ⓘ ئایین

ئایین

ئایین یان دین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیھانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لە نێوان مرۆڤ و رۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە ئایینەکان چیرۆک و ھێماو و نەریت و مێژووی پیرۆزیان ھەیە کە تیایدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون روون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی ئایینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ. ئایین وەک پێویسیتیەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو وە وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی ووڵاتانی دنیادا. وە ھەر لە ڕێگەی ئایینەوە باس لە ژیانێکی ئە ...

ئازادیی ئایین

ئازادیی ئایین بریتییە لە بنەمایی پشتگیری کردن لە ئازادی تاک یان کۆمەڵ، بە گشتی یان بە تایبەتی، بۆ پیشاندانی ئایین یان باوەڕەکانیان لە ڕێی فێرکردن، مامەڵە، پەرەستن و گوێڕایەڵی. ھەروەھا ئازادی گۆڕینی ئایین یان باوەڕی تاکێک لەخۆ دەگرێت. ئازادیی ئایین لە لایەن زۆرینەی خەڵک و گەلانی جیھانەوە وەک یەکێک لە مافە بنچینەیەکانی مرۆڤ تەماشادەکرێت و ئاماژەی پێکراوە لەژێر بڕگەی ٨ جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ. لەو وڵاتانەی کە پەیڕەوی شێوازی دەوڵەتی ئایینی دەکرێت، ئازادیی ئایین واتە ئەوەی کە حکومەت مۆڵەت دەدات بە ڕێبازەکانی دیکە یان ئایینەکانی دیکە مامەڵەی ئایینی بکەن لەپاڵ ئایینی دەوڵەت دا و شوێن کەوتوو ...

ئایینە ئیبراھیمییەکان

ئایینە ئیبراھیمییەکان ، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک ئایین کە تێیدا ئیبراھیم وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە. لەباوترین و ناسراوترین ئایینە ئیبراھیمییەکان جودایزم، مەسیحییەت و ئیسلامە. یەکێک لە ئایینە ئیبراھیمییەکانی تر بەھائییەتە. باوەڕی بەھائیییەت لەسەدەی نۆزدەھەمی زایینیدا گەشەی سەند، لەو شوێنەدا کە ئێستا بە ئێران ناو دەبرێت. گەرچی ئەم ئایینانە تەواو جیاوازن لەیەکەوە لەزۆر لایەندا، بەڵام لەزۆر لایەنی زۆر گرنگدا ھاوڕان لەسەر ئەو بنەما سروشتییەی کە ئەوان تەنھا یەک خودا دەپەرستن. وشەی "ئیبراھیمیی" ئەگەڕیتەوە بۆ پێغەمبەری دێرین ئیبراھیم، کە زۆر رێزی لێ گیراوە لە جودایزم، مەسیحییەت و ئیسلامدا وەک ...

ئایین لە کوردستان

ئایین لە کوردستان. جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئاینەکانی یارسان، ئێزدی، زەردەشتی، مانی، جوو و کریستیانیزم بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانیەوە، موسڵمانی سوننی و شیعی و سۆفیگەری و ھەموویان بەیەکەوە بە درێژایی ڕۆژگار لە سەر ئەم خاکە ژیاون. ئەمیش ھەرجار بەھاوسەنگیەکی ناسک و بەروەخت کە بەردەوام بە ھۆی کۆمەڵێ ڕووداوی جەرگبڕ کە ڕەنگدانەوەی ناسکیی لە ڕادەربەدەری ئەم بەشەی جیھانە، لە ناو چووە.

ئایینی زەردەشتی

ئایینی زەردەشتی یان بەھدین یانژی مازدایاسنا لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە. ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا. خوداوەندی "ئاھورامەزدا" خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، "ئەھریمەن" یان "ئەنگرامەینو" ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاو بووەوە و لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بوو بە ئایینێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا و تا سەرھەڵدانی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا ئایینێکی گرنگ بوو ...

جوولەکایەتی

جوولەکایەتی ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پ ...

بێدینی

بێدینی یان بێئایینی بە نەبوون یان ڕەدکردنەوەی ئایین دەڵێن. بە پێی لێکۆڵینەوەی جێھانی ناوەندیی لێکۆڵینەوەی بیۆ لە ساڵی ٢٠١٢ لە ٢٣٠ وڵات و ھەرێم، ١٦٪ لە دانیشتووانی جیھان سەر بە ھیچ ئایینێک نین. لە ئەو چەند ساڵانەدا ژمارەی دانیشتووانی کەسە بێ ئایینەکان بەرەو زۆر دەڕوات. بێدینی بە مانای بێخوایی نییە. ھەندێک کەس ھەن کە پەیڕەوی ھیچ ئایینێک نین بەڵام باوەڕیان بە خوداپەرستی ھەیە.

مەسیحییەت

ڕێژە زیاتر لە 2.4 ملیار ئایینی مەسیحییەت لە وشەی عەرەبی مەسیح ، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز، بە ئینگلیزیی: Christianity ، لە وشەی یۆنانی: Xριστός ، Khristos، یاخود "Christ" ، وێژەیییانە: "کەسێکی پاکبووەوە لە گوناح" لەکوردەواری پێیان دەڵێن فەلە،یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراھیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، رەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە ھاتووە، بەواتای کەسی ھەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبوەوە، ئەم ناونانەش ئەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوو کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێ، یەشوو کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و ھتد. لەو جۆرە ناونانانە؛ ئاینی مەسیحییەت لەئێست ...

یەکتاپەرستی

لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا. ئایینە یەکتاپەرستییەکان ئەو ئایینانەن کە بانگھێشتیی پەرستنی تەنھا یەک ھەبوو دەکەن، کە خودایە، بە پێچەوانەی ئایینە فرەپەرستییەکان کە بانگھێشتی پەرستنی زۆرتر لە خودایەک دەکەن. بە بڕوای موسوڵمانان تاکە ئایینی یەکتاپەرستی ئیسلامە کە بریتییە لە ئەڵڵا بە تەنھا پەرستن و ھاوەڵ دانەنان بۆ ئەڵڵا و خۆ دانە دەست فەرمانەکانی ئەڵڵا و دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە ئەڵڵا قەدەغەی کردووە، ئەو کەسانەی کە لەسەر ئایینی ئیسلام دەڕۆن بڕوایان وایە کە ھیچ خودایەک یان خواوەندێک نییە جگە لە ئەڵڵا و محەممەدیش نێردراوی خودایە. ھەندێکی ...

سیکیزم

سیکیزم ئایینێکە دامەزرا لە باکووری ھیند لە ماوەی سەدەی پانزدە بە بانگەواز بۆ ئامۆژگارییەکانی گووروو نانەک و نۆ جێنشینەکەی. ئەوانەی شوێنی ئەو ئاینە کەوتوون پێیان دەوترێت سیکییەکان وە کتێبی پیرۆزەکەیان بەناوی گورو گرانت ساحیب. سیکیزم بڕوای بەبوونی یەک خودا هەیە. ژمارەی شوێنکەوتووەکانییان ٢٥ بۆ ٢٨ ملیۆن کەسە و بەمەش نۆیەمەین ئایینی جیهانن. زۆرینەی شوێنکەوتووەکانییان لەئاسیان بەتایبەت لە پەنجاب. پیاوە سیکییەکان بەزۆری پەڕۆ ەیەک لەسەرییان دەکەن.

ھیندوویزم

ھیندوویزم یان ھیندۆزی ئایینێکە بە ٣٠٠٠ ساڵ مێژووە و پەیڕەوانی زۆر. ئەم ئایینە لە دوای مەسیحییەت و ئیسلام، سێیەمین ئایینی گەورەی جیھانە. ٨٠ لە سەدی پەیڕەوانی ئەم ئایینە لە ھیندستاندا دەژین و ئەوەی تریشیان لە ھەندەرانن.

ئەنگکۆر وات

ئەنگکۆر وات پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار. ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥.٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی هیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢هەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی. پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووهەمی ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢هەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کە ...

باشە و خراپە

چاکەکاری و خراپەکاری یان باشە و خراپە مەبەست لێی کارە چاکەکان و خراپەکانە و ھەموو کات ناوەکانیان بەراورد لە شەڕی ھەتاھەتایی نێوان باشە و خراپەی دڵ دەکات، ھەروەھا لە نێوان خەڵکی و ھەندێک جاریش لە نێوان مرۆڤایەتی و شەیتانەکان و ھەروەھا بۆ شەڕی ناوەکی مرۆڤەکان بۆ کردنی چاکە ئاماژە دەکات.

بێخواییی مەسیحی

بێخواییی مەسیحی یان بێباوەڕیی مەسیحی سیستمێکی ئەخلاقی و مەزھەبییە لەسەر بنەمای ژیان و فێرکردنەکانی عیسا کە لە پەیمانی نوێ دا ئاماژەی پێکراوە و ھەرچەندە پەیڕەوکارەکانی باوەڕیان بە خودای مەسیحی نییە و پەیڕەوی بیروباوەڕی ئایینی مەسیحی یی نین، بەڵام پەیڕەوی لە فێرکردنە ڕەوشتییەکانی مەسیح دەکەن ھەرچەندە مەسیحییە بێدینەکان باوەڕیان بە ئەلوھییەتی عیسا نییە، بەڵام خاڵێکی ناوەندی لە چەمکی ئەوان داگیر دەکات، چونکە زۆربەی بێدینانی مەسیحی عیسا بە مامۆستایەکی ڕەوشت بەرز و نموونەیەکی باڵا تر دەزانن و فێرکردنەکانی قبوڵ دەکەن، بەڵام ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی خوانەناسی، چونکە باوەڕیان بە خودا نییە.

گەواھیدەرانی یەھوە

گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه یه‌کێکه له ڕێچکه‌کانی ئاینی کریستیانی که دان به مه‌زهه‌ب و ڕێچکه‌کانی تر دانانێت و خۆیان به دروست ترین و باشترینی کریستیانه‌کان داده‌نێن؛ که ته‌واو په‌یره‌وی په‌رتوکی پیرۆز ده‌که‌ن له ژیانیان دا ٫سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ویلایه‌تی په‌نسڵڤانیا ی ئه‌مێریکی له‌سه‌ر ده‌ستی که به گروپ و کۆمه‌ڵه‌ی بچوک هه‌نگاویان نا بۆ خوێندن و لێکۆڵینه‌وه له په‌رتوکی پیرۆز پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه گه‌وره‌بوون و بوون به "قوتابیانی په‌رتوکی پیرۆز" ئه‌ندامانی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه که هیچ جیاوازیه‌ک ناکان له نێوان نه‌ته‌وه‌کان و ...

دۆزەخ

دۆزەخ بریتییە لە دەستەواژەیەک کە بەزۆری لە بواری ئاینی بەکاردێت، ئاماژەیەکە بۆ ئازار و سزای دەروونی بۆ مرۆڤەکان کاتێک کە ھەستێکی شەڕانگێزیان دەبێت، ھەموو یان زۆرینەی ئاینەکان دۆزەخیان ھەیە، سەرەتا وابڕوا بوو کە دۆزەخ شوێنێکی زۆر ساردە بەتایبەت لای ھیندۆسەکان. دواتر لە ئاینی جولەکە و ئینجا کریستیانی دۆزەخ بە ئاگر چوێندرا و بەشوێنێکی گەرم ناوزەند کرا، لەدوای ئەوانیش ئاینی ئیسلام دۆزەخی بە ھەردوو باری گەرم و سارد چواند ناوی لە شوێنە گەرمەکە نا "السعیر" وە بەدۆزەخە سارد و سڕەکەی گوت "الزمھریر" ، ھەروەھا دەستەواژەی "الجحیم" چەندین جار لە قورئان ئاماژەی بۆ کراوە.

وەحی

وەحی لە ئایینی ئیسلامدا، بە گواستنەوەی وتەی خوا بۆ خەڵک دەوترێت لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە. وەحی لە بنەڕەتدا بە مەعنای فێرکردنی خێرایە. ئەم وشەیە لە قورئاندا بە چەن مەعنای تریش ھاتووە. بۆ نموونە غەریزەی ھەنگ بۆ دروستکردنی ھەنگوێن بە بەرھەمی وەحی دانراوە. ھەروەھا بە مەعنای ئیلھامیش ھاتووە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →