ⓘ کەریم کەریمپوور

                                     

ⓘ کەریم کەریمپوور

کەریم کەریمپوور نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو بەھۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرھەمەکانی فەرھەنگی خوەرھەڵاتە کە لە گرینگترین فەرھەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووری لە زمانی کوردییە.

                                     

1. ژیان

مامۆستا کەریم کەریمپوور لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری نەفتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپوور ھەروەھا دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ ھیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپوور ھەروەھا لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.

کەریم کەریمپوور ھەروەھا لە بواری ڕۆژنامەوانیش چالاک بوو و بۆ ساڵانێک بەرپرسی ھەفتەنامەی ڕێژاو چاپی کرماشان بوو.

                                     

2. ھەندێک لە بەرھەمەکان

  • ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، ھاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، ٢٠١٤.‬
  • مێژووی نەفتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران‏‫، کرماشان، ٢٠١٥.
  • ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان‬‏‫، ٢٠٠٢.
  • لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، ٢٠١٤.
  • چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵھوڕی، کرماشان، ٢٠١٥.‬
  • شەوی خرێوەکان ھەڵبەستی‌ شەوی خرێوەکان‌: پرسە بۆ‌ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی‌، کرماشان‌‏‫، ٢٠٠٠.
  • خوەرھەڵات‌: فەرھەنگۆکی‌ شێوەزاری‌ کوردیی‌ کەڵھوڕی‌ کرماشانی،‌ کوردی-فارسی،‌ بریتی لە وشەکانی‌ کەڵھوڕی‌ - لەکی‌ - ئیلامی و.، ٣ بەرگ، کرماشان‌، ٢٠٠١.
  • حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی کرماشانی، کرماشان‏‫، ٢٠١٧.‬‬
  • فەرھەنگی کەڵھوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ‏‫٢٠١٦.
  • ڕێزووان‌ کوردی‌ کرماشانی‌ کەلڕ ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵھوڕ، کرماشان‌‬‏‫، ١٩٩٤.
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →