ⓘ یارسان

گوندەواری باشقەڵا

گوندەواری باشقەڵا لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە نۆ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی ورمێ لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی یورقاناوا ئەڤرازە.

گوندەواری بەکشلوچای

گوندەواری بەکشلوچای لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە نۆ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی ورمێ لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی کەشتیبانە.

ناوچەی نازی

ناوچەی نازێ لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە پێنج ناوچەی شارستانی ورمێیە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. تەڵاتەپە نازیا ئەڤراز ئەم ناوچەیە لە سێ گوندەوار پێکھاتووە چەمێ نازی ناوەندی ئەم ناوچەیە شارۆچکەی نۆشینشارە. لە ئەم ناوچەیە یەک شارۆچکە ھەیە کە شارۆچکەی نۆشینشارە.

گوندەواری نازیا ئەڤراز

گوندەواری نازیا ئەڤراز لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی نازی لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە شارەدێی نۆشینشارە.

شارستانی تیکاب

شارستانی تیکاو یان شارستانی تیکاب ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ و رۆژهەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری تیکابە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی ھەشتەڕۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بیجاڕ و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی ماە نیشان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی سەقز و شارستانی ساینقەڵا. لە ساڵی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ ناوچە و گوندەوار و گوند.

ئەفراسیاب گرامی

ئه‌فراسیاب گرامی ، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ له‌ 21ی 3ی 1981 له‌ گوندی "پیران" سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ دایک بووه‌. سه‌ره‌تای چالاکیی نووسینه‌کانی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی گوندی "نێ" (پێنج کیلۆمیتری شاری مه‌ریوان" ده‌ست پێکرد. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ گوندی "نێ" و دواناوه‌ندی له‌ شاری مه‌ریوان تێپه‌ڕاند. به‌ هۆی چالاکیی سیاسیی و گیران و به‌ند کرانی له‌ زینداندا له‌ قوتابخانه‌ ده‌رکراو دواتر ساڵی 2003، له‌ ئێران هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ نێو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا چالاکییه‌ فه‌رهه‌نگیی و سیاسییه‌کانی خۆی درێژه‌ دا. ماوه‌ی دووس ...

کەڵھوڕ

کەڵھوڕ ، یەکێک لە گەورەترین خێڵەکانی کوردە، یان کۆنفیدراسیۆنێکی ئەو ھۆزانەی ناوچەی کرماشانی ئێران و سنوورەکانی نێوان عەجەم و عوسمانی ئەوسایە. لە ١٨٣٠یەکان ھێشتا زۆربەی کەڵھوڕ لە سەر ڕێبازی یارسان بوون، بەڵام لە سەرەتای ١٩٠٠ەکاندا کە دەستیان پێ کرد ڕۆڵی گرنگ بگێڕن، ھەموو ڕێبازی خۆیانیان گۆڕی و بوونە شیعە، لە دەیەی یەکەمی سەدەی بیستەم، داودخانی کەڵھوڕ، کە ناوبانگی بە ڕێگری دەرکردبوو، ناودارترین سەرۆکی کەڵھوڕ بووە. داودخان کە مرد کوڕە گەورەکەی و کوڕەزایەکانی لەسەر سەرۆکایەتیکردنی کەڵھوڕ بووە ململانێیان و لە ئەنجامدا سامانی ھۆزەکەیان بە فیڕۆ دا. عەشیرەتی کەڵھوڕ بە دیالێکتی کوردیی باشووری دەئاخ ...

غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی

غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردی کرماشانی غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٢٧٥ی ھەتاوی، ڕێکەوتی ٢٠ی نوامبری ١٨٩٦ لە "گاوارە"ی سەر بە "داڵاھۆ"ی کرماشان لەدایک بوو.

شارستانی نەغەدە

شارستانی نەغەدە ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری نەغەدەیە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ١١٧٬٨٣١ کەس بووە کە ٥٩٬٢٥٠ کەس لەم ژمارەیە نێر و ٥٨٬٥٨١ کەسیان مێ بووە. ئەم شارستانە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ شارستانی ورمێ و دەریاچەی ورمێ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی مەھاباد و شارستانی پیرانشار و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی مەھاباد و شارستانی میاندواو و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی شنۆ.

پارێزگای کرماشان

پارێزگای کرماشان یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٩٥٢٤٣٤ کەس بووە و پانتاییەیەکی ٢٥ ھەزار کیلومتری چوار گۆشەی ھەیە. ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن: شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سەحنە، ڕوانسەر. لە باری ئایینییەوە زۆربەی خەڵکەکەی، شیعە، سونی و یارسانن.

                                     

ⓘ یارسان

یارسان ، ئەھلی حەق یان کاکەیی گروپێکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون، بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئاینی دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران.

بە بۆچوونی ھەندێک لە مێژووناسان، ناوی یارسان کورتکراوەی "یارسولتان" ە و مەبەست لێی سوڵتان سەھاکە بە فارسی: سلطان اسحاق، ھەرچەند بوونی ئاینی یارسان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میترایییەکان ٤٠٠٠–٥٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر بەڵام سوڵتان سەھاک بە داڕێژەرەوەی ئاینەکە دادەنرێت. کە ڕێبەرێکی دیاری ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. یاخود یارستان بە واتای شوێنی یار یا موردانی ئەھلی حەق. کۆنترین ناودارانی یارسان بابا تاھیری ھەمەدانی ٩٣٧ – ١٠١٠ز لای یارسانەکان پیرۆزە و ھەندێک لە نوسراەوەکانی لە سەرەنجام کە بەدی دەکرێت کە نووسراوی ھەرە پیرۆزی یارسانە.

ئاینی یارسان بە چەند گڕێکی دەوران دا ڕویشتووە، پەییڕەوانی ئاینەکە ماوەی ھەرگڕێک بە ٣٠٠ ساڵ دەخمڵێنن بەپێی سەرئەنجام. ھەتاوەکو سەردەمی سوڵتان سەھاک ئاینی یارسان ھەشت گڕێ بەخۆەوە بینێوە، کەواتا تەمەنی ئەمم ئاینە بە لای کەمەوە بۆ ٢٤٠٠ ساڵ ثێش ئێستا دەگەرێتەوە.

بالولی دانا کەسایەتییەکی یارسانییە لە سەدەی ١–٢ی کۆچی دەژیا، لەوسەردەمە باس لە زیندوکردنەوەی ئاینی یارسان دەکات، دەفەرمێ:

ئەی ئەو واتەی یاران، ئەو واتەی یاران

ئێمە دێوانەی ئەو واتەی یاران

ھەنێ مەگێڵین یەک لە شاران

تا زندە کەرین ئاینی یاران (کەسانێک دەست کاریان کردوە بۆ مەبەستی سیاسی وتوویان: تا زندە کەرین ئاینی ئێران

کەواتا ئاینی یاران زۆر لەسەردەمی سوڵتان سەھاک کۆنترە بۆیە داوای زیندوگردنەوەی کردوە.

                                     

1. ناوداران

  • پیرشاڵیار: کە مەزارەکەی لە ھەورامانی تەختە
  • سوڵتان سەھاک ١٢٧٦–١٣٩٥ز: شۆرشگێرێکی پیشکەوتوخوازی بیروباوەڕی یارسانەکانە. کوڕی شێخ عیسا بەرزنجەیە و لە پردیوەری ھەوراماندا ژیاوە.
  • باوەیادگار: لە سەدەی ھەشتەمی کۆچیدا ژیاوە مەزاری لە بناری چیای داڵاھۆیە لە نزیک گوندی زەردەی ڕێژاوی سەر بە کرند لە ڕۆژاوای کرماشان.
  • شائیبراھیم: کوڕی محمد گەورەسوار.
                                     

2. زمان و شیعر

زمانی بیروباوەری یارسانی شێوەزاری گۆرانە کە زمانی دانیشتووانی چەندین دەڤەرە لە کرماشان، ئەردەڵان، باکووری لوڕستان و ھەمەدان. بۆ ماوەیەکی درێژ زمانی ڕەسمی حوکمڕانانی کوردستان و زمانی شیعر و شاعیران بووە. گێڕانەوەی بەیت و ستایشی یارسان بە ئاوازەوە وشەی گۆرانی ی بە واتای ستران لە زمانی کوردیدا پەیداکردوە. نموونەی بەیتی یارسان شیعری شاخوشین لوڕستانی:

                                     

3. بنەچەک و پێوەند

سەرەتای دەستپێکی ئەم بزاڤە ئایینییە لە ناوچەی "لوڕستانەوە" بووە و دواتر بەرەو باکووری دەڤەری "گۆران" نشین پەرەی ستاندووە. ھەر لەبەرئەوە ناوچەکانی لوڕستان و باشووری کوردستان، لە کۆنترین بیرەوەرییەکانی "گۆران" ـەکاندا شوێنێکی بەرچاوی ھەیە، ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە شوێنە پیرۆزە دێرینەکانی ئەو ناوچانە، وەکوو "ئاتەشکەدەی تاقگرا" نزیک بە شاری "زەھاو" یان "دووکانی داوود" کە پەیکەرێکی دێرینەیە و دەرکەوتووە و پەیوەندی بە "ئاگر پەرستن" ییەوە ھەیە، بە پیرۆز بزانن و ناوی "دووکانی داوود" ی لە سەر دانێن و وەک میراتی پیرۆزی خۆیان ڕێزی لێبگرن.

                                     

4. بیروباوەڕ

وا دەزانرێت کە بیروباوەڕی یارسانی یەکێک بێت لە شیعەی توندڕەو کە بە عەرەبی بە غولات ناو دەبرێن واتە توندڕەو، کە لە سەدەی نؤیەمدا سەری ھەڵداوەو زیاتر بە "قزڵباش" بانگ دەکران. وشەی لێکدراوی "ئەھلی حەق" لە فەرھەنگی "صۆفیە" دا بە کەسانێک دەگوترێت کە پلە سەرەتایییەکانی تێگەیشتن "شەریعەت، تەریقەت، مەعریفەت" یان تێپەڕکردووە و گەیشتوونەتە ئەوپەڕی تێگەیشتوویی، واتە "حەقیقەت". ھەروەھا ئەم وشەیە بە مانای کەسایەتی تێگەیشتوو لە "رازی ئایین" دەگوترێت کە لەلایەن "سوڵتان سەھاک" ەوە گەشەی کردووە. سوڵتان سەھاک گۆرانکاری خستۆتە ناۆ ئەم ئاینە کوردییە کۆنە، بۆ پارێزگاری لە ئاینەکە و ھەوڵانی ڕواڵەتی ئاینەکەی بە عەلی کوری تالیب داپۆشیوە بۆ ئەوەی بتوانێت یار و یاوەرانی بپارێزێت. ئەم ئاینە باوەری بە دۆن و دۆن دوبارە ژیانەوە بەڵام لە کەسێکی دیکە ھەیە، عەلی کوری تالیب یەکێک بووە لەو کەسانە کە ژیانی کەسایەتییەکی پیرۆزی یارسان بووە، ھەر لەبەر ئەوە بە چاوی ڕێزەوە لە لایەن کاکەیییەکانەوە تەماشای دەکرێت بەلام کەسایەتی دیکە ھەن، وەکو عیسای مەسیح، بوودا… ھتد ھەمان پیرۆزیان ھەیە.

یارسان کاکەیی باوەڕیان بە خودایەکی گەورە و بنچینەیی ھەیە لەگەڵ شەش ھاوشێوەی خودا واتە ڕۆحی خودا لەو شەش کەسەشدا ھەیە ھەندێک لەو کەسانەش بە پێی بیر و باوەڕی یارسانییەکان بریتین لە مەسیح، عەلی کوڕی ئەبوتالیب و سوڵتان سەھاک کە ئەوان پێشیان وایە سوڵتان ئیسحاق لە دایکبونەکەشی لە کەسێکی وەک مریەم بووە. شوێنەکەوتوانی یارسان باوەڕیان بە کۆپیکردنەوەی ڕۆح ھەیە و پێیان وایە خودا گەورە سەرەکییەکە ئیش و کاری مرۆڤ ڕاستەوخۆ بەڕێوە نابات و بەڵکو لە ڕێگەی شەش لاشەکەوە کارەکان بەڕێوە ئەبات کە ڕۆحی خۆی تێکردوون. کتێبە پیرۆزەکەی یارسان ناوی سەرەنجامە.



                                     

5. بنەماڵەکانی حەقیقەت

لە دەستووری یارسان ھەر پەیڕەوی ئەم ئایینە دەبێ پیر و دەلیلی بێت. لە سەردەمی سوڵتان سەھاکەوە، پیر بنیامین پیر و داو کەوسوار دەلیلی ھەموو یارسانییەکان بوون. بەڵام ناوبڕاکان بە ھۆی ھاوسەگیری نەکردن منداڵیان نەبووە و سوڵتان سەھاک حەوت بنەماڵە خانەدان یا دوودە بە ناوی بنەماڵەکانی حەقیقەت دامەزراند تا نەسلەکانی داھاتووی یارسانییەکانیش لە ھەر چەرخە و سەردەمێک پیر و دەلیلیان بێت.

ناوی ئەم بنەماڵەکانە بریتییە لە:

  • بنەماڵەی یادیگاری
  • بنەماڵەی مستەفایی
  • بنەماڵەی عالیقەڵەندەر
  • بنەماڵەی شائیبراھیمی
  • بنەماڵەی خامۆشی
  • بنەماڵەی میرسۆری
  • بنەماڵەی حاجی باوەیسی

پاش لە سوڵتان سەھاک لە سەدەکانی یانزەھەم و دوانزەھم و سیانزەھمی کۆچیی مانگی، چوار بنەماڵەی دیکەیش بە ناوەکانی ژێر دامەزرا.

٨- بنەماڵەی زوننووری ٩- بنەماڵەی ئاتەشبەیگی ١٠- بنەماڵەی شاھەیاسی ١١- بنەماڵەی باوەحەیەری

ھەروەھا بنەماڵەێکی دیکەیش بە ناوی سەید دەوریشی کە لە نەسلی سەید دەوریش بووە کە پێشتر بەشێک لە بنەماڵەی یادیگاری بووە و ئێستا پەیڕەوانی، سەیادەتی بنەماڵەی خامۆشییان قەبووڵ کردووە و بوونە بە بەشێک لەم بنەماڵە.

ئەم بنەماڵەکانە بە جێگێری لە پیر بنیامین کە پیری ئەزەلیی یارسان بووە کاری ئایینی دەکەن. جێگێری داو کەوسواریش، کە دەلیلی ئەزەلی یارسان بووە بە ملی ڕۆڵەکانی ھەفتا و دوو پیرە. بەڵام لە ھەندێک کات بە پیر ئیختیاری ھەڵبژاردنی دەلیلیش دراوە و ئەسە یارانی بڕێک لە بنەماڵەکان دەتوانن بە ئیزنی گەورەپیاوی ئەو بنەماڵە بە دەلیلیی موریدەکانی ئەو بنەماڵە ھەڵبژیردرێن. بەڵام سوڵتان سەھاک بۆ جێگەی خۆ کەسێک دانەنیشاند.

                                     

5.1. بنەماڵەکانی حەقیقەت بنەماڵەی ساحیبزەمانی

لە سەدەی بیستەمدا بڕێک لە پەیڕەوانی نیعمەتوڵڵای موکریی جەیحوون ئابادی کە پێشتر بەشێک لە بنەماڵەی شاحەیاسی بوون، لەم بنەماڵە لقیان دا و بنەماڵەی دوانزەھەمیان دامەزراند کە خۆیان بنەماڵەی ساحیبزەمانی یان مەکتەبیان پێ دەگۆت. بە ھۆی ھەولی ڕێبەرەکانی ئەم بنەماڵە بۆ نزیکترکردنی بیروباوەریان بە شیعەی دوانزە ئیمامی، بە پەیڕەوانی ئەم بنەماڵە "ئەھلی حەقی موسڵمان" دەڵێن. فەرمانی ڕێبەری ئەوکاتی ئەم بنەماڵە، بارام ئیلاھی لە سەر کۆتاکردنی سمێڵ لە ساڵی ١٣٦٩ی کۆچیی ھەتاوی بوو بە سەبەبی شەڕ و پێکدادان لە ناوینی پەیڕەوانی ئەم بنەماڵە و بنەماڵەکانی دێکە.



                                     

6. ڕێگەی پیرەکان

ئایینی یارسان لە کۆنترین چینی ئایینە یەزدانییەکانە. ھەر یەک لە ئاینی زەردەشتی، یارسانی و عەلەوییەکانی باکوریش، ھەمان چینی پیرەکانیان ھەیە؛ و ئەم ئایینانە لە چەندین ئەرک و شێوەزدا لە یەک دەچن. بە گرۆپی ئاینییەکانی ئێزدانی ناسراون. بڕێک لەم لەیەک چوونانە بریتین لە:

  • ھەر چوار ئایینەکە چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەبینن
  • بەکارھێنانی موسیقا، وەک دەف و تەموورە، بۆ ڕێوڕەسمی ئایینی
  • ھەبوونی پیر
  • لەبەرکردن جلی و بەرگی ڕەنگ سپی بۆ پیاوانی ئاینی
  • ڕێزگرتن و پیرۆز زانینی سەرچاوە سروشتییەکان وەک ئاو، ھەوا و ئاگر
  • ھێشتنەوەی سمێڵ-لەناو یارسانی و ئێزدیدا
                                     

پیر ئەحمەدی کەرکووکی

پیر ئه‌حمه‌دی که‌رکووکی ناوی تەواو، ئەحمەد کوڕی نەسەی کەرکووکی ، ھۆنراوەنووس و تەنبوورژەنێکی کوردی یارسان بووە کە لە سەدەی شەمەمی کۆچی ژیاوە. کۆنترین دەقی ئایینی کە بە زاراوەی کورمانجی خواروو نووسراوە، سروودە ئایینییەکانی پیر ئەحمەدی کەرکووکییە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →