ⓘ سەردەمی ڕووناکبیری

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

پرۆژەی‌ رووناکبیری‌ یەکێکە لەئەرکە ھەرە گرنگەکانی‌ کۆمەڵگای‌ مەدەنی‌، دەزگا‌و ناوەندی‌ سەربەخۆو بیروڕای‌ ئازادو بیری‌ ھەمە لایەنەو قبوڵکردنی‌ جیاوازییەکان‌و ھەڵسەنگاندنی‌ ژیانی‌ شارستانی‌‌و تاووتوێکردنی‌ پرۆژەکانی‌ داھاتوو مامەڵەکردنێکی‌ جدییانەیە لەگەڵ سەردەم‌و خۆ سازدان بۆ دروستکردنی‌ پەیوەندییەکی‌ ھەمە لایەنە بەدنیای‌ ئەمڕۆوە. ئەوڕۆکە ناوەندو پرۆژەی‌ سەربەخۆ دیاردەیەکی‌ جیھانییەو ئایندەی‌ سەرجەم ئەو بیرو ھزرە نوێیانەی‌ دنیایە. ململانێی‌ شارستانییەکانیش بۆ خۆی‌ ھەڵگری‌ ھەماھەنگی‌ دروستکرد‌نی‌ پەیوەندی‌ ھەمەلایەنەیە لەنێوان کۆمەڵگە جیاوازەکان‌و نەتەوە جۆراو جۆرەکاندا، بەھەمان شێوە جیھانگی ...

شوکری فەزڵی

شوکری فەزڵی کوڕی مەحمود ئاغای کوڕی ئەحمەد ئاغایە کە لە سلێمانی ژیاوە و بە رەچەڵەک خەڵکی شاری سنەیە. ساڵی ١٨٨٢ لە گەڕەکی فەزڵ لەشاری بەغدا لەدایکێکی عەرەب لەدایک بووە، لە تەمەنی منداڵیدا سەید ساڵحی خاڵی کە کارمەندێکی گەورەی دەوڵەتی عوسمانی بوو ھێناویەتە سلێمانی و لەوێ خراوەتە بەر خوێندن. شوکری فەزڵی نزیکەی ٣٠ ساڵ لە سلێمانی ماوەتەوە و ئاشنایەتییەکی زۆری لەگەڵ شاعیران و رووناکبیرانی ئەو سەردەمەدا پەیدا کردووە. لە قۆناغی خوێندندا ھاوپۆلی شێخ مەحموودی حەفید بووە. ساڵی ١٩٢٢ بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی مەعاریف، شوکری فەزڵی لەگەڵ تۆفیق وەھبی و دوو کەسی تردا ئەرکی وەرگێڕانی کتێبی قوتابخانەکانیان پێ ...

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی چالاک و دەوڵەمەند لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی زانست و مرۆڤایەتیدا کە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی بەش و مامۆستا و خوێندکاری زیاتر لەخۆ دەگرێت یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی کوردستان و ساڵانە ٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ خوێندکاری نوێ وەردەگێت، بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی سلێمانی نەوەی نوێی خستۆتەوە و چەندین زانکۆی تری لە کوردستان لێکەوتۆتەوە و ھەموو سوچێکی ئەم کوردستانەی بە مەشخەڵی زانست و ڕووناکبیری ڕۆشن کردۆتەوە و ئەم زانکۆیەش ئێستا لە ٢٥ کۆلێژ پێکھاتووە نزیکەی ١٤٠٠٠ خوێندکار تێیدا دەخوێنن، جگە لە نزیکەی ٧٠٠ خویندکاری خوێندنی باڵا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندن و پێشکە ...

حەمید عەزیز

حەمید عەزیز سەعید نووسەر، وەرگێڕ و ڕووناکبیرێکی کوردە کە لە بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین مامۆستای لۆجیک و فەلسەفەی سەردەمە.

ڕووناکبیری ئێستا

ڕوناکبیری ئێستا: دۆزێکی بیربێژی، زانستی، مرۆڤایەتی و پێشکەوتن کتێبێکی ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن زانای کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرەوە نوسراوە. نووسەر پێی وایە کە بەھا ڕوناکبیریەکان بوونەتە ھۆی پێشکەوتن؛ پیشاندەری ئەوەن کە پێشکەوتنی تەندروستی، بوژاندنەوە، سەلامەتی، ئاشتی و دڵخۆشی لەسەر ئاستی جیھان زیادیکردووە؛ وە بە زانستی ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم بەرەوپێشچوونە دەبێت بەرز بنرخێنرێت. ئەم کتێبە بە تەواوکەری کتێبێکی تری پینکەر دادەنرێت بە ناوی The Better Angels of Our Nature: Why Violence Has Declined کە باسی بەدواداچون دەکات بۆ ھۆکارەکانی کەم بوونەوەی توندوتیژی لە جیھانی مۆدێرن دا، لە ساڵی ٢٠١١ چاپ کراوە.

ئەحمەد ھەردی

ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە. ئەحمەد ھەردی لە بنەماڵەیێکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بوو. ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبی دا ھەبوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە. ھەروەھا ئەو لە بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزایر ئەو چوو بۆ ئێران و دواتر لە ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ وڵاتی بریتانیا. ئەحمەد ھەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆ ...

تاپۆ و بوومەلێڵ

تاپۆ و بوومەلێڵ سەردێری زنجیرە بەرنامەیەکی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بوو کە ساڵی ١٩٧٢ سەرەتا لە ڕادیۆ تاران و دواتر لە ڕادیۆ کرماشان و ڕادیۆ مەھاباد بڵاو بۆوە. ئەم بەرنامەیە پتر لە ٦٠ ئەڵقە بوو کە سوارە ئیلخانیزادە نووسینەکەی لە ئەستۆ بوو و ناوەرۆکەکەی تاوتوێی ژیانی کوردەواری، شی کردنەوەی ئەدەب و فلکلۆری کوردی، ڕێنوێنی شاعیران و نووسرانی تازەکار، وڵام دانەوەی پرسیاری بەردەنگان و گێڕانەوەی چیرۆک بوو کە لە لایەین خۆی و وێژەرێکی ژنەوە پێشکەش دەکرا. ساڵی ١٩٦٧ کاتێک کاک سوارە لە بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دامەزرا، زۆرێک لە ڕووناکبیران بەھۆی ئەوەیکە ئەم ناوەندە لەژێر چاوەدێری چڕی حوکمەتدا بوو، ڕەخنەیان لێ ...

ڕۆشانی

ڕۆشانی بزوتنەوەیەکی چاکسازی سۆفیزمی سەدەی ١٦بوو لە ئەفغانستان. خاوەنی کتێبی واتای ووشەکەی بە ڕوناکی داناوە، و ئەگەر سەرنج بدەین ووشەی ڕۆشن لە زمانی کوردیشدا مانای ڕوناکی هەیە. سەرەتا ئەم کۆمەڵەیە لەو خوێندنگایەوە دەستپێدەکات کە پیر ڕۆشان کردیەوە، و توانی ٥٠ فێرخوار پەروەردە بکات لە ماوەی ٣ ساڵدا و تا دەهات شوێنکەوتوانی ئەم قوتابخانەیە ڕووی لە زیادبوون دەکرد و ئەمەش ترس دەخاتە دڵیدەسەڵاتدارانی ئەفغانستانەوە. بەپێی ئەو نامانەی لەلایەن ئەم کۆمەڵەیەوە نوسراون، ئامانجیان سەرلەنوێ دانانەوەی سیستمی کۆمەڵایەتی جیهان بووە لە ڕێگای گرتنەدەستی دەسەڵات بووە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، تا هەموو جیهان ب ...

میرزا مەحموودخانی ئیحتیشاموسسەلتەنە

میرزا مەحموودخانی ئیحتیشاموسسەلتەنە ، کوڕی عەلائوددەولەی‌ ئەمیرنیزام و نەوەی فەتحعەلیشا، یەکێک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی قاجار بووە. میرزا مەحموودخان بیرەوەرییەکانی خۆی زۆر بە وردی نووسیوەتەوە کە لە کتێبێکدا بە ناوی "خاطرات احتشام‌السلطنه" چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە دوایین ڕۆژەکانی سەلتەنەتی موزەفەرەدین شای قاجار و سەروبەندی شۆڕشی مەشرووتە، بزووتنەوەیەکی ڕووناکبیری لە ئێران دەستی پێکرد، کە میرزا مەحموودخان لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە بوو. هەر بەم هۆیەوە لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا نەتەنیا هەوڵی نەداوە گەندەڵی و ناحەزییەکانی دەربار بشارێتەوە، بەڵکوو بە وردی باسی لێکردوون.

ساڵح بێچار

ساڵح بێچار لەدایکبووی ١\٧\١٩٦٧ سلێمانی گەڕەکی سەرشەقامە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ لە سەر شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی کتێبفرۆش بووە، بەو ھۆیەوە زۆرێک لە خوێنەران، نووسەران، شاعیران، ھونەرمەندان و رووناکبیرانی ئەوسای سلێمانی ناسیوە و دەیناسن. زۆرتریش بڵاوکراوەکانی ی. ن. ک و کۆمەڵەی رەنجدەران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ی دەفرۆشت و بڵاودەکردەوە. ساڵی ١٩٨٢، لە سەردەمی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی خەڵکی سلێمانی لە گەڕەکی مەجیدبەگ پەیوەندیی بە رێکخستنە نھێنییەکانی کۆمەڵەی رەجدەرانی کوردستان کۆڕەکـەوە کردووە. رۆژی ١٠\٢\١٩٩١ لەگەڵ خاتوو منیرە رەسوڵ بوونە ھاوسەرو ئێستا خاوەنی سێ کچی و دوو کوڕن.

                                     

ⓘ سەردەمی ڕووناکبیری

سەردەمی ڕووناکبیری بە سەدەی ١٧ و ١٨ی زایینی دەوترێت کە ڕووناکبیری و چاند تێیدا گەشەیێکی زۆری کرد. لە سەردەمی ڕووناکبیریدا ئیستیعمار/داگیرکاری بە شێوەی مودێرن دەستی پێ کرد و کێشەگەلێکی زۆر لە نێوان زانست و ئاییندا ڕووی دا.له‌ سه‌رده‌مه‌دا شه‌ڕێکی سی ساڵه‌ وڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه‌.

زۆرێک لە زانا و ڕووناکبیرانی ڕۆژاوا ناویان هاتوە لەو سەردەمەی بە سەردەمی ڕووناکبیری ئەناسرێت بۆ نمونە:

  • ‌جۆن لۆک
  • ئیمانوێل کانت
  • فڕانسیس بەیکن
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →