ⓘ زمانەکان

خێزانی زمانەکان

خێزانی زمانەکان یان خێزانی زمانی بە ئەو کۆمەڵە زمانانە دەڵێن کە لە بنەڕەتدا هاوبەشن و زانایان ناکۆکن لەسەر هەندێکیان، بەڵام پێدەچێت ئەم دابەشکردنە یەکێک بێت لە باشترین دابەشکردنەکان: لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: زمانەکانی ئەفریقی-ئاسیایی لەوانە زمانەکانی عەرەبی، عیبری و ئارامای لە ئاسیا، ئەمازیغ، ئەسیوپیا، سۆمالی و چاد یان لە ئەفریقا زمانەکانی ئیندیگۆی بیابان، لەوانە سەنجی، گەلی تیمبوکتو، فوراویا لە دار فۆر لە سوودان و نوبیە.

زمانی کوردی

زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لە نێوان زمانی ھیندوئەورووپایییەکان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.

زمانی فەڕەنسی

زمانی فەڕەنسی یاخود فەڕنسی یەکێکە لە زمانە ڕۆمییەکان کە نزیکەی ٨٠ میلیۆن کەس لە ھەموو جیھان وەکوو زمانی زگماکی پێی دەدوێن ھەروەھا نزیکەی ١٩٠ میلیۆن کەس وەکوو زمانی دووەم و نزیکەی ٢٠٠ میلیۆن کەسی تر لە جیھاندا وەکوو زمانێکی وەرگیراو قسەی پێدەکەن. ئاخێوەرانی فەڕەنسی لە نزیکەی ٥٤ وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە. فەڕنسی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتیی داد، زمانی فەرمییە.

زمانی فارسی

زمانی فارسی یان زمانی پارسی یەکێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان و بەشێکە لە خیزانی زمانە ئێرانییەکان. لە‌ نێوان‌ زمانە ئێرانییەکان، زمانی فارسی بەشێكە لە‌ چڵی باشووری ڕۆژاوای لقی ئێرانی زمانە‌ ھیندوئە‌وروپیەكان‌. فارسی زمانی فەرمیی ئێرانە. ئەگەرچی بەپێی دەستوور، زمانی فەرمیی وڵاتی تاجیکستان، تاجیکی و ھی ئەفغانستانیش دەرییە بەڵام بە شێوەیەکی نافەرمی زمانی ئەم وڵاتانەش بە فارسی دەناسرێ. لە ئوزبەکستانیش خەڵکێکی زۆر بە فارسی قسە دەکەن. ئاخێوەرانی زمانی فارسی بە نزیکەی ۱۱۰ ملیۆن کەس دەخەمڵێن. ئە‌نگە‌ڵس لە نامەیەیە‌کدا بۆ مارکس دەنووسێ بۆ خوێندنە‌وە‌ی ھونە‌ری ڕۆژھە‌ڵات ناچار بووم زمانی فارسی فێ ...

زمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەر ...

زمانی ئینگلیزی

زمانی ئینگلیزی زمانێک سەر بە خێزانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکانە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە بەڵام لەگەل تێپەڕبوونی کات بووەتە لینگوا فرانکایەکی جیھانی. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملێۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە. زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە. زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئە ...

زمانی ئەڵمانی

زمانی ئەڵمانی بە ئەخوێنرێتەوە، زمانی فەرمی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕالی و کۆماری نەمسایە و یەکەێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتی سویسرا. زمانی ئەڵمانی سەربە زمانە جیرمانییەکانی ڕۆژئاواییە. وبە یەکێک لە ھەرە زمانە زگماکە بەربڵاوەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت.

زمانی یۆنانی

زمانی یۆنانی یان گریکی لە زمانە ھیندوئورووپایییەکانە کە پتر لە ١٣ میلیۆن کەس قسەی پێ دەکات و لە وڵاتانی یۆنان و قوبرس زمانێکی فەرمییە. ھەروەھا زمانی یۆنانی لەلای پەنابەران و کەمایەتییەکانی ھەندێک لە وڵاتانی تر بەکاردەھێنرێت. یۆنانی زمانێکی کۆنە و مێژووە بەڵگەدارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا.

زمان

ئەم وتارە سەبارەت بە زمان بە واتای سیستەمی پێوەندیگرتنی مرۆڤ نووسراوە. بۆ زمان بە واتای ئەندامی لەشی بڕبڕەداران، زمان ئەندام ببینە. زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان یا نیشانەکانی گوتن و نووسین، کە لە لایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی یا فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندی بەکار دێت. ئەرکی زمان پەیوەندیگرتنە و دەربڕینی ڕا و ھەستی دەروون. ئەکرێ بڵێین زمان سیستەمێکی ئاڵۆزە کە مرۆڤ بۆ ڕاگەیێنی بەکاری ئەبا. بەو زمانەی کە مرۆڤ پێ قسە ئەکا ئەوترێ زمانی سروشتی. ئەمڕۆکە نزیکەی سێ تا شەش ھەزار زمانی سروشتی بوونی ھەیە، بەڵام نیوەیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە ...

زمانی تورکی

زمانی تورکی زمانی فەرمیی تورکیا و باکووری قوبرسە. پێشتر و لە کاتی حکوومەتی عوسمانیدا بە ئەلفوبێی عەرەبی دەنووسرا بەڵام بەھۆی گۆڕانکارییەکانی ئاتاتورکەوە لە ساڵی ١٩٢٨ەوە بە ئەلفوبێی لاتینیی دەنووسرێت. تایبەتمەندی زمانی تورکی لەوەدایە کە زمانەکە "پێوەلکاندن"ێکی زۆری تێدا بەکاردێت. بنەمای ڕیزبوونی وشە لە ڕستەدا بریتییە لە بکەر-بەرکار-کردار. لە زمانی تورکیدا جۆری ناو و نێر و مێ بوونی نییە. لە زمانی تورکیدا کەسی دووەمی کۆ بەکاردێ وەک ڕێزگرتن لە بەرامبەر، ھەروا کاری کەسی دوەمی کۆش بۆ ھەمان مەبەست بۆ کەسی تاک بەکاردێت.

پێڕستی نووسەران بە زمانی فەڕەنسی بەپێی سەدە

الینان دو فرادمون ١١٦٠–١٢٣٠ جفروا دو ویلاردوئن ١١٤٨–١٢١٣ وس ١١١٥–١١٨٠ بلوندل دو نول ١١٧٥–١٢١٠ کنن دو بتون ١١٥٠–١٢٢٠ گس بروله ١١٦٠–١٢١٣ بنوا دو سنت-مور ؟ -١١٧٣ توما دانگلتر ١١٧٠–١١٨٠ گتیه دو کوانسی ١١٧٨–١٢٣٦ ژان بودل ١١٦٥–١٢١٠ مری دو فرانس ١١٥٤–١١٨٩ ربر دو بورون کۆتایییەکانی سەدەی ١٢-سەرەتاکانی سەدەی ١٣ برول ١١٦٠–١٢١٣ کرتین دو تروا ١١٣٥–١١٨٣ اد دو دوی ١١١٠–١١٦٢ ژان رنو نووسەر کۆتایییەکانی سەدەی ١٢-سەرەتاکانی سەدەی ١٣

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک دەکەوێتە ٢١ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرھەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا. ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان. ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە ڕۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆییەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان د ...

                                     

زمانی مالاگاسی

زمانی مالاگاسی زمانی ئاوسترۆنێسیانی و زمانی نەتەوەییی ماداگاسکارە. زۆربەی خەڵک لە ماداگاسکار بە زمانی مالاگاسی ھەروەک یەکەم زمان قسە دەکەن. دوو شێوە زمانی سەرەکیی مالاگاسی ھەیە ئەم شێوە زمانانە دابەش دەکرێن بۆ ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا، شێوە زمانی ڕۆژھەڵاتی مێرینا و شێوە زمانی ڕۆژاوایی ساکالاڤا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →