ⓘ چا

گوڵی خراپەکار (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

گوڵی خراپەکار زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆریای باشوورە. بە بەشداریی ئەکتەران لی جۆن-جی، مون چایون، جانگ ھێی ـ جین، و سێو ھیون وو دروستکراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ەوە لەسەر تەلەڤیزیۆنی تی ڤی ئێن پەخش کرا، و لەسەر ئینتەرنێتیش لە تۆڕەکانی Viki ،ViuTV ،iQIYI بە ژێرنووسی چەندین زمان بڵاو کرایەوە.

کەلتورێ چایێ

کەلتورێ چایێ ب وێ رێکا چا پێ دهێتە دروستکرن و ڤەخوارن و ب وێ رێکا خەلک کارڤەدانێ بو دکەن و ئەو هونەرێ جوانزانیێ یێ د ناڤ کەش و هەوایێ چا ڤەخارنێ دا هەی دهێتە پێناسەکرن. ل هندەک وەڵاتان چایێ رۆلەکێ گرنگ هەیە. و پتریا جارا د هەلکەفتێن جڤاکی دا دهێتە ڤەخوارن و دهندەک کەلتوران دا رێورەسمێن فەرمی یێن مەزن بو ڤان هەلکەفتان هاتینە دروستکرن. چایا ئێڤاریا نەریتەکێ بریتانیە و گەلەکێ بەربەلاڤە.دگەل هندێ کو بنیاتێ رێورەسمێن چایێ د کەلتورێ چایێ یێ چینی دا هەیە، ژ وەڵاتەکی بو وەلاتەکێ دی ل رۆژهەلاتێ ئاسیا یا جودایە. وەکی شێوازێن کوری و یابانی. دبیت ئامادەکرنا چایێ بشێوەکێ بەرفرەهـ یا جیاواز بیت ژ کەلتور ...

وشکبوون لە لەش

وشکبوون حاڵەتێکە دروست دەبێ بەهۆی لەدەستدانی شلەی زۆر لەلەشی مرۆڤدا. ڕوودەده کاتێ جەست گەڵک شلە نییە بۆ کارکردن بە شێوەیەکی دروست. زۆربەی خەڵک دەتوانن قبوڵی کەمبوونی ٣_٤٪ لە ئاوی کۆی لەشدا بکەن بەبێ زەحمەتی یان تەندروستی خۆ خراپ بکەن. ٥_٨٪ کەمبوونەوە دەبێتە هۆی هیلاکی لەدەستدانی زیاتر ١٠٪ ئاوی لەشی گشتی، دەبێتە هۆی تێکچوونی جەستەیی و دەروونی.

حەریق

حەریق لە ساڵی ١٨٥٦ لە گوندی زێویەی ناوچەی سوورداشی سلێمانی لە دایکبووە. زێویە کەوتۆتە قەدپاڵی لای ڕۆژھەڵاتی شاخی پیرەمەگروون. مەلا نەسڕوڵڵای باوکی حەریق لە بنجدا خەڵکی ئەو ناوچە کوردەوارییە بووە، کە لە ڕۆژگاری مێژوودا سەر بەدەسەڵاتی ئێران بوون. لە گوندی کاشتەر لە دایکبوە، ئەم ئاواریییە لەگەڵ گوندی لۆن کەوتوونەتە قەدپاڵی کێوی شاھۆ، زنجیرەیێکە لە نێوان ھەورامانی لھۆن و جوانڕۆ. لە باشورەوە پاڵی داوەتە ماھیدەشت. مەلا نەسڕوڵڵا لە سەردھمی فەقێیەتیدا ڕوو دەکاتە ناوچەکانی دەوروبەری زێدی ژیانی باب و باپیرانی. لە پاشانا کە دەگاتە پلەی مەلایی گوندی زێویە دەبێتە مەڵبەندی ژیانی. سەرەتا حەریق لای باوکی ...

خواردنەوەی کھوولی

مێژووی مەی خواردنەوە و ئاکامە خراپەکانی خواردنەوەی ئەلکھوول زۆر لە مێژە لە ناو گەلانی گۆی زەوی باوبووە و تەنیا جیاوازی لەوەدا بووە کەسانێک بە ئازادی و کەسانێکی دیکە بە دزیەوە خواردوویانەتەوە و بە پێی کولتور و ئایین و داب و نەریتی کۆمەڵگا خواردنەوەی مەی باو بووە. لە ھەندێک لە ئایینەکاندا خواردنەوەی مەی یاخود شەراب جێگای تایبەتی ھەیە. بۆ مەسیحیەکان شەراب نیشانەی خوێنی عیسایە و بۆ جولەکەکانیش خواردنەوەی شەراب لە زۆربەی کۆبوونەوە ئایینیەکاندا فەرز و پێویستە. لە ئیسلامیش دا خواردنەوەی شەراب لە سەرەتادا حەڵاڵ بووە و لە پاشدا حەرام کراوە.

Irritable bowel syndrome

ھەڵچوون – گرژبوونی قۆلۆن پەیوەندی نێوان مێشک و کۆئەندامی ھەرس مێشک و کۆئەندامی ھەرس بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر یەکتر ھەیە. کاریگەری مێشک لەسەر کۆئەندامی ھەرس لەڕێگەی جووڵەدەماری ڤاگەس و چەندەھا فاکتەری کیمیاوی دەمارەگەیەنەر دەبێت، ھەروەھا فشاری دەروونی دەبێتە ھۆی ژانە سک، ھێڵنج، ئاوسانی سک و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن. بەپێچەوانەوە، کۆئەندامی ھەرس کاریگەری ھەیە لەسەر مێشک لەڕێگەی بەکتریای ناو قۆلۆن. ئەو بەکتریا سوودبەخشانە ھاوسەنگی ناو قۆلۆن ڕادەگرن، ھەروەھا تەندروستی مێشک ڕادەگرن لەڕێگەی بەرھەمھێنانی چەندەھا ماددەی سوودبەخش. گرژبوونی قۆلۆن پەیوەندی زۆر بەھێزی ھەیە لەگەڵ ح ...

                                     

ⓘ چا

چا یان چایی چای ناوێکی چینییە بەکاردێت بۆ ئەو درەخت و دەوەن و گەڵا و خواردنەوەیەی لە گەڵا دروستدەکرێت، ڕووەکەکەی هەردەم سەوزە، و شوێنی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، لە شوێنی خۆیدا تا ٩ مەتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە کێڵگەکاندا دەوەنی بچوکن درێژییان ٩٠-١٥٠ سم. گەڵاکانی ڕمییە لە شێوەدا و ڕەنگی سەوزی تۆخە، وگوڵەکانی سپی زەردباوی بۆنخۆشە، ولە سەدەی هەشتدا چێنراوە بە شێوەیەکی بازرگانی.

چا بە خواردنەوەیەک هەژمار دەکرێت کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دوای ئاوەوە، و گرنگترین وڵاتانی بەرهەمهێنی چا ئەمانەن: هیند، چین، سیلان، ئەندەنوسیا و ژاپۆن. و ئەو وڵاتانەی زۆرترین وەریدەگرن، شانشینی یەکگرتوو، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئوسترالیا، ڕووسیا، کەنەدا، هۆڵەندا. چاندنی پێویستی بە خاکێکی پاراوی سوک هەیە، لەگەڵ کەشێکی گەرم، و هەوای شێدار و بارانێکی زۆر. گەڵاکانی بە سەوزی بە دەست لێدەکرێنەوە و وازیان لێ دەهێنرێت تا ووشک دەبن.

تامی چا هۆکارەکەی زەیتێکی فڕۆکە، تایبەتمەندیی بێدارکردنەوەی هەیە بە هۆی ئەو کافایینەی تیایەتی، لە ناودارترین و بەچێژترین خواردنەوەکانە لە جیهاندا، لە شێوە و تامی جیاوازا پێشکەش دەکرێت و ئامادەکردنی پێنج دەقیقە دەخایەنێت، خەڵک جیاوازن لە خواردنەوەی چادا، هەندێک زۆر پێیان خۆشە، هەندێکی تر بە شیرەوە پێیان خۆشترە وهەندێک بە سادەیی.

                                     

1. مێژووەکەی

ووشەکە لە فارسیەوە هاتووە چای هەندێک لەو باوەڕەدان چا لە هیندییە سورەکانەوە هاتووەن بەڵام ئەم زانیارییە هەڵەیە، هەندێک سەرچاوەی زانیاری وەک ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەسڵی چا وڵاتی چینە، لەوێوە بڵاو بۆتەوە بە ئاسیادا لە پێنج هەزار ساڵەوە.

چینییەکان بۆ یەکەم جار چایان چاندووە و بەکاریانهێناوە، وا دەگێڕنەوە کە پاشا شینۆگ خولیای کۆکردنەوە و چارەسەر بە ڕووەک بووە، و حەزی کردووە بە خواردنەوەی ئاوی گەرم دوای کوڵانی، و هەندێک گەڵای چای لە باخەکە جێهێشتووە و بە ڕێکەوت با گەڵایەکی وشکی چا دەباتە ناو ئاو گەرمەکە، و پاشاکە هەست بە گۆڕانی ڕەنگی ئاوەکە دەکات، کە لێی دەخوات زۆر بە دڵی دەبێت و دواتر بەردەوام دەبێ لەسەر خواردنەوەی بەم شێوەیە بەکارهێنانی لە چین و دەرەوەیدا بڵاو دەبێتەوە.

و چا بە گشتی ناسرا لە جیهاندا لە سەدەی حەڤدەدا و یەکەم باری چا گەیشتە ئەوروپا لە ساڵی ١٦١٠ و لەوێوە بەکارهێنانی چا لای ئەوروپیەکان دەست پێدەکات، هەروەها خواردنەوەی چا لای عەرەب باو نەبووە تا دوای سەردەمی عەبباسی و لە دوای ئەم مێژووە هاتۆتە ناوچە عەرەبیەکان و بە تایبەت عێراق کە لە ئێستادا ناسراوترین و ناودارترین خواردنەوەیە لە عێراقدا.

                                     

2. چا لە جیهاندا

گرنگترین خواردنەوەی مەزاجییە، و چا لە ئاسیاوە گواستراوەتەوە بۆ ئەوروپا لەڕێگەی پورتوگالییەکانەوە، و دوای نزیکەی سەد ساڵ ئینجا بەردەست دەکەوت بۆ هەموو خەڵک بە نرخێکی گونجاو لە بازاڕە ئەوروپیەکاندا. پاشان خواردنەوەی بووە بە عادەتێکی کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا و لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا. و چا بە زۆری لە هیندەوە دێت لەگەڵ دوورگەی سیلان و چین و ئەندەنوسیا.

چا جۆر و تامی جیاوازوی هەیە لەوانە:

  • بیکۆ: لە چینەوە دێت و دەناسرێتەوە بە تامە تیژەکەی.
  • پرتەقاڵی: بەڵام پەیوەندی نیە بە پرتەقاڵەوە بەڵکو لە ناوچەی ئۆرانیینی هۆڵەندییەوە دێت.
  • گوڵی: دەناسرێتەوە بە بۆنخۆشی
  • چای نەرم: لە گەڵای وردی نەرم دروست دەکرێت و ڕەنگێکی ئاڵتونی هەیە.
                                     

3. سود و زیانەکانی‌ چا

چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە سوید و بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان سوودە تەندروستییە زۆرەکانی چایان سەلماندووە وهاوکات توانای زیادکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەکان، لەوانەش:

                                     

3.1. سود و زیانەکانی‌ چا سودەکانی چا

  • چا سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی‌ دڵ و بۆری‌ خوێن و ھەروەھا دورکەوتنەوە لە جەڵتە، چا دەبێتە ھۆی‌ دابەزاندنی‌ کێشی‌ لەش و کەمکردنەوەی‌ کۆلیسترۆل لە خوێندا، بە ھۆی‌ خێراکردنی‌ سوتاندنی‌ چەوری‌.
  • چەندین لێکۆلینەوە لە وڵاتانی‌ ئەمەریکا و چین سەلماندویانە کە چا کارگەریەکی‌ ئیجگار گەورەی‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە توشبون بە شێرپەنجە، چا بە دژە شێرپەنجە ناودەبرێت بە ھۆی‌ بونی‌ epigallocatechin-٣-gallate EGCG)، کە رێگری‌ دەکات لە گەشە کردنی‌ خانە شێرپەنجەییەکان.
  • چا یارمەتی‌ دەرە بۆ پاراستنی‌ ددانەکان لە کلۆربون، نزیکی‌ ٣٠٠ جۆری‌ بەکتریا بەشدارە لە کلۆرکردنی‌ ددانەکان، خواردنەوەی‌ چا رێگری‌ دەکات لە نوساندنی‌ بەکتریا بە ددانەکانەوە و لاوازکردنی‌ گەشەی‌ بەکتریا بەھۆی‌ بونی‌ رێژەیەکی‌ بەرزی‌ دژە ئۆکسێنەرەکان لە چادا.
  • بە ھۆی‌ بونی‌ پێکھاتە خۆراکی‌ فلاڤۆنید لە چادا، یارمەتی‌ پتەوکردنی‌ ئێسکەکان دەدات، ھەروەھا سودی‌ زۆری‌ ھەیە لە ڕێگرتن لە ھەوکردنی‌ کڕکڕاگەکان.
  • چا ھاوسەنگی‌ ئاو لەلەشدا رادەگرێت بە رێگرتن لە کردنە دەرەوەی‌ ئاو کە سودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ دورکەوتنەوە لە تینوێتی‌.


                                     

3.2. سود و زیانەکانی‌ چا زیانەکانی چا

  • چا رێگرە لە مژینی‌ پرۆتین و چەندین پێکھاتەی‌ تری‌ خۆراکی‌ لە رێخۆڵەدا، ھەروەھا بەھۆی‌ بونی‌ ئۆکسلەیتس لە چادا زیان دەگەیەنێت بە گورچیلەکان بەتایبەتی‌ ئەوانەی‌ نەخۆشی‌ گورچیلەیان ھەیە.
  • بەھۆی‌ بونی‌ تانین لە چادا ھۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی‌ سورێنچک بەتایبەتی‌ کاتێک کە چای‌ زۆر گەرم بخورێتەوە.
  • رێگرتنی‌ لە مژینی‌ ئاسن لە ریخۆڵەکاندا کە ئەمەش زیانی‌ زۆر گەورە دەگەیەنێت بۆ ئەو کەسانەی‌ کەم خوێنن.
                                     

4. ڕێنمایی لەسەر خواردنەوەی چا

بۆ کەمکردنەوەی‌ ئەم زیانە لاوەکیانە و سودبینین لە خواردنەوەی‌ چا پێویستە رەچاوی‌ ئەم راستیانەی‌ خوارەوە بکەین:

  • نابێت بە ھیچ شێوەیەک راستەوخۆ پاش نان خواردن چا بخۆینەوە، چونکە رێگری‌ دەکات لە مژینی‌ ژمارەیەک پێکھاتەی‌ سودبەخش لە ریخۆڵەکاندا، بە تایبەتی‌ لە کەسانی‌ کەم خوێن و لاوازدا زیانی‌ زۆر دەگەیەنێت، وا باشترە ٣٠-٦٠ خولەک پاش نان خواردن چا بخورێتەوە.
  • پێویستە خۆمان بپارێزین لە خواردنەوەی‌ چای‌ خەست پڕ رەنگ، ھەروەھا پێویستە گەرمی‌ ئەو چایەی‌ دەیخۆینەوە ئاسایی‌ بێت نەک داخ بوبێت، چونکە چای‌ زۆرگەرم زیانی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ تەندروستی‌ وەک کەمکردنەوەی‌ ھەستی‌ تام کردن لە زماندا، توشبون بە شێرپەنجەی‌ قورگ و سورێنچک.
  • چا بە رێژەیەکی‌ گونجاو بخۆینەوە واتا لە رۆژێکدا ٣-٥ کوپ، وە لەم رێژەیە زیاتر رەنگە زیان بگەیەنێت.


                                     

بیرە

بیرە یەکێکە لە کۆنترین زۆر خوراوەترین خوارنەوە کھوولییەکان، و سێیەم بەناوبانگترین خوارنەوە لە دوای ئاو و چا. بیرە لە تۆوی دانەوێڵە دروستدەکرێت - بە زۆری لە جۆی ماڵتکراو، ھەروەھا گەنم، گەنمەشامی، و برنجیش بەکاردێت.

                                     

جین سێ یون

جین سێ یون بە ناوی سەرەکی کیم یون جونگ ، ئەکتەرێکی کۆریای باشوورـە. جین سێ یون لە درامی کۆریایی کچی من گوڵە ، ڕووبەندی بووکێنی ، گوڵێک لە زیندان ‌ و شازادەی مەزن ، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا.

                                     

چای سەوز

چای سەوز جۆری چایەیە کە گەڵای کەمیلیا سینێنسیس چرۆ دەکرێت. مێژووی بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە چایە بۆ ١٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.بنچینە چای سەوز لە چین دەست پێکردوە، بەڵام بەرھەمھێنانی بۆ دیکەی وڵاتان لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بڵاو بووتەوە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →