ⓘ گەشتیاری

گەشتیاری

گەشتیاری گەشتکردنە بۆ خۆشی. ھەروەھا تیۆری و کردەی گەڕان، بازرگانی ڕاکێشان و جێ بۆ تەرخانکردن و سەرگەرمکردنی گەشتیارەکانە. گەشت و گوزار گورينى شوينە لە ناوچەى نيشتەجى بوونەوە بو ناوچەى گەشت كردن.

گەشتیاری پزیشکی

گەشتیاری دەرمانی یا بە واتاتیێکی دیکه گەشتیاری پزیشکی سەفەرێکە کە بە ئامانجی چارەسەری لە وڵاتی جێ مەبەست دێتە دی. یەکێ لە هۆیەکانی ئەم جۆرە دەرمانە، نەبونی شێوازی دەرمانی هاوچەشن لە وڵاتی بنچینەیە. سەرەراى ئەوەش، لە هەندێک حالەت چارەسەرى ئابوورى هەرزانتر بۆ گەشت وگوزارى پزیشکى بەدی دێ. بەگوێرەى ئەژماری ب ەردەست، ئێران هەمو ساڵێ زیاتر لە500 هەزار نەخۆشی نێونەتەوەیى وەردەگرێت. بەهۆی نزم بونی مەزەندەکانی پزیشکی لە ئێران بەرانبەر وڵاتانی دیکە و دابین کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ئاستێکی بەرز ،ئەم وڵاته ئامانجێکی بێ وێنەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی.

ناوچەی گەشتیاریی مەیگۆڕێ

ناوچەی گەشتیاری مەیگۆڕێ ناوچەیێکی گەشتیاریی سەربەشاری بانەوڕێ لە شارستانی پاوەیە کە بە هۆی بوونی ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن زۆر ناسراوە و ساڵانە خەڵکێک زۆر لە سەرانسەری جیهان سەردانی ئەکات. ئەم ناوچە شوێنێکی خۆش کەش و ‌هەوا، سەرسەوز و پڕ کانی و ئاوە کە هەروەها هاوینەهەواری تیرەی ئیمامیە. لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە، چیاکانی شاھۆ و ئاتەژگە بوونیان هەیە.

ئەحمەدئاوا، خورماڵ

ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.

گەشتیاری بالوونەکە (فیلم)

گەشتیاری بالوونەکە فیلمێکی سەرکێشی ئینگلیزیە کەلەچیرۆکێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتوە، لە ساڵی ٢٠١٩ تۆم ھارپەر دەریھێناوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن جاک تۆرن نووسراوەتەوە، فیلمەکە لە پەرتوکی "بەربونەوە بۆ سەرەوە"٢٠١٣وەرگیراوە، کە ریچارد ھۆلمز نووسیویەتی. بەرھەم ھێنانی تود لەیبەرمان و دەیڤد ھۆبێرمان و ھارپەرە، ئەستێرەکانی فیلمەکە ئێدی ریدماین و فیلیسیتی جۆنز و ھیمش پێتل و تۆم کۆرتینایە بۆیەکەم جار لەسەرئاستی جیھان لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە میھرەجانی تیلۆرایدی سینەمایی نمایشکرا، دواتر لە ھەمان ساڵ لە میھرەجانی سینەمایی نێودەولەتی تۆرەنتۆ نمایش کرا. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە سینەماکانی شانشینی یەکگ ...

گەشتیاران (فیلم ٢٠١٦)

گەشتیاران ، فیلمێکی خەیاڵی زانستی، سەرکێشیی ئەمریکییە، لەلایەن مۆرتن تایلدم لە ٢٠١٦ دەرهێنراوە، لە نووسینی جۆن سپێیتسە، ئەکتەران جێنیفەر لۆرنس، کریس پرات، مایکڵ شین، لۆرنس فیشبێرن و ئاندی گارسیا ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە. فیلمەکە باس لە کەشتییەکی بۆشایی دەکات کە گەشت بۆ هەسارەیەکی زۆر دوور ئەکات و هەزاران گەشتیاری هەڵگرتووە، لە یەکێک لە بەشەکانی نوستنیدا کێشەیەکی تەکنیکی دروست ئەبێت، کە بەو هۆیەوە دوو گەشتیار ٩٠ ساڵ زووتر خەبەریان ئەبێتەوە.

کێنز

کێنز بە ئینگلیزی: Cairns و بە خوێندنەوەی یەکێکە لە شارەکانی ویلایەتی کوینزلەند لە وڵاتی ئوسترالیا. ناوی ئەم شارە لە ناوی کەسێک بە ناوی ویلیام وێڵینگتۆن کێنز ەوە هاتووە، ئەو دواتر بوو بە پارێزگاری ویلایەتی کوینزلەند.

قوزلوی ئەفشار

قوزلوی ئەفشار گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی سەفاخانە، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد

پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری یاسووجە. پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد لە باکووردا لەگەڵ پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگاکانی ئەسفەھان و فارس، لە باشووردا لەگەڵ پارێزگای بووشەھر، لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ پارێزگای خووزستان ھاوسنوورە.

                                     

ڕێکخراوەی جێھانی گەشتیاری

ڕێکخراوەی جێھانی گەشتیاری) نەتەوە یەکگرتووەکان ئاژانسی تایبەتی بەرپرسە بۆ بەرەو پێشبردنی گەشتیاری بەرپرس، بەردەوام و بەردەستی جیھانیانەی بەردەست و ئاسان پەیدابوو.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →