ⓘ ئیسماعیل سابووری

                                     

ⓘ ئیسماعیل سابووری

ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و کوردیی ناوەندی گۆرانیی گۆتووەتەوە.

                                     

1. ژیان

ئیسماعیل سابووری لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو کرد و بۆ خوێندنی باڵا چوو بۆ شاری تارانی پێتەختی ئێران و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران دەستی کرد بە خوێندنی ھونەر. براکەیش بە ناوی فەیروز سابوور گۆرانیبێژ بوو و لە ڕادیۆ کرماشان چالاکیی دەکرد، و بەم ھۆیە ئیسماعیل سابوور لە ساڵی ١٩٧٠ ڕووی کردبوو بە ڕادیۆ و چڕینی گۆرانی. سابوور خوێندنەکەی لە تاران لە ساڵی ١٩٧٩ ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئێران تەواو کرد و گەڕاو بۆ کرماشان. لە ماوەیک کە لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بوو، ١٠٥ گۆرانیی و ئەڵبوومێکی بە ناوی سەفەرنامە تۆمار کرد. لە ساڵی ٢٠٠٣ ھاوکات لەگەڵ داکەوتنی حکۆمەتی سەدام لە عێراق و کرانەوەی چاندی و سیاسی لە باشووری کوردستان، ئیسماعیل سابووریش ڕووی کرد بە باشوور و تا کۆتایی تەمەنی بە ماوەی ١٦ ساڵ لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان نیشتەجێ بوو. لە سەردەمە سەرقاڵی کار کردن وەکوو فەرمانبەر لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایتیی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بوو. ھەروەھا ئەڵبوومێکی دیکەی بە ناوی بیرەوەری بڵاوکردەوە.

ئیسماعیل سابوور لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بە ھۆی جەڵتەی دڵ خۆی گەیاندەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی و بە دوای چەند سەعات کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی دوایش لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕێوڕەسمێک لە گردی سەیوان بە ئاخ سپێردراو.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →