ⓘ فەرھەنگی سیاسی

شۆڕشی فەرھەنگی

شۆڕشی فەرھەنگی شۆڕشی فەرھەنگی بەشێکە لە شۆڕشی سۆسیالیستی، مەفھومی ڕاپەرینی خەڵک و ھێنانەدی فەرھەنگێکی تازەیە، واتە فەرھەنگی سۆسیالیستی و ھەستپێکردن و ھەزمکردنی ئەم ئایدۆلۆجی و فەرھەنگە سۆسیالیستییەیە لە لایەن کۆمەلانی زەحمەتکێشەوە. لەکاتی شۆڕشی سۆسیالستیانەدا دەسەڵاتی زەحمەتکێشان سەقامگیر دەبێت، ھەموو بەرھەمە سۆسیالستییەکان و پەیوەندییە بەرھەمھێنەرەکان بەتەواوی تازە دەبن و دەوڵەتی سۆسیالستی دادەمەزرێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوە کە شۆڕشی فەرھەنگی سەربگرێت، فەرھەنگی تازە و سۆشیالستی بەتەواوی سەقامگیر دەبن، شۆڕشی فەرھەنگی لەم قۆناغەدا گۆڕینێکی بونیاتنەرانە بە سەرباری فەرھەنگیی کۆمەڵانی خەڵکدا دێن ...

مافیا

مافیا ناوی ڕێکخراوەیێکی تیرۆریستی نھێنی نێودەوڵەتییە کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ھەستاوە بە دژایەتیکردنی دەسەڵاتی یاسایی وڵاتان. مافیا لە زۆبەی وڵاتەکانی جیھان بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵدەستێ بە کرداری تیرۆریستی و قاچاخی مادە سڕکەرەکان و باج وەرگرتن و ڕفاندنی مرۆڤ و. بۆ ماوەیێکی زۆر سەرچاوەی ئەم ڕیکخراوەیان دەگەڕاندەوە بۆ ئیتالیا، بەڵام ئیمرۆکە گرووپی مافیایی و نیمچە مافیایی، زۆربەی وڵاتانی جیھانی تەنییوەتەوە. بۆ وێنە کاربەدەستێکی پۆلیسی ئەمریکا گوتوویە کە مافیای رووسیا لە مافیای ئیتالیا پێشکەوتووترە. گرووپە مافیاییەکان ئەغڵەب لە سێ بەشی سەرمایەدانان، قاچاخی مادەسڕکەرەکا ...

مافی خاک

مافی خاک تیۆرییەکی یاسایی کەنەتەوایەتییە. لەدایبوونی منداڵ لە قەڵەمڕەوی حاکەمیەتی دەوڵەتێک دەزانێ. واتە ھەرکەسێک پەیڕەوی وڵات و شوێنی لەدایکبوونی خۆیەتی. ئەگەر بێتوو کەسێک لە فرۆکە یان پاپۆر لەدایک بێت، لێرەدا چونکا بە پێی نەریتی نێو دەوڵەتی پاپۆڕ لەدەریای ئازاد و فرۆکە لە ئاسماندا سەر بەو وڵاتەن کە ئاڵاکەی ھەڵگرتووە کەواتە پاپۆر یان فرۆکە لەگوێن خاکی ئەو دەوڵەتە لە ئەژمار دێن. بۆ نمونە، ئەگەر منداڵێک لە پاپۆڕێکی ئەمریکی لەدایک بێت، بە پێی بنەمای مافی خاک ئەو منداڵە سەر بە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێت. وە ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت. ئەمرۆ زۆربەی وڵاتانی جیھان ماڤی خاک لە یاسا مەدەنییەکاندا لەبە ...

                                     

ⓘ فەرھەنگی سیاسی

فەرھەنگی سیاسی بە ‘‘ کۆمەڵێک لە دیدگا و بیروباوەڕ و ھەستەکانی زۆرترین ئەندامەکانی کۆمەڵگایەک ئەوترێت لە بەرامبەر سیاسەت و حکومەتدا‘‘ و ‘‘ بیرکردنەوەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە بەرامبەر بنەما فکری و ئاکارییەکانی سیستمێکی سیاسی لە خۆ ئەگرێت‘‘. فەرھەنگی سیاسی کۆمەڵگەیەک ئەکرێت ھەر یەک لە ئایدیاڵی سیاسی و شێوازی پێرەوکردنی سیاسی لە خۆ بگرێت. فەرھەنگی سیاسی ھەر کۆمەڵگەیەک لە درکپێکردنی زیھنی تاکەکانەوە بەرامبەر بە رەھەندەکانی سیاسەت سەرچاوە ئەگرێت و لە ژێر کاریگەری مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئتەزمونەکانی ئەو کۆمەڵگەیەدایە.

                                     

1. چەمکەکان

لە ساڵی ١٩٦٣دا دوو توێژەری ئەمریکی بە ناوەکانی گابریل ئاڵمۆند و سیدنی ڤێربا سێ تایبەتمەندنی فەرھەنگێکی سیاسیان دیاری کرد کە ئەکرێت بەشداربن لە دروستکردنی کلتوری کۆمەڵایەتیدا کلتوری گشتیدا. ھەر سێ تایبەتمەندییەکەش کە ھەردووکیان ھاوڕابوون لەسەری رێوشوێنەکانی ھێنانە ئارای پەیوەندی نێوان خەڵک و حکومەت ئەخەنە روو

یەکەم تابەتمەندیش بریتییە لە ‘‘ رێزلێگرتن. ئەم تایبەتمەندییە باس لەوە ئەکات کە سیستمێکی سیاسی و خەڵکەکەی تا چ ئاستێک بە ‘‘بێ نرخ‘‘ یان ‘‘ بەرێز‘‘ تەماشی یەکتر ئەکەن.و لە راستیشدا تا چ ئاستێک ئامادەن کە دەسەڵات و ئیختیاری خۆیان بە یەکتر ببەخشن

تایبەتمەندی دووەم بریتییە لە ‘‘ھاوڕایی‘‘ کە نیشاندەری پەیوەندی نێوان خەڵک و دەوڵەت و رێکەوتنیانە لەسەر شتێک. ئەمەش واتای ھاوتەریبی و ھاوبیری تەواوی وڵاتێک نایەت لە سەر مەسەلەیەک بەڵکو تەنیا ئاستی رازیبونی خەڵکی لە سیاسەتەکانی دەوڵەت نیشان ئەدات. چەند نمونەیەکی ھاوڕایی لە فەرھەنگی سیاسیدا: ئێمە ئەبێت چۆن ئیدارەی وڵات بکەین، ئامانجی کۆتایی ئێمە لە خۆشگوزەرانی چەندێکە، کێ لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دانیشێت و ئەبێت دەسەڵاتەکانی چەندێک بن.

تابەتمەندنی سێیەم بریتییە لە ‘‘یەکگرتووی‘‘. بۆ تێگەشتنی باشتر لەم بابەتە تەماشای جوداخوازی بەشەکانی وێڵز و ئیسکەندەنافیا بکەن لە بەریتانیا کە ئاماژەیە بۆ نەبوونی ھەستی یەکگرتووی.

                                     

بێوڵاتی

بێوڵاتی بە کەسێک دەگوترێ کە ڕەگەزنامەی ھیچ وڵاتێکی نەبێت ئەم حاڵەتەش لەم ھەلومەرجانەی خوارەوەدا ڕوو ئەدات: بە پێی یاسای نەتەوایەتی ھەندێ لە وڵاتان. کۆچکردن.

                                     

گۆبنیزم

گۆبنیزم بیروبڕوای ژۆزێف گۆبینیۆ دیپلۆمات و ڕۆژھەڵاتناسی فەڕەنسی کە لە کتێبەکەی خۆی بەناوی"نایەکسانی ڕەگەزی مرۆڤ"، لە سەر بنەمای باڵادەستی ڕەگەزی ئاریایی داڕێشتووە. ئەم بیرو بڕوایە دواتر کاریگەری زۆری لە سەر"ئەفسانەی باڵادەستی ڕەگەزی نۆردیک"وە فەلسەففەی ئاڵمانیای نازی داناوە.

                                     

دووچاوەکی

دووچاوەکی یاخود جیاکاری بە گشتی بەمانای جیاکردنەوە، سەرنج پێدان، یان قاییل بوون بە جیاوازی لە نێو شتەکان دایە. بە واتەیێکی سەرزارەکی بریتییە لە بەربەستگەلێکی یاسایی، نەریتی یان قەرار و بریاری ناڕەسمی بە دژی گرووپیکی تایبەت بۆ وێنە گرووپی ئایینی یا ئەنتیکی جیاواز.

                                     

وڵاتانی دواکەوتوو

وڵاتانی دواکەوتوو ، پێناسەیەکی ترە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە پەرەسەندن دواکەوتن. نیشانەکانی ئەم جۆرە وڵاتانە بریتییە لە: جیاوازی چینایەتی. بێ متمانەیی بە سەرمایەدانان. نەبوونی شێوازی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و بێ موبالاتی بۆ پەرەسەندن. دووفاقی و چەند فاقی ئابوور. ئاستی نزمی تەندروستی و خواردن و خۆراک. نەخوێندەواری. نالەباری سیستەمی پارەو دراو. کەمبوونی سەرمایە و دارایی. زاڵبوونی کشت و کاڵ بە سەر پیشەسازی.

                                     

مانیفست

لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە ڕاگەیاندراوێک کە لە لایەن کۆمەڵە، گرووپ یان ڕێکخراوەیەک بۆ دەربڕینی بیر و بڕوای سیاسی خۆیان بڵاو دەبێتەوە. ڕاگەیاندراوی سەرۆکی وڵاتان یا کاربەدەستانی باڵا لە پێوەندی لە گەڵ ڕووداوی گەورەی سیاسی وڵاتێک یاخود لە ئاستی نێودەوڵەتیش بە مانیفست لە قەڵەم دراوە. یەکەمین بەرنامەی کۆمۆنیستەکان کە لە لایەن مارکس و ئەنگڵس لە ساڵی ١٨٤٨ بڵاو کرایەوە، بە مانیفستی حیزبی کۆمۆنیست ناوبانگی دەرکرد.

                                     

سەلاحەددین خەدیو

دوکتۆر سەلاحەددین خەدیو ، لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە شاری مەهابادە، دوکتۆرای دەرمان‌سازی لە ساڵی ١٣٨٢ لە زانستگای پزیشکی تەورێز تەواو کردووە. مودیر مەسئولی گۆڤاری خوێندکاری "ڕوانگە" بووە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٣٧٩ تا ١٣٨٢ لە زانستگای پزیشکی تەورێز دەردەچوو هەروەها لە حەوتەنامەکانی پەیامی کوردستان و ڕۆژھەڵات بەشدار بووە. دوکتۆر خەدیو وەک ڕەخنەگر و چاودێری سیاسی دەیان وتار و لێکدانەوەی لە ڕۆژنامە و سایتەکان‌دا بڵاو کردۆتەوە.

                                     

داریووش ئاشووری

داریووش ئاشووری نووسەر و وەرگێڕی ھاوچەرخی ئێرانییە. زیاتر لە بوارەکانی زانستە سیاسییەکان، کۆمەڵناسی، ڕەخنەی ئەدەبی، فەلسەفە و زمانناسی‌دا چالاکە. یەکەم کتێبی، بە ناوی فەرھەنگی سیاسی ، ئێستاش کتێبی ژێدەرە لە ئێراندا و زۆرتر لە سی کەڕەت چاپ کراوەتەوە. دەروازەی ژیاننامە

                                     

وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو

وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو ، ئەم زاراوە بۆ وڵاتانی ھەژار و دەست کورتی جیھانی سێھەم بەکار دەبرێت. ھەندێ لە زانایان، ھەوڵیان داوە وڵاتانی ھەژار بە وڵاتانی جیھانی چوارەم پیناسە بکەن. بۆ ھەڵاوردنی وڵاتێکی دواکەوتوو لە بواریی پەرەسەندوویی دا سەیری پێوانگەلێکی ئابووری وەک بەرزبوونەوەی داھاتی سەرانە و وەبەرھێنانی ئاڕاستەوخۆ دەکەن. ئەم وڵاتانە چاویان لە یارمەتی وڵاتانی دیکەیە وە لە بازرگانی جیھانیدا دەورێکی زۆر بچووک دەبینن.

                                     

ئۆتۆکراسی

ئۆتۆکراسی سیستێمێکە لە حکوومەت کردن کە سەرەکیترین هێز لە دەس کەسێک کۆبوەتەوە کە بڕیارەکانی نە بە یاساکانی ڕەسمی دەرەوە و نە بە مێکانیسم‌گەلی قاعیدەمەندی کۆنترۆل لە لایەن خەڵک سنووردار کراوە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →