانگی ئەم شارە بە هۆی نزیکی لە چیا شیلانیە گەورەکانی ئوسترالیاە. کێنز شارێکی بەندەریە کە لە کەنارەکانی دەریای کۆراڵ و ئۆقیانووسی ئارام دایە. مێژووی نیشتەجێبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ١٨٧٠. ناوی کێنز لە ناوی یەکێک لە پارێزگارانی کۆنی ویلایەتی کوینزلەند وەرگیراوە.

دانیشتوانی ئەم شارە زیاترە لە ١٢٨ هەزار کەس کە ١٤چواردەهەمین شاری گەروەی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ. کێنز خاوەنی لقێکی کۆمەڵە زانکۆکانی جێیمز کۆکە.

ئەم شارە لە سەرەتا دا بۆ مانەوەی توێژیارەکانی کانزاکان دامەزرا و دواتر بوو بە بەندەرێ بۆ بازرگانی قامیشی شەکر، زێڕ و ئاسنەکانی تر و ئەو ماددانەی لە کانزاکانی دەورووبەری دەریان دەهێنا.

                                     

2. مێژوو

پێش هاتنی ئینگلیزەکان، خەڵکی خۆجێیی والووبارا ئیدینجی تێیدا نیشتەجێ بوون. ئەوان ئێستاشی لەگەڵ دابێ ڕێزی مافی خاوەندارێتی ئەم مەڵبەندە دەگرن. شاری کێنز بە مانای ئەوڕۆیی لە ساڵی ١٨٧٦ دا بنیاد نرا. لە درێژایی شەڕی جیھانیی دووەم دا کێنز وەکوو شوێنێک بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵی دەگێڕا. بنکەی ئاسمانی ئەمریکا و ئینگلیس هەنووکە بووە بە فرۆکەخانەی شاری کێنز.

دوای کۆتای شەڕی جیهانی دووەم ، شارەکە بەرە بوو بە ناوەندی توریزم و کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کێنز لە ساڵی ١٩٨٤ دا شارەکەی کرد بە یەکێک لە ناوەندەکانی توریزم و گەشتیاری باکووری ئوسترالیا.

                                     

3. پێکهاتەی شاری

شاری کێنز زیاتر لە ٥٢ درێژبوونەوەی باکووری-باشووری هەیە. لەم ساڵانەی دوایی دا زەوییەکانی چاندنی قامیشی شەکر بوون بە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون. کەنارەکانی باکووری ئەم شارە کە چەند کەنارن، گەڕەکی جۆراوجۆر پێک دێنن، بەم شێوەیە کە لە نزیک هەر کەنارێک دا گەڕەکێکی نیشتەجێبوون بنیاد نراوە.

                                     

4. کەش و هەوا

کەش و هەوای کێنز، گەرم و شێدار و ئیستواییە. لە تشرینی دووەم دا وەرزی باران دەست پێدەکات و تا مانگی ئایار درێژەی هەیە. وەرزی وشک لە مانگی حوزەیران دەست پێدەکات و لە تشرینی یەکەم تەواو دەبێ. شاری بابیندا لە ٦٠ کیلۆمەتری باشووری کێنز، بە مامناوەندی بارانی ٤٢٠٠ میلیمەتر لە ساڵ دا یەکێکە لە شێدارترین شارەکانی ئوسترالیا. ئەم شارە هاوینی گەرم و شێدار و زستانێکی ناوەندی هەیە. وەکوو شارەکانی تری کوینزلەند، شاری کێنزیش گەردەلوولی وەرزی هەیە. ئەم گەردەلوولانە لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و ئایار ڕوودەدەن.

                                     

5. ئابووری

گەشتیاری

گەشتیاری ڕۆڵی سەرەکی لە ئابووری کێنز دا هەیە. بە پێی وتەی ناوەندی گەشتیاری ئوسترالیا ، ناوچەی کێنز لە نێو شوێنی جێی سەرنجی گەشتیارانی دەرەوە دا پێگەی چوارەمی لە دوای سیدنی، مێلبۆرن و بیرزبێن دا هەیە. ئەوە لە کاتێک دایە کە بۆ گەشتیارانی ناوەخۆ ئەم شارە لە نێو پێگەی یەک تا دەش دا نیە.

بازرگانی

کێنز خاوەنی دوو ناوەندی کڕینی گەورە و بچووکە، گەورەکەیان ناوی ناوەندی کڕینی ناوەندیە و لە سەنتەری بازرگانی-ئیداری شارەکەیە. لە گەڕەکەکانیش دا نوەندی کڕینی ناوچەیی هەیە.

پیشەسازی و کشت و کاڵ

زەوییەکانی دەورووبەری شار هەنووکەش قامیشی شەکتیان لێ دەچێنرێ، هەرچەندە لەگەڵ پەرەسەندنی شار ئەم زەویانە مەترسی لەناوچوونیان هەیە.

                                     

6. گواستنەوە و گەیاندن

رێگاکان

ڕێگای گشتی بروس کە بریزبێن و کێنز بە یەک دەگەیێنێ ١٧٠٠ کیلۆمەتر درێژە و دەگاتە ناوەندی کارگێڕی شاری کێنز. لەوێوە ڕێگای گشتی کاپتان کۆک بە درێژی ٧٦کیلۆمەتر تا بووکڕی ڕۆژاوا دەڕوات.



                                     

6.1. گواستنەوە و گەیاندن هات و چۆی گشتی

هات و چوونی گشتی ئەم شارە لە ڕێگای ئۆتۆباس و مینیباس دەکرێت کە لە ناوەندی شار دەگاتە خاڵەکانی تر. خزمەتگووزاری تاکسیش بۆ هاووڵاتیان بەردەستە.

                                     

6.2. گواستنەوە و گەیاندن هاتو چۆی هێڵی ئاسنین

خزمەتگووزاری شەمەندەفەری نێوان شاری ویلایەتی کوینزلەند کە لە درێژایی کەناری ڕۆژهەڵاتی بوونی هەیە دەگاتە شاری کێنز، لە مانگی نیسانی ٢٠٠٩ دا خزمەتگووزاری شەمەندەفەری خێرای نێوان شاری بە هۆکاری ئاسایشی هاوڵاتیان راگیرا و دواتر لە مانگی ئایار دا دەستی بە کار کردەوە.

                                     

6.3. گواستنەوە و گەیاندن فرۆکەخانە

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کێنز لە ٧ کیلۆمەتری ناوەندی شار، خاوەنی پلەی ٧حەوتەم لە ڕێژەی فڕینی ناوخۆ و ٦شەشەم لە ڕێژەی فڕینەکانی دەرەوەیە. لە ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دا نزیکەی ٣،٦٧ ملیۆن گەشتیاری ناوەخۆ و دەرەوەی ئوسترالیا کەڵکیان لەم فرۆکەخانە وەرگرتووە.

فرۆکەخانەکە خاوەنی تێرمیناڵی فرینەکانی ناوەخۆ و تێرمیناڵی فڕینەکانی دەرەوەیە. هەروەها ئەم فرۆکەخانەیە بنکەی فریاکەوتنی خێرای پزیشکی ئاسمانی بۆ ناوجەی کوینزلەندی باکووریە.

                                     

6.4. گواستنەوە و گەیاندن بەندەر

بەندەریی کێنز لە لایەن فەرمانگەی بەندەرەکان بەڕێوە دەبرێ. ڕۆڵێکی گرینگی لە گەشتە ڕۆژانەکانی گەشتیاران دا هەیە. ئەم خزمەتگووزاریانە لە لایەن چەند کەشتیەکی گەشتیاری کە جێگای ٣٠٠ کەسیان هەیە ئەنجام دەدرێن. کەشتیە بچووکترەکان جێگای ١٢ کەس دەبن. ئەم بەندەرە هەروەها جێگای وەستانی ئەم کەشتیە گەشتیاریانەیە کە ئوقیانووسی باشووری دەپێون.

کارگۆی بەندەری کێنز ساڵانە ١،١٣ میلیۆن تۆن شت و مەک بەخۆی دا تێدەپەڕێنێ کە نزیکەی ٩٠٪ی ئەوانە شت و مەکی بازرگانی و گشتین، وەکوو شەکر، کوودی کیمیاوی، کازی ئاوی و هتد.

ئەم بەندەرە هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاوی کەشتی ماسیگری لەخۆیدا جێکردۆتەوە. هێزی دەریایی ئوسترالیا لەم بەندەرە دا بنکەی هەیە. ڕێژەی پێرسۆنێلی ئەم بنکەیە بریتیە لە ٩٠٠ کەس کە لە ١٤ کەشتی سەربازی دا خزمەت دەکەن.

                                     

7. شارە خووشکەکانی

  • ئۆیاما، ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٠٦
  • ژانجیانگ، چین لە ساڵی ٢٠٠٥
  • می نا می، ژاپۆن لە ساڵی ١٩٦٩
  • لایی، پاپوا گینێی نوێ لە ساڵی ١٩٨٤
  • سیدنی، بریتیش کۆڵۆمبیا، کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٥
  • ڕیوا، لاتڤیا لە ساڵی ١٩٩٠
  • سکاتزدیل، ئاریزۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٨٧
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →