ⓘ نژیاروانی

لودڤیگ میس ڤەن دێر ڕۆھە

لوودویگ میس ڤەن دێر رۆھێ ، نژیاروانی ئاڵمانی-ئەمریکایی بوو. ئەو زۆرتر بە نازناوەکەی "میس" ناسراوە. میس ڤەن دێر رۆھە لە لای لو کۆربوزیێ، ئالڤار ئالتۆ و فرانک لۆید ڕایت یەکێک لە ماموستایانی نژیاروانیی مودێرنە. میس بەوێنەی زۆربەی ھاوچەرخەکانی پاش لە شەڕی جیھانیی یەکەم لە شوونی دامەزراندنی شیوازێکی نوێ لە نژیاروانی بوو کە ھەروەھا کە شێوازەکانی کلاسیک و گۆتیک چەرخەی خۆیانیان نواندووە، بتوانێت زەمانی نوێ بنوانوێنیت. ئەو شێوازی زۆر کاریگەری لە نژیاروانیی سەدەی بیستەم دامەزراند کە تایبەتمەندیەکانی ئاشکرایی و سادەیی بوو. بینا پێگەیشتووەکانی میس لە ماددە مودێرنەکانێک وەکوو پۆڵای پیشەسازی و قاپەکانی ...

شەقام

شەقام یا خیابان ڕێگەیەکی گشتییە لە فەزای شاریدا کە بەزۆری بە خانوو و باڵەخانە دەوری دراوە. ڕووی شەقامەکان دەکرێت لە خۆڵ، ئاسفاڵت، کۆنکریت، بەرد یا ماددەی تر دروست کرابێت. بە درێژایی مێژوودا شەقامەکان جگە لە گرنگیی تایبەت بۆ ھاتوچوو گرنگیی فەرھەنگی و سیاسیان پەیدا کردووە. بۆ نموونە ھونەرە سەرشەقامەکان وەک شانۆی سەرشەقام لە سەدەی بیستەمەوە پەرەی سەندووە.

منارەی ئەسکەندەرییە

منارەی ئەسکەندەرییە منارەیەکی بەرزە ڕووناکی دەرە لە نیوە دوورگەی فاروس لە نزیک شاری ئەسکەندەرییە لە میسر. بە فەرمانی بەتلیموس فیلادیلفوس ساڵی ٢٨٠ی پێش زایین لەلایەن ئەندازیار دینۆکراتسەوە لە مەڕمەڕی سپی بە بەرزایی ٤٠٠ پێ دروستکراوە. ئەم منارە لە چەند نھۆمێک پێکھاتووە ھەر نھۆمێک لە نھۆمەکەی خوارەوەی خۆی بچووکترە. لە سەروو ھەموویانەوە قەفەزێکی گەورەی تێدایە کە چەند مەشخەڵێکی تێدایە شەو و ڕۆژ دەسووتان تاکوو ڕووناکی بداتەوە بۆ ئەو کەشتییانەی کە بە شەو ڕێ دەکەن. بەھۆی زەریا و زریان و بوومەلەرزەوە بەرە ڕووخاوە پاشماوەکانی تاکوو کۆتایی سەدەی سێزدەھەم ھەر مابوو. ئەم منارەیەش بە یەکێک لە حەوت سەرسو ...

چەندیگەر

چەندیگەر یا ناوچەی یەکگرتووی چەندیگەر بە دانیشتوانی ١،٠٥٤،٦٨٦ کەس ناوەندی دوو ویلایەتی پەنجاب و ھاریانایە لە وڵاتی ھیند. ئەم شارە ھەندێ جار وەکوو "شاری جوان" یش ناوی دێت. ناوی چەندیگەر لە پەرستگایەی کۆنی چەندی یان "چەندی مەندیر" ەوە ھاتووە و بە مانای "قەڵای چەندی" ە. چەندیگەر یەکەم شاری دارێژڕاوی ھیندە و بەھۆی ذارشتنە شاریەکەی لە جیھان دا ناسراوە. چەندیگەر ناوەندی چەندین پرۆژەی بیناسازیە کە بەدەستی ئەندازیارە بەناوبانگەکانی وەکوو لو کۆربوزیێ، پیر جانرێت، میتۆ نوویکی، و ئالبێرت مایێر جێ بە جێ کراون. ئەم شارە لە لایەن ھیندەوە با پاکێژترین شاری ئەم وڵاتە دەناسرێ.

عیمارەتی وەکێڵ

ئەم عیمارەتە گەورەیە لە شاری سنەیە و کەوتۆتە سەر شەقامی وەکێڵ و لەخۆگری سێ حەوشە هه‌رکام بە بینای تایبەتەوە، حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە. بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە. حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی له‌ سه‌ره‌.

حەمامی خان

حەمامی خان یان حەمام خان حەمامێکە لە شاری سنە. کەوتووەتە باکووری بازاڕی کۆنی شاری سنەوە، ئاھەکبڕی و نەخش و نیگاری سەر دیوارەکانی لە چەشنی خۆیادا ناوازە و نایابە. لە ساڵی ١٢٢٠ ک. م و بە دەمری ئەمانوڵڵا خانی ئەردەڵان دروست کراوە. جوانترین حەمامی شارە و بەم زووانە دەبێتە مووزە. بە وتەی مێژوونووسانی ناوخۆی کوردستان، لە کتێبەکانی وەک توحفەی ناسرییە لەلایەن میرزا شوکروڵڵای سەنەندەجی حەدیقەی ناسر میرزا عەلی ئەکبەر وقایع نگار، مێژووی ئەردەڵان مەستوورە ئەردەڵان، زوبدەلتواریخ سەنەندەجی لە نووسینی قازی محەممەد شەریف، لەبولتواریخ، نووسینی خەسرەو محەممەد ئەردەڵان. محەممەد ئەردەڵان، ئاماژە بە بابەتی درو ...

                                     

ⓘ نژیاروانی

نژیاروانی بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی نژیاروانی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن.

نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.

                                     

1. مێژوو

کۆنترین نووسراو کە مابێتەوە لەسەر بواری نژیاروانی بە ناوی "دی ئارخیتێکتورا" یە کە لە لایەن نژیاروانی ڕۆمانی ڤیتروڤیۆسەوە نووسراوە. ڤیتروڤیۆس دەنووسێت کە تەلاری باش دەبێت ٣ تایبەتمەندی تێدا بێت کە ئەوانیش:

  • تەلارەکە دەبێت گونجاو بێت بۆ ئەو ئامانجەی کە دروست کراوە.
  • بەرگەگرتن و مانەوەی تەلارەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە دۆخێکی باش دا.
  • شێوە و ڕووکەشی جوان بێت.

مەبەستەکانی تەلار دروست کردن لە سەرەتاوە بەند بووە بە:

  • پێویستی پەناگە بۆ ژیان، ئاسایش، پەرستگای دینی
  • ئەو کەرەستانەی لە بەردەست بوون و ئەو توانا و کارزانیەی مرۆڤەکان.

پەرەسەندنی نژیاروانی لەڕێگەی تاقیکردنەوە و شکست ھێناوەوە بووە و بەرە ھەڵەکان کەمتر کراوەتەوە تاکوو قۆناغەکانی سەرکەوتن. مرۆڤ سەرەتا لە گوند و دێھاتەکان نیشتەجێ بوون بەڵام دواتر بەھۆی گەشەکردنی مرۆیی و ئابووری، خەڵک ڕووی کردۆتە دروستکردنی شار و شارۆچکە و لە کۆنترین شارۆچکەکان کە دروستکراون لە باشووری ئاناتۆلیا تورکیا و دۆڵی ئیندۆس لە وڵاتی پاکستان لە ساڵەکانی ٨٠٠٠ پێش زایین وە ھەروەھا پاشان لە نزیک وڵاتانی ئۆکرانیا و ڕۆمانیا و سکۆتلەندا لە نێوان ساڵەکانی ٥٤٠٠-٣٥٠٠ پێش زایین.

                                     

2.1. جۆرە ناسراوەکانی نژیاروانی نژیاروانی شارستانییەتی کۆن

لە زۆربەی شارستانیەتە کۆنەکان وەک میسر و میسۆپۆتامیا، نژیاروانی جۆرێک لە ڕەنگدانەوە و پیشاندانی ئەو توانا و دەسەڵاتە سیاسییەی ڕابەر و سەرکردەکان بووە یاخوود دەوڵەتەکە بە شێوەیەکی گشتی تر، بەڵام لە شارستانییەتە کلاسیکیەکان وەک یۆنانی و ڕۆمانی ئاڕاستەیەکی تری ھەڵبژارد و لەبری بوون بە سیمبوڵی سەرکردەکان یان خزمەتکردنی ئامانجی ئایینی، بەھای شارستانیەتی و مەدەنییەت کاری تێ کردبوو کە شێوازی نوێی نژیاروانی لە خۆ بگرێت. نژیاروانی ڕۆمانی ئیلھامی لە نژیاروانی یۆنانییەوە وەرگرتووە و تەنانەت کەرەستەکانیشیان لەگەڵ کەرەستەی یۆنانییەکان تێکەڵ کردووە.

نووسین لەسەر تەلار و بیناکان لە سەردەمانی کۆنەوە بوونی ھەیە. شێوازی جۆراوجۆر ھەڵبژێردراون بۆ دەربڕین لە ڕێگەی نووسینەوە. زۆربەی نووسراوەکان بریتین لە نووسراوی ئایینی، ئامۆژگاری، یان بڕگە و خاڵەکانی ئەو یاسایانەی کە ئەو کاتە دانراون.

                                     

2.2. جۆرە ناسراوەکانی نژیاروانی نژیاروانی ئاسیایی

شارستانیەتەکانی ھیندستان و چین و سری لانکا و نیپاڵ، کە کۆنترینن لە کیشوەری ئاسیا، بە شێوازی جیا پەرەیان سەند بە بواری نژیاروانی و بەپێی ئایین و کلتووری تایبەت بە خۆیان پەرستگا و خانوویان دروستکردووە. بۆ نموونە، ئایینی بوودیزم و ئایینی ھیندوویزم بە شێوەی جیاواز کاریان کردۆتە سەر وڵاتانی چین و ھیندستان و تەلارەکانیان واتای تایبەتییان ھەیە. نژیاروانی لە ھیندستان لە ساڵانی ٣٠٠ پێش زایین گەشەی کردووە و تەلارەکانیان بە جۆرێک دروست کراوە کە خزمەت بگەیەنێت بە دیمەنە سرووشتییەکەی کە لە دەور و بەرییەتی.

                                     

2.3. جۆرە ناسراوەکانی نژیاروانی نژیاروانی ئیسلامی

بە ھۆی بەردەوام گەشەکردنی جوگرافیای خەلافەتی ئیسلامییەوە، نژیاروانی ئیسلامی گەیشتووەتە ئەو وڵاتانەی کە تەنانەت لە ھەمان کیشوەر نین وەک وڵاتانی ھیندستان و ئیسپانیا و وڵاتە عەرەبیەکانی باکووری ئەفریقا. تایبەتمەندییەکانی نژیاروانی ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ وردەکاری زانستی و ماتماتیکی وە ھەروەھا ئەو مەبەستە جیاواز و زۆرانەی کە خزمەتی پێگەیاندووە وەک ماڵ، دیوانی تایبەت، مزگەوت، خەندەق، ژێرزەمین، کۆشکی جیا جیا، خانەقا، خوێندنگە، مۆزەخانە، نانەواخانە، خەستەخانە. لە سەرنجڕاکێشترین تەلارە ئیسلامییەکان: مزگەوتی شا ناسراوە بە مزگەوتی ئیمامی عەباسی نوێ لە ئێران، کۆشکی ئەلحەمڕا کۆشکی سوور لە شاری گرانادای وڵاتی ئیسپانیا، تاج محەل لە ھیندستان یەکێک لە ٧ سەمەرەکانی جیھان.

                                     

2.4. جۆرە ناسراوەکانی نژیاروانی نژیاروانی چاخەکانی ناوەڕاست

لە ئەورووپا بازرگانی کردن بە کەرەستەکانی نژیاروانی دەستیپێکرد و بە پێی بەڵگەنامە و بەڵێننامەکان کە ماونەتەوە، کارساز و بازرگانەکان جۆرێک لە ئەنجومەنیان ڕاگەیاندووە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئاڵوگۆڕی کەرەستەکان. ھەر لە ئەورووپا کڵێسا و کەنیسەی مەسیحی دروست کراوە و بە نەخشە و شێوە ئیلھامی لە نژیاروانی ڕۆمانی و گۆتی ئەڵمانی کۆن وەرگرتووە. مەبەستێکی تری نژیاروانی کە لەم سەردەمەدا بایەخی پێدراوە ئاسایش بووە و ئەمەش بە ھۆی جەنگی جۆراوجۆر کە لە نێوان وڵاتان ڕوویداوە، ھەر بۆیە لە سەرجەم بەشەکانی کیشوەری ئەورووپا لە وڵاتانی بالکان تاکو ئیسپانیا و ھەروەھا لە ماڵتاوە تا ئەستۆنیا قەڵای سەربازی دروست کران و دواتر بوون بە سیمبوڵ و کەلەپووری ئەو کیشوەرە. بەرەو کۆتاییەکانی ئەم سەردەمە، نژیاروانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی گەشەی سەند و لە ئاناتۆلیا و ڕێگەی وڵاتانی بالکان گەشتە ئەورووپا. لەمڕۆدا، لە دەرەوەی سنوری وڵاتی تورکیا، نژیاروانی عوسمانی کەمتر ماوە و تەنھا لە بەشە موسوڵمانەکانی وڵاتانی وەک بۆسنە و ھەرسک و بولگاریا و مەقدۆنیا و سربیا بەدی دەکرێت.

                                     

فرانک لۆید ڕایت

ناسراوترین کارەکانی بریتین لە تاڤگەماڵ Fallingwater، کە نموونەیەکی چاکی نژیاروانیی ئۆرگانیکە. ئەم تەلارە لە ھەمبەر چەمێکدا دروس کراوە و چۆمەکە بە ناو ماڵەکەدا تێپەڕ دەبێت. ھەروەھا مۆزەخانەی سالامان، کە لە کارە ناسراوە دوایینەکانیەتی، لە شاری نیویۆرک ویلایەتدایە.

                                     

لو کۆربوزیێ

شارل ئێدوارد ژانرێت ناسراو بە لو کۆربوزیێ دیزاینکار، نەخشەکێش، نژیاروان و نووسەری خەڵکی سویس بوو. شێوازەکەی بە نژیاروانیی نوێ ناسراوە. بەھۆی ئەوەی کە مرۆڤێکی زۆر بزۆز بوو و کڵاوی لەسەر دەنا و چاویلکەی لەچاو دەکرد و جلی ڕەشی لەبەر دەکرد، نازناوی "کۆربو" بە واتای قەلەڕەشەیان لێنا.

                                     

مارسێڵ برۆیەر

مارسێڵ لایوس برۆیەر نژیاروان و دیزاینکەری مۆبلمان نوێخوازی مەجارستانیە کە لە کەمایەتیی جۆڵەکە بووە. برۆیەر یەکێک لە ماموستائەکانی ھونەری نوێخواز بووە کە لە کارگەیی دارتاشی لە قوتابخانەیی باوھاوس دەستی بە کار کردووە و پاشان بووە یەکێک لە نژیاروانە گەورە و ناسراوەکانی جیھان لە سەدەیی بیستەم دا.

                                     

ماڵ

ماڵ شوێنێکە بۆ پشوودان ژیان بەسەربردن و پەناگە. لە ماڵدا خێزانێک یان چەند کەسێک بەیەکەوە دەژین، لە ھەموو جیھان ماڵەکان بە چەندین شێوە و شێواز و قەبارە و کەرەستەی جیا ساز دەکرێن.

                                     

پێڕستی مۆزەخانەکانی عێراق

مۆزەخانەی ڕستن و چنینی کوردی مۆزەخانەی مووسڵ قەڵای شێروانە مۆزەخانەی تکریت مۆزەخانەی سلێمانی مۆزەخانەی بەغدادی مۆزەخانەی نەتەوەییی عێراق مۆزەخانەی ناسڕیە مۆزەخانەی سامەڕا مۆزەخانەی بەسڕە مۆزەخانەی شارستانی ھەولێر دەروازەی عێراق دەروازەی کوردستان دەروازەی نژیاروانی

                                     

یاریگای ماراکانا

یاریگای ماراکانا یاریگایەکی تۆپی پێیە لە شاری ڕیۆ دی ژانێرۆ، بەڕازیل. یاریگایەکە لە ساڵی ١٩٥٠ درووسترکرا بۆ جامی جیھانی ١٩٥٠، کە بەڕازیل بە ئەنجامی ٢–١ بەرامبەر ئوروگوای شکستیان ھێنا. یاریگایەکە لە ساڵی ١٩٥٠ کرایەوە بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفا، کاتێک بەڕازیل بە ئەنجامی ٢–١ شکستییان ھێنا بەرامبەر ئۆروگوای لە پێش ١٩٩٬٨٥٤ بینەر لە ١٦ی تەممووزی ١٩٥٠.

                                     

مزگەوتی نۆرد کەمال

مزگەوتی نۆرد کەمال ، گەورەترین مزگەوتە لە شاری نۆریلسک، ئەکەوێتە باکووری ڕووسیا. لەلایەن موکتاد بوکمیوڤ بنیاتنراوە کە بە ڕەگەز تاتەرە.

                                     

ماراکانازینھۆ

گیناسیۆ گیلبێسۆ کاردۆسا یان گیناسیۆ دۆ ماراکانازینھۆ، ھەندێکجار نابراو بە ماراکانازینھۆ ، گۆڕەپانێکی ژوورووە کە دەکەوێتە ماراکانا لە باکووری ڕیۆ دی ژانێرۆ لە بەڕازیل. گۆڕاپانەکە بە زۆری بۆ یاری بالە بەکاردێت. ناو ڕەسمییەکەی، گیناسیۆ گیلبێرتۆ کاردۆسۆ، ناوی لێنراوە لەدوای یەکێک لە سەرۆکەکانی یانەی فلامینگۆ. قەبارەی گۆڕەپانەکە دەکاتە ١١٬٨٠٠. گۆڕەپانەکە کراوەتەوە لە ساڵی ١٩٥٤. گۆڕەپانەکە دەکەوێتە تەنیشت یاریگای ماراکانا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →