ⓘ ئەحمەدئاوا، خورماڵ

ئەحمەدئاوا (ڕوونکردنەوە)

ئەحمەداوا، دیواندەرە، ناوی گوندێکە لەدەوری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ئەحمەدئاوا، چوارتا، ناوی گوندێکی شارەدێی سیتەکە لە قەزای شارباژێڕ. ئەحمەدئاوا، بەکرەجۆ، ناوی گوندێکی شارەدێی بەکرەجۆیە لە قەزای سلێمانی. ئەحمەدئاوا، خورماڵ، ناوی گوندێکی شارەدێی خورماڵە لە قەزای ھەڵەبجە. ئەحمەدئاوا، وارماوا، ناوی گوندێکی شارەدێی زەڕایەنە لە قەزای شارەزوور. ئەحمەدئاوا، گەرمک، ناوی گوندێکی شارەدێی گەرمکە لە قەزای پێنجوێن. ئەحمەدئاوا، خدران، ناوی گوندێکی شارەدێی خدرانە لە قەزای دووکان. ئەحمەدئاوای شاتری، ناوی گوندێکی شارەدێی ڕزگارییە لە قەزای کەلار. ئەحمەدئاوا ناوی چەند گوندێکی کوردستانە. ئەحمە ...

                                     

ⓘ ئەحمەدئاوا، خورماڵ

ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.

                                     

1. جوگرافیا

ئەحمەدئاوا لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی زەڵم و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی ئاوای ڕۆستەم بەگ و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سەرگەت و لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ. دەکەوێتە ٧٨ کم خۆرھەڵاتی سلێمانی و ١٨ کم باکوری ھەڵەبجە و ٢٬٥ کم خۆرھەڵاتی ناحیەی خورماڵەوە. چواردەوری ئەحمەدئاوا بە زنجیرە چیایەک دەور دراوە کە بریتین لە (بابا زەردەڵە و گردە و نەیجەکۆڵە و سێداران لە ڕۆژھەڵاتیەوە و دەرەسولان لە باشوریەوە و ملەی قۆنەرە لە باکورەوە.

                                     

2. گەشت و گوزار

خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین سەیرانگاکانی کوردستان و عێراقە بەناوی سەیرانگای ئەحمەدئاوا کە ساڵانە بە ھەزاران کەس لەسەرانسەری عێراق و تەواوی ناوچەکانی کوردستان و گەشتیاری بیانی ڕووی تێدەکەن بەھۆی بوونی ئاوێکی سازگارو بوونی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری سەوزایی و باخات و سرووشتی شاخاوی جوانی ناچەکەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردنی ناوچەکەو ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ڕوو لەم سەیرانگا بەناوبانگە دەکەن ، گوندێکی گەشتیاری بەناوی کابینەی گەشتیاری ئەحمەدئاوالەناو گوندی ئەحمەدئاوادا درووست کردووە بەمەبەستی مانەوەی شەوانەی گەشتیاران کە گەشتیاران دەتوانن بە شێوەی بە کرێ گرتن سودیان لێ ببینن.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →