ⓘ زمانی کوردی

کوردی (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: کوردی یان زمانی کوردی ، زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. بەڕکی کوردەواری وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی، بریتیە لە ئەو شیعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانییانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردی، ئایدیۆلۆجیای نەتەوایەتیی کوردییە. شارستانییەتی کوردی یان کلتوری کوردی ئەلفوبێکانی کوردی ئەو ئەلفوبێیانەن کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئالان کوردی، کوڕێکی تەمەن سێ ساڵی کوردی ڕۆژاوای کوردستان سووریا ...

فۆنتی کوردی

فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی ئەلفوبێی کرمانجی خوارو ی تێدا بێت. فەرمی بوونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێران‌دا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانی‌دا، کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و لەبەر نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەگوترێت ئەلف و بێ ی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگیراوە، راستە هاوبەشییان هەیە بەڵام سەربەخۆو لێک جیاوازن. ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئەم ئەلفوبێیە بە کار دێت بۆ نووسینی کوردی.

زانستپەروەرانی کورد

زانستپەروەرانی کورد گرووپێکی زانستییە،‌ لە ڕێکەوتی ١٥/٠٣/٢٠٠٣ پێک ھاتووە بۆ ئەوەی لەسەر تۆڕی جیھانیی ئینتەرنێت، ڕاژەی زمانی کوردی بکات. بە دیدێکی زانستانەوە لە زمانی کوردی ورد دەبێتەوە و دژی قەتیسبوونیەتی و پێی وایە زانستی پێ دەنووسرێتەوە. بایەخ بە ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی دەدات بۆ دژوەستانی ئاڵۆزیی شێوەنووسینەکان. لە ھەوڵی دانانی فەرھەنگی جۆربەجۆر، بەتایبەت فەرھەنگێکی ئایتییە کە بەرھەمی گرووپێکە. لە ھەر کوێش پێویست بووبێ، بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێساکانی وشەسازی، زاراوەی نوێی ڕۆ ناوە و زانستییانە دایڕشتووە و پێناسی بۆ داناوە و، نەیھێشتووە زمانی کوردی لەو بوارەدا‌ پەکی کەوێت. پرۆژە و پرۆگرا ...

کورد ئایتی گرووپ

کورد ئایتی گرووپ لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ دامەزراوە. گرووپێکی تەکنەلۆژی کوردییە کە ئامانجی گەشەپێدانی زمانی کوردییە لەسەر وێب، گرووپەکە ڕۆڵیان ھەبووە لە پەرەپێدانی تەختەکلیلی کوردی.

ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی

ڕۆژنامەی کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەرچووە، لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٠٨ تاکوو حوزەیرانی ١٩٠٩ بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ - پیرەمێردی شاعیر - بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە. لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد - کورد تعاون و ترقی جمعیتی - بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.

زێوەر

شاعیری پایەبەرز و نیشتمان پەروەری کورد ناوی عەبدولڵا کوڕی موحەممەدی مەلا رەسوڵ ە، لەساڵی ١٨٧٥ز لە سلێمانی لەدایکبووە، حوجرە و مزگەوت کانگای بەھرەی خوێندنی بوو، جگە لەزمانی کوردی، زمانی فارسی و تورکی و عەرەبیشی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.

ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی

ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی ناوەندێکی ڕۆشنبیری‌یە، ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری مانھایم دامەزرا. کە پەرەدان بە ئاستە ڕۆشنبیری‌یەکان بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێ و کار بۆ بەھێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی دەکات. دامەزراندنی کتێبخانەیەکی گشتی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکی‌یەکانی ناوەند، تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ کتێب و گۆڤار و رۆژنامە لە کتێبخانەی ناوەند ھەیە. لە ساڵەکانی 2004 ، 2005, 2006.2007, 2008, 2009 و 2010 بەڕێوەبردنی کارەکانی ستاندی کوردستانی ئەنجامداوە‌ لە پێشانگای کتێبی فرانکفورت. لە مەبەستە سەرەکی‌یەکانی دامەزراندنی قوتابخانەی تایبەت بە زمانی کوردی و ئەڵمانی‌یە. لە ھەمان کاتدا کار بۆ کرد ...

سەیفی شۆشی

سەیف شۆشی: نازناوی شاعیرێکی کورمانجی, ناوی ڕاستەقینەی عەبدولەتیفی کوڕی شێخ یونسی شۆشییە و سەر بەبنەماڵەی شێخەکانی شۆشە. سەیف توانیویەتی بە سێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی شیعر بنووسێت.

فێردیناند یووستی

فێردیناند یووستی زمانناس و ڕۆژھەڵاتناسی ئاڵمانی بوو. یووستی لەسەر زمانی کوردی کتێبی "ڕێزمانی کوردی" و "فەرھەنگی کوردی-فەڕەنسی" نووسیوە.

ئەم ڕۆژە

ئەم ڕۆژە خزمەتگوزاری کۆکەرەوەی ھەواڵە لەبارەی پرس و کاروباری عێراق و کوردستان بە ھەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی. لە ساڵی ٢٠١١ بە بوونی پێنج سەرچاوەی سەرەکی خرایە کار. بەگوێرەی میدیا ناوخۆیییەکانی عێراق، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ شەش ھەزار سەرچاوە بڵاوکراوەتەوە بە ماڵپەڕە فەرمییەکانی عێراقی و کوردییەکانەوە.

سیاوەش لوتفیکار

سیاوەش لوتفیکار ھەڵبەستوان، وەرگێر و شانامەخوێنێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام سەربە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. سیاوەش لوتفیکار بە شێوازی وێژەی کۆنی کوردی ھونراوەکانی پاڵەوانی دەھونێتەوە. لوتفیکار جگە لە ھونراوە پاڵەوانییەکانی خۆی شانامەی فیردەوسی لە زمانی فارسی بە کوردیی باشووری وەرگێڕاندووەتەوە. ھەڵبەستەکانی سیاوەش لوتفیکار بە کوردیی باشووری و زاری ئیلامییە.

ھێرشی ١٧ی خەرمانان

ھێرشی ١٧ی خەرمانان بریتییە لە ھێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکان و کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبەکانی دێموکراتی کوردستان و دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی، بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی. ئەوە یەکەم جار بوو لە مێژوودا کە حکوومەتێک دژی ئۆپۆزیسیۆن خۆی مووشەک بەکار بێنێت.

                                     

ⓘ زمانی کوردی

زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لە نێوان زمانی ھیندوئەورووپایییەکان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.

                                     

1. شێوەزارەکانی کوردی

زمانی کوردی چەند شێوەزاری سەرەکی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین و زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕییان بە ماڵباتی زمانگەلی کوردی هەیە. یانی کورمانجیی باکووری و گۆرانی، بە پێی یاسا و ڕێسای زمانناسی و زمانەوانییەوە، دو زمانی سەربەخۆی کوردینه، نەک دو شێوەزار. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی زمانیزمانەکانی کوردییان دابەش کردووە، بەم چوار دەستەیە بووە:

  • گۆرانی-زازایی
  • کوردیی ناوەندی
  • کوردیی باشووری
  • کوردیی باکووری

ھەندێک لە زمانناسان، لوڕیش و شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەندی دەکەن. ئەگەر چی لوڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لوڕی لە بەر دستدا نییە.

                                     

2. ئەلفوبێی کوردی

بە ھۆی ئەوەی کە کوردەکان لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش ٣٠ەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لە دوای بە فەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عەلی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفوبێیێکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفوبێی ھاوار" یان "بەدرخان" دەناسرێت.

                                     

3. ڕێزمانی کوردی

نێر و مێ

  • تاکی ناسراو لە کورمانجی دا لە حالتی مێ پیتی ا، و لە حالتی نێری یش دا پیتی ێ بۆ وشەکان زیاد دەبێت، ~ و لە سۆرانیش دا لە هەردوو حالتی نێر و مێ دا پیتییبۆیان زیاد دەبێت.
مێی ناسراو نێری ناسراو
  • لە حالتی کۆی ناسراو دا نێر و مێ نیە، وشەی ێن زیاد دەبێت لە کورمانجی ئەگەر بیت وشەکی بزوێن هەبوو ئەو {ی}ەکی زیاد دەبێت بە یێن.

~لە سۆرانی وشەی انی ئەگەر پیتەکی بزوینی هەبوو ئەوە هەمان شێوەی کورمانجی {ی}ەکی لێی زیاد دەبێت بە یانی.

کۆی ناسراو
                                     

4. بەستەرە دەرەکییەکان

ئینستیتوو

  • کال: ئاکادمیی زمانی کوردی
  • ئینستیتووی کوردیی ئیستانبوڵ
  • ئینستیتووی کوردیی پاریس

فەرھەنگ

  • کوردی-ئینگلیزی بۆ کۆمپیتەر
  • ئینگلیزی-کوردی
  • کوردی-ئاڵمانی-کوردی
  • ئینگلیزی-کوردی بەرھەمی ئەرداڵ ڕۆناھی
  • واج‌شناسی کوردی خوارگ
  • تورکی-کوردی-تورکی
  • دەروازەی کوردستان
                                     

تی ئاڕ تی کوردی

تی ئاڕ تی کوردی یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردیی کۆماری تورکیایە. تێ ڕێ تێ کوردی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزرا و بە شێوەزارەکانی کورمانجی و زازاکی و سۆرانی بەرنامە بڵاو دەکاتەوە. لەشەشەم ئاھەنگی یادکردنەوەی ساڵانەی کەناڵەکە ناوی تی ئار تی شەشی گۆری بۆ تی ئاڕ تی

                                     

کوردانی ئەڵمانیا

کوردانی ئەڵمانیا ، کۆمەڵگەیەکی کوردی گەورە ھەیە لە ئەڵمانیا کە ژمارەیان زیاد لە ٨٠٠٬٠٠٠ کەسە. ھۆی ئەم ڕێژە زۆرییەی کوردان لە ئەڵمانیا بە ھۆی ئاوارەی سوری بەھۆی شەڕی ناوەخۆ کە کوردانی سوریاـن وە کوردانی باشوور.

                                     

سائیب

ئەحمەد مەلا قادر ناسراو بە سائیب شاعیرێکی کورد بوو لە ساڵی ١٨٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتای زانستەکان و زمانی فارسی لای باوکی فێردەبێ و زانیاری ئاینی لای شێخەکانی شارەکەیان دەخوێنی. لە زاخۆ بە نیاباتی شەرعییە دادەمەزرێ. ئینجا ئەندام لە دادگای بیدائەی سلێمانی، دواتر دەبێتە جێگری قازی هەڵەبجە، بە ئەرکی مامۆستایەتی لە قوتابخانە تایبەتییەکەی خۆیدا هەڵساوە. ساڵی ١٩١٠ کۆچی دوایی کردووە. شیعری بە زمانی عەرەبی و کوردی و فارسی هۆنیوەتەوە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →