ⓘ زمانی عەرەبی

کێشەی عەرەب–ئیسرائیل

کێشەی عەرەب-ئیسڕائیل بە زنجیرە ناکۆکییەکی ڕامیاری و پێکدادانی ئەرتەشی لە نێوان لووتکەی عەرەبی و ئیسرائیل دەوترێت. ئەم دوو لایەنە بەھۆی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و زایۆنیزمی یەھوودییەوە پێکەوە شەڕیان کردووە و زیانی زۆریان تووشی یەکتر کردووە. عەرەبەکان و بەشێکی تر لە وڵاتە موسڵماننشینەکان فەلەستین بە بەشێک لە خاکی جیھانی ئیسلام دەزانن و خوازیاری چۆڵکردنی ئەو وڵاتەن لەلایەن ئیسڕائیلەوە. لە لایەکی تریشەوە ئیسڕائیل خاکی فەلەستین بە بەشێک لە خاکی یەھوودییەکان دەزانێت پێی وایە بەڵێنی ئەم خاکە لە تەوراتدا بە جووەکان دراوە. ئەم کێشەیە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە دەستی پێکردووە و ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە.

کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو

کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو دەوڵەتێک بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەماوەی ساڵانی ١٩٥٨ تاکوو ١٩٧١. سەرەتا وەکو یەکیتییەکی سیاسیی دامەزرا لە نێوان میسڕ، کەرتی غەزە و سووریا. دوای سەرکەوتنی کودەتای سەربازیی سووریا لە ١٩٦١، ئەوا سووریا لە کۆماری عەرەبی یەکگرتوو هاتە دەرەوە. میسر بە سەرکردایەتی جەمال عەبدولناسر درێژەی دا بەو وڵاتە تاکوو ساڵی ١٩٧١.

پەیام (فیلم)

پەیام یان ڕیسالە ، فیلمێکی ساڵی ١٩٧٦/١٩٧٧ە لە جۆری داستانی، باسی سەرەتاکانی مێژووی ئیسلام دەکات، فیلمەکە لە دەرھێنانی مستەفا عەقادە و فیلمەکە بەدووجار بە زمانەکانی زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی دەرھێنراوە. لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکە چەندین ئاستەنگ بۆ دەرھێنانی کراوە ئەمەش وایکردووە گرتەکانی فیلمەکە لەچەندین وڵات بێت لەوانە مەغریب، لیبیا، لوبنان، بەریتانیا و ئەمریکا بێت، درێژی فیلمەکە بەپێی زمانەکە دەگۆڕێت وەشانی عەرەبی لە ١٩٨ خولەک پێکدێت و زمانی ئینگلیزی ١٧٨ خولەک پێکدێت.

مەمک

مەمک ، گوان ، بە بەرزایی سەر سنگی شیردەرەکان ئەوترێ کە ئەرکی سەرەکی سازدان و دەردانی شیرە. لە ئاژەڵ و مرۆڤیشدا لە ناوچەی سەرووی گەدەدایە. مەمک لە خۆگری لووی شیردەرە کە ژمارەیەکی زۆری لە خۆگرتووە و ئەرکیان درووستکردنی شیرە تا کوو لە رێی گۆی مەمکەوە شیرەکە لە لایەن مناڵەوە بمژرێ. پیاوانیش مەمکیان هەیە بەڵام توانایی سازکردنی شیریان نیە.

ھەزار و یەک شەو

ھەزار و یەک شەوە کۆکراوەیەکی چیرۆکی فۆلکلۆریی ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا بە زمانی عەرەبی کۆکراونەتەوە. کتێبەکە لەلایەن چەندان نووسەر و وەرگێڕ و دانای ڕۆژھەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و باکووری ئەفریقادا کۆکراونەتەوە. ھەندێک لە چیرۆکەکان دەگەڕێنەوە بۆ وێژە و چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی کۆنی عەرەبی، میسڕی، ھیندی، فارسی، و مێزۆپۆتامیایی. ھەندێکیشیان لە بنەڕەتدا چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی عەبباسی و مەمالیکەکانن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە، بە ئەگەری زۆرەوە لە کتێبی فارسیی "هزار افسان" ی سەردەمی پەھلەوییەوە وەرگیراوە، کە بەزۆری لەسەر کەرەستەی ھیندی بونیادنراوە.

رۆماجی

رۆماجی بریتییە لە بەکار هێنانی پیتە لاتینییەکان بۆ نوسینی زمانی ژاپۆنی کە لەکاتی ئاسایدا بە پیتی لوگوگرامی دەنوسرێ وە پیتە لەتکراوەکان. رۆمانجی بەکاردێت بۆ ئاسانکردنی خوێندنەوەی نوسراوە ژاپۆنییەکان بۆ ئەوانەی زمانەکە نازانن، وەک ناوەکانی شەقامەکان و پاسپۆرتی گەشت کردن، وە فەرهەنگەکان و کتێبەکانی قوتابخانە بۆ بییانییەکان. وشەی "رومدزی" هەندێ جار بەهەڵە دەنوسرێ "رۆمانجی". پێنج پیتە دەنگییەکانی زمانی ئینگلیزی بەکار دەهێنرێت بۆ دەربڕینی دەنگە ژاپۆنییەکان e دەخوێنرێتەوە وەک لە وشەی "get" ئینگلیزی. i دەخوێنرێتەوە وەک لە وشەی "fett" ئینگلیزی. o دەخوێنرێتەوە وەک لە وشەی "old" ئینگلیزی. u دەخوێنرێت ...

بگۆڕی ئەلفوبێ

بگۆڕی ئەلفوبێ بەرنامەیەکە کە ئەلفوبێکانی زمانی کوردی دەگۆڕێتەوە. ئەمە بە مانای وەرگێڕانی زاراوە نیە. دوو ئەلفوبێی کوردی کە زۆرتر بەکار دێن ئەلفوبێی عەرەبی و ئەلفوبێی لاتینین. تا ئێستا لە زۆربەی فۆرماتەکاندا بەرنامەی بگۆڕەی ئەلفوبێ نوسراوە.

جان دۆست

جان دۆست یان ژان دۆست لە دایکبووی ١٩٦٥ نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە. لە ساڵی ١٩٦٥ لە کۆبانێ لەدایک بووە. لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ئاڵمانیادا دەژی. بە شیعر دەستی بە کار کرد و یەکەمین دیوانی ساڵی ١٩٩١ لە ئەڵمانیا و پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵدا بڵاویکردەوە. ھەروەھا ی لە دوبەی و ئەستەمبوڵ چاپکرد. چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە. وەک مەم و زینی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە ، بە چوار چاپ لە دیمەشق و بەیرووت و دھۆک بڵاوبووەوە، پاشان کتێبی ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی و دۆمانی ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمە کردوونەتە عەرەبی و لە ئەب ...

زول کيفل

زول کيفل پێغەمبەرێکە لە ئیسلامدا، و هەندێک لە مێژوونوسان لەو باوەڕەدان حزقیالە لای یەهوودییەکان، لەگەڵ ئەوەی بەڵگەیەکی تەواو بە دەستەوە نیە لەسەری، و حزقیال پێغەمبەرێکە لای یەهوودی. هەروەها دوو جار ناوی لە قوڕئان هاتوە

ئاڕ تی عەرەبی

ئاڕ تی عەرەبی بریتییە لە تۆڕێکی ھەواڵی تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتییە کە خاوەنەکەی حکوومەتی ڕووسیایە، بنکەکەی لە مۆسکۆ، پایتەختی ڕووسیایە. ڕووسیایە کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵی نۆڤستی بەڕێوەدەبرێت و ٢٤ کاتژمێر لە بولتۆن، دۆکۆمێنتی، بەرنامەی باس، بەرنامەی وەرزشی و فەرهەنگی لە ڕووسیا پێکھاتووە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی دیمەنی کرێملین بۆ ڕووداوەکان و گەڕان بۆ کێبڕکێ لەگەڵ کەناڵە ھەواڵییە پیشەیییە نێودەوڵەتییەکان و پەخشکردن لە ڕێگای کۆمپانیای سەتەلایت و کێبڵ لە چەند شوێنی جیھان کە بە عەرەبی بەرھەمەکانی بڵاودەکاتەوە.

بی سی عەرەبی

بی سی عەرەبی تۆڕێک کە ھەواڵ و زانیاری بۆ جیھانی عەرەبی لە ڕێگەی چەند میدیایەک دەگواستنەوە، لەوانە ئینتەرنێت و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و مۆبایل. بی سی عەرەبی گەورەترین و کۆنترین خزمەتگوزاری میدیای بێ زمانی ئینگلیزییە، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ ەوە تا ئێستا بەردەوام بووە لە گەشەسەندندا بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندی ڕاگەیاندنی پێشەنگی جیھان ھەر لە دامەزراندنییەوە تا دەیەی ١٩٩٠ بە بەشی عەرەبی بی سی ناسراوە.

عەبدوڵڵا سەلووم عەبدوڵڵا

عەبدوڵڵا سەلووم عەبدوڵڵا سیاسەتوانی سووری، وەزیری دەرەوەی پێشوو لەباری پەرلەمانی خەڵک، نوێنەری پێشووی حیزبی یەکێتیی سۆسیالیست و کاندیدای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا لە ساڵی ٢٠٢١دا بوو. ئەو خوێندواری زانکۆی دیمەشق بووە.

سەرۆک کۆماری سووریا

سەرۆک کۆماری سووریا سەرۆکی دەوڵەت و باڵاترین کەسایەتی کۆماری عەرەبیی سووریایە. سەرۆک کۆماری سووریا مافێکی زۆری ھەیە و دەتوانێت جێگری سەرۆک کۆمار و ئەندامەکانی دیکەی ئەنجوومەنی وەزیران و ھێزە چەکدارەکانی سووریا لەسەر کار دانێت و لاببات. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بیستەم و ئێستای سووریایە. بەشار کوڕی سەرۆک کۆماری پێشوو، حافز ئەسەدە کە ٢٩ ساڵ لەسەر کار بوو و لە ھەموو سەرۆک کۆمارەکانی دیکە خزمەتی زۆرتری کرد. بەشار ئەسەد لە ئێستادا و لە دوای باوکی دووەمین سەرۆک کۆماری سووریایە کە درێژترین سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێوە بردووە. بەشار ئەسەد لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ ھاتە ناو کار و بیستەمین ساڵی سەرۆکایەتی خۆ ...

پارێزگای عاسیمە

پارێزگای عاسیمە یەکێک لە شەش پارێزگاکانی کووەیتە کە ناوەندەکەی شاری کووەیتە. ئەم شوێنە لە ناوەندی مێژوویی شاری کووەیت، ناوچەی پیشەسازی و بەندەری وەکوو شەوایخ و بەندەری دووحە و چەندین دوورگەی دەریایی پێکھاتووە.

حافز عەبدولرەحمان

حافز عەبدولرەحمان مۆسیقاژەنێکی سوودانیە، چاڵاکیە هونەریەکانی پەیوەستن بە ئامێری فلووت،یەکێکە لەو مۆسیقاژەنانەی کەلەسەر ئاستی جیهانی ناسراوە.چەندین کۆنسێرتی لەپاریس و شارەکانی تری ئەورووپا گێڕاوە،ئەڵمانەکان بە بلیمەتەمۆسیقیەکەی ئەفریقا بانگی دەکەن.ئاواز و مۆسیقاکەی وەک مۆسیقای وێنەیی لەلایەن چەندین کەناڵی ڕاگەیاندنی جیهانیەوە بەکارهاتووە وەک کەناڵی و دەنگی ئەمریکا مۆنتی کارلۆ ، هەروەها چەندین پارچە میوزیکی لەسەر شانۆی کەنەدی لە واشنتۆن پێشکەش کردووە،سەرجەم هونەرەکەی ڕەنگدانەوە و گێڕانەوەی ژیانی تایبەتی خۆیەتی. حافز لە شاری نایلا لە پایتەختی باشوری دارفور لەدایکبووە و لە تەمەنێکی زوودا بە بە ...

مەحموود مەرعی

مەحموود ئەحمەد مەرعی سیاسەتوانێکی سوورییە، دادوەر، سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوەی عەرەبیی ماڤی مرۆڤ، و سەرۆکی پێشووی بەرەی نیشتمانی ئازادی سووریا بوو، یەک حیزبی دژی بچووکە.

تاسکو ھۆنجۆ

تاسکو ھۆنجۆ پزیشکێکی زانستخواز و تایبەتمەندە لە بواری زانستی سیستمی بەرگری براوەی خەڵاتی نۆبێلە لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی و ناوبانگی دەرکردووە لە کارکردنی لە و ناسراوە بەھۆی دۆزینەوەی گەردیلەی سیتۆکینەکان: ھەروەھاش لە دۆزینەوەی

                                     

ⓘ زمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیی ھەبووە لەسەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی وزمانە ئەفریقییەکان و زمانە ئەوروپییەکان وەکو فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامییەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبییەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان ھەروەھا زمانێکی فەرمییە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێ لە زمانە فەرمییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ دەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە ء زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەنووسرێ ھەربەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری وبە پێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان، ولە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.

زمانی ضاد ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمانی عەرەبی پێ ناو دەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.

                                     

1. قسەپێ کردن

زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە وشەی ضادی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت زمانی ئەلبانیش کە ئەم وشەی تیادایە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی داگیرکەرە عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام.

                                     

عەرەبی (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: ناوی ئەم وتارە، ڕەنگە ھاوشێوەی ناوی ھەندێک وتار تر بێت و ئاماژە بێت بۆ: کۆمەڵەی وڵاتە عەرەبییەکان - ڕێکخراوێکی عەرەبییە. عەرەب - میللەتی عەرەب. زمانی عەرەبی - یەکێکە لە زمانە زلھێزەکانی جیھان.

                                     

پارێزگای کەرکووک

پارێزگای کەرکووک یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق کە کەوتووەتە باشوری کوردستانەوە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری کەرکووکە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ٨٤٨٫٠٠٠ کەس بووە. دەروازەی جوگرافیا دەروازەی کوردستان دەروازەی عێراق دەروازەی پارێزگای کەرکووک

                                     

جەعفەر کوڕی محەممەد

ئەبوو عەبدوڵڵا، جەعفەر کوڕی محەممەدی سادق ناسراو بە جەعفەری سادق ئیمامی شەشەمی مەزھەبی شیعەیە، لای ئەھلی سووننەش یەکێکە لە پیاوچاکان و زانایان.

                                     

ھانا (ناو)

ھانا ناوێکە کە بۆ چەن شوێنێکی جیاجیا دەگەڕێتەوە تایبەت نییە بە شوێنێک، کە لە عیبری و فرەنسی و کوردی، فارسی، کۆری، عەرەبی، ئەلبانی، ماۆوری دا ھەیە ماناکانیان بە دەگۆرێ بە گوێرەی شوێنەکانیان لە زمانی کوردی بە واتای ھیوا دێت، لە زمانی عەرەبی بە واتای بەختەوەریی و ئاسوودەیی دێت، لە زمانی کۆری بە واتای دێت، لە زمانی ژاپۆنی بە واتای گوڵ دێت.

                                     

ئیسماعیل هەنییە

ئیسماعیل ھەنییە سیاسەتوانی فەلەستینی و سەرکردەی سیاسیی حەماسە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٦ تا ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ سەرۆکوەزیرانی دەسەڵاتی فەلەستین بووە. ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٧ ئیسماعیل بووە سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە شوێنی خالید مەشعەل

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →