ⓘ قورئان

مەکتەبی قورئان

مەکتەبی قورئان ، یان مەکتەب قورئان، کۆمەڵێک قوتابخانەی دینی بوون کە لە ناوچە سوننەنشینەکانی ئێران، پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران، لە سەر دەستی ئەحمەدی موفتی زادە دامەزرا. لە سەرەتادا لە ساڵی١٣٥٦ لە شاری سنە و مەریوان بە شێوەی قوتابخانەی قورئان دەستی بە کار کرد و خەڵکێکی زۆری ڕاکێشا؛ دوایی ناوی خۆی گۆڕی بۆ مەکتەبی قورئان و ئێستاکە وەکوو بزاڤێکی دینی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا درێژە بە چالاکی دەدات. ئەحمەدی موفتیزادە کە لە لایەن لایەنگرانییەوە بە "کاکە ئەحمەد" ناو دەبرێت، بزاڤی دینیی خۆی لە سەر بنەماکانی قورئان و سوننەتی حەزرەتی موحەممەد داڕشت.

مەجدی قورئان

مەجدی قورئان یەک لەکەناڵەکانی تۆڕی ئاسمانی مەجدە، تایبەتە بە قورئان بەبەشداری چەند قورئانخوێنێکی گەورە. کە لەتەواوی جیھان و جیھانی ئیسلامی ناسراون. لەگەڵ نووسینی دەقی قورئانەکە ھەندێک جار واتای ووشەکان یان تەفسیری ئایەتەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی دەنووسێت.

عیسا

لە ڕوانگەی ئیسلامدا بۆ یەسووع ، یەسووع بە عیسا بەئینگلیزی: Isa، بەعەرەبی: عیسی، ناودەبرێت کە بریتییە لەو کەسایەیەتییەی کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە و بەپێی ئەو کتێبە یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا. ھاوکات بەپێی قورئان، عیسا ھەمان یەسووعە کە دامەزرێنەری ئایینی مەسیحییەتە و ناوەندەکەسایەتی ئەو ئایینەیە، بەڵام بە کۆمەڵێک سیفەتی دیکەوە، وەک ئەوەی کە لە ئایینی ئیسلامدا عیسا لەمرۆڤێک زۆرتر نییە کە پێغەمبەری خودا بووە و خودا بۆ ئیسرائیلییەکانی ناردووە، ھاوکات عیسا بەپێی ئیسلام لە خاچ نەدراوە و ھێشتا نەمردووە و لای خودایە، لەکاتێکدا کە بەپێی ئینجیلەکان و بەپێی ئایینی مەسیحییەت، یەسووع کەبەپێی بڕوای موسو ...

ئایەت

ئایەت ئایەتەکان ناوی کۆیە، بەواتای نیشانە و بەڵگە دێت، پێویستە لەکۆتایی ئایەتەکەدا بوەستیت و ھەندێک ئایەتیش ھەیە پێویستی بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی پاش یان پێشی ھەیە. ژمارەی ئایەتەکانی قورئان ٦٢٣٦ ئایەتە. یەکەمین ئایەت کە دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر ئایەتی {اقرأ باسم ربك الذي خلق. خلق الإنسان من علق. اقرأ وربك الأكرم. الذي علم بالقلم. علم الإنسان ما لم يعلم} بووە. دریژترین ئایەتی قورئان ئایەتی ٢٨٢ی سورەتی البقرةیە.

محەممەد سدیق مەنشاوی

محەممەد سدیق مەنشاوی لە شاری المنشاة سەر بە پارێزگای سوھاج لە وڵاتی میسر لەدایک بووە. لەھەشت ساڵی توانیوێتی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات. لەبنەماڵەیەکی دێرینی قورئانخوێن لەدایک بووە، وە باوکی شێخ سدیق مەنشاوی وە باپیرشی تایب مەنشاوی قورئانخوێن بوونە. ھەروەھا ھەموو قورئانی پیرۆزیان لەبەر بووە. لەناویانا براکەی کە ناوی مەحممود سدیق مەنشاویە. وە کاریگەری باوک و باپیریشی ھەبوو بەسەرییەوە کە قورئان فێرببێت. لە ساڵی ١٩٢٧ گەشتێکی کرد لەگەڵ ئەحمەد سید ی مامی بۆ قاھیرە لەوێ توانیتی یەک لەسەر چواری قورئان لەبەر بکات. دوای ئەوە گەڕایەوە بۆ شارەکەی خۆی المنشاة توانی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات و ...

سەعد غامدی

شێخ سەعد غامدی ئیمام و قورئان خوێن، لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٧ک بەرامبەر ١٩٦٧ز لە شاری دەمام لە شانشینی عەرەبی سعوودی.

عەبدولباست عەبدوسسەمەد

عەبدولباست موحەممەد عەبدوسسەمەد قورئانخوێنێکی میسری بوو، کە یەکێکە لە ھەرە قورئانخوێنە دەنگ خۆشەکان، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری ئەرمەنتی پارێزگای قینا لە وڵاتی میسر لەدایکبووە. باوکی کورد بووە و دایکیشی خەڵکی میسرە.

ئەلفوبێی عەرەبی

ئەلفوبێی عەرەبی یاخود ئەلفوبێی ئارامی کە ئەمڕۆ بە ھەڵە ناوی دەبردرێت بەئەلفوبێی عەرەبی چونکە لەڕاستیدا ئەم ئەلفو بێیە مێژوویەکی زۆرکۆنتری ھەیە لەکاتێک ھەندێک کەس بۆسەردەمی نوسینەوەی قورئانی پیرۆز دەگەڕێننەوە، ئێمە ھەموومان دەزانین کە قورئانی پیرۆز بەزمانی عەرەبی نوسراوەتەوە بەڵام بە ڕێنوسی ئارامی باچاوێک لە مێژوو بکەین بزانین قورئانی پیرۆز بە چەند قۆناغ نوسراوەتەوە بابڕۆین بپرسین کەی خاڵ یاخود نوقتە بۆ نوسراوەکانی قورئانی پیرۆز زیاد کران، پاشان فارسەکان کەبەر لەھاتنی ئیسلام خاوەنی کیان و دەوڵەت بوون بە چ ڕێنووسێک نوسینیان کردوە، بێگومان ئەو ڕێنوسەی یاخود ئەلفوبێیەی کە ئیمڕۆ ناومان لێناوە ئ ...

ماھر موعەیقلی

ماھر موعەیقلی قورئانخوێنێکی سعودی و پێشنوێژی مزگەوتی حەرامە و قورئان لەسەر گێڕانەوەی حەفس لە عاسم دەخوێنێت.

کەناڵی قورئانی کەریم

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلقورئان کەنالێکی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی سعوودییە کە بە ڕاستەوخۆیی ٢٤ کاتژمێر مزگەوتی حەرام پەخش دەکاتەوە، ئەم کەناڵە سەر بە تەلەڤزیۆنی سعوودییە کە هەموو نوێژەکان و کاتی نوێژی دەرەوەی دەگوێزێتەوە، وێنەی زیندووی مزگەوتی حەرام دەگوێزێتەوە لەگەڵ خوێندنەوەی قورئانی خوێنەرانی ناودار لە جیھانی ئیسلامدا.

کەناڵی سوننەت نەبەوی

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سوننەتی نەبەوی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سعوودییە و ٢٤ کاتژمێر ڕاستەوخۆ لە مەدینەوە بۆ مزگەوتی پێغەمبەر پەخشی دەکاتەوە، هەموو نوێژخوێنێک بە یاوەری کۆمێنتێکی دەنگی بێژەرانی کەناڵەکە دەگوازێتەوە بۆ وەسفکردنی وێنەکە و گواستنەوەی بۆ بینەران لە سەرتاسەری جیھاندایە، ھەروەھا لە دەرەوەی کاتی نوێژدا وێنەی ڕاستەوخۆی مزگەوتی پێغەمبەر دەگوازێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک فەرموودەی پێغەمبەر کە پابەندن بە سیاسەتی ڕاگەیاندنەوە. لە کاتی کردنەوەیەوە ئەو کەناڵە ھیچ کات لە پەخش و پەخشکردنی نەوەستاوە کە بە کەناڵی سوننەتی پێغەمبەر ناودەبرێت و کەناڵەکە خوشکێکی هەیە ئەویش کەناڵی قورئانە.

قیبلە

قیبلە یان ڕووگە لە ئیسلام بەو پێگەیە دەگوتریت کە موسڵمانان بۆ نوێژکردن ڕووی تێ دەکەن. ئەمە لە زۆر حوکمی ئیسلامی گرنگە، وەک نوێژ، سەربڕینی ئاژەڵ و ناشتنی مردووان. ئاراستەی قیبلە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام بەرەو مزگەوتی ئەقسا بوو بەڵام لە ساڵی دووەمی کۆچی بەرەو کەعبە گۆڕا. ئایەتی ١٤٢ - ١٤٤ی سورەی بەقەرە لەو بارەیەوەیە.

ئەحمەد یاسین

شێخ ئەحمەد ئیسماعیل یاسین بانگخواز و موجاھید و دامەزرێنەر و سەرۆکی گەورەترین زانکۆی ئیسلامی لە غەزە، دامەزرێنەر و ڕێبەری بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی و پێشەوای بزووتنەوەکە تا مردنی.لە گوندی ئەلجورە لە دایک بووە، کە سەر بە ناوچەی مەجدالی باشووری کەرتی غەزەیە خۆی و خێزانەکەی دوای شەڕی ١٩٤٨ پەنایان بۆ کەرتی غەزە برد. لە گەنجیدا لە کاتی وەرزشکردندا تووشی ڕووداوێک بوو لە ئەنجامدا توشی ئیفلیجی گشتی بوو. وەک مامۆستایەکی خوێندنی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی کاری کردووە و دواتر لە مزگەوتەکانی غەزە وەک وتارخوێن و مامۆستا کاری کردووە. لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بوو بە بەناوبانگترین وتاربێژ کە لە کەرتی غ ...

                                     

ⓘ قورئان

قورئان لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد ، قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت، و بنچینەی ئەویش لە وشەی وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت، و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە.

                                     

1. پێشەکی

موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان کتێبی خوایە کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد. لەبەرئەوە لەو باوەڕەدان کە خوێندنەوە و گوێگرتن لێی و کارکردن پێی ھەمووی خواپەرستییە و موسڵمان لە خوا نزیک دەبێتەوە پێی و دڵنیا دەبێت؛ و زۆربەیان لەو باوەڕەدان کە بناغەی شارستانی و ڕۆشنبیرییەکەیانە.

قورئان ئەدوێت لەبارەی بابەتی جۆراوجۆرەوە کە ژیانی مرۆڤ دەگرێتەوە لە دنیا و ڕۆژی دواییدا، دنیا و ئایین لە ئیسلامدا بەیەکەوە بەستراون، قورئان بناغەی بیروباوەڕی موسڵمان دادەنێت و بانگی خەڵک دەکات بۆ پەرستنی خوا و گوێڕایەڵبوون و ملکەچبوون بۆی و بیرکردنەوە لە دروستکراوانی، و دەدوێت لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و ئەرکەکانی بەرامبەر پەروەردگاری خۆی و کۆمەڵگە و ئاینەکەی و ھەموو گەردوون. قورئان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات بۆ موسڵمانان، و ڕەوشت و ئاکاری موسڵمان لەخۆدەگرێت و زۆر ئامۆژگاری و پەند لە ژیانی پێشینەکان باس دەکات، خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە سزای ئاگر لە ڕۆژی دواییدا، لەگەڵ زۆر بابەت و لێدوانی تر.

قورئان دابەش دەبێت بۆ ١١٤ بەش، بە ھەر بەشێک ئەوترێت سوورەت، و ھەر سوورەتێک دابەش دەبێت بۆ ژمارەیەک ڕستە و وتە کە ناو دەبرێت بە ئایەت. ھەموو سوورەتێک بە دەربڕینی بسم اللە الرحمن الرحیم دەست پێدەکات، جگە لە سوورەتی تەوبە کە بەبێ ئەو دەربڕینە دابەزی، واتای ئەو دەربڕینەش "بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان" ە.

یەکەمین ئایەت کە دابەزی ئایەتی إقرأ باسم ربک الذی خلق بوو و دوا ئایەت کە دابەزی ئایەتی واتقوا یوما ترجعون فیە الی اللە بوو.

                                     

2. دابەزینی قورئان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرگدا

زانایانی موسڵمان کۆکن لەسەر ئەوەی قورئان بە یەک جار دانەبەزیوە، و لە کاتی جیاوازدا ھاتووەتە خوارەوە لە ماوەی زیاد لە بیست ساڵ. کۆکردنەوەی قورئان لە سەردەمی ئەبوبەکری سدیقدا کرا بۆ یەکەم جار. کۆکردنەوە بە مانای نوسین وتۆمارکردنی قورئان دێت، کە بە چوار قۆناغدا تێپەڕیوە:

  • قۆناغی سەردەمەکانی دوای عوسمان
  • قۆناغی سەردەمی پێغەمبەرایەتی
  • قۆناغی سەردەمی عوسمان
  • قۆناغی سەردەمی ئەبوبەکر
                                     

2.1. دابەزینی قورئان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرگدا قۆناغی سەردەمی پێغەمبەرایەتی

نزیکەی ٦٠ کەسێک ھەبوون کە پێغەمبەر محەممەد لە ژیانی خۆیدا داینابوون بۆ نووسینەوەی قورئان، و دوای ئەوەی ئایەتەکانی بۆ ئەخوێندنەوە و پێی ئەوتن کە لە چ شوێنێک داینێن لای چ ئایەت و لە چ سوورەتێکدا، لە سەردەمی پێغەمبەردا بە سێ شێوە قورئان ئەپارێزرا: بە لەبەرکردن، یان بە نوسینەوەی لەلایەن نووسەرانی وەحییەوە یان بە نوسینەوەی لەلایەن خەڵکی ترەوە جگە لە نووسەرانی وەحی، بەڵام لە ژیانی پێغەمبەردا قورئان لە یەک بەرگدا بە کۆیی نەنوسرایەوە.

                                     

2.2. دابەزینی قورئان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرگدا قۆناغی سەردەمی ئەبوبەکر

لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد زۆرێک لە عەرەبەکان لە ئاین پاشگەز بوونەوە، کە ئەبوبەکر بەرەنگاری ھەموویان بوویەوە لەوانەی کە بە تەواوی لە ئاین پاشگەز بووبونەوە، و ئەوانەی کە وازیان لە ھەندێک دین ھێنابوو وەک زەکەتدان، و ئەوانەش کە بانگەوازی پێغەمبەرایەتیان ئەکرد. بەم شێوەیە شەڕێکی گەورە ڕوویدا و لەو شەڕانەدا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان بوونە قوربانی کە بەپێی گێڕانەوەیەک ٧٠ کەس لەوانەی ھەموو قورئانیان لەبەر بوو کوژران. ھەر لەبەر ئەوە عومەری کوڕی خەتاب پێشنیاری بۆ ئەبوبەکری سدیق کرد کە ھەموو قورئان لە یەک بەرگدا مصحف بنوسرێتەوە، بەم شێوەیە ئەبوبەکر لیژنەیەکی دروست کرد بۆکۆکردنەوەی قورئان کە لە عومەری کوڕی خەتاب و زەیدی کوڕی سابت پێک ھاتبوون بۆ کۆکردنەوەی قورئان؛ و ژمارەیەک لە ھاوەڵان دەست نیشان کران بۆ نوسینەوە. نزیکەی دوو ساڵ خەریکی کۆکردنەوەی ھەموو ئەو بەرگانەی قورئان بوون.

                                     

2.3. دابەزینی قورئان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرگدا قۆناغی سەردەمی عوسمان

قورئان بەو شێوەیەی خۆی مایەوە وەک سەردەمی ئەبوبەکر، بەڵام دوای ئەوەی لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا فتوحاتی ئیسلامی فراوان بوو و بەردەوام لە زیاد کردندا بوو، خەڵکی عێراق و شام و ھەندێک ناوچەی تر، جیاوازی کەوتە نێوانیان لەسەر خوێندنەوەی ڕاستی قورئان بەم شێوەیە عوسمانی کوڕی عەفان لیژنەیەکی دروست کرد لە نووسەرەکانی وەحی سەردەمی پێغەمبەر، بۆ لەبەر گرتنەوەی ئەو نوسخەیەی قورئان کە لە سەردەمی ئەبوبەکردا ئامادە کرابوو. عوسمان ھەر قورئانێکی ئەنارد بۆ وڵاتێک کەسێکی شارەزای لەگەڵ ئەنارد بۆ ئەوەی خەڵک فێری چۆنییەتی خوێندنەوەی بکات و بۆیان ڕوون بکاتەوە.

                                     

2.4. دابەزینی قورئان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرگدا قۆناغەکانی سەردەمی دوای عوسمان

ئەو قورئانانەی لە سەردەمی عوسماندا و پێشتریش نوسرابوونەوە، سەر و بۆریان نەبوو، بۆیە ئەو کەسانەی کە عەرەب نەبوون ئەکەوتنە ھەڵەوە لە کاتی خوێندنەوەی، ئەبو ئەسوەدی دوئەلی یەکەم کەس بووە کە دەستی کرد بە خاڵبەندی قورئان، بەم شێوەیە نوسینەوەی قورئان سەردەم دوای سەردەم جوانکاری و ئاسانکاری زیاتری بە خۆیەوە بینی.



                                     

3. زانستی قورئان

زانستی قورئان زۆر و ھەمەجۆرە، و زانایان بە شێوازی جیاواز بابەتەکانی قورئانیان دابەش کردووە، و گرنگترین پۆڵێن کردنی قورئان کە ھەموو ئەو باس و خواسانە لە خۆ دەگرێت ئەمەی خوارەوەیە:

قورئان بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆر باس دەگرێتە خۆی:

  • چەند بابەت و باسێک کە ئەو یاسایانەی وەرنەگرتووە کە ئەمانیش چیرۆک و پەند ھێنانەوە و سوێندەکانی قورئان و لێدوان و گفتوگۆ لە قورئاندا و ئیعجاز و پەیمان و ئاگادار کردنەوە و بەڵگەگانی دەروون و گەردون دەگرێتەوە.
  • چەند باسێک وەک یاسا و ئەحکام داڕیژراون و کراونەتە ئەرک بە سەرشانی تاک و کۆمەڵەوە بۆ ئەوەی جێ بە جێ بکرێن. وەک باسە بیروباوەڕییەکان کە پەیوەندیان بە بیر و ھۆشەوە ھەیە، وباسە ڕەوشتییەکان کە پەیوەندیان بە ھەست و نەستی دڵەوە ھەیە، و باسە کردارییەکان کە پەیوەندی بە ھەڵسو کەوتەوە ھەیە.
                                     

4. سوورەتەکانی قورئان

ژمارەی سوورەتەکانی قورئان ١١٤ سوورەتە، ئەمانەی خوارەوەن:

  • ھەندێک لە سوورەتەکان پێغەمبەر محەممەد خۆی ناوی ناون، و ھەندێکی ھاوەڵەکانی ناویان ناون.
  • درێژترین سوورەتی قورئان سوورەتی بەقەرەیە، و کورتترین سوورەتی کەوسەرە.
  • ھەندێک لە سوورەتەکان زیاد لە ناوێکیان ھەیە، بەڵام ئەوانەی کە لە سەرەوە ناویان ھێنراوە ناسراوترین ناویانن.
                                     

5. دابەشکردنی قورئان

قورئان دابەش دەبێت بەسەر ٣٠ بەشدا و بۆیە لە ناو کوردەکان بە سیپارە یش ناسراوە. سوورەتەکانی قورئان دابەش دەبن بۆ سوورەتی مەککی و مەدەنی، سوورەتە مەککییەکان ئەو سوورەتانەن کە پێش کۆچ کردن بۆ مەدینە دابەزیون وزیاتر باس لە بیروباوەڕ دەکەن، و ژمارەیان ٨٦ سوورەتە، و سوورەتە مەدەنییەکان ئەوانەن کە لەدوای کۆچکردن دابەزیون و زیاتر باس لە شەریعەت و یاساکانی حەرام و حەڵاڵ دەکەن و ژمارەیان ٢٨ سوورەتە.

                                     

ماڵی قورئان

ماڵی قورئان مۆزەخانە یان تەلارێکە کە بۆ کۆمەڵێک مەبەست بەکاردێت و تایبەتکراوە بە هونەری ئیسلامی. ئەم شوێنە لە ساڵی ١٩٩٠ لە مەنامە، پایتەختی بەحرەین، دامەزراوە. ئەو باڵەخانەیە مۆزەخانەیەک لەخۆدەگرێت کە چەندین کۆپی و دەستنووسەکانی قورئان لە خۆدەگرێت و بە یەکێک لە بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی ئیسلام دادەنرێت لە جیھاندا.

                                     

عەبدولحەمید کوشک

عەبدولحەمید کوشک) بانگخوازێکی ئیسلامی میسرییە، کەبە سوارچاکی مینبەر و پارێزەری جوڵانەوەی ئیسلامی ناسراوە یەکێکە لە ناسراوتیرین وتاربێژەکانی سەدەی بیست لە جیھانی ئیسلام و عەرەبی بە جۆرێک نزیکەی ٧٠٠٠ھەزار وتاری تۆمارکراوەی، لەگەل ١٠٨ کتێب و تەفسیرێکی قورئان

                                     

ئیبن ویردان

عیسا بن ویردان مەدەنی ، ناسناویشی ئەبولحارس بوو، یەکێکە لە گێڕەوەکانی دە گێڕەوەکەی قورئان، لە ئەبوو جەعفەری مەدەنی گێڕاوەتەوە، قورئانی لەلای خوێندووە، ھەروەھا لای و ئیمامی نافیعیش، کە ئەمیش یەکێکە بوو لە کۆنە ھاوڕێکانی.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →