ⓘ ١٠٠ کتێبی سەدەی لو مۆند

پاسەوانێک لە مەزرا

چیرۆکی نێو ڕۆمانەکە، چیرۆکێکی سێ ڕۆژیی ھەرزەکارێکی حەڤدە ساڵی تەنیایە "هۆڵدن کۆڵفیڵد" ، کە بۆ جاری سێیەم و لە سێیەمین خوێندنگەی دەردەکرێت، بە ھۆی ناچالاکی لەتەک وانەکانی و بێباکیی بەرانبەر ھەموو شتەکانی تری ناو خوێندنگە. لەمەوە ڕێڕەوی ژیانی ڕووداوگەلێک لەخۆ دەگرێت، کە ھۆڵدن خۆی تیایاندا چیرۆکخوانە و لە سووچێکی ترەوە بە تەکنیکی تا ڕادەیەک ئاڵۆز و زمانێکی نەخشێنراو بە باسی ھەست و ئازارەکان، چیرۆکەکەمان بە ودەکارییەکانیەوە بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو بەدەم ڕابواردن بەو قەشمەرجاڕییەی دنیاوە، وردە و تراژیدیایانە بەسەرھاتە تراژیدییەکەی خۆی بەیان دەکات. کۆڵفیڵد پاش دەرکرانی لە خوێندنگەکەی، بە ھۆی بەشەڕھات ...

                                     

ⓘ ١٠٠ کتێبی سەدەی لو مۆند

١٠٠ کتێبی سەدە پێڕستێکی کتێبە ھەڵبژێردراوەکانی سەدەی بیستەمە کە لە ساڵی ١٩٩٩ دا لە لایەن ڕۆژنامەی لو مۆند بڵاو کراوەتەوە. لە ڕوانگەی ئەندامانی لێژنەی دەستنیشانکردنی کتێبەکان، ئەو ١٠٠ کتێبەی ھەڵبژێردراون باشترین کتێبەکانن کە لە سەدەی بیستەمدا نووسراون.

                                     

1. پوختە

لە سەرەتادا پێرستێک کە ناونیشانی ٢٠٠ کتێبی لەخۆ دەگرت، لایەن کتێبفرۆشان و ڕۆژنامەنووسانەوە دروستکرا، ١٧ ھەزار بەشداربووی فەرەنسی وەڵامی ئەو پرسیارەیان دایەوە، کە کام کتێب لە یادەوەریی تۆدا ماوەتەوە؟ Quels livres sont restés dans votre mémoire?.

پێرستەکە ھەر دوو ژانری ڕۆمانی کلاسیکی و چیرۆکی تۆلکین، ئاگاتا کریستی، دۆیل لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا شێعر و دراما و وێژەی ناخەیاڵی بەرھەمەکانی فرۆید و یادنووسەکانی ئانە فرانک. ھەروەھا کتێبی کۆمیدیش لە پێرستەکەدا دەبینرێت.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →