ⓘ پابلۆ پیکاسۆ

لوسین کلێرگ

لوسین کلێرگ ساڵی ١٩٣٤ لە شاری ئارلس لە دایک بووە. دوای ئەوەی قوتابخانەی ئامادەیی تەواو دەکات، لوسین کلێرگ دەستی کردووە بە کاری وێنەگرتن. لەساڵی ١٩٥٤ یەکەم پیشانگای تایبەتی دەکاتەوە و تێیدا ٥٠ پۆرترێتی ئەکتەرەکانی رۆڵی یۆلیۆس قەیسەریان نواندووە، نمایش دەکات. پاش ئەم پیشانگایە، ئەو زنجیرەیەک وێنەی وێرانکاریەکانی کاتی جەنگ، و زنجیرەیەک وێنەی ئاژەڵی مرداربوو بڵاودەکاتەوە. کلێرگ ساڵی ١٩٥٦ دا زنجیرە وێنەی بڵاودەکاتەوە، بەم ئیشە کلێرگ ناوبانگی لە ھەموو جیھان دەرکرد. کلێرگ لە ساڵی ١٩٥٧دا بە کۆمەڵە وێنەیەک بۆ روونکردنەوەی بابەتەکان لە کتێبی" MEMORABLE BODIES" بەشداری کرد، ساڵی ١٩٥٩ دەستی کرد بە کار ...

                                     

ⓘ پابلۆ پیکاسۆ

پابلۆ پیکاسۆ نیگارکێشی ئیسپانی بوو و یەکێکە لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی جیھان. لە شاری مەلەگەی ئیسپانی لە دایک بووە. ھەر لە کاتی دایک بوونیەوە چەند ناوێکی لێ نراوە، لەوناوانە پابلۆ دیێگۆ و فڕانچیسکۆ پاولا، ھیچ دانەیەک لەم ناوانە نەماون جگە لە "پابلۆ". ناوی "پیکاسۆ" ـشی لە دایکیەوە وەرگرتووە "ماریا پیکاسۆ" باوکیشی ناوی خوزێ ڕۆێز بلاسکۆ بووە. کە مامۆستای نیگارکێشی ووێنەگرتن بوو.

                                     

1. ژیان

بابلۆ بیکاسۆ وێنەکێش و پەیکەرتاش و ھونەرمەندێکی تەشکیلی ئیسپانی بووە و بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی سەدەی بیستەمە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی کوبیزمە کە بریتیە لە کێشانی وێنە بەشێوەیەکی ئەندازیاری، لە ٢٥ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٨١ لەدایک بووە باوکی ھونەرمەندی وێنەکێشان بووە و مامۆستای وێنەکێشان بووە لەیەکێک لەقوتابخانەکانی وێنەکێشان، ھەر لەمنداڵیەوە خوی داوەتە وێنەکێشان و بەھرەمەند بووە لەم بوارەدا، وەکو دایکیشی دەڵێت یەکەم ووشە کە لەسەر زاری ھاتۆتە دەرەوە ووشەی پێنووس بووە، لەتەمەنی ٧ ساڵیدا باوکی فێری وێنەکێشان و وێنەی زەیتی کردووە، لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەیەکی باوکی تەواوکردووە کە بەنیوەچڵی بەجێی ھێشووە کاتێک کە باوکی سەیری وێنەکەی کرد بۆی دەرکەوت کە کوڕەکەی لەخۆی بەتواناترە لە ھونەری وێنەکێشان ھەر بۆیە ئیتر وازی لەوێنەکێشان ھێناوە.

ساڵی ١٩١١ یەکەم گەشتی بیکاسۆ بووە بۆ پاریس کە ئەو کاتە پایتەختی ھونەری ئەوروپابووە، لەوێ چاوی کەوتووە بە شاعیر و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی ماکس جاکۆب ی ھاوڕێی، زۆر یارمەتیدەری بووە لەفێرکردنی زمان و ئەدەبی فەرەنسی و لەیەک ژووردا پێکەوە دەژیان، جاکۆب بەشەو دەخەوت بەڵام بیکاسۆ بەپێچەوانەوە بەڕۆژ دەخەوت و بەشەوان کاری کردووە، بەبارودۆخێکی زۆر ناھەمواردا تێپەڕبووە و بەدەست ھەژاری و نائومێدی و سەرماوە ناڵاندوێتی تەنانەت زۆربەی زۆری وێنەکانی خۆشی سووتاندووە تاکو لەسەرما ڕەقنەبێتەوە و ژوورەکەی بەگەرمی بمێنێتەوە.

بیکاسۆ لەساڵی ١٩٠١ گەڕاوەتەوە بۆ مەدرید و لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا گۆڤارێکیان دامەزراندووە و لەڕێگای ئەم گۆڤارەوە وێنەی کاریکاتێری کێشاوە و بڵاوی کردۆتەوە کە تێیدا نەھامەتی ھەژارەکانی بەرجەستەکردووە، لەساڵی ١٩٠٧ بەشداری لە پێشانگایەکدا کردووە کە لەپاریس کراوەتەوە و بەردەوام بووە لە وێنەکێشان وبڵاوکردنەوەی، لەساڵی ١٩٣٥ بۆ ساڵی ١٩٥٩ زیاتر لە ٣٠٠ قەسیدەی نوسیوە و جاربەجاریش ڕۆڵی لاوەکی بەچەند فیلمێکدا بینیوە، لەساڵی ١٩٤٤ کەوتۆتە داوی خۆشەویستی قوتابیەکێوە کە ٤٠ ساڵ لەخۆی مناڵتربووە و بۆ ماوەی ٣ ساڵ بەردەوام بووە.

بابلۆ بیکاسۆ لە ٨ نیسانی ساڵی ١٩٧٣ لەتەمەنی ٩١ ساڵیدا لەکاتی خواردنەوەدا لەگەڵ خێزانەکەیی و ھەندێک لەھاوڕێکانی گیانی لەدەستداوە.

                                     

مەلەگا

مەلەگە شارێکە دەکەوێتە ھەرێمی ئەندەلووسیا لە ووڵاتی ئیسپانیا, ئەم شارە زۆرترین چیا یا زنجیرە چیای تیایە کە لە ووڵاتی ئیسپانیا لەدوای شاری بارسێلۆنا ، گەورە وێنەکێشی جیھانی پابلۆ پیکاسۆ لە شارە لەدایک بووە ، شارەکەش لەلایەن ئیسلامیەکانەوە ناوی مەلەگە یان مالقة ی لێنراوە

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →