ⓘ ئێریک ترامپ

خێزانی دۆناڵد ترامپ

خێزانی دۆناڵد ترامپ ، بنەماڵەیەکی ناسراوی ئەمریکی چالاکن لە بواری خانووبەرە و بازرگانی و سیاسەتدا. ئەم بنەماڵەیە بنەچەیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانییەکان، وە ئێستا خێزانی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانن

خێزانی ترامپ

خێزانی ترامپ ، خێزانێکی ئەڵمانی و ئەڵمانی-ئەمریکیین کە ڕەچەڵەکیان ئەگەڕێتەوە سەر یۆهان فیلیپ ترامپ ەوە لە کاڵستات

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٠)

ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەم، سێشەممە بەکۆتا هات. ھەڵبژاردنەکە ٥٩مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو لە مێژووی وڵاتەکە. ھەڵبژاردنە بەرایییەکانیش لە نێوان شوبات بۆ ئابی ٢٠٢٠ ئەنجامدران. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەشێوەی ھەڵبژاردنی ناراستەوخۆ دەبێت، کە تێیدا دەنگدەران سەرەتا کاندیدێکی حیزبەکەیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوەش کاندیدی ناوبراو جێگرێک ھەڵدەبژێرێت و نوێنەرایەتی حیزبەکە دەکەن لە ھەڵبژاردنەکەدا. دۆناڵد ترەمپ، کە ٤٥ەمین و سەرۆکی ئێستایە، توانی بە ئاسانی و بەبێ ھیچ ڕکابەرییەکی نێو حیزبەکەی وەک کاندیدی کۆمارییەکان بمێنێتەوە لەپاڵ جێگرەکەی مای ...

                                     

ⓘ ئێریک ترامپ

ئێریک فرێدرێک ترامپ ، لەدایکبووی ٦ی جانواریی ١٩٨٤، لە شاری نیویۆرک، نیویۆرک. بازرگانێکی ئەمریکییە سێیەم کوڕی ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپە، و دووەم کوڕی خانمەنمایشکاری جلوبەرگ ئیڤانا زاڵنیچکۆڤایە.

                                     

مێلانیا ترامپ

مێلانیا ترامپ یان مێلانیا نەیڤس ، لەدایکبووی ٢٦ی ئاپریلی ١٩٧٠. خانمێکی سلۆڤێنی-ئەمریکییە، پێشووتر مۆدێل بووە ئێستاش خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانە لەوەتەی ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧. هاوەسەرگیری لەگەڵ گەورە بازرگان و ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ کرد.

                                     

دۆناڵد ترامپ جوونیۆر

دۆناڵد جۆن "دۆن" ترامپ جونیۆر ، لەدایکبووی ٣١ی دیسەمبەری ١٩٧٧، لە شاری نیویۆرک، نیویۆرک. بازرگانێکی ئەمریکییە کوڕە گەورەی ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ و ئیڤانا زاڵنیچکۆڤایە.

                                     

ئیڤانکا ترامپ

ئیڤانکا ماری ترامپ ، لەدایکبووی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ١٩٨١. لە شاری نیویۆرک، نیویۆرک. خانمە بازرگانێکی ئەمریکییە. کچی ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپە. ئێستا یاریدەدەری سەرۆک دۆناڵد ترامپە.

                                     

فرێد ترامپ

فرێدرێک کرایست "فرێد" ترامپ ، لەدایکبووی ١١ی ئۆکتۆبەری ١٩٠٥. لە برۆنکس، نیویۆرک. گەشەپێدەری خانووبەرە و خێرخوازێکی بە ڕەگەز ئەڵمانی-ئەمریکییە. باوکی ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپە.

                                     

فرێدرێک ترامپ

فرێدرێک ترامپ ، لەدایکبووی ١٤ی مارچی ١٨٦٩ لە کاڵستات، پەلاتنات، شانشینی بایرن، وە ٢٧ی مەیی ١٩١٨ لە وودهێڤن، کوینز، نیویۆرک کۆچی دوایی کرد. بازرگانێکی ئەڵمانی-ئەمریکیبوو. سەرتاش وە خاوەن چێشتخانەکان و ئۆتێلەکان بوو، باوکی فرێد وە جۆن، باپیرەی ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپە.

                                     

ئێلیزابێت کرایست ترامپ

ئێلیزابێت کرایست ، لەدایکبووی ١٠ی ئۆکتۆبەری ١٨٨٠ لە کاڵستات، شانشینی بایرن، ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی، وە ٦ی جوونی ١٩٦٦ لە مەنهاسێت، نیویۆرک، کۆچی دوایی کرد. خانمەبازرگانێکی ئەڵمانی-ئەمریکیبوو، لە ١٩٠٢ هاوسەرگیری کرد لەگەڵ فرێدرێک ترامپ.

                                     

مارلا مێیپڵز

مارلا ئان مەیپلز ، لەدایکبووی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٣ لە داڵتن، جۆرجیا. خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە و بۆ ماوەی شەش ساڵان هاوسەری ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بوو.

                                     

جارید کەشنەر

جارید کۆری کەشنەر ، لەدایکبووی ١٠ی جانواریی ١٩٨١، لە لیڤینگستن، نیوجێرسی. وەبەرهێنەر و گەشەپێدەری خانوبەرەیە، وە ڕاوێژکاری سەرەکی خەزوری سەرۆک دۆناڵد ترامپە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →