ⓘ ڕۆژنامە

کوردستان (ڕۆژنامە)

ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەد بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپکرا. دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن. ئەمڕۆکە ڕۆژی دەستپێکی دەرخسنتی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو دەزگا کوردییەکان و ھەروەھا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قەبووڵ کراوە و پیرۆز دەکرێ.

کوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)

ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەردەکرێت. ژمارە سفری ڕۆژنامەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ چاپ و بڵاوکرایەوە و بووە یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەرِینەکەی خەڵکی کوردستان لەئاداری ١٩٩١ کە تائێستاش بەردەوامە لەدەرچوون، کە بۆ ئەو سەردەمە دەرکردنی رۆژنامە بەواتای رۆژنامەی ھەواڵ و بەدواداچوونی رۆژنامەگەریی، کارێکی ئاسان نەبوو. خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکە دوکتۆر فوئاد مەسعوومە و لەساڵی ٢٠٠٩ ـشەوە ستران عەبدولڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە و ھەریەک لە کاروان عەلی، شیرین. ک، محەمەد کەریم ئەندامی سکرتارییەتی نووسینن. لە مێژووی ڕۆژنامەکە ...

سەباح (ڕۆژنامە)

سەباح ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی تورکیە، لە ساڵی ٢٠١١دا تیراژی نزیکەی ٣٣٠،٠٠٠ بوە. وشەی سەباح لە زمانی عەرەبیەوە و هاتوە و بە مانای "سپێدە" دێت. ڕۆژنامەکە لە ئیزمیر دامەزرا لە لایەن دینچ بیلگینەوە لە ٢٢ی نیسانی ١٩٨٥دا. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەکەدا، بە بەکارهێنانی بەڵگەیەکی یاسایی کەوا پێشتر نەدرابوو بە دەسەڵاتداران کاتێک سەباح فرۆشرابوو لە ٢٠٠١دا. خاوەنێتی ڕۆژنامەکە درا بە دامەزراوەی چاودێری بیمەی بانکەکانی تورکیا کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە. هەندێ لە کارمەندانی ڕۆژنامەکە دەرکران، وە ڕۆژنامەکە فرۆشرا بە گروپێکی میدیایی بەناوی تورک ...

١٩٧٧ لە نەرویژ

٢١ی تشرینی دووەم – ئانی، ھونەرمەندی پۆپ ٢٥ی کانوونی یەکەم – سیلێڤی لیستاگ، سیاسەتمەدار ٣٠ی حوزەیران - زاھید عەلی، کۆمێدیا ٢ی حوزەیران - ئەلیکساندرا بیڤەرفدرەد، نووسەری خەیاڵی تاوان، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ڕۆژنامە.

١٩٤٢ لە نەرویژ

٢٣ی تەممووز - سڤێرێ ئەسمەرڤیک، دەروونناس، ڕۆماننووس و نووسەری ناخەیاڵی. ٩ی حوزەیران – ئیگیل میکلبست، بازرگان و پارێزەر ٥ی شوبات – ئۆدنی ئەلێکساندەرسن، سیاسەتمەدار و وەزیر

١٩٣٨ لە نەرویژ

١٠ی کانوونی دووەم – سۆر بجارن بۆرێ، سەرنووسەری ڕۆژنامە و سیاسەتمەدار کۆچی دوایی ٢٠١٩ ١٢ی شوبات - تۆر عوبریزاد، ڕۆماننوس، شاعیر و نووسەری دۆکیومێنتاری مردن ٢٠٢٠. ٦ی نیسان – ئارنێ سۆللی، ژەنەڕاڵ مردن ٢٠١٧ ١٩ی کانوونی دووەم - ئان کارین ئیلستاد، نووسەر مردن ٢٠١٢.

                                     

ⓘ ڕۆژنامە

ڕۆژنامە بڵاوکراوەیەکە کە رۆژانە یان هەفتانە یان مانگانە لە چاپ دەدرێت، لە ڕۆژنامەکان باس لە ھەواڵ و چالاکی و ڕووداوەکان دەکرێن لە زۆرینەی بوارەکان. ئەو کەسەشی لە ڕۆژنامە ووتار یان ھەواڵ دەنووسێت پێێ دەڵێن ڕۆژنامەوان یان ڕۆژنامەنووس، زۆربەی خەڵکیش ئارەزووی ڕۆژنامە دەکەن بۆ خوێندنەوەی ھەواڵ و چالاکیەکانی ناوخۆ.

                                     

خەبات (ڕۆژنامە)

خەبات ڕۆژنامەیەکی سیاسیی ڕۆژانەیە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و بە زمانی کوردی وەشاندەکرێت، ھاوکات پاشکۆی وەرزشی و زانستی و ھزر و ھونەر یشی کەگەڵ دەردەکرێت. عەلی عەبدوڵڵا خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەباتە وە ھەروەھا سەلام عەبدوڵڵاش سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە، ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگان و زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەیەکێ لە کۆنترین ڕۆژنامەکانی کوردستان دادەنرێت کە زۆرتر لە ٤٠٠٠ ژمارەی لێ وەشانکراوە، یەکەم ژمارەی ڕۆژناممەی خەبات لە ٤ی نیسانی ١٩٥٩ لە بەغدا دەرچووە.

                                     

مارکا (ڕۆژنامە)

مارکا ڕۆژنامەیەکی وەرزشی ئیسپانییە کەهەموو ڕۆژێک دەردەچێت. ڕۆژنامەکە بەزۆری تیشک دەخاتە سەر یاری تۆپی پێ بەتایبەت چالاکییەکانی یانەی ڕیال مەدرید. مێژووی دامەزراندنی ڕۆژنامەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨ کە لەساتوەختی شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا بووە. بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٣ ڕۆژنامەکە دووەمپڕفرۆشترین ڕۆژنامەی ئیسپانیا بووە.

                                     

١٨٢٧ لە نەرویژ

٢١ی ئایار – ئەکسێل وینگ، سیاسەتمەدار ١٨٩٣ ١٣ی تشرینی یەکەم - یۆهان کریستیان تاندبێرگ کاستبێرگ ، دامەزرێنەر و سەرنووسەری ڕۆژنامە و سیاسەتمەدار ١٨٩٩.

                                     

بابل (ڕۆژنامە)

ڕۆژنامەی بابل ڕۆژنامەیەکی عێراقی بوو کە لەژێر سەرپەرشتی عودەی کوڕی سەددام حوسێن دەردەچوو. عودەی خۆی دامەزرێنەری ڕۆژنامەکەش بوو. بابل بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەردەچوو. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢، ڕۆژنامەکە بەبێ ڕاگەیاندنی ھیچ ھۆکارێک لەلایەن حکوومەتی عێراق قەدەغەکرا.

                                     

١٨٦٧ لە نەرویژ

٤ی تشرینی دووەم - مارتین یوولس ھاڵڤۆرسن، سەرنووسەری ڕۆژنامە و سیاسەتمەدار ١٥ی ئاب - ئاناتۆن ئاڵ، ئەکادیمی مردن ١٩٤٣ ٢٧ی کانوونی یەکەم – فرێدریک ستانژ، سیاسەتمەدار و وەزیر مردن ١٩٤١ ٢٠ی کانوونی دووەم - مۆنس مۆنسن، کەشتیوانی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە میدالیای شەرەفی وەرگرت مردن ١٩٣٠.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →