ⓘ چەقۆ

ھێرشی نیس ٢٠٢٠

ھێرشی نیس ٢٠٢٠ ئەو ھێرشە بوو لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن کەسێک بە ناوی ئیبراھیم عویساوی کە بە ڕەگەز تونسیە کرایە سەر کەنیسەی نۆتردام لە نیسی وڵاتی فەڕوسا کە لە ئەنجامدا ٣ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون دواتر ھێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، ئەمە دووەم ھێرشی کەسە بەڕەگەز تونوسییەکانە بۆسەر شاری نیسی فەڕەنسا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ کەسێکی بە ڕەگەز تونسی- فەرەنسی بە بارھەڵگرێکی نەفەر ھەڵگر خۆی بەناو ئاھەنگێکی جەماوەری کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی فەڕەنسا ڕێکخرابوو لەئەنجامدا بەلانی کەمەوە ٨٤ کەس کووژران.

چەقۆکان دەرکەن

چەقۆکان دەرکەن فیلمێکی ئەمریکیی کۆمێدیای ڕەش و ھەستبزوێنی ساڵی ٢٠١٩یە. لە نووسین، بەرھەمھێنان و دەرھێنانی ڕایان جۆنسنە. فیلمەکە باسی مردنی لەناکاوی گەورەی خێزانێک دەکات، کەوا وا لێکدەدرێتەوە کە کوژرابێت بۆیە، سێ لێکۆڵەری ژیر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەنێردرێن. فیلمەکە خاوەن کەسایەتیگەلێکی پڕ ئەستێرەیە لەنێویاندا دانیێڵ کرەیگ، کریس ئیڤانس، ئانا دی ئارماس، جەیمی لی کێرتیس، مایکڵ شانن، دۆن جۆنسن، تۆنی کۆلێت، لەیکیت ستانفیڵد، کاترین لانگفۆڕد، جەیدن ماڕتێڵ و کریستۆفەر پلەمەر بەدی دەکرێن. فیلمەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ یەکەم پەخشی کرا و لە ٢٧ی تشرین ...

تۆکیۆ غول

تۆکیۆ غول زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنییە لە نوسینی سوی ئیشیدایە. لە نێوان سێپتەمبەری ٢٠١١ بۆ سێپتەمبەری ٢٠١٤ وەک ١٤ کتێبی تانکۆبۆن جیا لە گۆڤاری Weekly Young Jump بڵاوکراوەتەوە. وه لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ زنجیرەیەکی تەواوکەر بڵاو کرایەوە بەناوی تۆکیۆ غول: رێ کە تا ئێستا بەردەوامە. مانگاکە بووە خاوەنی ئەنیمێیەک کە لە ۱۲ زنجیرە پێکهاتووە لە ۲۰۱٤، وە بەشی دووەمی ئەنیمێیەکە دەرچوو لە ۲۰۱٥.

پیتزا

پیتزا خۆراکێکی ئیتالیاییە کە پێک ھاتووە لە نانێک کە سەرەکی بە تەماتە، پەنیر و چەند شتی دیکە بەپێی جۆری پیتزاکە پڕ دەکرێت و دواتر دەخرێتە ناو فڕن یان تەنوور بۆ برژاندن. لە ئیتالیا لە شوێنە فەرمییەکان وەکوو ڕیستۆرانت پیتزا قاش ناکرێت و بە چنگاڵ و چەقۆ دەخورێت. بەڵام لە ناو ماڵ یان شوێنە نافەرمییەکان، بە قاشکراوی و بە دەست دەخورێت. ناوی پیتزا بۆ یەکەم جار لە دەقێکی نووسراو بە زمانی لاتینی ھاتووە کە لە باشووری ئیتالیا دۆزاوەتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٠ی زایینی. پیتزا بە شێوەی مۆدێرن لە ناپۆلی داھێنراوە و جۆرە جیاوازەکانی بە جیھاندا بڵاوبووەتەوە و بووە بە یەکێ لە بەناوبانگترین خۆراکەکان.

باتڵفیڵد (زنجیرە)

باتڵفیڵد زنجیرەی یاریەکی ڤیدیۆیی کەسی-یەکەمی تەقەکەرە یەکەم جار کە دەستی پێکرد لەسەر سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئۆ ئێس ئێکس بوو، یەکەم یارییان باتڵفیڵد ١٩٤٢ بوو لەساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای ئی ئەی دایسـی سویدیـەوە پەرەی پێدرا و لەلایەن کۆمپانیای ئیلکترۆنیک ئارتـی ئەمریکیەوە بڵاوکرایەوە. ئەم یاریە زیادتر سەرنجی لەسەر نەخشەی گەورە و بەکۆمەڵ یاریکردن و شەڕی ئۆتۆمبێلـە جەنگیەکانە بە بەراوردکردنی بە یارییە هاوشێوەکانی، یارییەکە زیادتر سەرنجی لەسەر چەندیاریکەری سەرهێڵە. تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ باتڵفیڵد بە سەرجەم یاریەکانیەوە لە هەموو جیهاندا لەلایەن زیادتر لە ٥٠ ملیۆن کەسەوە یار ...

کوردی (شاعیر)

مستەفا بەگی کوڕی مەحموود بەگی ساحێبقڕان ، ناسراو بە کوردی ، لە ساڵی ١٨٠٩ یا ١٨١٢ز لە سلێمانی لەدایک بووە، ھەر لە سلێمانی لە ساڵی ١٨٥٠ز کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە. ھەڵبەستوان وەکو منداڵانی سەردەمەکەی خۆی لە حوجرە فێری خوێندەواری بووە، بەڵام درێژەی بە خوێندن نەداوە بۆ ئەوەی ببێتە مەلا. مستەفا بەگی کوردی بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی قوتابخانەی شیعری بابان لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام بەداخەوە بەرھەمێکی کەمی ھۆنراوەوان کەوتۆتە دەست خوێنەران جگە لەوەش کە ناوی ھۆزانڤان لەتەک نالی و سالمەوە دێت، بەڵام وەکو پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.

چەپلەر

چەپلەر یان چەپە یان ئەو کەسەی کە زیاتر دەستی چەپی بەکاردەھێنێت تا دەستی ڕاستی لە جێبەجێکردنی ئیشە سەرەکییەکان لە کاروویارە کەسییەکان وەک خواردن و نووسین و ئەوەش ئاماژەدانی تەواو نییە لەبەر ئەوەی ھەندێک بۆ نممونە دەستی ڕاست بەکاردەھێنن بۆ خواردن بەڵام دەستی چەپ بەکاردێنن بۆ نووسین یان کارووباری تر. زۆر لە ئامێرەکان وا دروستکراون تا گونجاو بن بۆ بەکار ھێنانی چەپە وەک مقەست و چەقۆ. نزیکەی ١٣٪ پیاوان و١١٪ ژنان چەپلەرن لە ئێستادا، بە بەراوارد بە ساڵی ١٩١٠ کە ڕێژەیان تەھا ٣٪ بوو، و شارەزایان ئەڵێن بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی ئەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ قبوڵکردنی ئەم سیفەتە لە کۆمەڵگەکاندا. لە سەدەی ١٨ و ...

تووڕەیی و ھەرا

توڕەیی و ھەرا فیلمێکی ئێرانییە لە جۆری ھەست بزوێن لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی و بەرھەم ھێنانی سەعید سەعدی ئەم فیلمە لە سیو دوەمین فیستیڤاڵی فەجر دوو خەڵاتی دەستەبەر کرد

زۆدیاکی بکوژ

زۆدیاکی بکوژ بکوژێکی زنجیرەیی بووە لە باکوری کالیفۆرنیا کە لە کۆتایی ٦٠ەکان و سەرەتای ٧٠ کان ، ناسنامەی زۆدیاک بە نەزانراوی مایەوە و زۆدیاک بە یەکێک لە گەورەترین کوشتنە زنجیرەییە شینەکراوەکانی مێژوو دادەنرێت ، زۆدیاک لە کۆتایی ١٩٦٨ـەوە تا مانگی دەی ١٩٦٩ پێنج کوشتنی ئەنجام داوە کە قوربانیەکانی لە نێوانی تەمەنی ١٦ تا ٢٩ ساڵ بوون و ئەو ناوچانەی کردەکانی تێدا کردوون بریتی بوون لە ڤالیخۆ و پریاسا و سان فرانسیسکۆ ، زۆدیاک ژمارەیەکی زۆر نامەی نارد بۆ دەسگاکانو لە نێو ئەو نامانەدا چوار دانەیان بە شێوازی کۆد نوسرابون تەنها یەک دانەیان بە تەواوەتی شیکرایەوە

پەلاماری خێڵی حەمە

پەلاماری خێڵی حەمە ، بریتیبوو لە ھێرشێکی گرووپی ئەنسارولئیسلام بۆ سەر گوندی خێڵی حەمە لە ٢٣ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠١ کە دەکاتە ١٢ ڕۆژ پاش ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر. لەو کارەساتەدا چەکدارانی ئەنسارولئیسلام ھێرشێکی لەناکاویان کردە سەر گوندەکە کە ئەوکاتە لەژێر دەسەڵاتی ھێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بوو و ٤٢ پێشمەرگە کوژرا و تەرمی ھەندێکیان شێواندن ئەویش بە سەربڕین و دەرھێنانی چاو و بڕینی قوڕگ، زمان، لووت و گوێچکەیان.

                                     

ⓘ چەقۆ

چەقۆ ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن.

ھیچ ماڵێک نیە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا مەتبەخێکدا چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.

                                     

1. بەکارھێنان

بەشێوەیەکی سەرەکی چەقۆ بۆ دوو مەبەست بەکار دەھێنرێت کە ئەمانەن:

  • بۆ مەبەستی ئامادەکردنی خواردن و پارچەپارچەکردن و ئەنجنینی کە بۆ ئەم شێوازەش لە ناندینەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
  • بۆ مەبەستی شەڕ و لێکدان و کوشتن کە سەربازان و چەکداران بۆ ئەم شێوازە کەڵک لە چەقۆ وەردەگرن.
                                     

خەنجەر

خەنجەر چەقۆیەکی نووکتیژە، لایەک یان ھەردوو لای تیژکراون. وەک چەکێک بۆ بەرگری و شەڕکردن بەکاردێت. خەنجەرە ئەوروپییەکان لە شێوەی شمشێرێکی کورتن و دەمیان ڕاستە، لە کاتێک خەنجەرە ڕۆژھەڵاتییەکان کەوانەیین. لەنێو چەندین کولتوور خەنجەر وەک کەرەستەیەکی جوانکاری لەبەردەکرێت لە بۆنەکان. لە کوردەواری پێشتر پیاوان خەنجەریان لەژێر پشتێنەکانیان دەبەست، ئێستا تەنیا لە بۆنە نەتەوەیی و کلتوورییەکان ھەڵی دەگرن.

                                     

گۆچان

گۆچان بریتییە لە ئامرازێک بەکار دەھێنرێت لەلایەن زۆرێک لە خەڵکەوە بۆ ئاسانکردنی ھاوسەنگی و ڕۆشتن. گۆچان بە چەندین شێوە و قەبارە دێت، وە دەکرێت ھەر کەسێک کە بییەوێت بە دوایدا بگەڕێت، وە دەکرێت لەلایەن ئەوانەی تووشی کەم ئەندامی بوون بەکار بھێنرێت وەک دارشەق. وە لە ڕووی مێژووییەوە گۆچان دەتوانرێت بەکار بھێنرێت وەک چەکێکی ھێرشکردن یان بەرگریکردن. وە لەوانەیە چەقۆیەک یان شمشێرێک بشارێتەوە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →