ⓘ مێژووی کورد

ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد

ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد ڕێکخراوەیێکی ناحکوومییە کە ئامانجی پێکھێنانی ئەرشیڤێکە لە کەلتوور و کەلەپووری زارەکی کوردستان بە مەبەستی تۆمارکردنی ناسنامەی نەتەوەی کورد و ھەموو کەمایەتییەکانی کوردستان کە مێژووی ھاوبەشیان لە کوردستاندا ھەیە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا دامەزراوە و دوو بنکەی سەرەکی لە سلێمانی و دھۆک و نوێنەرایەتی لە کەرکووک و ھەر چوار پارچەی کوردستان ھەیە.

مێژووی ھەرێمی کوردستان

ساڵی ١٩١٨ دوای دۆڕانی ئیمپراتۆری عوسمانی لە شەڕی جیھانی یەکەم، ھێزەکانی بریتانیا ویلایەتی مووسڵی ئیمپراتۆری عوسمانیان کە ویلایەتێکی دەوڵەمەندی نەوتی بوو داگیر کرد و ناوچانەی کە زۆربەی خەڵکی کوردی تێدا نیشتەجێ بوون خرایە ژێر حوکمی بریتانیا. دواتر و لە ساڵی ١٩١٩ ویلایەتی مووسڵ لکێنرایەوە بە دەوڵەتی نوێ ی عیراق، کە چووبوە ژێر حوکمی ئینتدابی بریتانیاوە. لە ساڵی ١٩٢٠ پەیمانی سیڤەر، لە لایەن حکوومەتی عوسمانی ئیمزا کرا، کە دەوڵەتێکی کوردی دابین دەکرد کە قابیلی ئەوەبوو لە لایەن کۆمەڵی گەلانەوە پەسەند‌ بکرێت. ماددەی ٦٤ ی پەیماننامەکە مافی دەدا بەو کوردانەی لە ویلایەتی مووسڵ دەژیان کە ببن بە بەشێک ل ...

کوردانی ژاپۆن

زۆربەی کوردەکانی ژاپۆن ئەوانەن لە شوان و گوندنشینەکانی باکووری کوردستانەوە کۆچیانکردووە بۆ ژاپۆن. کوردەکان لەشارەکانی وارابی و کاواگوچی لە باکووری تۆکیۆ نیشتەجێن، بەتایبەت وارابی کەزۆرجار بە وارابیستان ناوی دەھێنن، بەتایبەت لەلایەن ئەوکەسانەی کە کورد و دۆزی کوردیان لا گرنگە.

عەلائەدین سەجادی

بەپێی ناسنامە نیشتمانییەکەی ساڵی ١٩٠٧ لە دێی باراوی لای بەرزنجە ھاتووەتە دنیاوە. بەڵام ھەندێ سەرچاوەی تر شوێنی لەدایکبوونی بە گەڕەکی قەتارچییان لە شاری سنە دادەنێن. سێ ساڵ لە ڕەواندوز و باڵەک خوێندوویەتی و بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئایینی ساڵی ١٩٢٣ ھاتووەتە سلێمانی و لەمزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە بووە بەفەقێ. ساڵی ١٩٣٨ ئیجازەی مەلایەتی لە شێخ بابە عەلی تەکێ وەرگرتووەو پاشان لە مزگەوتێکی شاری بەغدا بە پێشنوێژ دامەزراوە. لە گۆڤاری گەلاوێژ دا تا ساڵی ١٩٤٩ کەسی دووەمی گۆڤارەکە بووەو لەیانەی سەرکەوتن یشدا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە. لە ١٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٥٨تا ساڵی ١٩٧٤ لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغدا ...

کەمال مەزھەر

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧ی زایینی لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە سۆڤیەتدا لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٨١ بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت. کەمال مەزھەر ئەحمەد دیسانەوە چوو بۆ عێراق و لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٥ی زایینی سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە ...

فەریق

فه‌ریق شاعیری کورد، ناوی مه‌لا ڕه‌سووڵ له گوندی قۆخه مامۆ سه‌ر به شاری مەریوان له دایک بوه. مامۆستا قانع شاعیری ناسراوی کورد، له سه‌ر شێعری فه‌ریق پێنج خشته‌کی نووسیوه‌و له دیوانه‌که‌ی دا ناوی فه‌ریق ی بردوه.

مێژووی کۆریای باشوور

مێژووی کۆریای باشوور باسکردنە لە ڕوودا و پێشھاتەکانی کۆریای باشوور بەمەبەستی ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. ئەوەی زانراوە کاتی دامەزراندنی وڵاتی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٨ بە سەرەتایی مێژووی کۆریا باشوور دادەنرێت ئەمەش دوای ئەوەی کۆریا بوو بە دووبەشی سەرەکی و دووحکومەتی جیاواز سالی ١٩٤٨ نەتەوەیەکگرتوەکان دانیان نا بە سەربەخۆی کۆریای باشوور لە ساڵانی دوای دامەزراند مێژووی کۆریای باشور زۆر خوێناوی و کارەسات بار بوو ئەمەش دوای ئەوەی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ کۆریای باکور، پاشان لە ساڵانی دوارتر زیاتر بەرەو پێش چوو تا ئەوەی کۆریای باشوور بووە یەکیک لە وڵاتە گەشەسەندووەکانی ناوچەکە

قەڵای کوردان

قە‌ڵای کوردان كه‌ ئێستا به‌ ره‌سمي ناسراوه‌ به‌ قه‌ڵا دژه دژێکی سە‌خت و قایمە‌ کە‌وتۆتە‌ ریزە‌ چیای کە‌نارە‌کانی سووریا لە‌ ناو تخووبی پارێزگای حومس، ٦٠ کیلۆمە‌تر لە‌ باژێری ە‌وە‌ دوورە‌ و لە‌لایە‌ن رێکخراوی وە‌ وە‌ک کە‌لە‌پوورێکی مرۆڤایە‌تی دە‌سنیشانکراوە‌.

مێژووی ڕۆژنامەوانی

سەرەتایەکی کورت دەربارەی سەرھەڵدانی رۆژنامەگەری: داھێنانی ئامێری چاپ لە سەدەی پانزەھەمی زاینی دا لە سەردەستی مسگەرێکی ئەڵمانی یوحەنان گۆتەنبەرگ داھێنراوە گۆتەنبرگ لەو دا‌ھێنانەیدا ھیچ سود و دەسکەوتێکی پێنەبڕاوە‌ لەبەر سەرقاڵی و دەستکورتی کاتی کتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی لە چاپ داوە تەنانەت بیری چوە ناوی خۆشی لەسەر تۆمار بکات ‌بەر لە گۆتەنبرگ ھەوڵێکی تریش لە لایەن بازرگانێکی چاینی بەناوی بی شینگ ‌ ھەبووە. بەو داھێنانەی گۆتەنبرگ شۆڕشیکی مەزن لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بوو چاپ رۆلێکی ئێجگار گرینگی بینی لە بەرەو پێشوەچونی شارستانیەت لە سەرانسەری دونیادا. ماوەیەک پاش ئەو دا‌ھینانە گۆڤار و ر ...

مەولوودنامە

مەولوودنامە بریتییە لەو دەقانەی کە بە شێعر یا پەخشان لەسەر لەدایکبوونی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام نووسراون. مەولوودنامەکان بەشێکی گرنگی ئەدەبی کلاسیکی کوردین و مەولوودنامە بە ھەموو زاراوەکانی کوردی نووسراون. لە بەناوبانگترین نموونەی مەولوودنامەکان مەولوودنامەی مەلای باتە و شێخ حسێنی قازین کە لە نموونەی شێعر و پەخشانە ھەرە کۆنە کوردییەکانن. مەولوودنامەکان زۆر جار لە کۆڕی مەولوودنامەدا بە کۆمەڵ لەگەڵ دەف دەخوێنرێنەوە.

بەختیاری

بەختیاری یەکێ لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لە شارەکانی ورووگەڕ، ئەهواز، ئەسفەهان، شاری کورد، یاسووج و چەند شارێکی ترا ژیان دەکەن.ڕۆژهەڵات ناسی بەناوبانگ لورد کرزن بەختیاریەکانی یەکێ لە خێڵەکانی نەتەوەی کورد حیساب کردگە و کورد بوونی ئەوانی پەسند کردگە. دوکتور فریچ لە کتێبی کورد لۆڕ کورد بوونی بەختیاریەکانی پەسندکردگە. شرەفخانی بدەلیسی لە کتێبی شەرەفنامە خێڵ بەختیاری بە کورد حیساب کردگە. عەلی ئەکبەر دێهخودا لە کتێبی وشەدانی دێهخودا بۆ بەختیاری نووسیگیە یەکێ لە خێلەکانی کوردە. حەمدوڵڵای مستەوفی لە کتێبی مێژووی بژاردە، کورد بوونی بەختیاری پەسند کردگە و هەروەها شێخ محەممەدی مەردۆخ لە کتێبی مێژو ...

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد

بیرۆکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەگەڕێتەوە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە ساڵی ١٩٩٩ پێشنیاری بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی کرد، بەڵام بەشێوەکی گشتی زۆربەی سەرکردەکانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەگەڵ بەستنی گۆنگرەیەکی نەتەوەیی بوون. بەڵام بە ھۆی دەست تێوەردانی وڵاتانی ھەرێمی ئەم گۆنگرەیە نەبەسترا. بەڵام دواجار لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٣، لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی و چاودێریی ڕاستەوخۆی مەسعوود بارزانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی بەڕێوەچوو، بۆ یەکەم جار حیزبی سیاسی کورد کە نوێنەرایەتیی توێژەکانی گەلی کوردیان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکرد، کۆبوونەوە، وەک دە ...

                                     

ⓘ مێژووی کورد

کوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن. کوردەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری دەریاچەی وان و ورمێ ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە کوردستان ناسراوە. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیاجیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، لەگەڵ گۆرانی-زازایی. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا لەلایەن ئێران، تورکیا، عێراق، و سووریا داگیر کراون، بە تایبەت لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە بە شێوەیەکی نافەرمی کوردستان لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا دابەشکرابوو.

کۆنترین بەرە کوردییە ناسراوەکان لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا سەدەی ١٠–١٢ پێکھاتوون لە حەسنەویان، مەروانی، ڕەوەندی، شەدادی، و ئەیووبی، کە لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبییەوە دامەزرا. لە نێوان شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا دژ بە یەکتری، کوردەکان زۆرجار ناچار دەبوون پشتی لایەنێکیان بگرن تاکوو پارێزراوی خۆیان قۆرغ بکەن. بۆ نموونە، لە شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤دا، کوردەکان شانبەشانی عوسمانییەکان دژی سەفەوییەکان شەڕیان کرد، چونکە پەیمانی سەربەخۆیی و ئاشتیان پێدرابوو لەلایەن عوسمانییەکانەوە. شەرەفنامە بە یەکەم نموونەی مێژووی کورد دادەنرێت. مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەدواوە بە یەکگرتووی خواستی کوردەکان ناسراوە بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی پەیماننامەی سیڤەری ١٩٢٠.

لەکاتی ھەوڵ و کۆششی کوردەکانەوە بۆ سەربەخۆیی، تواندراوە چەند جارێک سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەێنرێ. لە ساڵی ١٩٢٣–١٩٢٩، کوردستانی سوور لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە دامەزرا و بۆ ماوەی ٦ ساڵ مایەوە. لە ساڵی ١٩٢٢دا، شانشینی کوردستان لەلایەن شێخ مەحموودی حەفیدەوە دامەزرا و تاکوو ٢ ساڵ مایەوە. لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری ڕۆژەڵاتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٧، کۆماری ئارارات لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٦دا، کۆماری مەھاباد لەلایەن قازی محەممەدەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام تەمەنی تەنیا ١٢ مانگ بوو. لە ساڵی ١٩٩١ەوە، ھەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق دامەزراوە و زمانی کوردیش زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە. باکووری کوردستان ھێشتا لەگەڵ ھێزە تورکەکان لە ناکۆکیدان. ھێزە کوردەکانی باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤–١٩٩٩ لە شەڕدابوون لەگەڵ ھێزە تورکەکان، و ناوچەکە لە ٢٠٠٠ەوە بەدواوە ناسەقامگیرە.

                                     

1. ناو

چەند بیردۆزەیەک لە بارەی سەرھەڵدان و داتاشینی وشەی "کورد" ەوە ھەیە. بەپێی یەکێک لە بیردۆزەکان، وشەی کورد لە زمانی پاڵەوییەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بە واتای "کۆچبەر" یان "نۆماد" دێت. داھێنەرانی وشەکە پێیان وابووە کە کوردەکان ماڵێکی جوگرافیی جێگیریان نەبووە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆچیان کردووە. دوای ئەوەی ئیسلامییەکان لە ساڵی ٦٥١دا ئێرانیان داگیر کرد، وشەکەیان بە تایبەت بۆ ئەو خەڵکانە بەکار دەھێنا کە بێخاک بوون و بەردەوام شوێنی خۆیان دەگواستەوە.

بەپێی زمانناسێکی ئینگلیز بە ناوی گۆدفرێی ڕۆڵز درایڤەر، وشەی کورد پەیوەندی بە وشەی "کاردا" ی سۆمەرییەوە ھەیە، کە لەسەر تابلێتە قوڕەکانی سۆمەرییەکانەوە نووسراوەتەوە. لە بەدواداچوونێکدا کە لە ساڵی ١٩٢٣ بڵاو کرایەوە، گۆدفرێی نووسیبووی کە وشەی کورد بە شێوەیەکی جیاواز لەلایەن نەتەوە جیاوازەکانەوە بەکار نەھاتووە و بە شێوەیەکی یەکگرتوو و ھاوواتا بەکارھاتووە. لە بەدواداچوونەکەیدا باسی شێوە جیاوازەکانی تری وشەی "کاردا" دەکات. گۆدفرێی پێی وابوو کە وشەکە بەبێ دوودڵی بۆ ئاماژەکردن بە شتێکی باو بەکارھاتووە.

لە سەدەی ١٦دا، شەرەفخانی بەدلیسی وتوویەتی کە کوردەکان چوار بەشن: کرمانجەکان، لوڕەکان، کەلھوڕەکان، لەگەڵ گۆرانەکان، ھەر یەکە لەوانیش بە شێوەزارێکی تایبەتی کوردی لەژێر ھەمان ناودا قسە دەکەن. ھەر لەو سەدەیەدا، ناوی کورد بۆ ئاماژەکردن بە ھەندێک لە خەڵکانی بەشی باکووری ڕۆژاوای ئێران بەکار دەھێنرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان گومانیان لەسەر ئەوە ھەیە کە ئەو خەڵکانە کوردی ھاوچەرخ بن، بەو پێیەی وشەی کورد بۆ ئاماژەکردن بۆ ھەموو خەڵکە بێخاکەکان بەکار دەھات. زانای کورد مھرداد ئیزەدی دەمەقاڵێی ئەوە دەکات کە ھەموو ئەو نۆمادانەی بە کورد ناوبراون لە مێژوودا کوردی ڕاستەقینەی ھاوچەرخن.

لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم و دابەشبوونی ئیمپڕاتۆرییەتیی عوسمانی زەویە زۆرەکانی کورد - زۆرینەی لەنێوان دەوڵەتە تازە پێکھێنراوەکان، ئەویش تورکیا و عێراقجگە لەو زەویانەی لەژێر دەسەڵاتی ئێراندان، ئەمەش وای کرد کورد کەمینەیەکی گەورەی ڕەگەزی بێت لە ھەر وڵاتێکدا. بزووتنەوەکانی کورد لەلایەن تورکیا و عێراق سەرکوت دەکران کە ھەردووکیان لە چاوەڕێی کوردستانێکی سەربەخۆ دەترسن. مێژووی ھاوچەرخی کوردان دەگرێتەوە، زۆرێک لە کۆمەڵکوژی و یاخیبوونەکان و ھەروەھا ئەو ململانێی چەکدارییەی لە کوردستانی تورکیا و کوردستانی ئێران بەردەوامە، ڕۆژئاوای کوردستان و کوردستانی عێراقیان کرد کوردەکان لە عێراق و سووریا چێژ لە ھەرێمی سەربەخۆ وەردەگرێت لەکاتێکدا کە بزووتنەوە کوردەکان بەردەوام بە دوای مافی کەلتووری و ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی زیاتر لە ھەموو کوردستاندا دەگەڕێن.

زمانی کوردی دابەش کراون بەسەر کرمانجی و سۆرانی و کەلھوڕ و گۆرانی-زازایی و لوڕ بۆ ھەر گروپێک لەوانە شێوەزارێکی تایبەت ھەیە. ناوی کوردەکان لە کتێبی وێنەی زەوی مێژوونووسی عەرەب ئیبن ھەوکل لە ساڵی ٩٧٧ی زایینی لەسەر نەخشەیەک کە ناوچەی شاخاوی لە باکووری عێراق پیشان دەدات، ئاماژەی پێ کراوە.

                                     

2. مێژووی کۆن

زمانی کوردی سەر بە گرووپی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژاوایە، کە ڕەنگە لە سەدەکانی سەرەتای زایینەوە لە شێوەزارەکانی ئێرانیی ناوەندی جیابووبێتەوە. مێژووی زمانی کوردی دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەورووبەری سەدەی ١٠–١٦یەم و بە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان ھەژمار دەکرێت. وا ھەژمار دەکرێت کە کوردەکان نەتەوەیەکی ناھاوچەشن بن و تێکەڵەیەکی کۆمەڵێک ھۆز بن، وەک ھۆزە لۆلۆبی، گۆتی و کیرتی و کاردۆخییەکان.

ئەو زانیارییانەی لەسەر کوردەکان ھەیە وا دەکات بە شێوەیەکی نزیککراوەی سنووری ئەو شوێنانە دیاری بکرێت کە نەژادی ڕەسەنی کوردەکان سەری لێ ھەڵداوە، بە تایبەت ئەو گرووپەی بە شێوەزارەکانی کوردیی ھاوچەرخ قسەیان کردووە. بەناوبانگترین بیردۆزە کە ئەم بابەتە دەوروژێنێت لێکدانەوەکانی دی. ئێن. مەککەنزین. کە لە سەرەتای ١٩٦٠ەکاندا پێشنیاری کردووە. بە ڕەچاوکردنی نزیکیی ھونەری فۆنەتیک و گۆیی ھەر سێ زمانی فارسی و کوردی بەلۆچی، مەککەنزی بەو دەرەنجامە گەیشت کە ئەوانەی بەم سێ زمانە دواون کۆمەڵەیەکی یەکگرتووی سەر بە زمانە ئێرانییەکانی باکووری خۆراوان. بەپێی ئەم بیردۆزەیە، فارسەکان لە پارێزگای فارس ژیاون لە بەشی باشووری ڕۆژاوا، بەلۆچییەکان لە ناوچەکانی ناوەڕاست بوون و کوردەکانیش لە لوڕستان و پارێزگای ئەسفەھان ژیاون لە باکووری خۆراوا.

                                     

2.1. مێژووی کۆن میرنشینە کۆنەکان

لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٠دا، ٥ میرنشینی کوردی ھەبوون: لە باکوورەوە میرنشینی شەدادی ٩٥١–١١٧٤ کە کەتبووە نێوان ئەرمەنیا و ئەرانەوە، لەگەڵ ڕەوەندی ٩٥٥–١٢٢١ لە تەورێز و مەراغە؛ لە بەشی ڕۆژھەڵاتەوە میرنشینی حەسنەویان ٩٥٩–١٠١٥ و ئەنازیان ٩٩٠–١١١٧ لە کرمانشا و خانەقین ھەبوون، ھەروەھا لە بەشی ڕۆژاواشدا میرنشینی مەروانی ٩٩٠–١٠٩٦ ھەبوو، کە لە ناوچەی دیاربەکر بوو. دواتر لە سەدەی ١٢دا، میرنشینی ھەزارئەسپیان دامەزرا و کۆنترۆڵی باشووری زاگرۆس و لوڕستانیان کرد و لە سەدەی ١٣دا دەستیان بەسەر پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، و گلپایگانیان کرد و لە سەدەی ١٤دا ناوچەکانی شوشتار و ھوەیزە و بەسرەیان خستە سەر خاکەکەی خۆیان.

ئەگەر لەبەر شەپۆلی داگیرکەران و کۆچبەرانی ئاسیای ناوەندی نەبووایە، یەکێک لەم میرنشینانە دەیتوانی دەسەڵاتی فراوان بکات و خۆی بەسەر ھێزەکانی ناوچەکەدا بسەپێنێت و دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دابمەزرێنێت. لەم سەردەمەدا سەلجوقییەکان ئێرانیان داگیر کرد و دەسەڵاتیان بەسەر بەغداددا سەپاند، و دواتریش یەک میرنشینە کوردییەکانیان ڕووخاند و ناوچەکانی ژێر دەستیان داگیر کردەوە. لە دەورووبەری ١١٥٠دا، ئەحمەد سنجار، کۆتا خەلیفەی سلجوقییەکان، ھەرێمێکی لەو ناوچانەی داگیریکردبوون دروست کرد و ناوی نا کوردستان. دێی بەھار بووە پایتەختی ھەرێمەکە، کە لە نزیک ھەمەدانی کۆنەوە بوو.

مارکۆ پۆلۆ ١٢٥٤–١٣٢٤ کاتێک لە موسڵەوە بەرەو چین کۆچی دەکرد ئاشنای کوردەکان بوو. مارکۆ ھەموو ئەو شتانەی نووسیبووەوە کە دەربارەی کوردەکان و کوردستان فێری ببوو تاکوو وەک زانیاری بیانداتە ھاوکارە ئەوروپییەکانی. کوردناسێکی ئیتالی بە ناوی میرێلا گالێتی ئەو نووسراوانەی ڕێکخست، کە کرابوونەوە بە زمانی کوردی.



                                     

2.2. مێژووی کۆن سەردەمی ئەییووبی

دۆخی کوردەکان لە سەدەی ١٢ گەیشتە باشترین و بەرزترین ئاستی دوای دەمزراندنی دەوڵەتی ئەییووبی لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبی. دەوڵەتی ئەییووبی لە سووریا ١١٧١–١٢٥٠ دامەزرا و بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەندین میرنشینی کوردی لە ناوچەکەدا. ئەم میرنشینانە نەک ھەر سووریایان گرتبووەوە، بەڵکو گەیشتبوونە میسر و یەمەنیش. سەڵاحەددینی ئەییووبی بە یەکێک لە باشترین سەرکردە کوردەکانی دادەنرێت لە مێژووی کورددا. دامەزرێنەری خێزانی ئەیوبی، نەجمەدین ئەیوب سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە ناو زەنگییەکان کە خیزانەکەی لە ئەرمینیاوە ھاتبوون، وسەرەتا بوو بە والی تکریت پاشان والی دیمەشق، لە دواتردا براکەی ئەسەدەدین شێرکۆ و سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕی بوونە سەرکردەی فاتمییەکان. ئەم خێزانە سەر بە ھۆزێکی کوردە، یەکێکە لە ناودارترینی ھۆزە کوردییەکان لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە، ئەم ھۆزەش بە ڕەوادی ناسراون. لە شارۆچکەی دوینی سەر سنوری ئازەربایجان لە نزیک شاری تفلیسی ئەرمەنییەوە ھاتوون و ئەیوبییەکان دەدرێنە پاڵ ئەیوبی کوڕی شادی.

مێژوو نوسان جیاوازن لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبی، ھەندێک لەو کاتەوە دایدەنێن کە سەلاحەدین وەزارەتی گرتە دەست لە خەلافەتی فاتیمیدا ساڵی ١١٦٩ز و ھەندێک ئەیگەڕێننەوە بۆ گەڕاندنەوەی وتاری ھەینی بۆ خەلیفەی عەبباسی لە قاھیرەدا کە مردنی خەلیفە عازید لیدینڵڵا و کۆتایی دەوڵەتی فاتیمی بە دواداھات لە ساڵی ١١٧١ز، لەگەل ئەوەی دەسەڵاتی سەڵاحەدین لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە وەزارەتی گرتە دەست کە ھەناوێک بوو بۆ دەستگرتن بەسەر فاتیمییەکاندا، بەڵام وەک شەرعییەت ھەر سەر بە دەسەڵاتی نورەدین زەنگی بوو ھەتا نورەدین وەفاتی کرد ساڵی ١١٧٤ز، لەبەر ئەوە ئەم ساڵە بە ساڵی ڕاست دادەنرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبی، کە خەلیفەی عەبباسی موستەئزی بیلا دانی پیانا لە ساڵی ١١٧٥ز.

                                     

2.3. مێژووی کۆن میرنشینە کوردییەکان دوای سەردەمی مەغۆلەکان

دوای سەردەمی مەغۆلەکان، کوردەکان چەند میرنشین و ھەرێمێکی سەربەخۆیان دامەزراند، وەک ئەردەڵان، بادینان، بابان، سۆران، ھەکاری، و بەدلیس. مێژوویەکی پوخت و تێر و تەسەلی ئەم میرنشینانە و پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر و دراوسێکانیان لە شەرەفنامەی شەرەفەدینی بەدلیسی لە ١٥٩٧دا نووسراوەتەوە. بەپێی ئەو مێژووەی ماوەتەوە، بەھێزترینی ھەموو ئەم میرنشینانە ئەردەڵان بووە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی ١٤ دامەزراوە. میرنشینی ئەردەڵان ناوچەکانی قەرەداغ، خانەقین، کەرکووک، کفری، و ھەورامانی کۆنترۆڵ کردبوو. یەکەمجار، پایتەختی میرنشینەکە شارەزووری کوردستانی عێراقی ئێستا بوو، بەڵام دواتر گوێزرایەوە بۆ سنە. میرنشینی ئەردەڵان بە ھاوکاری دەسەڵاتەکانی تری ناوچەکە، بە تایبەتی دەسەڵاتە ئێرانییەکان، دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتبوو و بەڕێوەی دەبرد، تاکوو ئەو کاتەی دەسەڵاتیان لەلایەن قاجاڕەکان لە ساڵی ١٨٦٧ کۆتایی پێ ھێندرا. یارسان ئایینی فەرمیی مرینشینی ئەردەڵان بوو، لەبەر ئەوەی ئایینەکە بە شێوەزاری ھەورامییەوە دەبەسترایەوە، زۆر شیعر و پەخشانیان ھەبووە کە بە شێوەزاری ھەورامی نووسرابوونەوە.

                                     

3. سەردەمی سەفەوی

لەو کاتەوەی شا ئیسماعیلی یەکەم دەوڵەتی سەفەویی شیعەی دامەزراند و سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانیی سوننە دەسەڵاتی گرتە دەست، بۆ چەندین سەدە، کوردەکان کەوتبوونە نێوان ململانێ و شەڕی نێوان ئەم دوو ھێزەوە. لەلایەکەوە دەوڵەت و ھێزە جیاوازەکانی سەفەوییەکان و لەلایەکیشەوە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانییەکان، کە ھەردوولا دوژمنی سەرسەختی یەکتری بوون. ئەم سەردەمە بە دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی سەفەوی دەستی پێ کرد، کاتێک دەستی بەسەر ناوچە کوردییەکان و ئەودیو ناوچە کوردییەکانیشدا گرت. لە نێوان ١٥٠٦–١٥١٠، ئێزیدییەکان چەند جارێک لە دژی دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی یەکەم ڕاپەڕین. وا لێک دەدرێتەوە کە شا ئیسماعیلی یەکەم خۆی نەوەی کورد بووە. دوای شەڕێکی خوێناوی کە چەندین ئەفسەری گرنگی شا ئیسماعیل تێیدا مردن، نوێنەری ڕاپەڕینی ئێزیدییەکان، شیر سەریم، دەستبەسەرکرا و گیرا. دەستبەسەرە کوردەکان دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر کوژران. بەپێی مێژووناسان، دەستبەسەرکراوەکان "ئازارێک دراون کە ڕەنگە ئازاری وا لە ھیچ ئەشکەنجەیەکدا نەبووبێتەوە."



                                     

3.1. سەردەمی سەفەوی پاکتاوکردنی ڕەگەزی

پاکتاوکردنی دانیشتووان بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عوسمانییەکان لە کوردستان و زنجیرە چیای قەوقاز گرنگییەکی ستراتیژی ھەبوو بۆ سەفەوییەکان. سەدان ھەزار کورد بۆ ناوچەکانی دیکەی ئیمپڕاتۆرییەتی سەفەوی ڕاپێچ کران، لەپێناو بەرگریکردن لە سنوورەکانیان لەو ناوچانە. سەدان ھەزار گرووپی نەتەوایەتی تر کە لە ئیمپڕاتۆرییەتی سەفەوی دا دەژیان لە ئەرمەنی و ئاشووری و جورجی و شەرکەسی و تورکمانەکان بە ھەمان شێوە لە سنوورەکان دوورخرانەوە و لە ناوەڕاستی دەوڵەتی فارس دا نیشتەجێ کران. لە ماوەی چەند قۆناغێکدا، کاتێک کە سنوورەکان بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشتن، و عوسمانییەکان قوڵتر چوونە ناو ناوچە فارسییەکانەوە ھەموو ناوچەکانی ئەنادۆڵ لەو ماوەیە دا تووشی بڕێکی تۆقێنەری تاڵانکردن و ڕاپێچکردن بوونەوە. ئەمانە ھەموو لەژێر حوکمی پاشا تەھمەسپی یەکەم ١٥٢٤ز بۆ ١٥٧٦ز دەستی پێ کرد. لە نروان ١٥٣٤ز و ١٥٣٥ز بە بەکارھێنانی پەیڕەوی وێرانکاری لە دژی عوسمانییەکانی دوژمنی دەستی کرد بە وێرانکردنی شارە کوردییە کۆنەکان و دێیەکان. لە کاتی کشانەوەیان لە بەرامبەر سوپای عوسمانییەکان، تەمھەسپ فرمانی دا ھەموو دەغڵ و دان و نشینگەکان لەناوبەرن، کە وای لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد ڕووبکەنە ئازەربایجان، کە دواتریش لەوێوە دورخرانەوە بۆ نزیکەی ١٦٠٠ کیلۆمەتر١٠٠٠میل بۆ خوراسان.

شا عەباس تەختی پاشایی وڵاتێکی ژێر ھەڕەشەی عوسمانییەکان لە ڕۆژاوا و ئۆزبەکییەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پشتاوپشت وەرگرت. بۆ ئەوەی کاتی ھەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئۆزبەکییەکان، عوسمانییەکانی ڕازی کرد کە ھێرشەکانیان بوەستێنن، دواتر بە پلان چیاکانی زاگرۆس و قەوقازی لە دانیشتووانەکەی داگیرکرد و کورد و ئەرمەنی و جۆرجی و ھەموو ئەوانەی کە دەکرێت بەکاربھێنرێن لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ناوچەکە.

قەبارەی پەیڕەوی وێرانکردنی سەفەوییەکان دەتوانرێت لە نوسینی مێژوونووسە سەفەوییەکانەوە بخەمڵێنرێت. یەکێک لەو نووسەرانە بە ناوی ئەسکەندەر بەیگ مونشی کە باسی یەک زنجیرەی ڕووداوەکان دەکات لە کتێبی ئەلام ئەرایێ عەباسی کە شا عەباس بە درێژەدان بە ڕێبازی وێرانکاری پاشاکانی پێش خۆی لە باکووری ڕووباری ئاراس و ڕۆژئاوای ئورمیە، و لە نێوان قەرس و دەریاچەی وان، کە فرمانی بە وێرانکردن و ڕاپێچکردنی دانیشتووانی شارۆچکەکان کردووە. لە فرمان دەرچوون بووەتە ھۆی کوشتنی بە کۆمەڵ و پەل پەڕاندن. ھەموو موڵکە جێگیرەکان وەکو ماڵ و مزگەوت و کەنیسە و دەغڵ و دانەکان لەناوبراون، و ھەموو دەستبەسەر کراوان بە پەلە بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات براون لە ترسی ھێرشی پێچەوانەی عوسمانییەکان. زۆر لەم کوردانە لە خوراسان نیشتەجێ بوون، زۆری دیکەشیان بە چیاکانی ئەلبورز و ناوەندی دەوڵەتی فارس و تەنانەت بەلۆچستان دا بڵاوکرانەوە. ئەم کۆمەڵانە بوونە شوێنی دروستبوونی چەندین کیانی کوردی دەرەوەی کوردستان لە ئێران و تورکمانستان. لە ھەوڵێکی دا شا عەباسی یەکەم ویستی ٤٠٬٠٠٠ کورد بگوازێتەوە بۆ باکووری خوراسان بەڵام تەنھا ١٥٬٠٠٠ کورۆی گواستبووەوە کاتێک ھێزەکانی لەو ناوچەیە توشی شکست بوون. لە کاتێک دا کوردە دوورخراوەکان بوون بە ھۆکاری دروستبوونی کیانی کوردی مۆدێرن لە ناوەڕاستی ئەناتۆڵیا، خێڵە تورکمانییەکانی کوردستان لە کۆتایی دا یەکیان گرت.



                                     

3.2. سەردەمی سەفەوی کۆمەڵکوژیی گەنجە

بەپێی مێژووناسێکی ئەرمەنیی سەدەی ١٧ کە بە "ئەراکیلی تەورێز" ناسراوە، ھۆزێکی سوننی کوردی بە ناوی جیکیرلو لە ناوچەی گەنجەی ئازەربایجان دەژیان. لە ساڵی ١٦٠٦دا، کاتێک شا عەباسی یەکەم دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتەوە، و داوای کۆمەڵکوژیی ھۆزی جیکیرلو کرد. ھێزەکانی سەفەوییەکان بەبێ جیاوازی ھەموو ئەندامەکانی ھۆزەکانیان کوشت، تەنانەت مناڵی ساواشیان بە شمشێر دەکوشت.

                                     

3.3. سەردەمی سەفەوی شەڕی دمدم

تۆمارێکی مێژوویی پوخت لەسەر شەڕی دمدمی ١٦٠٩–١٦١٠ ھەیە، کە لە نێوان سەفەوییەکان و کوردەکان ڕوویدا. شەڕەکە لە دەورووبەری قەڵایەک بە ناوی دمدم کرا لە ناوچەی برادۆستی نزیک دەریاچەی ئورمییە لە باکووری خۆراوای ئێران. بەھۆی شەڕەکەوە، قەڵاکە داڕما بوو، بەڵام لە ١٦٠٩دا، لەلایەن میری برادۆست ئەمیرخانی لەپزێڕینەوە نۆژەن کرایەوە. ئەمیرخانی لەپزێڕین خواستی پاراستنی سەربەخۆیی میرنشینەکەی ھەبوو، و دەیویست ڕووبەڕووی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی ببێتەوە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی. سەفەوییەکان نۆژەنکردنەوەی قەڵای دمدمیان وەک ھەڕەشەیەک بینی بۆسەر دەوڵەتەکەیان، لەبەر ئەوە سەفەوییەکان بڕیاریاندا کە ھێرشێکی خوێناوی بکەنە سەر میرنشینی برادۆست بە سەرکردایەتی حاتم بەگ. زۆرێک لە کوردەکان، بە تایبەت ئەوانەی نیشتەجێی پیرانشار و مەھاباد بوون، شان بە شانی میرنشینەکە شەڕیان کرد. شەڕەکە لە ١٦٠٩–١٦١٠ درێژەی کێشا، لە کۆتاییدا قەڵای دمدم گیرا و ھەموو ئەوانەی پارێزگاریان لە قەڵاکە دەکرد کوژران. شا عەباس فرمانی کۆمەڵکوژیی برادۆست و موکریانییەکانی کرد، دوابەدوای ئەمە عوسمانییەکان دەستیان کرد بە پاکتاوکردن و دەرکردنی کوردەکان بۆ ناوچەی خۆراسان و دانانی ھۆزی ئەفشار لەجێیان. لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا چیرۆک سەبارەت بە دمدم ھەیە. یەکەم تۆماری وێژەیی ئەم ڕووداوە لەلایەن فەقێ تەیرانەوە نووسراوەتەوە.

                                     

4. سەردەمی عوسمانی

دوای ئەوەی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە جەنگی چاڵدێراندا بەسەر شا ئیسماعیلی سەفەویدا سەرکەوت، عوسمانییەکان خۆراوای ئەرمەنیا و کوردستانیان خستەوە سەر سنووری خۆیان. ئەو ناوچانەی داگیرکرانەوە درانە دەست حکومڕانی ئیدریسی بەدلیسی، کە خۆی کورد بوو. سوڵتان سەلیم ناوچە داگیرکراوەکانی کردەوە سەنجەق و بڕیاریدا دژی میرنشینەکانی ناوچەکە نەوەستێتەوە و شای مێرنشینەکان خۆیان وەک پارێزگار دیاری بکات، بەو مەرجەی سیستمی میرنشیناکان خێزان و پشتاوپشت بێت. یەکێک لە کارەکانی تری سوڵتان سەلیم ئەوە بوو کە کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان بگوازێتەوە بۆ ئەرزیڕۆم و یەریڤان.

                                     

4.1. سەردەمی عوسمانی ڕاپەرینی جانبۆلاد

جانبۆلاد ھۆزێکی کوردی بوو کە سەدەیەک پێش داگیرکردنی سووریا لەلایەن عوسمانییەکان لە چیای کوردان و حەلب دەژیان. سەرۆکی ھۆزەکە، حسێن جانبۆلاد، لە ساڵی ١٦٠٤ وەک پارێزگاری حەلەب ھەڵبژێردرا، بەڵام دواتر بە تۆمەتی درەنگ ئامادەبوونی لە شەڕی ئورمییەی ١٦٠٤ی نێوان عوسمانی و سەفەوییەکاندا، لەلایەن پاشایەکی تورکەوە بە ناوی چیکالەزادە یوسف سنان کوژرا. مێژووناسەکان ھۆکاری کوشتنی جانبۆلاد بۆ کوردبوونی دەگەڕێننەوە. جانبۆلاد برازایەکی ھەبوو بە ناوی عەلی پاشا، کە سوێندی تۆڵەسەندنەوەی خواردبوو، بەھۆی ئەوەشەوە ڕاپەڕینێکی ھەڵگیرساند و لە ساڵی ١٦٠٦دا سەربەخۆیی ڕاگەیاند. عەلی پاشا لەلایەن دووقێکی تەسکانیاوە بە ناوی فەردیناندی یەکەم پشتگیری کرا. بە ھێزێکی ٣٠٬٠٠٠ کەسییەوە، ھەردوو ناوچەی حەما و ئادانای داگیر کرد. لە ساڵی ١٦٠٧دا، موراد ئاغا بە ھێزێکی گەورەوە ھێرشی کردە سەر عەلی پاشا، بەڵام عەلی پاشا توانی خۆی لە ھێرشەکە دەرباز بکات. دواتر عەلی پاشا بووبە پارێزگاری ھەرێمی تیمیشوارا لە ھەنگاریا، بەڵام لە ساڵی ١٦١٠دا لە شاری بێلگراد لەلایەن موراد پاشاوە دەستبەسەر کرا و کوژرا.



                                     

4.2. سەردەمی عوسمانی شەڕی دژ بە ئێزیدییەکان

لە ١٨٦٠دا، عوسمانییەکان بە فرمانی فیراری مستەفا پاشا ھێرشیان کردە سەر ئێزیدییەکان لە ناوچەی شەنگال. بەپێی گێڕانەوەیەک ژمارەی سەربازە عوسمانییەکان ٤٠٬٠٠٠ کەس بوو. ماوەی شەڕەکە ٧ سەعات بوو، و لە کۆتایی شەڕەکەدا، ٣٬٠٦٠ ئێزیدی کوژران. ڕۆژی پاش شەڕەکە، ھێزی عوسمانییەکان دووبارە ھێرشیان کردەوە سەر ئێزیدییەکان و گڕی لە ٣٠٠ دێ و شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزیدییەکان بەردا. ١٠٠٠–٢٠٠٠ ئێزیدی لە ئەشکەوتەکانی نزیک سنجار خۆیان دەشاردەوە و ناچاربوون کە لە ئەشکەوتەکان بمێننەوە، بەڵام دواتر عوسمانییەکان بە بۆمب و ڕوومانە ھێرشیان کردە سەر ئەشکەوتەکان و ئەوانیشیان کوشت.



                                     

4.3. سەردەمی عوسمانی ڕاپەڕینی ڕۆژیکی

لە ساڵی ١٦٥٥دا، ئەبداڵ خانی بەدلیس سوپایەکی خۆی پێکھێنا و شەڕێکی گەورەی دژی عوسمانییەکان بەرپا کرد. گەڕیدەی عوسمانییەکان، ئێڤلیا چەلەبی، تێبینی ئەوەی کرد کە ژمارەیەکی زۆری ئەو سوپایە کەسانی ئێزیدی بوون. ھۆکاری سەرەکیی ھەڵگیرسانی ئەم شەڕە ناکۆکی نێوان ئەبداڵ خان و پارێزگاری وان مەلەک ئەحمەد پاشا بوو. سوپای عوسمانییەکان ھێرشیان کردە سەر بەدلیس و کاتێک بە ناوچەی ڕۆژیکیدا تێپەڕ دەبوون کۆمەڵێک تاوانی زۆریان بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەکە کرد. ئەبداڵ خان دەورووبەری بەدلیسی بە بەرد داپۆشیبوو تاکوو گەیشتن بە ناوەوەی بەدلیس قورستر بکات، ھەروەھا لە دەرەوەی دیوارەکانی بەدلیس کۆمەڵێک پیادە نیزامێکی زۆری بە دەوری بەدلیسدا دانابوو کە بە چەکی عوسکە پارێزگاریان لە دەڤەرەکە دەکرد. عوسمانییەکان توانیان ھێزی پارێزگاریی دەرەکی ناوچەکە بشکێنن و بەسەر چەکدارەکانی ڕۆژیکیدا سەربکەون، دواتر ھێرشیان کردە سەر بەدلیس و دەستیان کرد بە تاڵانکردن و کوشتنی دانیشتووانی ناوچەکە. دوای ئەوەی عوسمانییەکان بەدلیسیان داگیر کرد، ئەبداڵ خان ھەوڵی دا کە بە کوشتنی مەلەک ئەحمەد پاشا تۆڵە لە عوسمانییەکان بکاتەوە. بە ھێزێکی ٢٠ کەسییەوە، ئەبداڵ خان ھێرشی کردە سەر شوێنی حەوانەوەی یوسف کەتوودە، کە دووەم ئەفسەری فەرماندەرکەر بوو، و شەڕێکی گەرمیان لەگەڵ پاسەوانەکانی کرد. دوای ڕووخانی بەدلیسیش، ھێشتا زیاتر لە ١٬٤٠٠ کورد لە قەڵای ناوەوەی بەدلیس بەرگریان دەکرد. زۆرینەی ئەوانە دەستبەسەر بوون و بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرا، بەڵام ٣٠٠ کەس ڕەتیان کردەوە کە دەستبەسەر ببن و بەردەوام بوون لە بەرگری کردن، ھەرچەندە دواتر ھێزەکانیان شکێندرا و ھەموویان لەلایەن سوپای عوسمانییەوە کوژران. ٧٠ دانەیان بە شمشێر لەلایەن عوسمانییەکانەوە ئەندامەکانی جەستەیان، وەک دەست و قاچیان، پەڕێندرا و پارچە کران.

                                     

4.4. سەردەمی عوسمانی بەدرخانی بۆتان

سیستمی بەڕێوەبردنی میرنشینەکان کە لەلایەن ئیدریسی بەدلیسەوە داڕێژرابوو ھەر وەک خۆی بەردەوامی پێ دەدرا، جگە لەو ماوەیەی نادر شا میرنشینی بۆتانی داگیر کرد لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨. ئەم سیستمی بەڕێوەبردنە تاکوو شەڕی نێوان عوسمانی و ڕووسییەکان لە ١٨٢٨–٢٩ بەردەوام بوو. لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی تورکە عوسمانییەکان لەم سەردەمەدا بەرەو لاوازی دەچوو، کوردەکان سوودیان لە بارودۆخەکە بینی و دەسەڵاتی خۆیان فراوان دەکرد، بە ڕاددەیەک کە دەسەڵاتیان گەیشتە ئەنقەرە.

دوای شەڕی ڕووسی و عوسمانییەکان، کوردەکان ھەوڵیان دا سەربەخۆیی بەدەست بێنن و لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا نەمێنن، ئەمەش لەڕێی ڕاپەڕینی ١٨٣٤ی بەدرخانەوە. دوای ئەوەی عوسمانییەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە کوردەکان دەیانەوێت سەربەخۆ بن، بڕیاریان دا کە کۆتایی بە دەسەڵاتیان بێنن و سەربەخۆیی لە میرنشینەکانی ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بسەننەوە. ئەم بڕیارە لەلایەن ڕەشید پاشاوە دەرکرا، کە خۆی لە بنەڕەتدا کورد بوو. ھێزی چەکداری بە ناو و دەورووبەری ئەو شار و شارۆچکانەدا بڵاوکرانەوە کە لەژێر دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان بوو، ھەروەھا یەک بەگە کوردەکان لە دەسەڵات لادەبران و تورک لەجێیان دادەنرایەوە. دواتر لە ساڵی ١٨٤٣دا، بەدرخان جارێکی تر ھەوڵی بەرپاکردنی ڕاپەڕینی دایەوە، بەڵام ڕاپەڕینەکە بە توندی کپ کرایەوە، دوای شەڕی کریمیان، عوسمانییەکان توندتر دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرت.

کاتێک مەحموودی دووەم دەسەڵاتی گرتە دەست، ھەوڵی بەمەرکەزیکردنی ناوچەکەی دا، ھەروەھا دەیویست چەند گۆڕانکارییەکی تر لە ناوچەکەدا بکات کە زیانی بە دەسەڵاتی کوردەکان دەگەیاند، ھەر لەبەر ئەمە، دوو بنەماڵەی بەھێز و بە دەسەڵاتی کوردی لە ساڵی ١٨٣٠دا ڕاپەڕینێکی تریان دژی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بەرپا کرد. بەدرخانی بۆتان لە بەشی ڕۆژاوای کوردستانەوە لە دەورووبەری ناوچەی دیاربەکر ڕاپەڕی، ھەروەھا محەممەد پاشای میرنشینی ڕەوادی لە ڕۆژھەڵاتەوە شۆڕشی ھەڵگیرساند و موسڵ و ھەولێری داگیر کردەوە و خستییەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی. لەم دەمەدا، عوسمانییەکان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی ھێزە میسرییەکان بوون لە سووریا، لەبەر ئەوە نەیانتوانی کۆنترۆڵی ڕاپەڕینەکە بکەن. لە دەرەنجامی پەلکێشانی دەسەڵاتە کوردییەکان، بەدرخان توانی ناوچەکانی دیاربەکر و سلێمانی و سوێرەک و وێرانشار و سێرت و مەھاباد بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی. بەدرخان توانی میرنشینێکی کوردی لەم ناوچانەدا دابمەزرێنێت کە تاکوو ساڵی ١٨٤٥ بەردەوام بوو. لەبەر فراوانبوونی دەسەڵاتی میرنشینی بۆتان، بەدرخان پارەی تایبەت بە میرنشینەکەی دروست کرد. لە ساڵی ١٨٤٧دا، تورکەکان تەواوی سەرنجیان خستە سەر ئەم ناوچەیە و ھەموو ئەوەی لە توانایان بوو کردیان تاکوو دەسەڵاتی کوردەکان بپووکێننەوە. دەرەنجام، لە شەڕێکدا، تورکەکان توانیان بەسەر ھێزەکانی بەدرخاندا سەربکەون و بەدرخان دەربکەن بۆ کریت. دواتر بەدرخان گەڕێندرایەوە دیمەشق، کە تاکوو مەرگی لە ساڵی ١٨٦٨ لەوێ ژیا. بەدرخان دوو کەمپینی پاکتاوی لە ١٨٤٣ و ١٨٤٦ لە دژی ئاشوورییە مەسیحییەکان بەرپا کرد تاکوو بە زەبری زۆرداری بیانکاتە ئیسلامی؛ دەرەنجام، ٥٠٬٠٠٠ ئاشووری لەم کەمپینانەدا بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.

لە ئەسڵدا، بەدرخان کاتێک دەسەڵاتی گرتە دەست کە براکەی مرد. برازاکەی بەدرخان زۆری پێ ناخۆش بوو کە باوکی مردووە و بەدرخان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، عوسمانییەکانیش توانیان ئەم خاڵی لاوازییە بەکار بێنن و برازاکەی بەدرخان ھەڵبخڵەتێنن و لە دژی بەدرخان بەکاری بێنن. ئەوان پەیمانی ئەوەیان دا کە ئەگەر بەدرخان بکوژێت، ئەوا دەسەڵات دەدرێتە دەست ئەو. برازاکەی بەدرخان کۆمەڵێک ھێزی کوردیی کۆکردەوە و ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی مامی و توانی لە شەڕدا بەسەر بەدرخاندا سەربکەوێت؛ بەڵام تورکەکان بەپێچەوانەی پەیمانەکەی خۆیانەوە، لەجیاتی ئەوەی برازاکەی بەدرخان بکەنە پاشا، لەسێدارەیان دا. دوو گۆرانی کوردیی بەناوبانگ لەبارەی ئەم شەڕەوە ھەن بە ناوی "Ezdin Shêr" و "Ez Xelef im". دوای ئەم ڕووداوە، زنیرەیەک ڕاپەڕین لە سەڵی ١٨٥٠ بەدواوە سەریان ھەڵدا.

لە بەینی ١٨٤٧ بۆ ١٨٦٤دا، دەستەی بەڕێوەبردنی کوردستانێکی نیمچە سەربەخۆ ھەبوو کە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ مایەوە. دروستبوونی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە سەردەمی تەنزیماتی مستەفا ڕەشید پاشا بوو، تەنزیماتیش لە ١٨٣٩–١٨٧٦ بەردەوام بوو. یەکەمجار، پایتەختی ھەرێمەکە خەلات بوو، کە دیاربەکر و مووش و وان و ھەکاری و بۆتان جزیر و ماردینی دەگرتەوە. بە تێپەڕبوونی کات، پایتەختی ھەرێمەکە چەند جارێک گوازراوەتەوە، یەکەمجار لە خەلاتەوە بۆ وان، دواتر بۆ مووش و لە کۆتاییشدا بۆ دیاربەکر گوازرایەوە. لە ساڵی ١٨٥٦، ئەو ناوچانەی کوردستانیان پێک دەھێنا بەرە کەمتریان دەکرد، تاکوو لە ساڵی ١٨٤٦ بە تەواوەتی کوردستان کۆتایی پێ ھێندرا. دوای ئەم زنجیرە ڕووداوە بوو کە شێخ عوبەیدوڵڵا لە ساڵی ١٨٨٠ ویستی شۆڕشێک بەرپا بکات و ناوچەکانی دەورووبەری وان و ئورمییە بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، ھەرچەندە شۆڕشەکەی شکستی ھێنا و عوسمانی و قەجەرییەکان بەسەریدا سەرکەوتن.

                                     

4.5. سەردەمی عوسمانی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا و ئەرمەنەکان

دوابەدوای شەڕی ١٨٧٧–١٨٧٨ی نێوان عوسمانی و ڕووسەکان، لە ساڵی ١٨٨٠–١٨٨١دا، شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ھەوڵی دامەزراندنی میرنشینێکی کوردیی سەربەخۆی دا، کە بڕیار وابوو لەژێر حوکم و پاراستنی عوسمانییەکاندا بێت. عوسمانییەکان ھانی ئەم شتەیان دەدا، لە دژی بڕیاری ڕووسییەکان، کاتێک ھەرێمێکی سەربەخۆیان بۆ ئەرمەنەکان پێک ھێنا. دوای ئەوەی شێخ عوبەیدوڵڵا ھێرشی کردە سەر ئێران، ھەوڵەکەی شکستی ھێنا. یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرنەگرتنی ئەم پلانە، پوکانەوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو لە ناوچەکە. ھەتاکوو شەڕی ساڵی ١٨٢٨–١٨٢٩ی نێوان تورک و عوسمانییەکان، کورد و ئەرمەنەکان زۆر بە باشی پێکەوە ڕێک دەکەوتن و ھیچ دژایەتییەکیان لە نێواندا نەبوو. ھەتاکوو ١٨٧٧ - ٧٨یش ھەردوو لایەنەکە پەیوەندییەکی باش لە نێوانیاندا ھەبوو.

لە ساڵی ١٨٩١دا، وردە ئەرمەنییەکان دەسەڵاتیان دەگرتە دەست، چالاکییەکانی کۆمیتەی ئەرمەنییەکان وای لە عوسمانییەکان کرد کە ھێزێکی چەکداری کوردی دابمەزرێنن و ناوی "چەکداری حەمیدە" یان لێ بنێین، لە دوای عەبدولحەمیدی دووەم. ھێزە چەکدارەکە فەرمی نەبوون و عوسمانییەکان بە ھێزێکی لاوەکی دەیانناسندن. ئەمە دەستپێکی بەکارھێنانی کوردەکان لە دژی ئەرمەنەکان بوو، کە ھەوڵێکی درێژخایەنی عوسمانییەکان بوو. لەو کاتەوە، بە شێوەیەکی بەردەوام ناکۆکی کەوتبووە نێوان کورد و ئەرمەنەکان. ئەم کێشانە بەردەوام بوون، تاکوو لە ساڵی ١٨٩٤–١٨٩٦ عوسمانییەکان و ئەو ھێزە کوردەی دروستیان کردبوو لە شاری قابلجەواز ھێرشیان کردە سەر ئەرمەنەکان و ھەزاران کەسیان لێ کوشتن و دەستدرێژیان کردە سەر سەدان کەس و سەدانی تریشیان تاڵان کرد.

                                     

5.1. سەدەی بیستەم سەرھەڵدانی کوردایەتی

کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردی لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ەم دروست بوو کە ھاوکات لەو ماوەیەدا تورک و عەرەب ھەوڵی ڕازیکردنی ئەو گرووپ و میلەتانەیان دەدا لەڕێگای بیرۆکەی بوون بە ھاوڵاتی عوسمانی یان بوون بە ئەندام لە گرووپ و کۆمەڵگای ئاییینی. لەو کاتەدا تەنیا لە ساڵی ١٨٨٠، شۆڕشێک لە ئاستی نەتەوەیی بە ڕابەرایەتی شێخ عوبەیدولڵای نەھری ڕوویدا. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لەبەرامبەر ئەو کاردانەوە ناسیۆنالیزمییە کوردییانە، لە ناو حکوومەتەکەی ھەڵسا بە پێدانی پۆستی گەورە و بەپێز بە کوردە ناڕازییەکان. ئەم ستراتیژییەش وایکرد کە کوردەکان لە جەنگی جیھانیی یەکەم ببنە دڵسۆزی ئەو.

بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لەدوای جەنگی جیھانیی یەکەم بە زەقی دەرکەوت و بەتیابەتیش دوای کۆتایی ھاتنی دەوڵەتی عوسمانی و شوێنگرتنەوەی تورکیای نوێ، ئەمەش بەھۆی دروست بوونی دەوڵەتێکی سێکولاری ڕادیکاڵ بوو لە تورکیا کە موسڵمانە کوردەکانی ناوچەکە دژی بوون، بەناوەندیکردنی بڕیارەکانی دەسەڵات کە ئەمەش دەبووە ھۆی ھەڕەشە لەسەر کەم بوونەوەی دەسەڵاتی سەرۆک ھۆزەکانی ناوچەکە و خۆبەڕێوەبردنی کوردەکان ھەروەھا پەرەسەندن و ھاندانی ناسیۆنالیزمی تورکی بە چڕی بە ئاشکرا دەبوو بە ھەڕەشە لەناوچەکەدا.

وڵاتە زلھێزەکانی ڕۆژاوا بە دیاریکراویش بەریتانیا لەگەڵ تورکەکان لە شەڕدابوون، ھەروەھا بەڵێنی ئەوەشیان بە کورد دابوو کە دەوڵەتی سەربەخۆیان بۆ دروست بکەن بەڵام دواتر بەڵێنەکەیان شکاند.

                                     

5.2. سەدەی بیستەم دوای جەنگی جیھانیی یەکەم

لەدوای دەرەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، کورد لەژێر پەیمانی سێڤر توانی مافی دروستکردنی دەوڵەتێک بەدەست بھێنێت لەبەشی باکووری کوردستان و شاری مووسڵ، بەڵام لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک ڕێگری لێکرا. دواتر لە ساڵی ١٩٢٧، بە پاڵپشتی شانشینی یەکگرتوو تواندرا کۆماری ئارارات ڕابگەیەندرێت. لەبەرامبەردا تورکیا لە ساڵانی ١٩٢٥–١٩٣٠ و ١٩٣٧–١٩٣٨ بەردەوام بوو لە سەرکوتکردنی ھەر بزاڤێکی یاخیبوو و شۆڕشگێریی کورد. ھاوکات ئێران ھەمان کاری دەکرد لە دەیەی ١٩٢٠ لەبەرامبەر سمکۆی شکاک کە کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی نێوان مەریوان بۆ ھەڵەبجەی لەژێر دەستدابوو. لە عێراقیش لە ماوەی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤، شانشینی کوردستان لەلایەن شێخ مەحموود بەڕێوەدەبردرا.

لە ساڵی ١٩٣١، محەممەد ئەمین زەکی بەگ کە وەزیرێکی کورد بوو لە کابینەی نووری سەعید و پۆستی وەزیری ئابووری پێدرابوو، ھەڵسا بە نەخشەکێشانی سنوورەکانی کوردستانی تورکیا لە زنجیرە چیای ئاراراتەوە و سنووری جۆرجیا لە نێویاندا ناوچەی قەرس. کە کورد و خەڵکی جۆرجیا لە نزیک یەکدا دەژین بەئاراستەی باکوور درێژدەبێتەوە، دواتریش سنووری ئێران لە ڕۆژھەڵات، عێراق لە باشوور، ھەروەھا لە بەشی ڕۆژاواش ھێڵێک درێژ دەبوویەوە بۆ سێواس و ئەسکەندەرونە. ئەم نەخشەیە لەگەڵ نەخشەکانی دەوڵەتی عوسمانی یەکیان دەگرتەوە. لە ساڵی ١٩٣٢، گارۆ ساسۆونی کەسایەتییەکی دیار لە حیزبی شۆڕشگێری ئەرمەنی، نەخشەیەکی کوردستانی کێشا کە بەشی ویلسۆنی ئەرمەنستانی لە کوردستان لادابوو، واتە ئەو ناوچەیەی کە لە پەیماننامەی سیڤەر بەخشرابووە ئەرمینیا وەک جیاکردنەوەی سنووری نێوان تورکیا و ئەرمینیا، گارۆ ساسۆونی لەگەڵ دروستکردنی نەخشەی کوردستان ئەوەشی وت کە ئەو نەخشەیەی ئەو فراوانترین ڕووبەڕە کە کوردەکان دەتوانن وەک دەوڵەتی کوردستان دروستی بکەن و دانی پێدابنێن.

لەماوەی دەیەی ١٩٢٠ و ١٩٣٠، چەند شۆڕشێکی گەورە لە ناوچەکە دەستی پێکرد، گرنگترینیان شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥، شۆڕشی ئارارات لە ١٩٣٠ ھەروەھا شۆڕشی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨. دوابەدوای ئەم شۆڕشانە ناوچە کوردییەکان کەوتە بەر جێبەجێکردنی یاسای سەربازیی تورکیا و کوردێکی بێشوومار لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەکران. حکوومەتی تورکیا ھەڵسا بە نیشتەجێکردنی ئاشووری و ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆ کە ئەمەش وایکرد نەخشەی دانیشتووانی کورد بگۆڕدرێت. ئەم پڕۆسەیە پەیوەندی کورد و حکوومەتی ئەنقەرەی بۆ ماوەیەکی درێژ سست کرد.

لە ساڵی ١٩٣٧، لەکاتی حوکمڕانی ستالینیزم، کوردێکی زۆر لە ئازەربایجان و ئەرمینیا بوونە قوربانی و بەزۆر کۆچیان پێکرا و ڕەوانەی کازاخستان کران.

                                     

5.3. سەدەی بیستەم جەنگی جیھانیی دووەم

لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم، بەریتانیا ١٠ ھێزی چەکداریی لە کورد، ئاشووری و تورکمانەکان لە عێراق دروستکرد. لە ساڵی ١٩٤١، کورد پشتگیری ئینگلیزیان کرد لەکاتی ھەوڵی کودەتای ئەو ساڵە بەسەرکردایەتی ڕەشید عالی گەیلانی کە دەیویست بەھاوکاری نازییەکان دەسەڵاتی بەریتانیا لە عێراق دەربکات. ڕێژەی ٢٥٪ ئەو ھێزانەی بەریتانیا دروستی کردبوون لە باکووری عێراق کورد بوون، کە لەپاڵ ھێزە دەریاوانەکانی شاھانەی بەریتانیا لە وڵاتانی ئەلبانیا، ئیتالیا، یۆنان و قوبرس چالاک بوون.

کورد لە ساڵی ١٩٤١، بەشداربوون لە ھاوکاریکردنی سۆڤیەت بۆ داگیرکردنی بەشێک لە باکووری عێراق، ھەروەھا بوونە ھۆی کرانەوەی ڕێگایەک بۆ سۆڤیەت بۆ ناوچەکە و ئەمەش وایکرد کۆماری کوردستان لە مەھاباد بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە و پشتگیری بکرێت.

وێڕای ئەوەی کە کورد کەمینەیەکی زۆر بچووک بوون لە سۆڤیەت، بەڵام ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە جەنگەکان و پشتگیرکردنی سۆڤیەت. سەمەند سیابەندۆڤ خەڵاتی پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێدراوە. کورد وەک پشتگیری سۆڤیەت لە شەڕەکانی سمۆلینسک، سیڤاستۆپۆل، لینینگراد و ستالینگراد بەشداربوو. کورد ڕۆڵی ھەبووە لە چالاکی پارتیزانی لە بەرەکانی دوواوەی ئەڵمان. کەرەسیڤا خەڵاتی مێدالیای پاڵەوانی سۆڤیەت و مێدالیای پارتیزانی وەرگرتووە بۆ جەنگی فازەرلاند لەبەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی پاریتیزانەکان لە دژی ئەڵمانییەکان لە ڤۆلھینیا ئۆبلاست لە ئۆکرانیا. کورد ڕۆڵیان ھەبووە لە چوونە ناو ھەنگاریا و داگیرکردنی مانچوریای ژاپۆن لەلایەن سۆڤیەتەوە.

                                     

6.1. دوای جەنگی جیھانیی دووەم تورکیا

نزیکەی نیوەی کورد لە تورکیا دەژین. بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای سی ئای ئەی ١٨٪ دانیشتووانی تورکیا کوردن. بەزۆری کوردەکان لە دەوری شارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا نیشتەجێن.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٨٠، ئەو کەسانەی بە کوردی قسەدەکەن ژمارەیان نزیکی ٥ ملیۆن کەس بووە، کە ٣٫٩ ملیۆن لەو ژمارەیە بە کورمانجی قسەدەکەن. دواتر ژمارەی کوردزمانان لەگەڵ گەشەکردنی ژمارەی دانیشتووان زیادی کردووە. دەبێت ئەوەش بگوترێت کە زمانی کوردی لەوکاتەدا تاکوو ساڵی ١٩٩١ قەدەغە بوو. ئەو قەدەغەکردنەش لەسەر زمانی کوردی تاکوو ئەمڕۆش لەزۆرێک لە ناوەندە فەرمییەکان بەردەوامی ھەیە لەناویداندا قوتابخانەکان. لە ئێستادا ئەوانەی خۆیان بە کورد دەزانن و بە کوردی قسەدەکەن ژمارەیان کەمترە لە ١٥ ملیۆن کەس.

لە ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨، کوردەکان زەحمەتی زۆریان چەشت لە کۆتایییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی. لە ساڵی ١٩١٩، کورد داواکارییەکانی بۆ دەسەڵاتی مافی ئۆتۆنۆمی لە کۆنگرەی ئاشتیی پاریس پێشکەشکرد بەڵام گرنگی پێنەدرا. لە ساڵی ١٩٢٠، بەگوێرەی پەیمانی سێڤر دەبوو دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێندرێت بەڵام دواتر پەیمانی لۆزان جێگەی گرتەوە کە ھیچ مافێک و خوددەسەڵاتی بۆ کورد دابین نەکرد. لە ساڵی ١٩٢٥، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران شکستی پێھێنرا، مستەفا کەمال ئەتاتورک ئەنجوومەنێکی چاکسازی بۆ ڕۆژھەڵات بە تورکی: Şark İslahat Encümeni دامەزراند. کە بەم ھۆیەوە دەسەڵاتی حکوومەتی سەربازییان لە ناوچەکە کوردییەکان دامەزراند. ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناوچە کوردییەکان تاکوو ١٩٥٢ بەردەوامی ھەبوو.

لەماوەی پەنجاکان کوردەکان دەرگای ئەوەیان بۆکرایەوە کە لە دامەزراوە میرییەکانی حکوومەتی تورکیا کار بکەن. بەڵام ئەم ھەنگاوی کرانەوەیە ھەرزوو پووکایەوە لەگەڵ سەرکەوتنی کودەتای ١٩٦٠ لە تورکیا. لە حەفتاکان بزووتنەوەیەکی نوێ لە کوردایەتی سەری ھەڵدا کە تێکەڵەیەک بوو لەگەڵ بزاڤی چەپ و مارکسییەکان و دژ بە دەرەبەگایەتیی بوون. ھەر لە حەفتاکان دیارترین حیزبی چەکداری کوردی، پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزرا.

دوابەدوای ئەو ڕووداوانە، شوناسی کوردبوون ڕەتکرایەوە و ھەرکەسێک لە تورکیا خۆی وەک کورد ناساندبا تووشی ھەڕەشە دەبوویەوە. شووناس، چاند و ھەربابەتێکی پەیوەست بە کورد لەلایەن دەوڵەتەوە ڕەتدەکرایەوە، ھەموو ئەمانەش تاکوو ساڵی ١٩٩١ درێژەی کێشا. دواتر لەسەر پێشنیار و چاکسازییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، ھەندێک کارئاسانی کرا بۆ زمانی کوردی لەوانە لە پەخشی ڕادیۆ و تیڤی بتواندرێت کە بەزمانی کوردی بەرنامە پێشکەش بکرێت. سەرباری ئەوانەش ھەندێک ئاستەنگ و سنوور بۆسەر زمانی کوردی لە پەخشی بەرنامەکان ھەرمانەوە وەکو بەرنامەکانی ڕادیۆ تەنیا بۆیان ھەبوو لە ڕۆژێکدا یەک کاتژمێر پەخشی کوردییان ھەبێت و لە حەفتەیەکیشدا لە پێنج کاتژمێر تێپەڕنەکات، ئەم ئاستەنگییە بۆ بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن زیاتریش بوون. ھاوکات تا ئێستاش زمانی کوردی قەدەغەیە لە خوێندنگا حکوومییەکان، ئەوەی ڕێگەی پێدراوە کە کوردی بخوێندرێت تەنیا لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانە.

لە کۆتایییەکانی ١٩٩٤، لەیلا زانا کە بووە یەکەم ژنە نوێنەری کورد لە پەرلەمانی تورکیا بەڵام بەھۆی وتاردانێکی جوداخوازییەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو. لەیلا لەکاتی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی کوردستان بە زمانی کوردی قسەیکرد و خۆی بە کورد دانا. بەپێی ڕاپۆرتی ئەمنیستی ئینتەرناسیۆنال، لەیلا بە زمانی تورکی سوێندی خواردووە وەک ئەوەی لێی داواکراوە بەڵام لەپاڵ قسەکانیشی بە کوردی وتوویەتی "دەبێت من زەحمەتی بکێشم بۆ ئەوەی کورد و تورک بەیەکەوە بژین لە ژێرچەتری دێموکراسی" ، دواتر لەیلا لەلایەن پەرلەمانتارە تورکەکانی ناو ھۆڵەکە قسەکەی لێ بڕاوە، بە جوداخواز و تێرۆریست ناوی ھێنراوە و داواکراوە ڕاستەوخۆ دەستگیربکرێت.

پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوام بووەتە لایەنێکی ناکۆک لەگەڵ دەسەڵاتی حکوومەتی تورکیا لەسەر پرسە کەلتووری، سیاسیی و مافی خۆبەڕێوەبەری کورد. ھاوپەیمانەکانی تورکیا لەوانە ئەمریکا، ئەورووپا و ناتۆ بەفەرمی پەکەکەیان وەک لایەنێکی تیرۆریستی تۆمارکردووە.

لە ماوەی ١٩٨٤ تاکوو ١٩٩٩ شەڕێکی کراوە لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا، لەماوەی جەنگەکە خەڵکێکی زۆر بێ ماڵ و حاڵ بوون بەتایبەت خەڵکی گوند و دەشتەکان بەناچاری ڕوویان کردە سەنتەری شارەکانی ئامەد، وان و شرنەخ. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ھیومەن ڕایتس وۆچ، نزیکەی ٣٠٠٠ گوندی کوردنشین لە سەرنەخشە لەلایەن سوپای تورکیاوە سڕایەوە. بەھۆی جەنگەکەوە ٣٧٨ ھەزار کەس لە ماڵ خۆیان ئاوارە بوون.

لە ساڵی ١٩٩٢، نێلسۆن ماندێلا خەڵاتی ئاشتی ئەتاتورکی ڕەتکردەوە، وەک دەگوترێت بەھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بووە لەو وڵاتانە لەگەڵ مافەکانی کورد.

                                     

6.2. دوای جەنگی جیھانیی دووەم عێراق

کورد ڕێژەی ١٧٪ دانیشتووانی عێراق پێکدەھێنێت، لانی کەم لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە کوردەکان زۆرینەن. کوردەکان بەزۆری لە باکووری عێراق نیشتەجێن، کە بەفەرمیش ناسراوە بە ھەرێمی کوردستان. تا ئیستاش کورد لە کەرکووک، مووسڵ، بەغدا و خانەقین دەژین، ئەمەش وێڕای ئەوەی ژمارەیەکیان لە زێدی خۆیان و لەم شارانە ڕاگواستران بۆ ناوچەی دیکە. نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کورد لە بەغدای پایتەخت، ٥٠ ھەزاریش لە مووسڵ ھەروەھا ١٠٠ ھەزاریش لەناوچەکانی خوارووی عێراقدا دەژین.

کورد لە عێراق، بەڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی چەند شۆڕشێکی ھەڵگیرساند لە ساڵانی شەست و حەفتاکان لەبەرامبەر حکوومەتی قاسم و پاشانیش ڕژێمی بەعس. لە ساڵی ١٩٧٠، کورد لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی سەددام حوسێن ڕێککەوت کە لەماوەی چوار ساڵدا مافی ئۆتۆمی بدرێتە کورد. لەھەمان کاتدا، حکوومەتی عێراقی خەریکی پڕۆسەی بەعەرەب کردن بوو لەو ناوچانەی کە بە نەوت دەوڵەمەندبوو لەسەرووی ھەموویانەوە کەرکووک و خانەقین. ڕێککەوتنی ئاشتی ئەوەندەی نەخایاند، لە ساڵی ١٩٧٤ حکوومەتی عێراقی سزا و ھێرشی زیاتری خستەسەر کورد و زیاتر لەوەش لە ساڵی ١٩٧٥، ڕێککەوتننامەی جەزائیری واژووکرد لەگەڵ ئێران، بەپێی ڕێککەوتنەکە نەدەبوو چیتر ئێران ھاوکاری و پێداویستی بنێرێت بۆ کورد. بۆجارێکی دیکە حکوومەتی عێراقی، ژمارەیەک لە عەرەبی گواستەوە بۆ ناوچەکانی کەرکووک و خانەقین. لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٨، نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کورد گواسترانەوە بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق.

لە ماوەی جەنگی ئێران و عێراق، ڕژێمی بەعس بەرنامەی دژی سیاسەتی کوردی پەیڕەودەکرد و بەشێوەی دی فاکتۆش شەڕی ناوخۆ کەوتە نێوان حکوومەتی عێراقی و کورد. عێراق بەبەردەوامی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانە دەکرا بەڵام ھیچ کات بەشێوەی جیددی سزا نەدرا لەمەڕ کووشتارە بەکۆمەڵەکانی لە بەرامبەر خەڵکی سڤیل و کورد. کارەکانی حکوومەتی عێراقی بوونە ھۆی وێرانکردنی ھەزاران گوند، دوورخستنەوەی ھەزاران کورد بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق. لە ساڵی ١٩٨٨، کەمپەینێکی دیکەی حکوومەتی عێراقی بەناوی ئەنفال جێبەجێکرا کە بووە ھۆی تێکشاندنی دوو ھەزار گوند و مردنی دەیان و سەدان ھەزاران کورد. لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، شاری ھەڵەبجە ڕووبەڕووی کیمیاباران بوویەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە، بەھۆی ئەمەشەوە ٥٠٠٠ کەس مردن.

لە ئازاری ١٩٩١، کوردەکانی عێراق ڕاپەڕینیان لەدژی حکوومەتی بەعس ئەنجامدا. بەماوەیەکی کورت، حکوومەتی عێراقی ھێزەکانی چڕکردەوە بۆ گەڕانەوە بۆ شارە کوردەکان، ھەر ئەمەش وایکرد کوردێکی زۆر ئاوارەی چیاکانی سەر سنووری ئێران و تورکیا ببن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەش، بڕیارنامەی ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش کە ناوچەیەکی دژە فڕینی دروستکرد لە ھەرێمی کوردستان. لەوکاتەدا ھەرێم لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو، لە ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٧، ھەردوو حیزب کەوتنە شەڕی ناوخۆیی لە باشووری کوردستان، لە دەرەنجامی ئەم شەڕەش دوو حکوومەتی جیاواز لەناوچەکە دروستکرا. لە ساڵی ٢٠٠٣، کوردەکان پێشوازیان لە ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان کرد بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس. ئەمریکا بە ھاریکاری ھێزە کوردییەکان، ھێرشیان کردە ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بوو، لە نێویاندا گرووپی ئەنساروئیسلام لە ھەڵەبجە.

لە ساڵانی ٢٠٠٥–٢٠٠٦ ھەردوو حکوومەتەکەی پارتی و یەکێتیی یەکیان گرتەوە. لەکاتی شەڕی ناوخۆ، پارتی کرێکارانی کوردستان چەند بنکەیەکی سەربازیی لەسەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دامەزراند، تاکوو ئەمڕۆش چالاکییەکانی پەکەکە لەناوچەکانی ھەرێم ماون و لەوکاتەوە بەبەردەوامی لە پێکداداندان لەگەڵ تورکیا. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە باشووری کوردستان ڕێفراندۆمێک بۆ پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئەنجامدرا، ٩٨٪ دەنگەکان بۆ جیابوونەوەبوون بەڵام ھەوڵەکە سەری نەگرت، کورد بەوە ڕازیکرا کە بەشداری پێدەکرێت لە نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق.

لە ساڵی ٢٠١٧، لەبەردەوامی شەڕی داعش، باشووری کوردستان ڕێفراندۆمێکی دیکەی بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجامدا، ئەم ڕێفراندۆمە دەنگدانەوەیەکی میدیایی جیھانی بەخۆیدا دروستکرد. ٩٢٫٧٣٪ دەنگەکان بۆ جیابوونەوە لە عێراق بوو. ڕێفراندۆمەکە ھیچ پێشوازی و پشتگیرییەکی نێونەتەوەیی نەبوو، حکوومەتی عێراق توانی ھەرێم ناچاربکات کە ئەنجامی ڕێفراندۆمەکە ھەڵبپەسێنێت ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەتی عێراقی لەڕێگای ھێرشەکانییەوە توانی کەرکووک و مووسڵ لەژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی و گەشتە ئاسمانییەکانیش لەسەر ھەرێم دابخات.

                                     

6.3. دوای جەنگی جیھانیی دووەم ئێران

لە ڕەھەندی مێژوویییەوە ناوچە کوردییەکان ھەموویان بەشێک بوونە لە ئیمپراتۆری سەفەوی/ئێرانی بەڵام دواتر بەشی ڕۆژاوای ئەو ناوچەیە لە شەڕی بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانی لەدەست درا. لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی، ئێران لە پەیمانی ڤێرسای داوای چەند ناوچەیەکی لە باکووری کوردستان بە ئامەدیشەوە ھەروەھا مووسڵی دەکرد کە بگەڕێتەوە سەر خاکی ئەوان بەڵام ئەو داواکارییە لەلایەن وڵاتە زلھێزەکانی ڕۆژاوا ڕەتکرایەوە. لەبڕی ئەوە، ناوچە کوردییەکان دابەشکران بەسەر وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا. لە ئەمڕۆدا، کوردەکانی ئێران زیاتر لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە لەگەڵ ناوچەی خۆراسان نیشتەجێن و ٧٪ بۆ ١٠٪ ئێران پێکدەھێنن. ژمارەی دانیشتووانی کوردەکان ٦٫٥ بۆ ٧٫٩ ملیۆن دادەنرێت، نزیکەی ١٠٫٦٪ ٢ ملیۆن کەس بووە لە ساڵی ١٩٦٥ ھەروەھا ٨٪ ٨٠٠ ھەزار کەس بووە لە ساڵی ١٨٥٠.

بەپێچەوانەوەی ناوچەکانی دیکە، پەیوەندییەکی بەھێزی ھونەر و کەلتووری چاند لە نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێرانی ھەیە. بەشێک لە خێزان و خانەدانە نوێیەکانی وەک سەفەوی و زەندییەکان خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەزانن. وێژەی کوردی لە نێویاندا سۆرانی، کورمانجی و گۆرانی بەدرێژایی مێژوو لەناو سنوورەکانی ئێران پەرەی سەندووە و بەچڕی کەوتووەتە بەر کاریگەری زمانی فارسی. بەھۆی پتەوی لە پەیوەندی مێژوویی و کەلتووری لە نێوان کورد و گەلانی ئێرانی، ئەوا ئەوە بەیەکێک لە ھۆکارەکان دازانرێت کە بەشێک لە سەرکردە کوردەکان دەوڵەتێکی جودایان بۆ کورد نەخواستووە.

ھەمیشە دەسەڵاتدار و حکوومەتی ئێرانی لەدژی ھەر نیشانەیەک، بیرۆکە و بزاڤێک بوونە بۆ سەربەخۆیی کوردەکانی ئێران. لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەم و ماوەیەکی کورت دوای جەنگەکە، حکوومەتی ئێران چالاکی و ھێزی بەسەر چەند ناوچەیەکی کوردی و ھۆزە کوردییەکان نەما، ئەمەش وایکرد سەرۆک ھۆزەکان بتوانن دەسەڵاتی ناوچەکەیان بگرنە دەست و ناوچەیەکی گەورە بخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان. لە ھەمان کاتدا شەپۆڵێکی نەتەوەیی بەھۆی جیابوونەوەیان لە دەوڵەتی عوسمانی بەشێوەیەک کاریگەریان لەسەر ھۆز و ناوچەکانی سەر سنوور ھەبوو، ئەم ڕەوتە خۆیان وەک ڕێبەری نەتەوەیی کوردی دەبینی. لەو سەردەمە جیاوازی و ناکۆکی مەزھەبی شیعە و سووننە لە دەوڵەتی ئێران و عوسمانی زاڵبوو، ئێران وەک دەوڵەتێکی زۆرینە شیعە ناسراوبوو، لەبەرامبەردا کورد وەک ستوونێکی پێنجەمی عوسمانی بە موسڵمانێکی سوننە مەزھەب لەناوچەکە سەیر دەکرا.

لەکۆتایی دەیەی ١٩١٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٢٠، شۆڕشگێکی ھۆزگەرایی بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک کوردستانی ئێرانی گرتەوە. وێڕای ئەوەی توخمەکانی کوردایەتی لەناو بزووتنەوەکەی سمکۆدا ھەبوو، بەڵام مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە سمکۆ و بزووتنەوەکەی تەواو پشتیان بەھۆز و خێلەکان دەبەست. لەوکاتەدا نەک تەنیا ھێزەکانی حکوومەت و دانیشتووانە ناکوردەکان ھێرشیان دەکرایە سەر، بەڵکوو ھێرش و دزی دەکرایە سەر کوردەکانیش. شەڕکەرەکان ھیچ ھەست و بیرکردنەوەکەیان لەبارەی یەکێتیی کوردبوون و بەیەکەوە جەنگانی کوردەکانیان نەبوو. دوای ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان تەھران و ئەنقەرە، شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەناوچە سنوورییەکانی ھەردوو وڵات ڕوویدا. ھەردوو دەوڵەت، ھۆزە کوردەکانییان وەک ئامرازێکی سیاسیی بەکاردەھێنا: تورکیا یارمەتی سەربازی بەخشییە بزووتنەوە دژە ئێرانییەکان لەناویاندا یارمەتی بزووتنەوەکەی سمکۆیان دا لە ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩٢٢، ھاوکات ئێرانیش ھەمان کاری کردەوە بەیارمەتیدانی شۆڕشی ئارارات لە ساڵی ١٩٣٠. لە دەرەنجامی سیستەمی زۆرداری حکوومەتی ئێرانی لە پڕۆسەی لەناوبردنی شوناسی خێلەکان و دەسەڵاتی خۆجێی لە ناوچەکە ئەوا بووە ھۆی دروست بوونی چەندین شۆڕش لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە ناوچەکانی کوردستان، ئازەربایجانی ئێران و لورستان. ئەم ڕێکارانەی حکوومەت بەدیاریکراوی وایکرد کە کورد چەند شۆڕشێکی خێلەکی ڕێکبخات.

لە ئەنجامەکانی گەشەسەندنی پان تورکیزم و پان عەرەبی کە وەک ھەڕەشەیەکیش دەبینرا لەسەر قەوارەی ئێران، ئەوا لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٢٠، بزاڤی پان ئێرانیزم دروست بوو. بەشێک لە گرووپ و میدیا ئێرانییەکان بە ئاشکرا پشتیوانییان لە کوردانی بەرھەڵستیکار دەکرد لەدژی تورکیا. خانەوادەی پەھلەوییەکان سیستمی ناسیۆنالیزمی ئێرانیان چەسپاند. کە تێیدا کوردیان وەک بەشێک لە نەتەوەی ئێران دەبینی. محەممەد ڕەزا پەھلەوی بەسەر کوردی ھەڵدەدا و بە ئێرانییەکی بنەڕەتی دایدەنان یانیش بە یەکێک لە ڕێزلێگیراوترین نەتەوەکانی ئێرانی دادەنا. لەلایەکی دیکەشەوە لەو سەردەمە بیرووباوەڕی مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە ناوچەکە و ناو کوردستان لەژێر کاریگەری یەکێتیی سۆڤیەت گەشەی کردبوو، ئەمەش لەکاتی قەیرانی ئێرانی ١٩٤٦ قووڵ بوویەوە کاتێک کوردەکان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمۆنیستەکان ھەوڵیاندا بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی، لە ئەنجامدا کۆماری کوردستان بە ڕێبەرایەتی قازی محەممەد دامەزرا. ئەم دەسەڵاتە کوردییە بە حکوومەتێکی بووکەڵەی یەکێتیی سۆڤیەت دەبینرا. ھاوکات لەپاڵ کۆماری کوردستان ئەوا حکوومەتی خۆسەری ئازەربایجانیش دامەزرا، ئەویش بەھەمان شێوە بە بووکەڵەیەکی دیکەی سۆڤیەت دادەنرا. ئەو دەوڵەتە کوردییە تەنیا چەند شارێکی کەمی لە خۆ دەگرت، نەیانتوانی لەگەڵ شارەکانی دیکەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان یەکبگرن، بەھۆی ئەوەی نەیانتوانی ھۆز و خێلەکانی دەرەوەی مەھاباد ڕازی بکەن. لە ئەنجامی ھاتنە دەرەوەی سۆڤیەت لە ئێران لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٦، حکوومەتی ئێرانی توانی دەسەڵاتەکانی بێنێتەوە سەر مەھاباد بەبێ ھیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک بەھۆی خیانەت و ھەڵگەڕانەوەی ھۆز و خێلەکان لە پشتیوانی کۆماری مەھاباد.

لە ساڵانی ١٩٦٧، ١٩٧٩، ١٩٨٩–١٩٩٦ چەند جووڵەیەک و شۆڕشی مارکسییانە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدران، بەڵام کاریگەری ئەم ھێزە چەکدارییانە بەقەد کاریگەری پەکەکە نەبووە لە تورکیا، ھەروەھا لەو سەردەمە بەقەد ئەوان سوور نەبوون لەسەر دەوڵەتی کوردی. سەرباری ئەوانەش، سەکردە دیارەکانی وەک قازی محەممەد و عەبدولڕەحمان قاسملو لەسێدارە و تیرۆرکران لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە. لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق، حکوومەتی ئێرانی ھاوکاری پشتگیری کوردەکانی عێراقی دەکرد، لە نێویاندا حیزبەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئەمەش لە پێناو زیان گەیاندن بوو بە دەوڵەتی عێراقی ھەروەھا ئێران ١٫٤ ملیۆن کوردی عێراقی وەک پەنابەر لە خۆیگرت کە لە ترسی ھێرشەکانی سەددام حوسێن ماڵ و شوێنی خۆیان جێھیشت بوو. وێڕای ئەوەی کە گرووپ و حیزبە مارکسییەکانی کورد لە ئێران قەدەغە و پەرتەوازەکران لەدوای ھەڵوەشتاندنەوەی سۆڤیەت، ئەوا لە ساڵی ٢٠٠٤ حیزبێکی نوێ دامەزرا بەناوی پژاک، کە وەک ھاوپەیمانێکی سەربەخۆی پەکەکە لەناوچەکە دەستی بە چالاکی سەربازی کرد. پژاک لەلایەن ئێران، تورکیا و ئەمریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی تۆمارکراوە. ھەندێ لە شیکەرەوەکان پژاک وەک مەترسی دانانێن بۆ حکوومەتی ئێران. لە ئەیلوولی ٢٠١١، ئاگربەستێک لەنێوان پژاک و ئێران دروست بوو، بەڵام چەند جارێکیش گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە کەوتووەتە نێوان پژاک و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

لەلایەن حکوومەتە جیاوازەکانی ئێران، کوردیش پەلکێش و بەشداری لە ژیانی سیاسیی ئێراندا پێدەکرێت. لە ساڵی ١٩٥٢ سیاسەتوانی کورد و لیبڕال، کەریم سنجابی لەلایەن حکوومەتەکەی محەممەد موسەددیق کرا بە وەزیری پەروەردە. لە سەردەمی دەسەڵاتی شا محەممەدڕەزا پەھلەوی چەند کوردێکیش بوونە ئەندام پەرلەمانی ئێران ھەروەھا چەند کەسێکی دیکەش کران بە ئەفسەری پۆلیس، ھەروەھا وەزیری کوردیش ھەبووە. ھەر لە سەردەمی پەھەولیدا، چەند پڕۆژە و کارێک بەدڵی کورد کرا لەوانە لە ساڵی ١٩٦٢ سیستمی چاکسازی زەوی و زار کە وایکرد کە زەوییەکان بۆ کورد بمێننەوە. لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠، لە کۆی ٢٩٠ ئەندام پەرلەمانی ئێران ئەوا ٣٠ کورد ھەبوون. لەم چەند ساڵانەی دواییش کوردەکان پۆستی دیکەی باڵایان وەرگرتووە لەوانە لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، محەممەد ڕەزا ڕەحیمی بووەتە جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ھەروەھا محەممەد باقر قالیباف بووەتە سەرۆکی شارەوانی تاران و دواتریش لە ساڵی ٢٠٢٠ بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. لە ئەمڕۆدا زمانی کوردی لە چاو سەرەتاکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زیاتر بەکاردێت، ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنی کوردی ھەن. سەرباری ئەوەش ھەندێکجار بەرتەسەککردنەوە لە بەکارھێنانی زمانی کوردی ڕوویانداوە. حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، چالاکیی و پەیوەندییە سیاسییەکانی قەدەغەکردووە کە لە دژی فیکری ئەو وڵاتەن، بەم ھۆیەوەشەوە ساڵانە چەندین چالاکوانی کورد زیندانی دەکرین و لەسێدارە دەدرێن.

                                     

6.4. دوای جەنگی جیھانیی دووەم سووریا

کورد و کەمەنەتەوەکانی دیکە کە عەرەب نین ئەوا ١٠٪ دانیشتووانی سووریا پێکدەھێنن. کورد گەورەترین کەمەنەتەوەیە لە سووریا. زۆربەی کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵات و باکووری سووریا نیشتەجێن، سەرباری ئەوەش ئەوا ژمارەیەکی زۆر کورد لە حەلەب و دیمەشق دەژین. کوردەکان لە سووریا ھەردەم مافەکانیان پێشێل کراوە. دروستکردنی حیزبی سیاسیی بۆ کوردەکان قەدەغە بووە.

لە سووریا ھەردەم ڕێگری لە شووناسی کوردبوون کراوە، ڕێگا بە بەکارھێنانی زمانی کوردی گیراوە، ناونانی منداڵەکان دەبوو عەرەبی بێت نەوەک کوردی، ڕاگواستنی کوردەکان لەناوچەکانی خۆیان پڕۆسەیەکی درێژی ڕژێمەکانی سووریا بووە. لە سووریا، ڕێگری کراوە کە شوێنە بازرگانییەکانیش بەناوی کوردی کاربکەن. لە سووریا، کوردەکان ناسنامەیان بۆ دروستنەکراوە و لە ھاوڵاتیبوونی سووریایی بێبەشکراون. بەھۆی ئەو سیاسەتانەوە کورد لە سووریا بێدەنگکراوە. چەندجارێک کوردەکان گفتی ئەوەیان پێدرابوو کە مافی ھاوڵاتیبوون لە سووریا وەردەگرن.

لەگەڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا، کوردەکانی سووریا ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیان بۆخۆیان ڕاگەیاند لەژێر ناوی ڕۆژاوا کە لەچەند کانتۆنێک پێکدێت. دەسەڵات و ھەرێمی ڕۆژاوا بەردەوام لەلایەن داعش و دەوڵەتی تورکیا دژایەتی دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٩، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆن و ھێرشەکانی تورکیا بەھاوکاری ھێزە دیموکراتییەکانی سووریا ئەوا شاری کۆبانییان گرت. ئەم ڕووداوانەش دوای ئەوە ھاتن کە ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ بڕیاریدا ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوا بکێشنێتەوە.

                                     

6.5. دوای جەنگی جیھانیی دووەم ئەرمینیا

لە ماوەی ساڵانی ١٩٢٠ تاکوو سەرەتای ١٩٩٠، ئەرمینیا بەشێک بووە لە یەکێتیی سۆڤیەت. کوردانی ئەرمینیا وەک ھەر یەکێک لە کامەیتییەکانی دیکە لە سۆڤیەت ئەوا ڕێزی لێگیراوە. کوردەکانی ئەرمینیا بۆ چالاکییەکانیان، بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و پەخشکردنی ڕادیۆ پشتگیری دارایی کراون. لەکاتی ناکۆکی و جەنگ لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ کوردەکان ناچارکراون کە ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچەیە جێبھێڵن. دوای ھەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت، بەشێکی زۆر لە کوردەکانی ئەرمینیا ناوچەکانی خۆیان بەرەو ڕووسیا و ڕۆژاوای ئەورووپا جێھێشت. لەم دواییانەش، بەپێی سیستەمێک ئەوا کورسییەکی پەرلەمانی ئەرمینیا بۆ کەمایەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە دانرا.

                                     

6.6. دوای جەنگی جیھانیی دووەم ئازەربایجان

لە ساڵی ١٩٢٠، دوو ناوچەی کوردی لە ئازەربایجان جێوانشیر و ڕۆژھەڵاتی زەنگەزور یەکیانگرت بۆ پێکھێنانی کوردستانی سوور. ماوەی دەسەڵاتی کوردەکان لەو ناوچەیە زۆری نەخایاند و ساڵی ١٩٢٩ی تێنەپەڕاند. لەوەتەی ساڵی ١٩٨٩، لە ئەنجامی ناکۆکییەکان لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ئەوا زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کورد ڕووبەڕووی شوێن گۆڕین و دیپۆرتکرانەوە بوون.

                                     

6.7. دوای جەنگی جیھانیی دووەم کوردەکان لە ئوردن و سووریا و میسڕ و لوبنان

سەرۆکی کورد سەڵاحەدین لەگەڵ مامەکانی ئەمیر عادل و ئەمیر شێرکۆ، پەیوەندییان بە شەڕڤانانە کوردەکانەوە کرد. لە شارەکانی تکریت، موسڵ، ھەولێر، شارەزوور شام ئەمڕۆ پێی دەوترێت سووریا، لوبنان بۆ پاراستنی خاکی ئیسلام لە دژی ھێرشی خاچپەرستان. پادشای کورد و مامی بۆ ماوەیەکی کورت حوکمی باکووری عێراق و ئوردن و سووریا و میسڕیان کرد. سەڵاحەدین لە سووریا و ئەمیر شێرکۆ لە میسڕ و ئەمیر عادل لە ئوردن، لەگەڵ ئەندامانی خێزان حوکمی زۆربەی شارەکانی ئەمڕۆی عێراق دەکرد. کوردەکان چەندین قەڵای مۆنۆمێنتیان لەو زەویانە دروست کرد کە حوکمیان دەکرد، بەتایبەتی ئەوەی پێی دەوترا "کوردستانی سووریا" و لە دیمەشقی پایتەختی سووریا. بینایەکی بەرز بەناوی قەلحە ھێشتا ماوە لە ناوەڕاستی گەڕەکی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق، بنەماڵەی ئەیوبیان لەوێ چەندین ساڵ بەردەوام بوون، ھەموویان لە ڕەچەڵەکی کورد بوون.

                                     

7. بەستەرە دەرەکییەکان

  • کورد و کوردستان لە کێرلی
  • کوردەکان، ئینسایکلۆپیدیا بریتانیکا
  • دەروازەی کوردستان
  • دەروازەی عێراق
  • دەروازەی ئێران
  • دەروازەی سووریا
  • دەروازەی مێژوو
  • دەروازەی تورکیا


Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →