ⓘ کەمال موکرجی

                                     

ⓘ کەمال موکرجی

کەمال گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی ١ی تەمموز ١٩٣٣–٢٥ی شوبات ١٩٨٧٫ نەخشەساز و مامۆستای جوگرافیا و زانستە کۆمەڵایەتییەکان بووە. پاشان بووە بە بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەک. لەوانە: ناوەندیی ئێوارانی سلێمانیی کوڕان٫ ناوەندیی وەتەنی کوڕان و ناوەندیی سەرچناری کوڕان. دواتر بووە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردە. ھاوکات بووە بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی نەخوێنەواری.

                                     

1. مناڵی

کەمال سێیەمین مناڵی گۆکول-چاند موکرجی و دووەم مناڵی خەیرییە ئەیوب غەیوبە. گۆکول-چاندی باوکی خەڵکی ھیندستان بووە و لە سوپای بەریتانیدا سەرباز بووە. لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا بۆ عێڕاق ھاتووە و دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بووە و لە خزمەتی سەربازی وازیھێناوە و ھەرگیز نەگەڕاوەتەوە. پێش خواستنی خەیرییە خانم دوو جاری تر ھاوسەرگیریی کردبوو. لەگەڵ ھاوسەری یەکەمیدا ماوەیەکی کورت پێکەوە ژیاون و مردووە. لەگەڵ ھاوسەری دووەمیدا کچێکیان بە ناوی سەبیحە وە بووە. دواتر جیابوونەتەوە. سێیەم ھاوسەری موکرجی خەیرییە خانمە کە تەنھا کچ و کوڕێکیان بووە٫ ئەوانیش شوکرییە ١٩٣١–٢٠١٨ و کەمال ١٩٣٣–١٩٨٧ن. کە ھەردووکیان لە شاری سلێمانی و لە گەڕەکی سابونکەران لەدایکبوون. ڕۆژی دیاریکراوی لەدایکبوونەکەی دیارنییە٫ لەسەر پێناسی باری شارستانییەکەی بە ١/٧/١٩٣٣ تۆمارکراوە.

                                     

2. خوێندن

کەمال موکرجی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانیی کوڕان تەواوکردووە. پاشان لە کۆلێژی پەروەردە٫ بەشی جوگرافیای زانکۆی بەغدا وەرگیراوە کە بە خانەی باڵای مامۆستایان - دار المعلمین العالیة بەناوبانگ بووە. لە ساڵی ١٩٥٩دا کۆلێژی ناوبراو تەواودەکات.

                                     

3. کارکردن

دوابەدوای دەرچوونی لە کۆلێژ٫ ھەر لەو قوتابخانەیەی خۆی لێیدەرچووە٫ واتە ئامادەیی سلێمانیی کوڕان بە مامۆستا دادەمەزرێتەوە. پاشان لە ناوەندیی شۆڕشی کوڕان دەبێتە مامۆستا. دواتر بە ھۆی ئەوەی گومانی چالاکیی ڕامیاریی لێکراوە لەگەڵ کۆمەڵەی کاژیکدا؛ ئەوا بۆ بەسڕە دوورخراوەتەوە٫ لەوێ کراوە بە مامۆستا لە قوتابخانەی ئەلنیزاڵ. پاشان بۆ ناوەندیی قەڵادزێی کوڕان لە قەڵادزێ دەگوێزرێتەوە. پاشان بۆ سلێمانی بۆ ناوەندیی شۆڕشی کوڕان و دواتریش بۆ ناوەندیی وەتەنی کوڕان ھەر وەک مامۆستا دەگەڕێنرێتەوە و بەردەوام دەبێ.

لە ساڵی ١٩٦٦دا دەبێتە یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی سلێمانیی کوڕان. ساڵی دواتر دوو کاری ھاوکاتی یەکتر دەکات. ھاوکاتی مامۆستایەتی لە ناوەندیی وەتەنی کوڕان٫ لە ناوەندیی ئێوارانی سلێمانیی کوڕانیش دەبێ بە بەڕێوەبەر. ھەر ھاوکاتی کاری ئێوارانەکەی لە ١٩٧٠–١٩٧٣ لە ناوەندیی وەتەن دەبێتە یاریدەدەری بەڕێوەبەر. لە ١٩٧٣ و ١٩٧٤یشدا لە ھەردوو ناوەندییەکانی وەتەن و سەرچناری کوڕان دەبێتە بەڕێوەبەر.

لە ساڵی ١٩٧٤ەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بووەتە شارەزای بواری نەھێشتنی نەخوێنەواری. ساڵی داھاتوو بووە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردە بۆ بواری نەھێشتنی نەخوێنەواری. لە ساڵی ١٩٧٧دا بووە بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی نەخوێنەواری. مامۆستا کەریم زەند یاریدەدەری بووە. ھاوکاتی کارەکانی بۆ نەھێشتنی نەخوێنەواری بووە بە پسپۆڕی پەروەردەیی و کارگێڕی. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠وە باری تەندروستیی تێکچووە. لەسەر ئەرکی حکومەت بۆ چارەسەر بۆ دەرەوەی عێڕاق نێرراوە. لە ساڵی ١٩٨٤ەوە بە ھۆی لاوازیی باری تەندروستییەوە داوایکردووە تەنھا وەک چاودێری پەروەردەیی بمێنێتەوە. بۆیە بووە بە پسپۆڕی پەروەردەیی وانە کۆمەڵایەتییەکان.

بە ھۆی سروشتی کارەکەی و بۆ چاودێریی قوتابخانەکان سەردانی زۆر لادێ و شارۆچکەی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە. ھاوکاتی گەشتی کارەکەی؛ لە لاوە زانیاریی پێویستی نەخشەی جوگرافی و ناوی سەرجەم شوێنەکان و بەرزییان لە ئاستی ڕووی دەریای تۆمارکردووە. چۆتەوە ماڵەوە و ئەو زانیارییانەی لەسەر چەند ڕەشنووسێکی نەخشە تۆمارکردووە. پاش نزیکەی ھەشت ساڵ کارکردن لەو نەخشەیەدا کە بە نھێنی کێشاویەتی٫ کۆچی دوایی کردووە و نەخشەکە بە ناتەواوی بەجێھێڵراوە. ئەو نەخشەیە ناوی زۆر دێ و شوێنی تێدایە کە ھەموویان لە لایەن ڕژێمە بەعسەوە خاپوورکراون و ناویان سڕراونەتەوە. وێنەی ماکی نەخشەکە ٥٨سم بە ٥٥سم دەبێت. لای دامێنەکەیەوە کەمێک شێ لێیداوە و نووسینەکانی تەڵخکردووە٫ بەڵام ھێشتا دەخوێنرێنەوە.



                                     

4. ژیانی تایبەتی و نەخۆشی و مردن

کەمال موکرجی چوار زمانی بە باشی زانیوە٫ ئەوانیش زمانەکانی عەرەبی٫ کوردی٫ تورکی٫ ئینگلیزی بوون. بە درێژایی ماوەی ژیانی ھەر لە شاری سلێمانی ژیاوە. بە ھۆی کارەکەیەوە چەند جارێک بۆ لوبنان و میسڕ چووە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٥دا خاتوو عەتێ فەرەج مەحمودی خواستووە. دە مناڵیان بووە بە ناوەکانی ئاسۆ ١٩٦٦–١٩٨٩٫ سازان ١٩٦٨٫ نزار ١٩٦٩٫ گوڵاڵە ١٩٧٠ بە مردوویی لەدایکبووە٫ میران ١٩٧١٫ کارزان ١٩٧٣٫ ڕێبین ١٩٨٠٫ ھۆزان ١٩٨١٫ ئەحمەد ١٩٨٦٫ نەوا ١٩٨٧. تا ساڵی ١٩٧٠ ھەر لە گەڕەکی سابونکەران ژیاون. بەڵام دوای ئەو ڕێکەوتە بۆ گەڕەکی عەلی ناجی دەگوێزنەوە و تا کۆتایی تەمەنی ھەر لەوێ ژیاوە. لە ١٨/١٢/١٩٨٠دا باوکی دەمرێ و لە ١٣/٨/١٩٨٤دا دایکی دەمرێ.

کەمال موکرجی نەخۆشیی دڵی ھەبووە. سەردانی وڵاتی سویسرای بە مەبەستی نەشتەرگەری کردووە. لەوێ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە. بەڵام لە شوباتی ١٩٨٧دا باری تەندروستیی دڵی دیسان تێکدەچێتەوە. ھەرچەندە بە پێی خۆی سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی دەکا؛ بەڵام دوو ڕۆژ دواتر و لە ڕێکەوتی ٢٥/٢/١٩٨٧ لە ھەمان نەخۆشخانە گیان دەسپێرێ. ھەر لە شاری سلێمانی و لە گردی سەیوان٫ نزیک ئارامگای باوکی دەنێژرێ. ئەو کاتەی دەمرێ ھێشتا نەزانراوە کە ژنەکەی بە دواھەمین مناڵی سکپڕە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →