ⓘ ڕووداوەکان

تۆڕی میدیاییی ڕووداو

تۆڕی میدیایی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی سەربەخۆی کوردییە، کە لەژێر دروشمی ڕووداوی تۆ ھەواڵی ئێمەیە ، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو بەرھەمەکانی پێشکەش دەکات.

ڕووداو (وێبگە)

ماڵپەڕی ڕووداو یان پۆڕتاڵی ڕووداو یەکێکە لە وەشانەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو. تێیدا هەواڵی سیاسی، وەرزشی، تەندروستی، و هونەری بە زمانەکانی کوردیی سۆرانی و کورمانجی، ئینگلیزی، عەرەبی، و تورکی بڵاودەکرێنەوە.

ڕووداو (تیۆریی ئەگەر)

ڕووداو ، ژێرکۆمەڵێک لە بۆشاییی نموونەیە کە لە ئەنجامێک یان زیاتر پێک دێت. دەشێت دوو ڕووداو سەربەخۆ یان بەستراو بن. دوو ڕووداو سەربەخۆ دەبن کاتێک ھاتنەدی یەکێکیان کار نەکاتە سەر ھاتنەدی ئەویتریان.

مێژوو

مێژوو یان دیرۆک بریتییە لە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕابردوو و تێگەیشتن لێی کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس. مێژوو گۆڕەپانێکی کۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون و شیکردنەوەی پاشییەکیی ڕووداوەکان لە چیرۆکەکان کەڵک وەردەگرێت و ھەندێجار تێدەکۆشێت شێوەئاساکانی ھۆ و بەرھۆ کە ڕووداوەکان دەستنیشان دەکەن بپشکنێت. مێژووناسان سەبارەت بە سروشتی مێژوو و بەسوودبوونی لەگەڵ یەکتر دەدوێن.

ڕۆژنامەوان

ڕۆژنامەوان بە کەسێک دەوترێ کە کاری ڕۆژنامەگەری بێ، کەسێک کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکان زانیاری کۆ و دواتر پەخش دەکاتەوە. ھەواڵنێرانیش بە ڕۆژنامەوان دەژمێردرێن. پیشەی ئەوان بریتییە لە درووستکردنی ڕاپۆرت و بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە لە ڕۆژنامەکان، تەلەڤزیۆن، ڕادیۆ، گۆڤارەکان، بەڵگەفیلم یان ئینتەرنێتدا. ھەوڵنێران دەبێ بۆ کارەکەیان سەرچاوە بدۆزنەوە، ڕاپۆرتەکانیان دەکرێ وتنی یان نووسینی بێ و بە ھیچ شێوە ناشێ لایەنگرانە و ئاراستەدار بێ. جگە لە ھەواڵنێر، جۆریکی تری ڕۆژنامەوانمان ھەیە کە پێی دەوترێ ستووننووس. ستووننووس ئەو ڕۆژنامەوانەیە کە نووسراوەکانی ڕێک ھەر چەند وەخت جارێک ...

ڕووداوی سیاھکەل

ڕووداوی سیاھکەل ، ئۆپراسیۆنی سیاھکەل یان بزووتنەوەی سیاھکەل بە ڕووداوی ھێرشی پارتیزانەکانی ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران بە بنکەی ژاندارمیریی شاری سیاھکەل لە پارێزگای گێڵان لە باکووری وڵاتی ئێران دەوترێت کە لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ١٩٧١ ڕوویداوە. ئامانجی پارتیزانەکان کە چریک یان پێ دەگۆترا، ئازادکردنی یەکێک لە ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەو ڕێکخراوە بوو. لە پێکدادانەکانی ئەو ڕووداوە ٣ کەس لە چریکەکان کوژراون، ھەروەھا ١٠ چریکیش دەستبەسەر کراون و پاشان بە دەستی حکۆمەتی پەھلەوی گولەباران کراون. ھەندێک لە شیکەران و مێژوونووسان لە ڕووداوی سیاھکەل وەکوو یەکەمین خەباتی چەکدارانە بە ئامانجێکی س ...

٣١ی ئاب

١٩٩٦ – لە ناوەڕاستی شەڕی ناوخۆدا پارتی دیموکراتی کوردستان پەنای برد بۆ رژێمی عێراق بە ھۆی پاڵپشتی سوپای پاسداران بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ھێز و دەبابەکانی ھێنایەوە نێو کوردستان پاش ئەوەی کە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەدا کشابوونەوە، ئەمەش بە رووداوی ٣١ی ئاب ناسراوە. ١٩٩١ – قرغیزستان سەربەخۆیی و جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاند لە یەکێتی سۆڤیەت. ١٩٥٧ – مالیزیا سەربەخۆیی و جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاند لە شانشینی یەکگرتوو. ١٩٦٢ – ترینیداد و تۆباگۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاند لە شانشینی یەکگرتوو. ١٤٢٢ – ھێنری چوارەم بووە پاشای ئینگلتەرا لە تەمەنی ٩ مانگیدا. ١٨٩٧ – تۆماس ئەدیسۆن یەکەم پڕۆجێکتەری فی ...

٢٤ی نیسان

ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، رۆژی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥، لە گەرمەی یەکەم جەنگی جیهانیدا ٢٠٠ کەس لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەرمەنی لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران و پاشان لەسێدارە دران، ئەرمەنەکان ئەو ڕووداوە بە دەسپێکی کۆمەڵکوژییەکەدا دادەنێن.

ڕۆژنامە

ڕۆژنامە بڵاوکراوەیەکە کە رۆژانە یان هەفتانە یان مانگانە لە چاپ دەدرێت، لە ڕۆژنامەکان باس لە ھەواڵ و چالاکی و ڕووداوەکان دەکرێن لە زۆرینەی بوارەکان. ئەو کەسەشی لە ڕۆژنامە ووتار یان ھەواڵ دەنووسێت پێێ دەڵێن ڕۆژنامەوان یان ڕۆژنامەنووس، زۆربەی خەڵکیش ئارەزووی ڕۆژنامە دەکەن بۆ خوێندنەوەی ھەواڵ و چالاکیەکانی ناوخۆ.

کورتەچیڕۆک

کورتەچیڕۆک یان چیڕۆکی کورت جۆرێک لە ئەدەبیاتی بەسەرھاتە کە لەچاو ڕۆمان یا چیڕۆکی درێژ بارسایی زۆر کەمتری ھەیە و نووسەر لەوێدا کوورتەیەک لە ژیان یا ڕووداوەکان دەنووسێت، جیاوازیەکی زۆری ھەیە لەگەڵ ڕۆمان بەوەی لە ڕۆماندا ژمارەی کەسەکان و ڕووداوەکان زیاترن. لە حاڵێکدا لە چیڕۆکی درێژ یا ڕۆمان، نووسەر چوارچێوەی جۆراوجۆری ژیانی یەک یا چەند کەسایەتی ڕەچاو دەکات و دەستی بۆ بەکارھێنانی وشە ئاوەڵاترە. بەم ھۆیەوە ناوەرۆک و گەیاندنی مەبەست لە چیڕۆکی کورت گرینگە و نووسەر نابێت لە چوارچێوەی بابەتی چیڕۆک لادات.

ئەیووب عەلی

ئەیووب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دەچێتە زانکۆ، ئەیووب بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک بەدەستھێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ١٩٩٨. ئەیووب عەلی لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد بەبەشداریکردن لە چالاکی و گرووپەکانی ناو زانکۆ، دواتریش لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ لە ڕادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکرد. لە ساڵی ١٩٩٩، کوردستانی جێھێشت و ڕوویکردە ئینگلتەرا و ئێستاش لەوێ دەژی. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، گۆرانی "دڵم مەشکێنە" ی بڵاوکردەوە بەدەنگی خۆی کە ئاواز و تێکستی ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →