ⓘ بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

تەڵعەت تاھیر

تەڵعەت تاھیر شاعیرێکی کوردە. لە کۆتاییەکانی هەشتاکان دەستی بەنووسینی شیعر کردووە. تەڵعەت ماوەیەک جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بووە. گۆرانیبێژی کورد، زیاد ئەسعەد بەشێک لە گۆرانییەکانی لە هۆنراوەکانی لە تەڵعەت تاهیر وەرگیراون.

ھیچم نییە بیشارمەوە

هیچم نییە بیشارمەوە شانۆگەرییەکی کوردییە. لە فیلمی ئیتالی نامۆ تەواوەکان ی دەرهێنەر پاولۆ جینۆڤێزییەوە وەرگیراوە و دەستکاریکراوە. لەلایەن کۆڕی شانۆی باوە پێشکەش دەکرێت.

                                     

ⓘ بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بنکەیەکی چاندی و ڕووشنبیرییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانیدا دامەزراوەتەوە. ئەم بنکە ساڵانە فێستیڤالێکی چاندی بەڕیوەدەبات کە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی چاندیی ساڵانەی کوردستان و تەنانەت ڕۆژھەڵاتی ناوین بە ئەژمار دێت و ڕووشنبیرانێک لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوین و تەنانەت ئەورووپا بەژداریی تێ دەکەن.

                                     

1. مێژوو

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان دامەزراو. ناوی بنکەکە بۆ مەبەستی ڕێزگرتن و پێزانین لە ئیبراھیم ئەحمەد ڕووشنبیری کورد، گەلاوێژ دانراوە کە ناوی کۆوارێک بووە کە ئەو لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ ھەتا ١٩٤٩ لە شاری بەغدا چاپ و بڵاو کردوویەتی. بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ئامانجی خۆی بایەخدانەوە بە ئەدەب و ھزر و چاندی ڕووشنبیری لە کۆمەڵگای کوردستان ڕاگەیاندووە.

                                     

گەلاوێژ (کۆوار)

گوڤاری گەلاوێژ ، گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە ساڵانی ١٩٣٩ ھەتاکوو ساڵی ١٩٤٩ی زاینیدا بڵاو دەکرایەوە. بەر پرسانی ئەم گۆڤارە ئیبراھیم ئەحمەد و عەلائەدین سەججادی بوون.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →