ⓘ ھاوڕەگەزخوازی

سالێنا ڕۆکی مالۆن

وەک ئەفسەری پەیوەندییەکانی ھاوڕەگەزخوازان لە بەشی خزمەتگوزارییەکانی پۆلینی کوینزلاد دەستی بەکارکردن کرد. سالینا لەگەڵ چەندین گرووپ و کۆمەڵە لەوانە پی ئێف ئێل ئەی گی، دایکس ئۆن بایکس، ھاوپەیمانی تەندرووستی ھاوڕەگەزخوازان و چەندانی دیکەش کاری کردووە.

ڕێکخراوەی لاڤە

ڕێکخراوەی لاڤە بۆ مافەکانی مرۆڤ ، بە کورتی بە لاڤە ناسراوە، ڕێکخراوەیەکی سوودنەخواز و ناحکوومییە کە لە ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزراوە. ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی ئێراق دەکات کە بە فەرمی مافی ھاوڵاتیانی ھاوڕەگەزخواز بپارێزێت و توندوتیژی بەرامبەریان قەدەغە بکرێت و داوا دەکات کە جیاکاری لە بەینی جیاڕەگەزخوازان و ھاوڕەگەزخوازان نەکرێت. ڕێکخراوەکە سەرەتا وەک پرۆژەیەکی تاقیکردنەوەیی دەستی بە کار کرد لە ژێر ناوی ئێڵ-جی-بی-تی کوردستان کە لە ڕێگەی میدیا کۆمەڵایەتییەکانەوە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ئاگادارییان دەدا لەسەر ھاوڕەگەزخوازان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وتار و زان ...

کوڕبازی

کوڕبازی یان نێربازی جۆرە ڕەفتارێکی سێکسییە کە پیاوێک، یان نێرێکی پێگەیشتوو، ھەیەتی بەرامبەر بە کوڕێکی پێنەگەیشتوو. ئەم ڕەفتارە جیایە لە مناڵبازی، چون لە مناڵبازیدا کەس ھەستی سێکسی بەرامبەر بە مناڵ ھەیە، بەڵام لە نێربازی یا کوڕبازیدا ھەستی سێکسی یا کردەوەی سێکسی لە نێوان پیاوێک و کوڕێکدایە. نێربازی ئەگەرچی جۆرێک لە ڕەفتاری ھاوڕەگەزخوازانەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھاوڕەگەزخوازی جیای دەکاتەوە یەکەم تەمەنی دوو کەسەکەیە، دووھەم بوونی کردەوەی فیزیکیی سێکسی لە نێربازیدا. واتە نێربازی بە پێچەوانەی ھاوڕەگەزخوازیی گشتی زیاتر کردەوەیەکی فیزیکییە لە نێوان دوو نێردا، ھەتا ناسنامەی سێکسیی کەسێک.

ئانا شاریھنا

ئانا بۆریسڤنا شاریھنا لەدایکبووی ١٩٧٨، چالاکوانی بواری فێمێنیت و ھاوڕەگەزخوازی ئۆکڕانییە. ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی کۆمەڵەی ژنانی سفێرە، کە ڕێکخراوێکی فێمێنیستی لێزبیانە لە خارکیڤ. ھەروەھا لە ڕێکخراوی ناحکومی کیڤ پراید ، وە ئەندامی لیژنەی پراید پارادایس لە کیێڤ.

ڕۆشیکا دیۆ

ڕۆشیکا دیۆ ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنانی فیجییە. دامەزرێنەری کۆمەڵەی گۆڕانە لە فیجی، کە بزووتنەوەیەکبوو بۆ پشتگیریکردنی فێمێنیزم، ھاوڕەگەزخوازی، مافەکانی مرۆڤ و ژینگەخوازی. ڕێکخراوەکەی ڕۆیشا ئامانجی ھێنانە کایەوەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی، سیاسیەت، ئابووری و کەلتوورە لە فیجی. لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی ھاوڕێیانی پۆل ھاریس بردەوە لەبەرامبەر چاالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی. لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا ڕۆشیکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. ڕۆشیکا ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا، دوای خوێندنی لە زانکۆی ساوز پاسفیک. لە ساڵی ٢٠١٤، وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی تۆمارکرد ئەمەش د ...

ڕێکخراوەی ڕاسان

ڕاسان ڕێکخراوێکی ناحکوومیی کوردیی مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پارێزگای سلێمانی، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، و ماوەی دوو دەیەیە چالاکە. ڕاسان کار بۆ مافی ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات و چەندین پڕۆژەی ھاندان بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەیڕەو کردووە بە بەکارھێنانی ھونەر و سیمینار و وەرکشۆپ و ڕاھێنان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، و ھەروەھا تێکەڵکردنی پێشڕەوەکانی گرووپە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە لە وتووێژ دەربارەی شووناسی جێندەری و یەکسانی و پێکەوەژیان. لە سەرەتادا لە ٢٠٠٤–٢٠١٢، ڕاسان تەنیا ڕێکخراوێکی فێمێنێستی مافی ژنان بوو، بەڵام لە ٢٠١٢ دوای ڕاگرتنی چالاکییەکانیا ...

ڕوسودان گۆتسیریدز

ڕوسودان گۆتسیریدز کەسایەتیی بیشۆپی لە کڵیسای ئێڤانگیلیکال باپیت و چاالکوانی مافەکانی ژننانە لە جۆرجیا. ڕوسودان یەکەم ژنە بیشۆپە لە جۆرجیا. ڕوسودان چالاکییەکانی لەدژی تووندووتیژی جێندەری، داواکاری یەکسانی بۆ ژنان، ھەروەھا ڕێزگرتن و پاڵپشتیکردنی کەمایەتییە ئاینییەکانە لە جۆرجیا. ھەروەھا ڕوسودان یەکێکە لەیەکەم کەسە ئاینییەکانی جۆرجیا، کە پاڵپشتی لەکۆمەڵەکانی ھاوڕەگەزخوازی کردووە. ھەروەھا لە شەشەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی لەسەر کێشەی کەمایەتییە ئاینییەکان کردووە لە جۆرجیا. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.

                                     

ⓘ ھاوڕەگەزخوازی

ھاوڕەگەزخوازی بریتییە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەنددا. ھاوڕەگەزخوازی "نەخشێکی ھەتاھەتایی سەرنجی سۆزداری و سێکسیی و ڕۆمانسییە" لە نێوان ئەندامانی ھاوڕەگەز. ھەروەھا "ئاماژەیەکە بۆ ھەستی شوناسی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و ڕەفتارە پەیوەندیدارانە و ئەندامیەتی لە کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەست تیایاندا ھاوبەشە."

لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازیدا، ھاوڕەگەزخوازی یەکێکە لە سێ پۆلە سەرەکییەی خواستی ڕەگەزی زاناکان ھۆکاری سەرەکیی خواستی ڕەگەزی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان پێیانوانییە ھاوڕەگەزخوازی ھەڵبژاردەی کەسەکە خۆی بێت. ھەرچەندە ھیچکام لە بیردۆزەکان پاڵپشتییەکی گشتییان نییە، بەڵام زاناکان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی ژینناسیدا ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان. ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە ئەوە بسەلمێنێت کە خێزان و تەمەنی منداڵی کاریگەرییان لەسەر خواستی ڕەگەزی ھەیە. ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوڕەگەزخوازی کردارێکی نا-سروشتییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوڕەگەزخوازی جیاوازییەکی ئاسایی و سروشتییە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشیی دەروونی نییە، خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوەی پێویست لەبەردەستدا نییە ئەوە بسەلمێنێت کە دەستێوەردانی دەروونی توانای گۆڕینی خواستی ڕەگەزی ھەیە.

باوترین ئەو دەستەواژانەی کە بۆ کەسانی ھاوڕەگەزخواز بەرکاردەھێنرێن لێزبیان و گەین، بەڵام گەی بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار بۆ ئاماژەکردن بە ھەردوو مێ و نێرە ھاوڕەگەزخوازەکان بەکاردەھێنرێت. ئەستەمە زاناکان بتوانن بە وردیی یاخود بە نزیککراوەیی ڕێژەی سەدیی کەسانی ھاوڕەگەزخواز یاخود ئەوانەی کرداری سێکسییان لەگەڵ ئەندامانی ھەمان دیاری بکەن، لەبەر چەند ھۆکارێک، لەوانە؛ کەسانی ھاوڕەگەزخواز نایانەوێت شوناسی خۆیان ئاشکرابکەن، بەھۆی ئەو ھۆمۆفۆبیا و جیاکاری و کینە و توندڕەوی کە لەوانەیە، بەتایبەتی لە دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا ڕووبەڕوویان ببێتەوە. ڕەفتاری ھاوڕەگەزخوازی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئاژەڵانیشدا بینراوە و دیاری کراوە.

زۆرێک لە گەی و لێزبیانەکان، ھەر وەک جیاڕەگەزخوازەکان، لە پەیوەندیی خۆشەویستی و ھاوسەرگیری پاک و دروستدان. ھەرچەندە ماوەیەکی کەمیشە سەرژمێریی دانیشتووان ئەوان لە ئاماری ھاوسەرگیری و پەیوەندییەکاندا پیشان دەدات. پەیوەندییەکانی نێوان ھاوڕەگەزخوازان لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە ھەر وەک ھی جیاڕەگەزخوازەکان وایە و ھیچ جیاوازییەکیان تێدا بەدی ناکرێت. کرداری ھاوڕەگەزخوازی بە درێژایی مێژوو ھەبووە و ھەندێک جار پەسەند کراوە و ھەندێک جاری تریش بەپێی ئەو کۆمەڵگەیەی ئەو کەسانەی تێدا ژیاون ئەم دیاردەیە نەفرینی لێکراوە. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە، جووڵە جیھانییەکان بۆ داواکردنی مافی یاسایی بۆ ھاوڕەگەزخوازان زیادی کرد. داواکارییەکانیان بریتیبوون لە دەستەبەرکردنی مافی شارستانی و ھاوسەرگیری و پاراستن و بەخێوکردنی مناڵە بێسەرپەرشتەکان و پاراستنیان لە توندوتیژی. لە ئێستادا ھیچ مافێک لەلایەن حکومەتی ئێراق و ھەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی بۆ ھاوڕەگەزخوازان دانەندراوە، ئێن ئاڕ تی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ھاوڕەگەزخوازان ئەمەی دڵنیا کردۆتەوە. لە کۆمەڵگەی کوردیدا، ھاوڕەگەزخوازان بە ھەڵە لەگەڵ لەشفرۆشەکان و مناڵباز و نێربازاندا تێکەڵ دەکرێن، بە تایبەتی ھاوڕەگەزخوازە نێرەکان یاخود گەیەکان، زۆرجار وەک سووکایەتییەک پێیان بە "ھەتیوباز" بانگ دەکرێن، بەڵام لەڕاستیدا ھاوڕەگەزخوازی ھیچ پەیوەندییەکی بە لەشفرۆشی و مناڵبازی و نێربازییەوە نییە و پەیوەندییەکی ڕۆمانسی و سۆزدارانەی نێوان دوو مرۆڤی پێگەیشتووە.

                                     

1. ئێتیمۆلۆژیا

بەپێی زانستی ئێتیمۆلۆژیا وشەی ھۆمۆسێکشواڵ ، کە لە زمانە بیانییەکاندا بە واتای ھاوڕەگەزخواز دێت، تێکەڵەیەکی یۆنانی و لاتینییە، یەکەم پێکھاتەی لە گریکییەوە وەرگیراوە، ὁμός ھۆمۆس کە بەواتای "ھەمان" دێت، و بۆ وەسفکردنی کردار و سەرنجی سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان ڕەگەزدا بەکاردێت، و لێزبیانیزمیش دەگرێتەوە. یەکەم دەرکەوتنی وشەی ھۆمۆسێکشواڵ لە نووسیندا لە نامیلکەییەکی ساڵی ١٨٦٩ی ڕۆماننووسی نەمسایی کارل-ماریا کێرتبێنیدایە، کە نازانرێت کێ بڵاوی کردووەتەوە. نامیلکەکە دژی ھەندێک یاسای شانشینی پڕوسیا وەستاوەتەوە کە ھەندێک کرداری سێکسیی قەدەغە کردبوو. لە ١٨٨٦دا دەروونناس ڕیچارد ڤۆن کرافت-ئیبن لە کتێبەکەیدا بەناوی سایکۆپاتیا سێکسیوالیس ھەردوو ناوی ھۆمۆسێکشواڵ و ھێترۆسێکشواڵ ـی بەکارھێناوە. کتێبەکەی ئەو ھێندە بەناوبانگ بوو لە نێو خەڵکیدا، بوویە ھۆی ئەوەی ئەم دوو ناوە بە فەرمی بەکاربھێنرێن و ببن بە دوو ناوی گشتی.

زۆرێک لە ڕێنیشاندەرەکانی نووسینی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ھۆمۆسێکشواڵ وەک ناو بۆ کەسێک بەکارنەھێنرێت و لەجێی ئەوە گەی یان لێزبیان بەکار بھێندرێت. ھەندێکی تر پێشنیازیان کردووە کە بە تەواوەتی دەست ھەڵبگیرێت لە بەکارھێنانی ئەو وشەیە لەبەر ئەوەی مێژوویەکی تاریکی ھەیە و وەک سووکایەتییەک وایە، چونکە دەستەواژەکە زیاتر بۆ خووڕەوشتی سێکسی کەسەکە بەکاردێت نەک ھەستە ڕۆمانسییەکانی. گەی و لێزبیان ناودارترین جێگرەوەی وشەکەن کە لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی خراپ بەکارنایەن. پیتی سەرەتای ھەر یەک لە وشەکانی لێزبیان، گەی، بایسێکشواڵ و ترانسسێکشواڵ بۆ دروستکردنی وشەی LGBT ئێڵ جی بی تی بەکارھێنراون، کە ئاماژەیە بۆ کۆمەڵگەی ھاوڕەگەزخوازان.

گەی خۆی ئاماژەیە بە ھاوڕەگەزخوازیی نێرینە، دەشکرێت بۆ ئاماژەکردن بە تەواوی کەسانی ئێڵ جی بی تی بەبێ گوێدان بە زایەندیان بەکاربھێنرێت. بەڵام لێزبیان تەنھا تایبەتە بە ھاوڕەگەزخوازانی مێینە. وشەی لێزبیان لە دوورگەی لێسبۆسی یۆناییەوە وەرگیراوە، لەوێ ھۆزانڤانی یۆنانی سافۆ ھۆزانی سەبارەت بە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی لەگەڵ کچانی گەنجدا دەھۆنییەوە.

ھەرچەندە نووسەرانی کۆن دەستەواژەی ھۆمۆسێکشواڵیان بۆ چوارچێوەیەک بەکارھێناوە کە تەنیا یەک ڕەگەزی تێدا بێت بۆ نموونە قوتابخانەیەک تەنیا کچی تێدا بێت، بەڵام لە ئێستادا وشەکە لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و تەنھا بۆ خواستی ڕەگەزی و ھەستی سێکسیی کەسێک بەرامبەر بە ڕەگەزی خۆی بەکاردێت.

بە گشتی لەجێی وشەی ھۆمۆسێکشواڵێتی چەند وشەیەکی دیکە بەکارھێنراون، لەوانە؛ ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن، MSM کە لە پزیشکیدا بۆ ئاماژەکردن بە چالاکیی سێکسی بەکارھێنراوە. ھۆمۆئیرۆتیک، بۆ کاری ھونەریی بەکاردێت. چەند وشەیەکی دیکە کە وەک سووکایەتی بەکاردھاتوون: کویر، فاگێت، فەیری، پووف و ھۆمۆ. لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ەکاندا ئەم وشانە لەلایەن کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تییەوە ئاماژە خراپەکانیان لێکرایەوە، وشەی کویر لە لێکۆڵینەوەی کویر و بیردۆزەی کویر و تەنانەت لە زنجیرەی تەلیفیزیۆنی چاوێکی کویر بۆ کوڕێکی سترەیت دا بەکارھاتووە. سترەیت بەو کەسانە دەوترێت کە ھاوڕەگەزخواز نین و جیاڕەگەزخوازن. ھەرچۆنێک بێت، گەر کەسێک مەبەستی خراپ بێت لە بەکارھێنانی ئەم وشەیە بە شێوازی لێدوانەکانیدا دیار دەبێت.

خەڵکی لە کوردستاندا لەبری وشەی ھاوڕەگەزخواز کە وشە ڕاستەکەیە، "ھاوڕەگەزباز" بەکار دەھێنن. لە زمانی کوردیدا وشەی شیاوی پەیوەندیدار بە جێندەر و زایەندەوە دانەندراوە، بۆیە ئەو ناوانەی ئێستا لە جێی ھاوڕەگەزخوازی بەکاردێن، دروست نین.

                                     

2. مێژوو

ڕەوشتی کۆمەڵگە بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان و مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی کات و ناوچە جوگرافییاکان گۆڕاوە، شوێن ھەبووە کە ھەموو نێرەکان تێیدا بەشداری پەیوەندی ھاوڕەگەزیان کردووە، لە ھەندێک شوێنیش دیاردەکە پشتگوێ خراوە و پەسەند کراوە، لە ناوچە ئایینییەکانیش بە کفر ناوبراوە و سزای کوشتنی بۆ داندراوە.

لە کۆکراوەیەکی مرۆڤناسی وردی مێژوویی تایبەتە بە وەسفی چاندی گەلانی پێش-پیشەسازیی، "ھاوڕەگەزخوازی بەبەھێزی پەسەندنەکراوە بە ڕێژەی ٤١٪‏ لە ٤٢ چانددا؛ پەسەند کراوە یانیش پشتگوێ خراوە لەلایەن ٢١٪‏ی خەڵکی و، ١٢٪‏ ئامارێکی وایان نەداوە لەسەر ئەو دیاردەیە. لە ٧٠ گرافی مرۆڤزانیدا، ٧٠٪‏ وا پیشانی دەدەن کە ھاوڕەگەزخوازی نادیارە یان دەگمەنە. ٤١٪‏ش وای نیشان دەدەن کە ھەیە و شتەکە دەگمەن نییە.

لەو چاندانەی کە کاریگەری ئایینە ئیبراھیمییەکانیان لەسەرە، یاسا و کڵێساکان ھاوڕەگەزخوازیان بە لادان لە ئایین و وەستان دژی یاسا و سروشت ناوبرد. ناپەسەند کردن و خراپ سەیری کردنی سێکسی کۆم لە نێوان دوو پیاودا دەگەڕێتەوە بۆ پێش مەسیحییەت بەھەرحاڵ. ئەوە شتێکی دیار بووە لە یۆنانی کۆندا، ناو بردنیشی بە نائاسایی یان ناسروشتی دەگەڕێتەوە بۆ فەیلەسوفی یۆنانی بەناوبانگ ئەفلاتوون.

زۆرێک لە کەسایەتییە مێژووییەکان وەک سوقرات، لۆرد بایرۆن، ئێدواردی دووەم و ھادریان بە دووڕەگەزخواز یان گەی بانگ کراون؛ ھەندێک لە زاناکان، وەک میشێل فوکۆ، ئەمەیان بە پێشەکییەکی نەگونجاوی مێژووی ناوبردووە کە ئاژۆکی خواستی ڕەگەزی بیانی دەخاتە مەترسییەوە.

                                     

2.1. مێژوو ئەفریقا

کۆنترین تۆماری دوو خۆشەویستی ھاوڕەگەزخواز لە ئەفریقا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٤٠٠ ساڵ پێش مەسیح لە میسر، ھەردووک خاناماوھاتپیو و نیەداناخاناماو بە کۆنترین کەپڵی ھاوڕەگەزخوازی ناوچەی ئەفریقیا داندراون. وێنەکەیان ئەوان پیشان دەدات کە لووتیان ناوە بە لووتی یەکەوە و خەریکە ماچ دەکەن، ئەمە یەکێکە لە ناودارترین ئەو شێوازی وێنانە کە ھونەری میسری پێی ناسراوە. لە وێنەکەدا وادیارە ئەوان دەورووبەریان گیراوە بە میراتگرەکانیان. ھەردوو ئاسترۆپۆلۆجیست ستیڤن مورەی و ویڵ ڕۆسکۆ دەڵێن کە ژنەکانی لیسۆتۆ پەیوەندی سێکسی و ئیرۆتیکیان بەستووە لەگەڵ یەکتری کە بە ماتزۆێل ناوبراوە. لە کۆنگۆی کۆنیش تۆمارکراوە کە شۆڕشگێڕانی ئازاندێ کوڕیان بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن لە کاروباری گشتی ماڵەوە لەگەڵ سێکسکردن لەگەڵیان.

                                     

2.2. مێژوو ئەمریکاکان

پێش داگیرکردنی لەلایەن ئەورووپاوە، لەنێوان ئەمریکییە سوورپێستەکاندا لە ئەمریکاکاندا شێوازێکی ھاوڕەگەزخوازی و سێکسی ھەمانڕەگەز بەرڵاوبووە لەلایەن کەسایەتییەکان. ئەوان کاتێک مناڵەکانیان پەروەردە دەکرد و گەورە دەکرد، لە تەمنێکی لاوێتیدا ھەڵبژاردنێکیان پێ دەدرا لەلایەن باوانەکانیانەوە کە ڕێگەیەک ھەڵبژێرێت تاکو ژیانی پێ بەسەر بەرێت، ئەگەر مناڵەکە ھەر کامێک لە دوو زایەندەکی ھەڵبژاردایە ئەوان بە پەروەردەیەکی تایبەت بەخێویان دەکرد و گەورەیان دەکرد و فێری خووڕەوشتی ئەو زایەندەیان دەکرد کە ھەڵی بژاردووە. ئەم کەسایەتییانە بە گشتی شامان بوون و واش بڵاوبوو کە گوایە ئەوان لە مرۆڤێکی ئاسایی بەھێزتر و باشتر بوون.

ھاوڕەگەزخوازان و ترانسجێندەرەکان لە شارستانێتەکانی تری ئەمریکای لاتینی زۆربوون پێش داگیرکردنیان، وەک ئەزتێک، مایا، کوێنچاز، مۆچس، زاپۆتێکس و تەپینامبای بەڕازیل. داگیرکەرانی ئیسپانیا لەو ڕاستییە تۆقی بوون لە کرداری ھاوڕەگەزخوازی بە کراوەیی ئەنجام دەدرا لەلایەن دانیشتوانە ڕەسەنەکان، و ھەوڵی لەناوبردنی دیاردەکەیان دا بە ھەڕەشەکردن لەو کەسانە و ڕووبەڕووی کردنەوەیان لەگەڵ سزای سەخت وەک کوشتنی بە سووتان و سەگ تێ بەردان تێیان. لە ساڵی ٢٠١٣دا ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازان یاسایی کرا لە ئەمریکا.



                                     

2.3. مێژوو ئاسیا

لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئەوین و سێکسی ھاوڕەگەز ئاماژەی پێ کراوە ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی نووسینەوەی مێژووەوە.

ھاوڕەگەزخوازی لە چین بیندراوە و ئەوان لای خۆیان چەند ناوێکی تایبەتیان بۆ داناوە، چەند حاڵەتێکی لەو شێوەیە تۆمار کراوە لە ٦٠٠ی پێش مەسیحەوە. ھاوڕەگەزخوازی لە چەندین کاری بەناوبانگی وێژەی چینیدا ناوی ھاتووە. بۆ نموونە، باسی سێکسی ھەمانڕەگەز کراوە لە ڕۆمانی کلاسیکی خەون لە ھۆبە سوورەکە ، کە ھەر لەو دەمدا کتێبی ھاوشێوە لەسەر پەیوەندییە سێکسییەکان نووسراوەتەوە. کۆنفووشیزم، کە فەلسەفەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری بوو، زۆر بە کەمی تیشکی خستبووە سەر خواستی ڕەگەزی، ئەمە ھاوڕەگەزخوازی و جیاڕەگەزخوازیش دەگرێتەوە. وێژەی مینگ دایناستی، وەک بیان ئێر چای 弁而釵/弁而钗، بە شێوەیەک پەیوەندی سۆزداری نێوان ھاوڕەگەزخوازان پیشان دەدات کە ئارامتر و خۆشترە وەک لەوەی جیاڕەگەزخوازەکان.

دژایەتیکردنی ھاوڕەگەزخوازی لە دەمی خانەدانی تانگدا دەستی پێ کرد ٦١٨–٩٠٧، کە دراوەتە پاڵ بەرزبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئیسلام و مەسیحییەت. لە سینگاپور، لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا ٢٠٬٠٠٠ کەس پشتگیری خۆیان پیشان دا بۆ دامەزرانی مافی تایبەت بۆ ھاوڕەگەزخوازەکان.

                                     

2.4. مێژوو دەمی کلاسیکی

کۆنترین دۆکیومێنتی ڕۆژئاوایی لە شێوەی کاری وێژەیی، ھونەریی و شتومەکی میتۆگرافیکی کە ھاوڕەگەزخوازی لەخۆ دەگرێت دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن. جگە لە ھاوڕەگەزخوازی، ئەو دۆکیومێنتانە وای پیشان دەدەن کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ژنان و گەنجان سەرەکیترین بنیاتنەری ژیانی ئەوینی پیاوێکی ئاسایی ئەو کاتە بووە. پەیوەندی سۆزداری ھەمانڕەگەزەکان دەروازەیەکی کۆمەڵایەتی ئەو کاتە بووە کە بە شێوەیەکی جۆراوجۆر بوونیاتنراوە بە تێپەڕبوونی کات و لە شارێکەوە بۆ ئەوی تر. ھاوڕەگەزخوازی لە یۆناندا بە نرخ داندراوە بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە گەشەسەندنی مرۆڤایەتیی. ئەفلاتوون لە نووسینە کۆنەکانیدا باسی لە لایەنە باشەکانی کردووە، بەڵام لە نووسینە نوێترەکانیشیدا لەگەڵ قەدەغەکردنی بووە. ئەرستۆ لە کتێبی پۆلیتیکس بیرۆکەکەی ئەفلاتوون لە لەناوبردنی ھاوڕەگەزخوازی پشتگوێ خستووە ٢٫٤؛ ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە بەڕبەڕی وەک کێلتەکان بە بۆنەیەکی تایبەت دایان ناوە ٢٫٦٫٦ لەکاتێکدا کە کریتەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتوان بەکاریان ھێناوە.

کەمتر زانراوە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی نێوان ژنان لە یۆنانی کۆندا. سافۆ، لەدایکبوو لە دوورگەی لێسبۆس، کاریگەری کردۆتە سەر ئەو ناوانەی کە بۆ ژنە ھاوڕەگەزخوازەکان بەکاردێن، سافیک و لێزبیان بوون بە دووناوی فەرمی بۆ بەکارھێنان لەگەڵ ھاوڕەگەزە ژنەکاندا لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەمدا. ھۆنراوەکانی سافۆ تیشک دەخاتە سەر ئەوین و پەیوەندی سۆزداری بۆ ھەردوو زایەند. خوێنەرەوەکانی ھۆنراوەکانی ئەم ھۆزانڤانە بەناوبانگە باسی خۆشەویستی و پەیوەندییەکەی دەکەن لەگەڵ چەند ژنێک، بەڵام بەڵگە لەسەر پەیوەندی جەستەیی لەگەڵیان کەمە.

لە ڕۆمای کۆندا، جەستەی نێرەکان ناوەندی سەرنجی سێکسی بووە، بەڵام پەیوەندی سۆزداری تەنھا لە نێوان پیاوی ئازادی پێگەیشتوو و کۆیلەکەی یان پیاوێکی گەورەتر و پیاوێکی گەنجی بەرەڵاکراو کە ڕۆڵی وەرگری ھەبووە لەکاتی سێکسدا ڕوویداوە. ئیمپڕاتۆری مەسیح تیۆدۆسیەسی یەکەم یاسایەکی دەرکرد لە ٦ی ئابی ٣٩٠ کە نێرە وەرگرەکان بسووتێندرێن. لە کۆتایی دەسەڵاتەکەی، جوستینیانی یەکەم قەدەغەکردنی ھاوڕەگەزخوازی زیاتر فراون کرد بەبیانووی ئەوەی کە دەبێتە ھۆی وێران کردنی شارەکان و ئەویش "سزای خوا" دەبێت. دوای نەمانیشی لەسەر دەسەڵات سزادانی ھاوڕەگەزخوازان ھەر تا ماوەیەک بەردەوام بوو.



                                     

2.5. مێژوو ڕێنێسانس

لە ڕێنێسانسدا، شارە دەوڵەمەندەکانی ئیتاڵیا – بەتایبەتی فلۆرێنس و ڤێنیز – ناسرابوون بەو ژمارە زۆرەی ھاوڕەگەزخوازان کە ھەیانە، کە زۆرێک لە نێرەکانی ئەو کاتەی گرتبۆوە و بەردەوامبوون لەو نەخشەی کە ڕۆمانییەکان و یۆنانییەکان بەخشیبوویان بە ھاوڕەگەزخوازی. ھەرچەندە ڕێژەیەکی زۆری پیاوەکان ھاوڕەگەزخواز بوون، دەسەڵاتدارەکان بڕیاریان دا کە دەست بکەن بە کوشتن و غەرامەکردنی ڕێژەیەکی ئەو دانیشتوانانە.

لە نیوەی دووەمی سەدەی سیانزەھەم، کوشتن سزای ھاوڕەگەزخوازی بوو لە زۆربەی شوێنەکانی ئەورووپا. چەند کەسایەتییەکی مێژووی وەک شا جەیمسی یەکەم و دوق بەکینھام لە چەند نامیلکەیەکدا زۆربوونی ڕێژەی ھاوڕەگەزخوازانیان باس کردووە.

                                     

2.6. مێژوو دەمی نوێخواز

چەند نامەیەکی خۆشەویستی نێوان پیاوێکی خانەدان و کەسایەتی بەناوبانگ مستەر ویڵسن بڵاوکرانەوە لە ساڵی ١٧٢٣ لە ئینگلتەرا و لەلایەن چەند زانایەکی نوێخوازەوە ھاندرا تاکو ببێتە ڕۆمانێک. ڕۆمانی بەناوبانگی ١٧٤٩ بەناوی فانی ھیڵ بەشێکی ھاوڕەگەزخوازی لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەمە لە گۆڕانکاری وەشانی ١٧٥٠کەیدا لابرا. ھەروەھا لە ساڵی ١٧٤٩دا یەکەم پەڕتووکی پارێزگاریکردن لە ھاوڕەگەزخوازان بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کرایەوە، کە لەلایەن تۆماس کانۆن نووسرابوو، بەڵام ھەر یەکسەر بڵاوکردنەوەی ڕاگیرا. لە دەورووبەری ١٧٨٥ەکاندا، جێریمی بێنتامیش پارێزگارییەکی تری نووسییەوە، بەڵام بڵاونەکرایەوە تاکو ساڵی ١٩٧٨. سزای مەرگی ھاوڕەگەزخوازان بەردەوام بوو لە ھۆڵەندا تا ساڵی ١٨٠٣، لە ئینگلتەراش تاکو ساڵی ١٨٣٥ ھەر بەردەوام بوو.

لە نێوان ١٨٦٤ و ١٨٨٠ کارل ھێنریک ئولریش زنجیرەیەک لە دوازدە کتێبی بڵاوکردەوە بەناوی بەدواداچوون لەسەر مەتەڵی خۆشەویستی پیاو-پیاوانە. لە ١٨٦٧دا، ئەو بووبە یەکەم ھاوڕەگەزخواز کە بە کراوەیی بە ڕووی خەڵکدا قسەی کرد و پارێزگاری لە ھاوڕەگەزخوازەکان کرد کاتێک کە لە کۆنگرەی ئەڵمانی لە مونیک بەشداری کرد بۆ چارەسەرێک بۆ یاسای ئەنتی-ڕەگەزخوازەکان و لابردنی ئەو یاسایانە. ھەڵگەڕانەوەی سێکسی کە لەلایەن ھاڤلۆک ئیلیسەوە نووسرابوو لە ساڵی ١٨٩٦دا بڵاوکرایەوە کە بەرەنگاری ئەو بیردۆزانە دەبۆوە کە دەیانوت ھاوڕەگەزخوازی شتێکی ناسروشتییە، ھەروەھا ھەوڵی شکاندنی پڕوپاگەندە و ستێریۆتایپەکانی دەدا. ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە ھاوڕەگەزخوازی شتێکی سروشتییە و حاڵەتێکی تایبەت بووە و پەیوەندیی ھەبووە بە زیرەکی و داھێنەری مرۆڤەکانەوە.

ھەرچەندە خەڵکی کتێبی پزیشکی لەم شێوەیەیان نەدەخوێندەوە بە گشتی، ئەوان بوونە ھۆی دروستبوونی ساینتیفیک ھیومانتێریان کۆمیتیی ماگنەس ھیرشفیڵد، کە لە ساڵی ١٨٩٧ەوە بۆ ١٩٣٣ دژی سزای ئەنتی-ھاوڕەگەزخوازی وەستایەوە لە ئەڵمانیا، لەگەڵ دروستبوونی چەندین جووڵەی گەورە لای ڕۆشنبیران و نووسەرانی بەریتانیا کە لەلایەن ئێدوارد کارپێنتەر و جان ئادینگتن سیمندسەوە نوێنەرایەتی دەکرا. لەگەڵ کتێبێک بە ناوی خۆشەویستی ھۆمۆجێنیک لە ساڵی ١٨٩٤، توێژەری کۆمەڵایەتی ئێدوارد کارپێنتەر دەستی کرد بە نووسینەوەی زنجیرەیەک لە وتار و نامیلکە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی و لە ساڵی ١٩١٦دا لە کتێبەکەیدا بە ناوی ڕۆژەکانم و خەونەکانم ڕوونی کردەوە کە ئەو ھاوڕەگەزخواز بووە.



                                     

2.7. مێژوو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

چەند کۆچکردنێکی عەرەب ڕوویداوە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەورووپا لە ناوەندی ١٨٠٠کاندا. دوو لەو کۆچکەرانە، ڕافیعە ئەلتەحتاوی و محەممەد ئەلسەفەر سەرسوڕمانی خۆیان پیشان دا کە فەڕەنسییەکان زۆرجار بە ئەنقەست بە ھەڵە ئەو ھۆنراوانەیان وەرگێڕاوە کە لەسەر کوڕ نووسراون و ئەوان لەجێی کوڕ کچیان داناوە بۆ ئەوەی لە پێوەرە ڕەوشتییەکانیان و نەریتیان لانەدەن.

ئیسرائیل بە باشترین وڵات ناسراوە لەگەڵ ھاوڕەگەزخوازان لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا و تێل ئەڤیڤ ناسراوە بە "پایتەختی گەیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست" ، و بە یەکێک لە ئارامترین و باشترین شارەکان بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان داندراوە. نواندنی شانازی ھاوڕەگەزخوازان ھەموو ساڵێک لە تێل ئەڤیڤ جێ دەگرێت.

لەلایەکی ترەوە، زۆرینەی حکومەتەکانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆرجار دیاردەی ھاوڕەگەزخوازی پشتگوێ دەخەن و دان بە ھەبوونیدا نانێن، ھەندێک جاریش بەتاوانبوونی دەکەن. ھاوڕەگەزخوازی لە نزیکەی ھەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان نایاساییە. جووتبوون لە نێوان ئەندامانی ھاوڕەگەز لە ھەندێک لە دەوڵەتە ئیسلامییەکان سزای کوشتنی ھەیە، وەک لە عەرەبستانی سعوودی، ئێران، مۆریتانیا، باکووری نێجیریا، سوودان، و یەمەندا دیارە. سەرۆککۆماری ئێران مەحموود ئەحمەدینەژاد لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئێراندا کەسی گەی نەبووە. بەھەرحاڵ، ھەرچی ھاوڕەگەزخوازێکیش ھەبێت بە کراوەیی دان بەوەدا نانێت کە گەیە، لە ترسی ڕەتکردنەوەیان لەلایەن خێزانەکەیانەوە یانیش دەستدرێژی کردنە سەریان لەلایەن حکومەتەوە.

                                     

2.8. مێژوو کوردستان

لە مێژووی کوردستاندا ھاوڕەگەزخوازی ھەر ھەبووە، وەک ھەموو ناوچەکانی تری جیھان، بەڵام ھەرگیز بە کراوەیی ماف بۆ ھاوڕەگەزخوازان دانەندراوە و دیاردەکە پشتگوێ خراوە. لە ئێستادا، ھاوڕەگەزخوازی لە ئێراقدا قەدەغە نەکراوە، بەڵام ھێشتا خەڵکی دژی دەوەستن و بە چاوێکی خراپ سەیری دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاوکرایەوە کە یاسایەکی نوێ دادەندرێت بۆ یەکسانی نێوان زایەندەکان. بەڵام لە کۆمەڵگە ئایینییە ناوخۆییەکان ناڕەزایی دەربڕدرا و وترا کە ئەمە یاسایەکە بۆ پەسەندکردنی ھاوڕەگەزخوازی. کامیل حاجی عەلی، بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کوردستان وتی کە ئەم یاسایە "بەدڕەوشتی" بڵاودەکاتەوە و کۆمەڵگەی کوردی "تێک دەدات." دوای کۆمەڵێک جووڵەی ئایینی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکیان بەست و دانیشتوانیان ئاگادار کردەوە کە ئەم یاسایە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازەکان یاسایی ناکات.

لە ساڵی ٢٠١٧دا، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ناوخۆی کوردستان ئێن ئاڕ تی بەڵگەفیلمێکیان بە ناو کوردستاندا پەخش کرد لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کە بیرۆکەی گشتیی بابەتەکەیان خستە ڕوو، لە بەڵگەفیلمەکەدا چەند ھاوڕەگەزخوازێکی کورد بانگھێشت کرابوون بۆ ئەوەی قسە لەسەر بابەتەکە بکەن. بەڵگەفیلمەکە بە گشتی وەڵامێکی خراپی درایەوە لە لایەن کوردستان و کۆمەڵگە ئایینییەکانەوە.

لە ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، ڕێکخراوی لاڤە دامەزرا، کە یەکەم ڕێکخراوە لە ناوخۆی کوردستان بە ئاشکرا داوای مافی ھاوڕەگەزخوازان بکات. دواتر لاڤە داخراو و کار و چالاکییەکانیان گواستەوە بۆ ڕێکخراوەی ڕاسان.



                                     

2.9. مێژوو دەمی پێش ئیسلام

لە ئیمپڕاتۆرێتی ئاشووری کۆندا، ھاوڕەگەزخوازی ھەبووە و باو بووە؛ قەدەغەنەکراو بوو ھەروەھا بە بێڕەوشتی یان نەخۆشی دا نەئەندرا. ھەندێک لە تێکستە ئایینییەکان پاڕانەوەی تێدابووە بۆ ھاوڕەگەزخوازان. چەند کتێب ھەبوون کە بە شێوەیەکی یەکسان پاڕانەوەی تێدابووە بۆ پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ھەر سێ خواستی ڕەگەزییەکە.

لە ئاریانی مەزندا، ھاوڕەگەزخوازی و پەیوەندی سێکسی و ئرۆتیکی نێوان ئەوان ڕێگە پێدراو بووە، تەنانەت لە زۆربەی شوێنە گشتییەکانیشدا. لە سیمینار و بۆنە تایبەتەکانەوە بۆ کامپی سەربازان و گەرماو و کافێخانەکان. لە سەردەمی سەفەوییەکاندا ١٥٠١–١٧٢٣ تەنانەت خانەی لەشفرۆشی پیاوانیش یاسایی بووە.

ھەندێک لە زاناکان دەڵێن کە دەتواندرێت نموونەی ھاوڕەگەزخوازی لە وێژەی کۆندا بەدی بکرێت، وەک لە داستانی گلگامێش و چێرۆکی دەیڤد و جۆناتانی کتێبی پیرۆزی مەسیحییەکان دیارە. لە داستانی گلگامێشدا، پەیوەندی نێوان گلگامێش و کەسایەتییەک بە ناوی ئینکیدو ھاوڕەگەزخوازی بووە. ھەروەک چۆن دەیڤد خۆشەویستییەکی بەھێزی ھەبووە بۆ جۆناتان.

                                     

3.1. سروشت و کەسایەتی کردار و ئارەزووەکان

کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەڵێن کە خواستی ڕەگەزی "تایبەتمەندییەکی کەسیی نییە کە بتواندرێت بە جودایی پێناسە بکرێت، بەڵکو خواستی ڕەگەزی جیھانی ئەو کەسە پێناسە دەکات کە ئەگەری دۆزینەوەی پەیوەندییەکی سۆزداری بەچێژی ھەیە تێیدا."

لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٤دا، کە لەسەر ژنان بوو، ھەردووک ژنە لێزبیان و جیاڕەگەزخوازەکانیش لە ڕووی سێکسییەوە کاریگەرییان کرایە سەر کاتێک فیلمی ئیرۆتیکی و سێکسییان پیشاندرا، فیلمەکان لە ژن و ژن و پیا و ژن پێکھاتبوون و ھەردووکیان کاریگەرییان کردە سەر مەبەستەکان. بەڵام کاتێک ھەمان لێکۆڵینەوە لەگەڵ پیاوە جیاڕەگەزخوازەکان کرا، ئەوان تەنھا بە فیلمێک ئارەزووی سێکسییان بەرز دەبۆوە کە ژنی تێدا بوو، گەیەکانیش تەنھا بەوانەی کە پیاویان تێدابوو. نوێنەری لێکۆڵینەوەکە وتی کە خواستی ڕەگەزی ژنان کەمتر تیشکی خستۆتە سەر یەک زایەندی دیاری کراو لە چاو پیاوەکاندا.



                                     

3.2. سروشت و کەسایەتی پەیوەندی سۆزداری

ئەو کەسانەی کە ھاوڕەگەزخوازن دەتوانن بە چەند شێوەیەکی جیاواز خۆیان دەرببڕن، ئەگەریش ھەیە کە بە ڕەفتارەکانیاندا دیاربێت، وەک شێوازی ھەڵبژاردنی پۆشاک و ڕۆیشتن و قسەکردن، لەوانەشە بەو شتانەدا دیار نەبێت. ئەوان لەوانەیە بە ناحەزی پەیوەندی لەگەڵ زایەندێکی جیاوازدا ببەستن ئەگەر پیاو بوو لەگەڵ ژن و بەپێچەوانەوە، بە سەرەکی بۆ ئەوەی ھەست نەکرێت بەوەی ئەوان کە ھاوڕەگەزخوازن، لەوانەشە لە پەیوەندی خۆشەویستی ئاسایی ھاوڕەگەزخوازی خۆیان بن، ھەندێکیشیان لەوانەیە ھیچ خۆشەویستییەک نەکەن بە مەبەستی ئایینی. یەکێک لە ڕاپرسییەکان وای پیشان دەدات کە لە بەینی ٤٠٪‏ و ٦٠٪‏ گەیەکان لە پەیوەندی سۆزداریان و لە نێوان ٤٥٪‏ و ٨٠٪‏ لێزبیانەکانیش بە ھەمان شێوە. لە زانیارییەکانی ڕاپرسییەکەش دەبیندرێت کە لە بەینی ١٨٪‏ و ٢٨٪‏ی خۆشەویستە گەیەکان و لە بەینی ٨٪‏ و ٢١٪‏ی لێزبیانەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پێکەوە ماونەتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. زۆرێک لەو بەدواداچوونانەی کە کراوە ڕوونی دەکاتەوە کە پەیوەندییە ھاوڕەگەزەکان و جیاڕەگەزەکانیش یەکسانن لە ڕووی توندی پەیوەندییەکانەوە و ھیچ جیاوازییەکیان نییە. زاناکان دەڵێن کە تەمەن و زایەند باشترە بۆ کردن بە پێوەر بۆ پێوانی درێژخایەنی پەیوەندییەک نەک خواستی ڕەگەزی تاکێک. ئەوانەی لە ناو پەیوەندییە ھاوڕەگەزخوازی و جیاڕەگەزخوازییەکانن وەک یەک ھەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکەیان دەدەن.

                                     

3.3. سروشت و کەسایەتی خۆئاشکراکردن

بە ئینگلیزی پێی دەڵێن ھاتنەدەرەوە لە دۆڵابی جلەکە ، دەستەواژەیەکە کە بۆ کەسێک بەکاردەھێندرێت کە ئاشکرای دەکات بۆ دەورووبەرەکەی کە ھاوڕەگەزخوازە. ئەمە پڕۆسەیەکی سەختی ژیانی ھاوڕەگەزخوازانە چونکە خەمی ئەوەیان دەبێت کە دەورووبەرەکەیان سروشتی ئەوان پەسەند نەکەن و ھەستان بەم کارە لەڕووی دەروونییەوە فشاریان دەخاتە سەر. بە گشتی، خۆئاشکراکردن بە سێ قۆناغ دادەندرێت. یەکەم قۆناغ ئەوەیە کە تاک تێیدا خۆی دەناسێت یانیش درک بەوە دەکات کە ھاوڕەگەزخوازە و چێژ لە پەیوەندی ھاوڕەگەزەکانی وەردەگرێت و ئەم ڕاستییە قبوڵ دەکات. ئەمە زۆرجار بە خۆئاشکراکردنێکی دەروونی ناو دەبرێت. دووەم قۆناغیش بڕیاردانی کەسەکەیە لە ئاگادارکردنەوەی دەورووبەرەکەی نم. خێزانەکەی و ھاوڕێکان کە ئەو ھاوڕەگەزخوازە. سێیەم قۆناغیش تێکەڵبوون و ژیانە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی. لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خەڵکی بە گشتی یان لە تەمەنی ١٥–١٨ خۆیان ئاشکرا دەکەن یان لە تەمەنێکی دواتردا کە دەگەنە کۆلێژ بۆ نموونە. لە کوردستان و ئێراق خۆئاشکراکردن بە ڕێژەیەکی زۆر کەم ھەیە و لەوانەیە خەڵکانی ئێڵ جی بی تی خۆیان ئاشکرا نەکەن چونکە ھیچ یاسایەک نییە بیانپارێزێت و ئەگەر ھەیە ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە. لەو تەمەنەدا لەوانەیە بڕوایان بە دەورووبەرەکەیان نەبێت و ئاگاداریان نەکەنەوە، بە تایبەتی چونکە کۆمەڵگە زۆرینەیان بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە بە خراپی دادەنێن؛ ھەندێکجار تەنانەت خێزانەکانی خۆشیان نازانن.

درک پێ کردن بە ھاوڕەگەزخوازی خود پرۆسەیەکی ئاسان نییە و بگرە زۆریش ئاڵۆزە. بە پێچەوانەی کۆمەڵەکانی ترەوە وەک ئایینەکان بۆ نموونە ھاوڕەگەزخوازان لە کۆمەڵگەیەکدا گەورە نابن کە یەکسەر ھەڵیبژێرن کە ھاوڕەگەزخواز بن وەک کەسانی دەورووبەریان، چونکە شتێک نییە ھەڵبژاردن بێت. واتە ھەر تاکێک دەتوانێت بە ئاسانی ھەڵگری ئایین و بیر و باوەڕی باوان و کۆمەڵگەکەی بێت و کەیش ویستی دەتوانێت بیانگۆڕێت، بەڵام لە ھاوڕەگەزخوازیدا وا نییە و ئەمیان شتێکی درک پێ کردنە نەک ھەڵبژاردن و ھەرگیزیش ناتواندرێت بگۆڕدرێت. باشترین بەڵگە لەسەر ئەوە ئەمەیە، ئەگەر پیاوێک جیاڕەگەزخواز بێت، واتە گەی نەبێت، ناتوانێت سێکس لەگەڵ پیاوێکی تردا بکات چونکە دژی سروشتی ئەوە، بە ھەمان شێوە بۆ گەیەک یان لێزبیانێک. ھەندێکجار لە کۆمەڵگەکاندا دەبیسترێت کە کەسێک "گەی بووە بەڵام بووەتەوە بە جیاڕەگەزخواز" ، ئەمە لەڕاستیدا مەحاڵە، ئەو کەسە یان ھەر لە سەرەتاوە دووڕەگەزخواز بووە یانیش ئێستاش ھەر گەیە. خەڵکانی ئێڵ جی بی گەی و لێزبیان و دووڕەگەزخوازەکان زۆرجار لە کۆمەڵگەیەکدا پەروەردە دەکرێن کە کۆنەپەرست و تێنەگەیشتوون بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازی. ئەوان کاتێک لە سروشتی خۆیان تێدەگەن کە سەیری کۆمەڵگەکانی تری دەورووبەریان دەکەن.

ھەندێک لە ھاوڕەگەزخوازان بە گشتی و بە ڕووی جیھاندا خۆیان ئاشکرا دەکەن، زۆرێکیش لە کەسایەتی ناودار ھەیە لەو شێوەیە، بۆ نموونە لەیدی گاگا. خۆئاشکراکردن ئاوا بە کراوەیی دەکرێت چەند ھۆکارێکی لە پشتەوە بێت، وەک سیاسی یان ئاکاریی و، دەکەوێتە ناو مەودایەکی فراوانتری ھۆکارییەوە.

                                     

3.4. سروشت و کەسایەتی لێزبیانزم و ھاوڕەگەزخوازیی ژنان

لێزبیانەکان زۆرجار خواستی ڕەگەزییەکەی خۆیان بە شێوەیەکی جیا ڕووندەکەنەوە وەک لە پیاوە گەیەکان، و تێگەیشتنی جیایان ھەیە لەو ئیتۆلۆژیایانەی کە لە لێکۆڵینەوە لەسەر پیاوە گەیەکان ھاتوونەتە بەردەست. ئەوان لەوانەیە بە شێوەیەکی جیاتر بڕواننە ژیان وەک ھاوڕەگەزخوازێک وەک لە پیاوەکان.

کاتێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٠ لێکۆڵینەوەیەک کرا، لێزبیانەکان باسی ژیانی خۆیان کرد وەک ھاوڕەگەزخوازان. ئەمە تەنھا بەدواداچوونێکی گەورەیە کە لەسەر خواستی ڕەگەزی ژنان کراوە کە ڕوونی دەکاتەوە چۆن ژنەکان دەڕواننە ھاوڕەگەزخوازی لەوەتەی بەدواداچوونی کینسی کرا لە ١٩٥٣وە. لێکۆڵینەوەکە زانیارییەکی گشتی تێدابوو لەبارەی تێڕوانینی لێزبیانەکان لە پەیوەندی سۆزداری ھاوڕەگەز و خواستی ڕەگەزی ئەوان. لێزبیانەکان ئەو کوالیتییانەیان باس کرد کە لە ژنێکدا ھەیە بەڵام لە پیاوێکدا نییە، ئەوانەش کە وا دەکەن باشتر بن بۆ پەیوەندییەک لەچاو پیاوەکاندا، لەو کوالیتیانە کە ئەوان بەسۆزترن بەرامبەر ھەستی کەسانی تر جگە لە خۆیان وەک لە پیاوان. لێزبیانەکان بە گشتی دوو جۆریان ھەیە، بەچ پیاوانە لەگەڵ فێم ژنانە. بەچەکان وا دەبیندرێن کە قژیان کورتە و پۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن و ژنانەکانیش وەک ھەر خانمێکی ترن.

                                     

4. دێمۆگرافیا

داتا و زانیاری لەسەر گەی و لێزبیانەکان پێویستە بۆ ئەوەی ڕێژەی ھاوڕەگەزخوازانی جیھان بە جێگیری بزانرێت و بەرچاو بکەوێت کە ھاوڕەگەزخوازان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەلایەن کۆمەڵگەوە. ئەم داتایانە سوودی زیاتریان دەبێت؛ بۆ نموونە یارمەتی ژماردنی زەرەرەکان و سوودەکانی ئابووری پەیوەندی نافەرمی دەدات، و کاریگەری یاسایی کردنی ڕێگەدان بە بەخێوکردنی ھەتیوەکان لەلایەن ھاوڕەگەزخوازان دەخاتە ڕوو، ھەروەھا ڕۆڵەکانیان لە نێوان سەربازیی دەوڵەتەکان؛ و لەلایەکی ترەوە، زانینی ڕێژەی "گەی و لێزبیان پەیمان ھەڵدەگرێت لە یارمەتیدانی زانایانی کۆمەڵناسی لە تێگەیشتنی مەودایەکی گەورە لە پرسیاری گرنگ - نیشتەجێبوونی جوگرافییەوە."

پێوانی دیاردەی ھاوڕەگەزخوازی کارێکی دژوارە، لەبەر ئەوەی دەبێت بایەخێکی زۆر بدرێت بە یەکەی پێوانەکەی بەکاردێت، وڵاتەکانی جیھان، کە زۆربەیان ڕەتی دەکەنەوە قسە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی بکەن ئێران بە نموونە، زانیاریی زیاتر لەسەر سروشتی خواستی ڕەگەزیی کەسەکانەوە، و ھتد. زۆرێک لە خەڵکی ھەن کە سۆزیان ھەیە بەرامبەر کەسانی تر کە لە ھاوڕەگەزی خۆیانن، بەڵام ڕەتی دەکەنەوە کە دان بەو ڕاستییەدا بنێن کە یان گەیین یان دووڕەگەزخواز. ئەمەش کێشەیەکی ترە. ھەروەھا شتێکی تر کە خەریکە بەدواداچوونەکە مەحاڵ دەکات، ئەوەیە کە دەبێت چەند خەسڵەتێک کە لەوانەیە پەیوەندی بە خواستی ڕەگەزییەوە نەبێت دەستنیشان بکات لە خەڵکیدا. لەوانەیە زۆرێک لەو کەسانەی کە خۆیان بە جیاڕەگەزخواز ناودەبەن ھاوڕەگەزخواز دەربچن.

لە ساڵەکانی ١٩٤٨ و ١٩٥٣دا، زیندەزان و پرۆفیسۆری ئێتیمۆلۆژیا ئاڵفرێد کینسی، ڕایگەیاند کە نزیکەی ٤٦٪‏ خەڵکی لە ڕەگەزی نێر کاردانەوەی سێکسییان بەرامبەر بە ھەردوو زایەند ھەبووە لە تەمەنیاندا، و ٣٧٪‏ ئەو کەسانەش بە لایەنی کەمەوە یەک کاردانەوەی ھاوڕەگەزخوازییان ھەبووە. دواتر ڕەوشتناسییەکەی کینسی ڕەخنەی لێ گیرا لەلایەن جان تەکییەوە، لەبەر بەکارھێنانی سامپڵی ھەڵبژاردوو لەجێی بەکارھێنانی سامپڵی ھەڵکەوتیی. بەدواداچوونێکی تر کرا بۆ بەدرۆخستنەوەی سامپڵەکانی کینسی، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو بەدواداچوونەش بە ھەمان ئەنجامەکەی کینسی گەیشت. سایمن لاڤەی، کو لێکۆڵەرەوەی سرووشتی مێشکی ھاوڕەگەزخوازانە، ئەنجامەکانی کینسی بەکارھێنا وەک نموونەیەک بۆ ئەو ئاگادارییەی کە پێویستە لەکاتی بەدواداچوونی دێمۆگرافیکی، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەنجامی بە تەواوەتی بەدەست بێت لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتانەی بەکارھێندراوە بۆ بەڕێوەبردنی بەدواداچوونەکە.

بەپێی بەدواداچوونە گەورەکان، ٢٪‏ بۆ ١١٪‏ خەڵکی جۆرێک لە کۆنتاکتی ھاوڕەگەزییان ھەبووە لە ژیانیاندا؛ ئەم ژمارەیە بەرزتر دەبێتەوە بۆ ١٦–٢١٪‏ کاتێک خووڕەوشتی ھەردوو لا خراونەتە ڕوو لەکاتی بەدواداچوونەکە. لە لێکۆڵینەوەیەکی ٢٠٠٦دا، ٢٠٪‏ـی بەشداربووان بە نەناسراوی دانیان ناوە بە ھەبوونی ھەستی ھاوڕەگەز تێیاندا، بەڵام تەنھا ٢٪‏ بۆ ٣٪‏ لەو بەشداربووانە خۆیان بە ھاوڕەگەزخواز ناساندبوو. بەدواداچوونێکی تری ١٩٩٢ کە لە بەریتانیا کرا، ئاماژەی بەوە دا کە ٦٫١٪‏ی نێرەکان کردەوەیەکی ھاوڕەگەزخوازییان کردووە، و لە فەڕەنساش ڕێژەکەی ئەو کەسانە ٤٫١٪‏ بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ویلیامز کە لە ئازاری ٢٠١١ پێشکەش کرا، لە ٩ میلیۆن کەسی پێگەیشتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تەنھا ٣٫٥٪‏یان گەی، لێزبیان، یان دووڕەگەزخواز بوون. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٦٠١٬٢٠٩ خانوو ھەبووە کە کەپڵی ھاوڕەگەز تێیدا ژیاون. بەدواداچوونێکی تری ساڵی ٢٠١٣ کە لەلایەن سی-دی-سییەوە کرا و ٣٤٬٠٠٠ ئەمریکی تێیدا بەشدارییان کرد، ڕێژەی لێزبیان و گەیەکان بە ١٫٦٪‏ دەخەمڵێنێت، و ڕێژەی دووڕەگەزخوازەکانیش ٠٬٧٪‏ بوون.

                                     

5. دەروونناسی

دەروونناسی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو زانستانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و جیا لە ھاوڕەگەزخوازی کۆڵیوەتەوە. یەکەم ھەوڵدان بۆ ئەوەی ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی ناوببرێت لە سەدەی نۆزدەھەم درا لەلایەن چەند سێکسناسێکی تازەپێگەیشتووەوە لە جووڵەیەکی ئەورووپیدا. لە ساڵی ١٨٨٦، سێکسناس ڕیچارد ڤۆن کرافت-ئیبن، ھاوڕەگەزخوازی لەپاڵ ٢٠٠ بابەتی سێکسیی تر بە سەربەخۆیی باس کرد لە یەکێک لە کتێبەکانیدا لەژێر ناوی سایکۆپاتیا سێکسوالیس. بەپێی کرافت-ئیبن ھاوڕەگەزخوازی یان لە "قۆناغی دروستبوونی کۆرپەلەدا پەیدا دەبێت" یانیش "دوای لەدایکبوونی." لە کۆتا دوو دەیەی سەدەی نۆزدەھەمدا، بیرۆکەیەکی جیاواز لەبارەی ھاوڕەگەزخوازی دەستی گرت بەسەر بوارەکانی پزیشکی و دەروونناسیدا، کە کردارەکەی بە "شێوەیەکی دروست کە لە کەسێکدا دەبیندرێت بە خواستی ڕەگەزییەکی جێگیرەوە" ناوی دەبرت.

کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەڵێن:

ھەتاکو ئێستاش یەکدەنگی لەلایەن زانایانی تەندروستی بەردەوامە لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی سێکسی و سۆزداری نێوان ھاوڕەگەزخوازان بە تەواوەتی سروشتی و ئاسایی و تەندروستە. لە ئێستادا بەدواداچوونێکی گەورە و قووڵ ھەیە کە دەیسەلمێنێت کە کەسێک گەی، لێزبیان، یانیش دووڕەگەزخواز بێت، دەروونێکی ئاسایی و بێ کێشەی ھەیە و لە توانایدایە بە شێوەیەکی ئاسایی ژیان بباتە سەر. ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە یەکێک لە پێڕستەکانیدا بەھەمان شێوە سەرەتا ھاوڕەگەزخوازی بە نەخۆشی ناودەبرت، بەڵام دواتر لە پێڕستەکە لابرا دوای ئەوەی ٤٣ ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی دژی ئەمە وەستان لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٠. کۆمەڵگەی دەروونپزیشکی چینی ھاوڕەگەزخوازی لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان لادا لە ساڵی ٢٠٠١دا دوای پێنج ساڵ لە بەدواداچوون لەسەر ھاوڕەگەزخوازی. کۆلێژی ڕۆیاڵی دەروونپزیشکان دەڵێت: "ئەم مێژووە بەدبەختە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن کۆمەڵێک لە خەڵکی بە تایبەتمەندییەکی کەسییەوە تووشی لێکۆڵینەوەی پزیشکی زیان بەخش دەبن و دەبنە بنەمای بە-کەم-سەیرکردن لە کۆمەڵگەدا." ھەرچەندە کە زانست ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە ھاوڕەگەزخوازی سروشتێکی ئاسایی مرۆڤە، ھاوڕەگەزخوازان ھێشتا تووشی ڕەتکردنەوە دەبن لەلایەن ھەندێک لە ھاوڕێکانیان و ئەندامانی خێزانەکانیان، کە ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە کە کەسانی ئێڵ جی بی تی لە ڕووی دەروونییەوە قورسیی زیاتریان دەخرێتە سەر وەک لە مرۆڤێکی باوی تر.

ھەندێک لەو لێزبیان و گەی و دووڕەگەزخوازانەی کە دەست درێژ دەکەن بۆ تێراپی و چارەسەری دەروونی، لەبەر ھەمان ئەو ھۆکارانەیە کە جیاڕەگەزخوازان ڕووی تێدەکەن فشار و دڵەڕاوکێ، کێشەی پەیوەندی، کێشە لە کار و لەگەڵ ھاوڕێکانیدا، ھتد؛ خواستی ڕەگەزی ئەوان ھیچ پەیوەندییەکی بەم کێشانەوە نییە و ھیچ پزیشکێکی دەروونی لە خواستی ڕەگەزی کەس ناپرسێت لەکاتی تیمارکردنیان. ئیتر ھەر کێشەیەکی ھەبێت کەسەکە، چانسێکی زۆر ھەیە کە ڕووبەڕووی ھۆمۆفۆبیا دەبێتەوە دوای وەرگرتنی تیمارەکەی، بەبیانووی ئەوەی کە ئەو کەسە بۆیە لەڕووی دەروونییەوە فشاری لەسەر بووە چونکە ھاوڕەگەزخواز بووە. بەھەرحاڵ، خواستی ڕەگەزی کەسێک ھیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشییە دەروونییەکانییەوە نییە.

                                     

6.1. ھۆکارەکان بۆماوەییەکان بەرامبەر بە ژینگەییەکان

ھەرچەندە زاناکان فاکتەرە بۆماوەییەکانیان بەلاوە گرنگترە، ئەوان ئەگەریان بۆ ئەوە داناوە کە دەکرێت ھاوڕەگەزخوازی لە ھەردوو بۆماوەیی و ژینگەییشەوە دروست ببێت و باوەڕیان تەنھا بە یەک دانە نییە و ئەوی تریان پشتگوێ خستبێت. ئەوان دەڵێن کە خواستی ڕەگەزیی کەسێک ھەر زوو لە تەمەنی لاوێتییەوە دەردەکەوێت و، جێندررخوازی بە ھۆی دەستتێوەردانێکی ئاڵۆزی سروشت و نەرچەر دروست دەبێت. فاکتەرە بایۆلۆژییەکان بۆماوەیی و ھۆرمۆنییە، کە ھەردووکیان ڕۆڵی سەرەکییان ھەیە لە پێگەیاندنی مێشک، و فاکتەرە ژینگەییەکانیش لەوانەیە پەیوەست بە کۆمەڵایەتی و ژینگەی گەورەبوونی ھاوڕەگەزخوازەکە بێت. ھەر کامێک لەوانە بێت، زاناکان پێیان وانییە کە ھاوڕەگەزخوازی ھەڵبژاردنی کەسەکەیە.

پەیمانگای ئەمریکیی پزیشکیی مناڵان دەڵێت:

کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی لە ٢٠٠٦دا وتیان:

بەدواداچوون لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کۆمەڵە دیبەیتێکی زانستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەھێنێتە ئاراوە و ئەگەری زیاتر فەحسکردنی دوو کەس پێش ھاوسەرگیری بەرزتر دەکاتەوە. تاکو ئێستا ھیچ "جینێکی گەی" نەدۆزراوەتەوە، ھەرچەندە چەندجارێکیش ھەوڵی دۆزینەوەی دراوە. لەلایەکی ترەوە، چەند بەڵگەیەکی باشی بۆماوەیی ھەن کە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی کراون، بە تایبەتی لە نێرەکاندا، کە لەسەر دووانەکان کراون. باسەکە دەچێتەوە سەر کرۆمۆسۆم ٨ لەگەڵ جینی XQ28 لەسەر کرۆمۆسۆمی ئێکس. ماوەیەک دەبێت کە خواستی ڕەگەزی دەدرێتە پاڵ ئێپیجێنێتیکس.

                                     

6.2. ھۆکارەکان لە ڕووی ئێڤەلوشن و پەرەسەندنەوە

بەڕێوەبەرانی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٨ ڕایانگەیاند کە "بەڵگەی باوەڕپێکراو ھەیە لەسەر ئەوەی کە خواستی ڕەگەزی مرۆڤەکان کاریگەری بۆماوەیی لەسەرە، لەبەر ئەوە نازانرێت ھاوڕەگەزخوازی، کە یارمەتی کەمکردنەوەی زاوزێ دەدات، چۆن بە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگەدا دەرکەوتووە." ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد کە لەکاتێکدا جێنەتیکی ھاوڕەگەزخوازەکان ڕێگرن لەبەردەم زاوزێ لەنێوانیاندا، ئەوان لەوانەیە سوود لە جیاڕەگەزخوازەکانی دەورووبەریان وەرگن بۆ زاوزێ. بۆ نموونە، گەیەکان لە ڕێگەی چاندنی سپێرمی یەکێک لە پیاوەکان لە ژنێکی دیاریکراودا کە لە تاقیگەدا دەکرێت، مناڵ دروست بکەن، لەوانەشە ھەتیو بەخێو بکەن، لێزبیانەکانیش لە ھێلکەدانی یەکێکیان سپێرم دەچێندرێت و یەکێکیان دەبنە ھەڵگری مناڵەکە؛ ئەگەریشی ھەیە کە یەکێک بە کرێ بگرن مناڵێکیان بۆ دروست بکات. لێکۆڵینەوەیەکی ٢٠٠٩ش ئاماژەی دا بە زیادبوون لە دانیشتوانە ھاوڕەگەزخوازە ژنەکان. بەدواداچوونێکی بەیڵی و زەک دوای لێکۆڵینەوە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی لە ئاژەڵاندا تووانی تەحەدای ئەو بیرۆکەیە بکات کە دەڵێت ھاوڕەگەزخوازی یارمەتی کەمکردنەوەی دانیشتوان دەدات. ھەروەھا ئەوان پێشنیار دەکەن کە بەدواداچوونەکانی داھاتوو تیشک بخاتە سەر ھۆکارە بۆماوەییەکان لەجیاتی دەرکەوتن و ئۆریجنەکەی.

                                     

6.3. ھۆکارەکان ھەوڵدان بۆ گۆڕینی خواستی ڕەگەزی کەسەکان

ھەتاکو ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی زانستی نییە کە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە دەکرێت خواستی ڕەگەزی کەسێک بگۆڕدرێت، ھەرچەندە ھەوڵی ئەم کردارە دراوە و دەدرێت لەلای ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە ڕووی ئایینییەوە توندن و پێوەرێکی ڕەوشتیی جیاوازیان ھەیە وەک لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان. یەکدەنگی پڕۆفیشناڵەکانی زانستی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە دەروونی و تەندروستییەکانی تر ئەوەیە کە ھاوڕەگەزخوازی شتێکی ئاساییە و یەکێکە لە خواستی ڕەگەزییەکانی مرۆڤەکان و ھەتاھەتاییشە، بۆیە نەخۆشییەکی دەروونی نییە و کەواتە چارەسەریشی نییە. کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی دەڵێت کە "زۆربەی کەسەکان ھەست بە ھیچ ھەڵبژاردنێک ناکەن لە خواستی ڕەگەزییەکەیان." کۆمەڵێک کەس ئەو بیر و باوەڕەیان ھێناوەتە ئاراوە کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی نەخۆشییەکی دەروونییە، کێشەیەکە لەکاتی دروستبوونی کۆرپەلە یانیش بەرھەمی سیستی ئایین و ڕەوشتە و دەمەقاڵێی ئەوە دەکەن کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی دەتواندرێت "چارەسەر بکرێت" بە بەکارھێنانی سایکۆتێراپی یان ئایین و دەستتێوەردان لەم کردارە. زۆرێک لەو کەسانەی ھەڵگری ئەم بیر و باوەڕەن و ھەوڵی بڵاوکردنەوەی دەدەن، وەک بیندراوە، بەشێکن لە جووڵەیەکی سیاسیی ئایینی کە توندڕەوی و ستێریۆتایپ بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی بەرز دەکاتەوە.

تاکو ئێستا ھیچ ڕێکخراوێکی دەروونی پرۆفیشناڵ و پێشکەوتوو ھەوڵی گۆڕینی ھاوڕەگەزخوازییان لە ھیچ کەسێکدا نەداوە و بەڵکو دژی ئەوەشن و سیاسەتەکانیان خەڵکی ئاگادار دەکاتەوە لە دوورکەوتنەوە لە شتێکی وا. لەو ڕێکخراوە پزیشکییە پێشکەوتووانەی کە دژی ھەوڵی گۆڕینی خواستی ڕەگەزی دەدەن پێکھاتوون لە: یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی، یەکێتی دەروونی ئەمریکی، یەکێتی ڕاوێژکاری ئەمریکی، کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، زانکۆی ڕۆیاڵی دەروونپزیشکان، لەگەڵ کۆمەڵگەی دەروونپزیشکی ئوستراڵین. یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی و زانکۆی ڕۆیاڵی دەروونپزیشکان ناڕەزاێتی خۆیان دەربڕی لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەی ھەوڵی گۆڕینی ھاوڕەگەزخوازییان داوە چونکە ئەوان بەبێ ھیچ بەدواداچوونێکی زانستی ئەم ھەوڵانە دەدەن و "بەڵگە" زانستییەکانیان لەسەر ئەوەی کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی نەخۆشییە لاوازە و باوەڕپێنەکراوە. ئەوان ڕوونیان کردەوە کە ھەوڵێکی وا بە فیڕۆ دەڕوات و تەنھا کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات.

یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی دەڵێت کە "ھاوڕەگەزخوازی ھەرگیز ھەڵبژاردنێک نییە کە بتواندرێت بگۆڕدرێت، و خواستی ڕەگەزی کاریگەرییەکی دوولایەنەی فاکتەرە زیندەیی و ژینگەییەکانە کە فاکتەرە زیندەیی و بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەکان کاریگەرییەکی مەزنیان لەسەر خواستی ڕەگەزی ھەیە." ئەوان دەڵێن کە "شوناسی زایەندیی – نەک خواستی ڕەگەزی – دەتواندرێت لەڕێی سایکۆتێراپییەوە یان ڕووداوەکانی ژیانەوە بگۆڕدرێت" واتە ھاوڕەگەزخوازی وەک شوناسی ڕەگەزیی نییە بگۆڕدرێت. ئەوان ھەروەھا وتوویانە کە "کەسەکان لەوانەیە ئاگاداربنەوە لە ئاستی جیاوازی ژیانیاندا کە ئەوان جیاڕەگەزخواز، گەی، لێزبیان، یان دووڕەگەزخوازن" و "دژی ھەر چارەسەرێکی دەروونی دەبێت، وەک تێراپی دووبارەبووەوە و گۆڕین، کە لەسەر بنەمای ئەو لێکدانەوەیە ھاتۆتە ئاراوە کە گوایە ھاوڕەگەزخوازی لەخۆیدا نەخۆشی دەروونییە"

یەکێتی دەروونپزیشکی ئەمریکی ھەروەھا ھانی پرۆفیشناڵەکانی تەندروستی دەدات کە خۆیان لە بە-ھەڵە-بڵاوکردنەوەی زانیارییە پزیشکییەکان دەربارەی ھاوڕەگەزخوازی بەدوور بگرن و باسی شتێکی وەک خواستی ڕەگەزی نەکەن لەکاتی چارەسەرکردنی نەخۆشێکدا.

                                     

7. گەورەکردنی مناڵان

لەوەتەی ھاوڕەگەزخوازەکان لە ھەندێک لە شوێنەکانی جیھان مافی ھاوسەرگیری و بەخێوکردنی مناڵیان پێ دراوە، تێبینی کراوە کە باوانە ھاوڕەگەزخوازەکان ھێندەی باوانە جیاڕەگەزخوازەکان بەتوانان لە بەخێوکردنی مناڵەکانیان و توانیویانە بە شێوەیەکی تەندروست گەورەیان بکەن و لە ڕووی کۆمەڵایەتیی و دەروونییەوە ھەر وەک مناڵەکانی تر بوون کە لەلایەن باوانە جیاڕەگەزخوازەکانەوە گەورەکراون؛ بگرە باشتریش بوون. بەپێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وێژەی زانستیی، ھیچ بەڵگەیەک نییە کە بەپێچەوانەوە شتەکان نیشان بدات و بڵێت کە ئەو مناڵانەی لەلایەن باوانە ھاوڕەگەزخوازەکانەوە گەورەکراون ھیچ کێشەیەکیان ھەیە.

بەدواداچوونەکان ئەوە پیشان دەدەن کە مناڵەکانی کە لەلایەن باوانە ھاوڕەگەزخوازەکانەوە گەورە دەکرێن کەمتر خەم لە ھاوڕەگەزخوازی دەخۆن و زیاتر کراوەن بە ڕووی دیاردەکەدا. ھەروەھا ھەمان بەدواداچوون ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو ھاوڕەگەزخوازانەی کە پێشووتر ھاوسەرگیرییان کردووە و مناڵیان لە ڕەگەزی بەرامبەر ھەبووە، مناڵەکانیشیان لەکاتی گەورەبوونیاندا توخمێکی ھاوڕەگەزخوازییان تێدا دەرکەوتووە، ئەمەش بەھۆی جێنێتیک و بۆماوەییەوە ڕوودەدات، ھەرچەندە ئەوە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە و ئەو مناڵانەی کە لەلایەن باوانە ھاوڕەگەزخوازەکانەوە گەورە دەکرێن زۆرینەیان جیاڕەگەزخواز دەردەچن. لە ساڵی ٢٠٠٥دا، پڕۆفێسۆری دەروونناسی چارلۆت جەی پاترسن، بەدواداچوونێکی ئەنجام دا بۆ کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی و داتاکانیش ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ڕێژەی ھاوڕەگەزخوازی لە نێوان مناڵەکانی ئەواندا کەم بووە.

                                     

8.1. تەندروستی فیزیکی

ناوەکانی ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاو دەکەن لەگەڵ ئەو ژنانەی سێکس لەگەڵ ژن دەکەن بەکاردەھێندرێن بۆ ئەو کەسانەی کە سێکس لەگەڵ ھەمان ڕەگەزی خۆیان دەکەن بەبێ گوێدان بە شووناسی زایەندی ئەوان. زۆرێک لە خەڵکی ڕەتی دەکەنەوە کە خۆیان بەو ناوانەوە بگرنەوە کە کۆمەڵگە بۆیان دیاری دەکات و بەکاری بێنن بۆ پێناسەکردنی خۆیان، ناوەکانی وەک گەی و لێزبیان و بایسێکسوال یان دووڕەگەزخوازی ـش ھەر کۆمەڵێکن لەو ناوانە. ئەم دەستەواژانە زۆرجار لە وێژەی پزیشکی و زانستی کۆمەڵایەتی بەکاردێن بۆ باسکردنی ئەو کۆمەڵە خەڵکە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان، لەم پڕۆسەیەدا ئەوان گوێ بە شووناسی زایەند نادەن، واتە گوێ بەوە نادەن کە کەسەکە خۆی بە چی دادەنێت. ئەم دەستەواژانە بە کێشاویی دەبیندرێن لەبەرئەوەی "ڕەھەندی کۆمەڵایەتی ئاژۆکی سێکسی دەشارێتەوە؛ خۆ-ناونانەکانی لێزبیان، گەی، و کەسانی دووڕەگەزخواز لاواز دەکات؛ و بە شێوەیەکی تەواو باسی کردارە جنسییەکان و جۆرەکانی ناکات." ھەرچۆنێک بێت، گەیەکان و لێزبیانەکان لەگەڵ یەکدا چالاکن لەبەر چەند ھۆکارێکی جیاواز جیاواز، کە گرنگترینیان چێژی سێکسی و خۆشەویستی و پەیوەندییە. لە پاڵ ئەوەی ئەم کردارانە چەند لایەنێکی باشی ھەیە، دەکرێت نەخۆشی کوشندەشی پێوە بێت. بۆ ئەوەی خود لەم نەخۆشییە کوشندانە بپارێزرێت پێویستە کۆندۆم و شمەکی بەرگری تر بەکاربێت. بەھەرحاڵ، ئەو نەخۆشییانەی وەک ئایدز وان ناگوازرێنەوە تاکو لایەنێکیان نەیانبێت. واتە ڤایرۆسی ئێچ-ئای-ڤی لە خۆیەوە دروست نابێت، بەڵکو دەگوازرێتەوە. ئەگەر پەیوەندی بەبێ کۆندۆم یاخود بەرگری تر بەسترا، پێویستە بەردەوام دڵنیا بکرێتەوە کە ئەو کەسەی کرداری سێکسی لەگەڵدا دەکرێت پاکە لەم ڤایرۆسانە. لە ئێستادا لە ھەندێک لە وڵاتەکاندا خوێنی گەیەکان وەرناگیرێت واتە بەکار ناھێندرێت بۆ کەسێکی تر لەبەرئەوەی پێیان وایە کە گەیەکان لە مەترسییەکی زیاتردان لە کۆمەڵگەدا بەرامبەر بەو نەخۆشییانە.

                                     

8.2. تەندروستی تەندروستی گشتی

پزیشکەکان لە سەرانسەری جیھاندا ئەم خاڵانەیان پەسەند کردووە بۆ ئەوەی خانمە لێزبیانەکان و پیاوە گەیەکان ڕەچاوی بکەن لەکاتی سێکسدا تاکو خۆیان لە نەخۆشی بپارێزن:

                                     

8.3. تەندروستی ژنان

  • دڵنیا بەرەوە لە بەکارھێنانی کۆندۆم بەسەر ئەو یارییە سێکسیانەی کە دەچێت بە کۆم یان ئەندامی زاووزێی زیاتر لە یەک کەسدا. ھەمیشە یارییە سێکسییەکانی خۆت بۆ خۆت ھەڵبگرە و با ھەر کەسێک دانەیەکی خۆی ھەبێت
  • دەستکێشی لەیتکس بەکاربھێنە و دەستکێشەکان بە ڕۆنێکی تەندروستی نازیانبەخش چەور بکە گەر زانیت خوێنبەربوون ڕوودەدات.
  • لە خوێنی سووڕی مانگانە و ھەر برینێکی ئەندامی زاووزێی خەڵکی خۆت بەدوور بگرە، مەگەر ١٠٠٪‏ زانیت کە ئەوان پاکن و لە نەخۆشی دوورن.
  • بەربەستێک دابنێ لە بەردەم ئەندامی زاووزێی کەسەکەی کە لەگەڵیت لەکاتی سێکسی دەمدا، وەک کۆندۆم یان ھەر شتێکی تر کە ڕێگری لە دەستتێوەدانی ڕاستەوخۆ دەکات
                                     

8.4. تەندروستی پیاوان

  • دڵنیابەرەوە لە بەکارھێنانی کۆندۆم بەسەر ئەو یارییە سێکسییانەی کە دەچێت بە کۆم یان ئەندامی زاووزێی زیاتر لە یەک کەسدا. ھەمیشە یارییە سێکسییەکانی خۆت بۆ خۆت ھەڵبگرە و با ھەر کەسێک دانەیەکی خۆی ھەبێت
  • بەربەست بەکاربھێنە لەکاتی کۆم بۆ دەم، بۆ ھەر ئەندامێکی جەستەت کۆندۆمێک بەکاربھێنیت باشترە
  • کۆندۆم بەکاربھێنە لەکاتی سێکسی دەم و کۆمدا
  • خۆت لە شلەکانی جەستەی ئەو پیاوەی لەگەڵیدای بەدوور بگرە، ئەمە وەک تۆو، تۆواو، و خوێن یان ھەر برینێکی تر، مەگەر ١٠٠٪‏ زانیت کە ئەوان پاکن و لە نەخۆشی بەدوورن.
  • چەورکەر بەکاربھێنە گەر زانیت خوێنبەربوون ڕوودەدات
                                     

8.5. تەندروستی دەروونی

لەکاتێکدا کە سەرەتا ھاوڕەگەزخوازی لەناو وێژەی پزیشکیدا سەری ھەڵدا، ئەوان زۆرجار پێیان وابوو کە نەخۆشییەکی دەروونی بۆماوەیی ڕەگەکەیەتی. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ھاوڕەگەزخوازەکان دەکرا زیادتر تیشکی دەخستە سەر خەمۆکی، بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، و خۆکوژی لەواندا. ھەرچەندە ئەم کێشانە ھەن لەناو ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین و بە پێچەوانەوە، وتووێژکردن لەسەر ئەمە بە دراماتیکی کەم بۆوە دوای ئەوەی ھاوڕەگەزخوازی لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان لابرا لە ساڵی ١٩٧٣. لەجێی ئەوانەی کە پێشوو باس کران، نالایەنگیری یاسایی، بەرزکردنەوەی درۆ و دەلەسە و، کەمی پشتگیری بۆ ھاوڕەگەزخوازان، بوون بە فاکتەرەکان کە تووشی خەڵکانی ئێڵ جی بی تی دەبێت و زۆرجاریش کاریگەری مەزنیان دەبێت لەسەریان لەڕووی دەروونییەوە، ھەر ئەمانەش کران بە پێوەری حاڵەتی دەروونی ھاوڕەگەزخوازان. ئەو شورەیی، نایەکسانی، زوڵم و ستەم و بە-کەم-سەیرکردنەی کە بە ھاوڕەگەزخوازییەوە لکێنراوە دەبێتە ئەنجامی کێشەی دەروونی بەپێی تێپەڕبوونی کات، بەڵام بەپێچەوانەوە بۆ جیاڕەگەزخوازی چونکە دیاردەیەکی باوترە لە کۆمەڵگەدا. بەڵگەکان وای پیشان دەدەن کە ئەم جۆرە کردارانە بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازانی گەنج لە ڕووی دەروونییەوە دەیانخاتە مەترسییەوە.



                                     

8.6. تەندروستی گەنجانی گەی و لێزبیان

گەنجانی ئێڵ جی بی تی مەترسییەکی زیاتری خۆکوشتن، خوگرتن بە ماددە ھۆشبەرەکان، کێشەی قوتابخانە و گۆشەگیرییان لەسەرە بەھۆی ئەو ژینگە نەیار و گوناھبارکەرانەی کە تێیدا دەژین؛ کە خراپەی زۆریان بەرامبەر دەکرێت تێیدا، وەک بەدڕەفتاری دەروونی و جەستەیی بەرامبەریان، لەگەڵ جیابوونەوە لە خێزان و ھاوڕێکانیان. ھەر لێرەشدا ڕاناوەستێت و گەنجانی ئێڵ جی بی تی بە شێوەیەکی زیاتر لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە لەلایەن باوانیان یاخود ھاوڕێکانیان ئازار دەدرێت و ھەندێک جار تەنانەت دەستدرێژی سێکسییشیان دەکرێتە سەر. ھۆکارەکانی ئەم خراپانە بەرامبەر گەنجانی ئێڵ جی بی تی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھۆکاری سەرەکی. ١: ئەوان ھێرشیان دەکرێتە سەر لەبەر شوناسی زایەند و جیاوازییان لە زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵگە، زۆرجار لەبەر شێوازی پۆشاکەکانیان و شتی لاوەکی تر. ٢: لەکاتی ڕەتکردنەوەیان لەلایەن ئەندامانی خێزان و ھاوڕێکانیانەوە، ئەوان دەکرێن بە قوربانی و لەوانەیە ئەو مناڵانەی لە خێزانێکی ھۆمۆفۆبیدا گەورە دەکرێن ھەمان ڕەوشتیان ھەبێت بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان بەبێ ھیچ ھۆکارێک یان ھەڵبژاردنێک. ئەم ڕەتکردنەوانە ئەنجامی خراپیان لێ دەکەوێتەوە و ھاوڕەگەزخوازی ناگۆڕێت. ئەگەر کەسێک بەو شێوەیە ڕەت بکرێتەوە لەلایەنە کۆمەڵایەتییەکانی ژیان لەوانەیە خوو بداتە خواردنەوە و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و سێکسکردن لەگەڵ چەند کەسێکدا لە ھەمان کاتدا بۆ ئەوەی قەرەبووی بکاتەوە، لەوانەشە ھاوڕەگەزخوازە ھەرزەکارەکان لە ماڵەوە ڕابکەن بەھۆی ئەم شتانەوە.

کارەساتەکان کە بەسەر گەنجانی ئێڵ جی بی تی دێن زیاتر لە شارە گەورەکاندا ڕوو دەدات، بەھۆی ئەمەشەوە ماڵپەڕەکانی سەر ئینتەرنێت ھەستاون بۆ ئەوەی یارمەتی گەنجان و پێگەیشتووانی ئێڵ جی بی تی بەن. پرۆژەی ترێڤەر، ھێڵێکی یارمەتی ڕێگریی خۆکوژی بۆ گەنجە گەیەکان، دامەزرا دوای پەخشێکی ئەو فیلمەی کە خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە بەناوی ترێڤەر. ڕێندی ستۆن و جەیمز لیسێزن، کە دروستکەری فیلمەکەن، بە یەکەوە پرۆژەکەیان دامەزراند.

                                     

9.1. یاسا و سیاسەتەکان یاساییەت

ھەندێک لە دەوڵەتەکان پەیوەندی سێکسیی ھاوڕەگەزخوازییان قەدەغە نەکردووە، بە مەرجێک ھەردوو لایەن لە تەمەنی یاساییدا بن و بە پەسەندکردنی ھەردوولا پەیوەندییەکە پێکھاتبێت. ھەندێک لە دەسەڵاتە دادوەرییەکانی کە لەناو جیھاندا ھەن مافی یەکسان بۆ ھاوڕەگەزخوازانی کۆمەڵگەکەیان دەستەبەردەکەن و دەیانپارێزن و وەک خێزانە جیاڕەگەزخوازەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، واتە ڕێگەی ھاوسەرگیریشیان پێ دەدرێت. ھەندێک لە دەوڵەتەکانی تریش ھانی خەڵکەکەیان دەدەن کە خۆیان بە پەیوەندی جیاڕەگەزەوە بلکێنن و لە ھەندێک لە دەوڵەتەکانی تریش ھاوڕەگەزخوازی بە تاوان داندراوە. ھاوڕەگەزخوازەکانی کە لە زۆرینەی ناوچە ئیسلامییەکان جێگیرن مەترسی سزای مەرگیان لەسەرە، وەک لە ئێران و بەشێکی نێجیریا دەبیندرێت.

ھەرچەندە ھاوڕەگەزخوازی لە ھەندێک شوێنەکانی جیھانی ڕۆژاوایی وەک پۆڵەندا لە ١٩٣٢، دانیمارک لە ١٩٣٣، سوید لە ١٩٤٤، و شانشینی یەکگرتوو لە ١٩٦٧، یاسایی کرا، کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی لە ناوەڕاستەکانی ١٩٧٠ ئینجا ھەندێک یاسای شارستانیی و سیاسییان بۆ داندرا، ئەویش تەنھا لە ھەندێک لە وڵاتە پێگەیشتووەکان. گۆڕانکارییەک بەرچاو ڕوویدا کاتێک لە ١٩٧٣دا کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی ھاوڕەگەزخوازی لە پێڕستی نەخۆشییە دەروونییەکان سڕییەوە و پێناسەیەکی نوێی بۆ ھاوڕەگەزخوازی دابین کرد. لە ١٩٧٧دا، کیبێک بووبە یەکەم ویلایەت کە بە یاسایی بەدڕەفتاری بەرامبەر بە خواستی ڕەگەزییەکان قەدەغە کرد. لە ١٩٨٠ و ١٩٩٠ەکان، زۆرینەی وڵاتە پێگەیشتووەکان یاسای فەرمییان بۆ ھاوڕەگەزخوازەکان دانا و لە ھەمان کاتدا یاساییان کرد و بەدڕەفتارییان بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازان قەدەغە کرد، بەتایبەتی بەرامبەر بە کەپڵە گەیەکان لە خانووبەرە و سێرڤس کارەکانیان، ھتد. لەلایەکی ترەوە، زۆرینەی وڵاتەکانی تر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەگەڵ چەند وڵاتێکی تر لە ئاسیا، و چەند ناوچەیەکی تریش، یان ھاوڕەگەزخوازییان لە یاساکانیان دەرکردووە و گرنگی پێ نایەن یانیش بە تاوان دەیژمێرن. کوردستان کە لە ئێستادا بەشێکە لە ئێراق، بە ھەمان شێوە دیاردەکەی پشتگوێ خستووە، بەڵام بە فەرمیش نایاسایی نییە. لەوانەیە ئەگەر کوردستان ببێت بە دەوڵەت، یاسای تایبەت بۆ ھاوڕەگەزخوازان دابنرێت. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا، ھاوڕەگەزخوازی کرا بە تاوان لە ھیندستان لەلایەن بڕیارێکی دادگاوە.

                                     

9.2. یاسا و سیاسەتەکان ویلایەتە یەکگرتووەکان

  • تاوانی ڕق ھەروەھا ناسراوە بە تاوانی لایەنگیری پێکھاتووە لە چەند تاوانێک کە ھۆکاری لایەنگر بزواندووێتی بەرامبەر بە گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، زۆرجار ئەو گرووپانەی کە لە ڕووی ڕەگەز، ئایین، خواستی ڕەگەزیی، کەمتوانی، گرووپی ڕەگەزی، نەتەوە، تەمەن، جێندەر، شووناسی جێندەر، یان لایەنگیری سیاسیی لەو کەسانەی کە ھەستاون بە تاوانەکە جیاوازن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ٤٥ ویلایەت، لەوان واشینگتن دی سی، یاسایی بنچینەییان ھەیە کە تاوانی ڕقی ئاوا و ھاوشێوەی یان جیاواز لەمانە نایاسایی دەکات. ھەر یەکە لەم یاسایانە باسی بەدخووی بەرامبەر بە ئایین و زایەند و نەتەوە تێدایە؛ ٣٢دانە لە خاڵەکان لەسەر خواستی ڕەگەزییە، ٢٨ دانە لەسەر جێندەرە و، ١١ی تریش لەسەر ترانسجێندەریی و شوناسیی جێندەرییە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا، جووڵەی ڕاگرتنی تاوانی ڕق ماتیو شێفەرد و جەیمز بیارد جونییەر دامەزرا، کە "ھێز بە لقی دادوەری دەدات بە لێکۆڵینەوە و بەلەدادگادانی تاوانە ڕقە توندڕەوییەکان کە تێیدا کەسە جیاکە قوربانییەکەی ھەڵبژاردووە لەبەر زایەند و ڕەنگ و ئایین و نەتەوە و جێندەر و خواستی ڕەگەزیی و، شووناسیی جێندەریی یاخود کەمتوانیی بینراو." ئەمە کرایە ناو قانوونەوە و وای لە تاوانە ڕقییەکان کردووە کە تاوانێکی فیدڕاڵی بێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • جیاکاری لە خانووبەرە ئاماژەیە بۆ جیاکاری و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارانی خانووەکان لەلایەن خاوەنەکانییانەوە لەبەر جیاوازی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیکڕن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ھیچ یاسایەک نییە دژی ئەم جیاکارییانە کە زۆرجار لەسەر بنەمای شووناسی خواستی ڕەگەزیی و ھاوڕەگەزخوازیی و، ھتد… دروست دبن، بووەستێتەوە. بەڵام لە ئێستادا ١٣ ویلایەت و چەند شارێکی گەورە بە سەربەخۆیی یاسایان داناوە بۆ نەھێشتنی ئەم دیاردەیە.
  • جیاکاری لە دامەزراندنی کار نیشانەیەکە بۆ جیاکاری لەکاتی بە کرێ گرتنی کارمەند و خراپکاری لەکاتی پێدانی شێوازی کارەکان و پلە بەرزکردنەوە و دەرکردن و جیاکاری خراپی زیاتر، لەبەر ھۆکاری سادە، زۆرجار ھاوڕەگەزخوازیش یەکێکە لەو ھۆکارانە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، یاسا و سیاسەتێکی زۆر کەم ھەیە کە پشتگیری لە جیاکاری دەکات لەکاتی دامەزراندنی کارمەندەکان. ھاوڕەگەزخوازی شتێکی یاساییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بۆیە ھاوڕەگەزخوازان مافی ئەوەیان ھەیە کراوە بن لەبارەی ھاوڕەگەزخوازییەکەیانەوە لە کارەکانیان. بریاری بەڕێوەبەرایەتی ١٣٠٨٧ـی سەرۆککۆمار بیڵ کڵینتن جیاکاریی بەھۆی خواستی ڕەگەزی نایاسایی کرد لە خزمەتگوزاریی پێشبڕکێییی ھێزی کاری مەدەنیی فیدیرالی لە ١٩٩٨. لەوانەیە ئەو کەسانەی کە جیاکاری دەکەن بەھۆی، لەسەر بنەمای، یان دژی ھاوڕەگەزخوازی لە دامەزراندنی کارمەندان، لەوانەیە ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە.
                                     

9.3. یاسا و سیاسەتەکان یەکێتیی ئەورووپا

لە یەکێتیی ئەورووپادا، جیاکاری لە ھەر جۆرێک لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی یان شووناسی جێندەریی نایاساییە لەژێر بەیاننامەی مافی یەکێتی ئەورووپی سەرەکی.

                                     

9.4. یاسا و سیاسەتەکان ئێراق

لەکاتێکدا کە ئێراق لەژێر دەستی بەریتانیادا بوو، ھاوڕەگەزخوازی تێیدا قەدەغە کرابوو. لەدوای ئەوە، کاتێک کە ئێراق کەوتە ژێر دەستی حکومەتی بەعسەوە، ھاوڕەگەزخوازی لەخۆیدا قەدەغە نەکرابوو. لەژێر یاساکانی ١٩٦٩دا، کاتێک کۆدی تاوانەکان دەرچوو، تەنھا لەکاتێکدا نایاسایی کردبوو ئەگەر دەستدرێژی، تۆلازی، بۆ فیلمی سێکسیی، لەشفرۆشیی، نەتوانین بۆ ڕێگەپێدان بەھۆی تەمەن و نەخۆشی دەروونی بووایە. ھیچ یاسایەک دژی جیاکاری دانەندرابوو، تاکو ئێستاش دانەندراوە.

                                     

9.5. یاسا و سیاسەتەکان چالاکی ڕامیاری

لە ١٩٦٠ەکانەوە، زۆرێک لە خەڵکانی ئێڵ جی بی تی لە ڕۆژاوا، بە تایبەتی ئەوانەی لە شارە گەورەکان نیشتەجێ بوون، چاندێکی ھاوڕەگەزخوازییان دامەزراندووە. چاندی ھاوڕەگەزخوازی بە جووڵەی شانازی گەی ناسراوە لای زۆرێک لە خەڵکی، کە ساڵانە لەناو شارەکاندا ڕوودەدات. زۆرینەی ئەندامانی ئەم چاندە، بە ھاوڕەگەزخواز و پشتگیرەکانیشیانەوە، بەشداری لە شانازی گەی دەکەن بە لەبەرکردنی پۆشاک و بەرزکردنەوەی ئاڵای پەلکەزێڕینە، کە نیشانەیەکی ھاوڕەگەزخوازانە. سەرۆک وەزیری کەنەدا، جەستن ترودۆ، چەندین جار بەشداری کردووە لە شانازی گەی و پشتگیری خۆی بۆ ھاوڕەگەزخوازەکان دەربڕیوە. ھەرچۆنێک بێت، ھەموو ھاوڕەگەزخوازەکان بەشداری ناکەن لە شانازی گەی. زۆرێک لە پیاوە گەی و ژنە لێزبیانەکان پشتگوێی دەخەن.

لەگەڵ بەربڵاوبوونەوەی ئەیدز لە ١٩٨٠دا، زۆرێک لە کۆمەڵەکان و خەڵکانی تری ئێڵ جی بی تی ھەستان بە ڕێکخستن و بەرزکردنەوەی ھەڵمەت بۆ پەروەردەکردنی خەڵکی لەسەر ئەیدز و چۆنێتی خۆلادان لەو نەخۆشییە و بەرزکردنەوەی ئاگاداری لەسەر بەکارھێنانی پاراستن لەکاتی سێکسدا. ھەروەھا ئەوان بەدواداچوونیان دەکرد لەسەر دیاردەکە و دەستی یارمەتییان درێژ دەکرد بۆ تووشبووەکان بەو نەخۆشییە و داوایان لە حکومەت کرد کە گرنگی زیاتر بدات بەم دیاردەیە.

ئەو زیانانەی کە ئەو کاتە ئەیدز نایبۆوە و ڕێژەی کوشتنی زۆر کردبوو، وادیاربوو بووە ھۆی خاوکردنەوەی جووڵە ھاوڕەگەزخوازییەکان و لایەنەکانی تری ژیان، چونکە تیشک خرابووە سەر چارەسەرکردن و نەھێشتنی دیاردەکە. ھەرچۆنێک بێت، کۆمەڵگەی ھاوڕەگەزخوازان لەو کاتەدا لە لایەنی سیاسییەوە چالاکبوونەوە و تەحەدای کۆمەڵگەی جیاڕەگەزخوازانیان کرد کە بە ھەمان شێوەی ئەوان ھەستن لەسەر دیاردەکە و ئەو کارەساتەی ئەیدز نابوویەوە. بەھۆی ئەم جووڵانەوە، زۆرێک لە فیلمەکان ھەستان بە بەرچاوخستنی کێشەکە، لەو فیلمانە: بەستنێکی زوو ١٩٨٥، دۆستی درێژخایەن ١٩٩٠، فێڵەدێڵفیا ١٩٩٣، و ھتد…

لە ڕامیارییدا، چەند ڕەگەزخوازێکی زۆر ھەن کە لە سیاسەتدا کار دەکەن، تەنانەت لەو وڵاتانەشی کە یاسایان دژی ھاوڕەگەزخوازی ھەبوو ئەمە بینراوە. لەم کەسایەتییانە گویدۆ ڤێسترڤل، پیتەر ماندلسن و پێر-کریستییان فاس، کە وەزیری کاروباری ئابووری نەرویج بوو.

جووڵەکانی ئێڵ جی بی تی لەلایەن چەند کەسایەتی و ڕێکخراوەوە تووشی ڕووبەڕووبوونەوە دەبن و کەسانێک ھەن کە دژی ھاوڕەگەزخوازی دەوەستنەوە، زۆرجار لەبەر ھۆکاری ئایینی. ھەندێک لە خەڵکی پێیان وایە کە ھەموو پەیوەندییەکی سێکسیی جگە لە لەگەڵ ھاوسەری جیاڕەگەز دژی نەریتیی خێزانییە و پێیان وایە کە مناڵەکان دەبێت لە ماڵێکدا بن کە دایک و باوکێک بەڕێوەی بەرێ. ھەندێک لەو کەسانەی کە دژی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازانن پێیان وایە کە ئەم مافانە کێشەی تێکەڵبوون دروست دەکەن لە ڕووی ئازادی تاکەکەسی، ئازادی ئایینی، توانای بەڕێوەبردنی کڵێساکان، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، و ڕێکخراوی ئایینی تر. بەھەرحاڵ، ئەو کڵێسا و ڕێکخراوانەی کە دژی یاساکانی حکومەت دەوەستن و جیاکاری دەکەن لەنێوان ھاوڕەگەزخوازان و بەدڕەفتاری دەکەن بەرامبەرییان، ھەڕەشەی باج لێسەندنیان لێ دەکرێت لەلایەن حکومەتەوە. لە ئێستادا کڵێساکان پارەی پێداویستییەکانیان وەک ئاو، کارەبا، ھتد… نادەن و لەسەر حکومەتە.

                                     

10.1. کۆمەڵگە و کۆمەڵناسی بیر و ڕای گشتی

پەسەند نەکردنی ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین، وەک ھاوڕەگەزخوازان، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیاتر لە وڵاتەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبیندرێت، بە تایبەتی وڵاتە دواکەوتووەکان، و بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئەورووپا و ئوسترالیا و ئەمریکاکان پەسەند دەکرێن. کۆمەڵگەکانی ڕۆژاوا بە گشتی زۆر باشن لە ڕووی پەسەندکردنیانەوە و مافی خۆشیان ھەیە، بە تایبەتی لە کۆتا دەیەکانی ڕابردوودا گرنگی بە مافەکانیان دراوە و کۆمەڵگە فێرکراوە لەسەر دیاردەکە. لە ٢٠١٧دا، پرۆفیسۆر ئەیمی ئەدامچیک ڕوونی کردەوە کە ئەم جیاوازییە جیھانییانە لە پەسەندکردنی ھاوڕەگەزخوازان دەگەڕێتەوە بۆ سەر سێ فاکتەر کە پێکھاتوون لە: بەھێزی دیموکراسی، پێگەیشتوویی ئابووری، و ئەو ئایینانەی کە لەو شوێنانە بەربڵاون.

                                     

10.2. کۆمەڵگە و کۆمەڵناسی پەیوەندییەکان

لە ٢٠٠٦دا، کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی، لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی کارمەندانی کۆمەڵایەتی، لە دادگای باڵا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کورتەیەکیان پێشکەش کرد: "خەڵکانی گەی و لێزبیان پەیوەندی پابەندبوو و درێژخایەن دروست دەکەن کە یەکسانن بە پەیوەندییە جیاڕەگەزخوازەکان. ھاوسەرگیری کە لە ھاوڕەگەزخوازان دابڕاوە سوودی کۆمەڵایەتی، دەروونی، و تەندروستی دەھێنێت. بە ڕەتکردنەوەی مافی ھاوسەرگیری بۆ ھاوڕەگەزخوازان، ویلایەتەکە پشتی ئەو ستیگمایانە دەگرێت و ڕێیان پێ دەدات کە بەردەوام بێت کە لە ڕووی ھاوسەرگیری شارستانییەوە دروست دەبن." ھاوسەرگیری ھاوڕەگەز لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٨دا یاسایی کرا کاتێک ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕوانامەی ھاوسەرگیری بۆ ھاوڕەگەزخوازان دەرکرد و بەسەر بەربەستەکەدا چۆوە کە دژی یاساکانی ویلایەتەکە بوو.

                                     

10.3. کۆمەڵگە و کۆمەڵناسی ئایین

ھەرچەندە پەیوەندی نێوان ھاوڕەگەزخوازی و ئایین دەتوانێت بگۆڕێت لە ناوچەیەکەوە و بۆ ناوچەیەکی تر و بە پێی تێپەڕبوونی کات، ئەو ئایینانەی کە لە ئێستادا بەربڵاوترینن لە جیھاندا، کە ئایینە ئیبراھیمییەکانن، ھاوڕەگەزخوازی و شێوەکانی تری پەیوەندیداری بە نەرێنیی پیشانی کۆمەڵگە دەدەن. ئەم دژ وەستانە دەتوانێت لە مەودایەکی فراوان لە بە کەم سەیرکردنی کردارەکە، تا تەواو بەربەستکردنی و دژ وەستانی لە ھەبوون لە کۆمەڵگەدا درێژ ببێتەوە. ھەندێک لە ئایینەکان وا بانگەشە دەکەن کە ڕووتێکردنی ھاوڕەگەز لە خۆیدا تاوانە، ھەندێکی تر دەڵێن تەنھا کردارە ھاوڕەگەزییەکان تاوانە، و ھەندێکی تریان بە تەواوی ھاوڕەگەزخوازییان پەسەند کردووە، لە کاتێکدا ھەندێکی تریش ھەن بە ڕێژەیەکی زۆر کەم کە ھانی ھاوڕەگەزخوازان دەدەن. ھەندێک لە خەڵکی پێیان وایە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھەستی ھاوڕەگەز دەتوانرێت نەھێڵرێت بە باوەڕ بە ئایین. ھەندێک خەڵک کرداری ھاوڕەگەزخوازییان لەلا پیرۆزە و میتۆلۆجی خۆشەویستی ھاوڕەگەز دەتوانرێت لە بەشەکانی جیھاندا بدۆزرێتەوە.

                                     

11. ھاوڕەگەزخوازیی ئاژەڵانی تر

خووڕەوشتی ھاوڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە نێوان ئاژەڵەکاندا دەبیندرێن. ئەم خووڕەوشتانە لە چالاکی سێکسییەوە درێژ دەبێتەوە بۆ باوانێتیکردن و بوون بە کەپڵ. بەدواداچوونێکی ١٩٩٩ی بڕووس بەیجمێڵ پیشانی دەدات کە کردەوە و خووڕەوشتی ھاوڕەگەزخوازی و پەیوەندیدار پێوەی لە سەروو ٥٠٠ جۆر لە ئاژەڵانی تردا تۆمار کراوە، ھەر لە پریماتەکانەوە تا کرمەکان. پەیوەندی سێکسی نێوان ئاژەڵەکان بە شێوەی زۆر جیاواز دەردەکەوێت و دەنوێنرێت. ھەرچەندە چەند بیردۆزەیەک ھەیە، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە ھێشتا نازانرێت ھۆکاری جیاوازی ئەم دەربڕینانە چییە لەم جۆرە پەیوەندییانەدا، و لەبەر ئەوەشی ھەموو جۆرێک لە ئاژەڵەکان بەدواداچوونیان لەسەر نەکراوە، بیردۆزەیەک یان وەڵامێکی جێگیر ئەستەمە دەستکەوتنی. وەک بەیجمێڵ دەڵێت: "شانشینی ئاژەڵان ئەنجام دەدەن بە جیاوازییەکی سێکسیی زۆریشەوە، لەوان ھاوڕەگەزخوازی، دووڕەگەزخوازی، و سێکسی بێ زاووزێ" وا دیارە لەلای ئاژەڵەکانی تر پەسەندکردنی زۆر زیاترە لە چاو مرۆڤەکاندا.

لە یەکێک لە جۆرەکانی ئاژەڵان، کە پێکھاتووە لە پەزەکان، یان مەڕە ماڵی کراوەکان، ڕووتێکردنی ھاوڕەگەزخوازی بە شێوەیەکی زۆر دەبیندرێت. نزیکەی ١٠٪‏ مەڕە نێرینەکان ڕەتی دەکەنەوە کە لەگەڵ مێینەکاندا کردەوەی سێکسیی ئەنجام بدەن، لەکاتێکدا وەڵامی خێرایان دەبێت بۆ ئەنجامدانیی لەگەڵ نێرێکی تردا. ھاوڕەگەزخوازی نێوان ئاژەڵەکان ئەوەمان پیشان دەدەن کە ھاوڕەگەزخوازی لە ڕاستیدا نەخۆشی نییە و لە ناو سروشتدا بەردەوام ڕوودەدات، و لە ھەمان کاتدا قسەی زۆرینەی کەسایەتییە ئایینییەکان، بە تایبەتی ئەوانەی نێو کۆمەڵگەی ئیسلامی، پووچەڵ دەکاتەوە لەوەی کە دەڵێن ھاوڕەگەزخوازی لە ئاژەڵدا ڕوو نادات.

                                     

12. بەستەرە دەرەکییەکان

  • گەی، لێزبیان و دووڕەگەزخواز/مێژوو لە کێرلی
  • ئەم وتارە بە زمانی ئینگلیزی بخوێنەوە
  • ئینسایکڵۆپیدیای فەلسەفەی ستانفۆرد – ھاوڕەگەزخوازی
  • ڕاپۆرتی ئێن ئاڕ تی لەسەر ھاوڕەگەزخوازی
  • دەروازەی کۆمەڵگا
  • دەروازەی مێژوو
  • دەروازەی پزیشکی
  • دەروازەی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە
                                     

ھاوڕەگەزخوازی (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: گەی: ھاوڕەگەزخوازانی کوڕ کوڕبازی یان نێربازی: جیاواز لە ھاوڕەگەزخوازی، پێکھاتووە لە پەیوەندی سۆزداری یان جەستەیی لە نێوان پیاوێکی پێگەیشتوو و کوڕێکی گەنج یان پێنەگەیشتوو لێزبیان: ھاوڕەگەزخوازانی کچ ھاوڕەگەزخوازی: پەیوەندییەکی سۆزداری نێوان ئەندامانی پێگەیشتووی ھەمان ڕەگەز

                                     

گەی

گەی یان ھاوڕەگەزخواز بە پیاوێکی ھاوڕەگەزخواز دەوترێت، کە ھەستی سۆزداری و سێکسییان بەرامبەر ئەندامانی ھەمان ڕەگەز ھەیە. گەی زۆرجار بەکاردەھێندرێت بۆ ئاماژەکردن بە ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی. گەی بە واتای دڵخۆش دێت.

                                     

لێزبیان

لێزبیان بە ھاوڕەگەزخوازێکی ئافرەت یان مێینە دەوترێت. ئەوانی ھەستی سۆزی و ڕۆمانتیکیان بەرامبەر ئەندامانی ھاوڕەگەز ھەیە، واتە ئافرەتان.

                                     

زینا

زینا دەستەواژەیەکی ئیسلامییە، بەمانای سێکسکردن لەدەرەوەی شەرع دێت. بەگوێرەی فیقھی ئیسلامی، زینا خیانەتی ھاوسەرگیری نێوان ژن و پیاو، سێکس لەنێوان کچ و کوڕی ڕەبەن ، لەشفرۆشی، سێکس لەگەڵ ئاژەڵ وە دەستدرێژیی سێکسی دەچنە پۆلی زیناکردن. پۆلینکردنی ھاوڕەگەزخوازی وەک زیناکردن لە تێڕوانینی مەزھەبەکان جیاوازە. لەئیسلامدا، سزای زیناکار ١٠٠ جەڵدەیە، پێویستی بەبینین و شایەتیدانی چوار کەس بۆئەوە زیناکردن بەسەر کەسێکدا بسەلمێندرێت.

                                     

لێدانی ترانسجێندەر

ئازاردانی ترانسجێندەر کارێکە کە کەسی ترانسجێندەر دەبێتە قوربانی بەشێوەی جەستەیی، ھەستی، ڕەگەزی، لەبەر ئەوەی ئەوان ترانسجێندەرن وشەکە ئاماژەیە بە گووفتاری کینەیی بەرامبەر کەسی ترانسجێندەر

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →