ⓘ سەردەمی ئاسن

ئاوێنە

ئاوێنە ئامرازێکە کە بە ھۆی لووس و ساف بوونی ڕەنگدانەوەی زۆر لەسەر خۆی، وێنەی شتەکان دەردەخات. تیشکەکانی نووری ڕەنگدراوە لەسەر ئاوێنە لە خاڵێک دا بە ناوی خاڵێ تیشکۆیی ئاوێنە پێک دەگەن. بە پێی جۆری ئاوێنەکە و دووری شتەکان تا ئاوێنەکە، مەودای خاڵی تیشکۆیی ئاوێنە دەگؤڕێ و جیاوازی پەیدا دەکا.

گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو

گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو بە کۆنترین مۆڵی بازرگانی دادەنرێت لە ئیتاڵیا کە تائێستا چالاکە و بەردەوامە لە خزمەتگووزاری وە بە یەکێک لە شووێنەوارە ھەرە گرینگەکانی شاری میلانۆ دادەنرێت. ئەم گالێریایە بە ناوی ڤیکتۆر ئیمانویلی دوو ەوە ناونراوە کە یەکەم پاشای شانشینی ئیتاڵیا بووە. ئەم گالێریایە لە ساڵی ١٨٦١ دیزاینی بۆ کراوە و لە ساڵانی ١٨٦٥ تاوەکو ١٨٧٧ لایەن تەلارسازی ئیتاڵی ژویسپێ مەنگۆنی بنیاتنراوە.

نیکۆلای چاوشێسکوو

نیکۆلای چاوشێسکوو سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی ڕۆمانیا و سەرۆکی پێشوی ئەو وڵاتە، ھەر لە ساڵی ١٩٧٤ ھەتا ساڵی ١٩٨٩. بەیەکێک لە دیکتاتۆرە خوێن رێژەکانی سەردەمی خۆی ناسراوە. بە ئاگرو ئاسن دەسەڵاتی بەڕێوە دەبرد. ھەرچەندە ھەندێک دەستکەوتی زانستی و فەرھەنگی و ئابوری بۆ وڵاتەکەی تۆمار کردووە، بەڵام سەرەنجام لەسەروبەندی شۆڕشدا لەگەڵ ژنەکەی بەناوی ئێلینا ھەڵھات، بەڵام دواتر دەستگیرکراو لە دادگایەکی خێرا کە پۆلیسی وڵاتەکە ئەنجامیدا، حوکمی کوشتن بەسەر خۆیی و ژنەکەیدا دراو لەبەردەم کامیرای تەلەفیزیۆندا بەرگولە دران. لە دوای چاوشێسکوو ئیۆن ئیلیسکۆ شوێنی گرتەوە.

مێژووی بەغدا

شاری بەغدا گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاھیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە. لە نێوان ساڵانی ٧٦٢ بۆ ٧٦٤. لە سەردەمی خەلیفە ئەبووجەعفەری مەنسوور دروستکراوە لە سەرەتادا ناوی مەدینەت سلام بوو پاشان ناوەکەی گۆرا بۆ بەغدا تا ئێستاش ئەو ناوە بەکاردێت. پاش مردنی ھارونە رەشید لە ساڵی ١٩٣ی کۆچیدا کە بەرامبەر بە ٨٠٩ زایینی دەکات، ئەمینی کوڕی ھارونە ڕەشید، بە خەلیفە ھەڵبژێردرا، لە سەردەمی ئەمیندا، ئاشوب و شەڕو شۆڕێکی زۆر، کەوتە شاری بەغداوە تا بە کوشتنی خۆی کۆتایی پێھات، دوایی ئەو مەئمونی برای کرا بە خەلیفەی بەغدا لە ساڵی ٨١٤ی زایندا، لە دوای مردنی ھارونە ڕەشید بە دوو ساڵ نا ...

مێژووی مرۆڤایەتی

مرۆڤایەتی مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە تائێستا نازانرێ مرۆڤە سەرەتاییەکان چۆن ژیاون ئاکاریان چۆنبووە تەنیا چەند شتێکی کەم نەبێ کەدەربارەی ژیانی مرۆڤە سەرەتاییەکان زاندراوە کەئەویش لەرێگای دۆزینەوەی ئاساری ئەو مرۆڤانە زاندراوە بەڵام زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی مرۆڤ بۆیەکەمجار لەئەفریقیا دەرکەوتوون و زۆربەی ئەو مرۆڤانە لەسەر لق و پۆپی دارەکان ژیاون لەبەرئەوەی ئەو مرۆڤانە شێوەیەکی مەیمون ئاسایان ھەبوو لەو سەردەمەدا گۆی زەوی سەھۆڵ بەندانێکی زۆری ھەبوو ئەمەش وای لە مرۆڤە سەرەتاییەکان کردووە کۆچ بکەن بۆشوێنێکی تر کە باشتر بێت بۆژیان تێیدا.

سووڕی مانگانە

سووڕی مانگانە ، بریتییە لە ڕژانی مانگانەی خوێن لە ڕەگەزی مێینەی تاقمێک لە گوانداران ، کە لە سەرەتای پێگەیشتنەوە دەست پێدەکا و تا ئاوەسویی بەردەوام دەبێت. ئەم وتارە دەپەرژێتە سەرسووڕی مانگانە لە ژناندا. لە کوردیدا بە خوێن لێچوونی سووڕی مانگانە ، پۆن دەڵێن. لە دۆخی ئاساییدا پۆن لە ژنانی دووگیان و شیردەر روو نادات و سووڕی مانگانە ڕادەوەستێ، پۆن لە ژنانی قسردا لە سەرەتای پێگەیشتنەوە دەست پێ دەکا و تا ئاوەسو بوونزک وێستان بەردەوام دەبێ. پۆن لە ھەر سووڕێکی مانگانەدا ٥-٣ ڕۆژ دەخایێنێ، ئەم ماوەیە بۆ ٨-٢ ڕۆژ دەگۆڕێت. ھەر سووڕێکی مانگانە ٢٨ ڕۆژ دەخایێنێ و ئەم ژمارە لە ٣٥-٢١ ڕۆژ لە گۆڕاندایە. ڕێژەی خ ...

مێژووی ئیندۆنیزیا

مێژووی ئیندۆنیزیا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئیندۆنیزیا بە مەبەستی ئاشنا بوونی نەوەکانی ئەم سەردەمە بە ڕابردووی ئەم وڵاتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئیستا وەک ھەر وڵاتێکی دیکە ڕووبەرووی داگیرکاری و جەنگ و شەڕ بووەتەوە بە تایبەت کاتێک ئەورووپییەکان دەستیان کرد بە داگیرکاری ئەم ناوچەیە پێگەیەکی گرینگی بازرگانی بوو بۆیان بە تایبەت دوای ئەوەی بەریتانییەکان ھاتنە ناوییەوە. بەھۆی بازرگانییەوە ئەم وڵاتە ئاشنایی بە ئاینی ئیسلام پەیدا کرد

جۆزێف ستالین

جۆزێف ستالین ڕابەر و سیاسەتوانی کۆمۆنیستی سۆڤیەت بوو کە لە نێوانی ساڵانی ٢٠ی تەمەنی تاکوو کاتی مردن ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی ئەزانن کە ژمارەیان نێوان ٤ تا ٢٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. ناوی کاتی لەدایک بوونی یوسف ویسارینۆڤیچ جۆگاشڤیلی بە زمانی گورجی، زمانی زکماکی:იოსებ ბესარიონის ძე ჯუღაშვილი. لە ساڵی ١٩٢٢ گەیشتە پلەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەت. دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆتسکی سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێن‌کردنەوەی گەورەی بەڕێخست کە زنج ...

مێژووی ئەڵمانیا

مێژووی ئەڵمانیا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕوویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. وشەی ئەڵمانی لە زمانی کۆنی ئەڵمانی سەرووە ھاتووە و بە واتای تایبەت بە خەڵک ە. لە سەدەی پانزدەھەمی زایینی دا ناوی فەرمی حکوومەتی ئەڵمانیا تۆیتۆنیۆم ڕێگنۆم بوو کە بە واتای حکوومەتی وڵاتە ئەڵمانیایییەکانە. ناوی ئێستای ئەڵمانیا واتە "Deutschland" ھەر لەم وشەوە وەرگیراوە.

مێژووی سوێد

مێژووی سوێد یاخود سوید باسکردنە لە مێژووی وڵاتی سوێد و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە سوێد وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەدیارکەوت لە سەدەکانی ناوەڕاست؛ و لە سەدەی ھەڤدەھەم، ڕووبەری وڵاتەکە بەرفراوان بوو وەک ئیمپراتۆرییەتی سوێد. لە گەشەسەندن بەردەوام بوو تاوەکو بوو بە بەھێزترین ھێزی باکووری ئەوڕوپا لەسەدەکانی ھەڤدەھەم و ھەژدەھەم. تا دواھەمین جەنگ کە تێیدا سەرکەوت جەنگی ساڵی ١٨١٤، کاتێک سوێد نەرویژی ملکەچی خۆی کرد بە توانای ھێزی سەربازی تاوەکو ساڵی ١٩٠٥. لەدوای ئەم جەنگەوە سوێد ھەمیشە وەک بێلایەن دەردەکەوێت ل ...

کریستۆف کیشلۆڤسکی

کریستۆف کیشلۆڤسکی دەرھێنەری خەڵکی پۆلەندا، لە دایک بووی ١٩٤١ لە وەرشۆ، شوێندانەر لە بواری فیلم و سینەما و پاڵێوراوی ئۆسکار، بە ناوبانگ لە دونیادا بۆ درووست‌کردنی سێدانەیی ئاوی/سوور/سپی و دە فەرمانی موسی!

                                     

ⓘ سەردەمی ئاسن

سەردەمی ئاسن سەردەمێکە لە سەردەمانی پێش مێژوو کە بە کانزای ئاسن پێناسە دەکرێت و بە دوای سەردەمی برۆنز دێت. وادەی ئەم سەردەمە کۆتایە و بە گوێرەی جوگرافیا کاتی دۆزینەوە و بە کارھێنانیشی جیاوازە.

ئاسن لە ١٨٠٠ تا ١٢٠٠ی پ.ز لە ھیندستان بە کار ھێنراوە. ئەم ئالیاژە لە ئەورووپای ناوەندی واتە ھالشتات ٨٠٠ تا ٤٥٠ی پ.ز دەست پێ دەکات. لە بریتانیا لە سەدەی پێنجەمی پ.ز دەست پێ دەکات کە ئاماژە بە سکۆتلەند دەکرێت پاش ئەوەی ڕۆمەکان دەستیان بە سەر بریتانیا داگرت.

سەردەمی ئاسن گۆڕانێکی گەورەی لە ژیانی مرۆڤی پێش مێژوو دروستکرد. لەم سەردەمەدا زمان، چاند، ڕێبەرایەتی کۆمەڵگا، نەریتەکان و خوداکان و یاساکان زیاتر دێنە بەر چاو و گەشە دەکەن. ھەروەھا وەرزێڕی دەڕواتە قۆناخیکی نوێوە.

  • دەروازەی مێژوو
                                     

مۆزەخانەی نەتەوەیی شاری بەنین

مۆزەخانەی نەتەوەیی شاری بەنین مۆزەخانەیەکی نەتەوەیییە لە شاری بەنینی نێجیریا، دەکەوێتە ناوەندی شارەوە لە مەیدانی پاشا. مۆزەخانەکە ژمارەیەکی زۆر لە پارچە دەستکردەکانی تێدایە کە پەیوەندی بە ئیمپراتۆرییەتی بەنینەوە ھەیە، وەک گڵ، شێوەی بڕۆنز و پارچە ئاسنی لەتکراو. هەروەها ئەو هونەرانەش لەخۆ دەگرێت مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێشووتر.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →