ⓘ ھونەرەکان

ھونەر

ھونەر ژمارەیەک کاری جۆراوجۆرە کە مرۆڤ دەیکات بە مەبەستی دەربڕینی ھەست و بیری یا پیشاندانی شارەزایی و توانای خۆی. چالاکییە ھونەرییەکان دەتوانن ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی بن کە ھەموویان کە ڕێگەیەکن بۆ ئەوەی بەرھەمھێنەری کارەکە ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە. زۆربەی کات، کارە ھونەرییەکان بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن دروست دەکرێن. بە شێوەیەکی گشتی، چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە ھونەرەوە ئەمانەن: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی جوانی ھونەر. کۆنترین جۆری ھونەر پێکھاتووە لە ھون ...

ھونەرە جوانەکان

هونەرە جوانەکان ٣ بەشی هونەر دەگرێتەوە وەک هونەری شێوەکاری، شانۆ و سینەما، مۆسیقا. واتە هونەرە بیستراوەکان وەک مۆسیقا، مۆسیقاژەنی، هونەرە بینراوەکان وەک شێوەکاری یا شێوەسازی، وێنەکێشان، پەیکەرسازی، تابلۆسازی، سیرامیکسازی، ڕەنگسازی و شانۆکاری، شانۆسازی، شانۆگەریەتی، نمایش سازی، و فیلمسازی، فیلمکاری. ئەم هونەرانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێندرێن و هەروەها پێویستی بە بەهرەمەندی تایبەتی هەیە بۆ کارکردن لەم بوارانەدا. دەروازەی ھونەرەکان

ھونەر سەلیم

ھونەر سەلیم دەرھێنەری کوردە. لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بەھۆی سیاسەتەکانی سەددام حوسێن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە عێراق دەرچوو و بەرەو ئیتالیا چوون. ئەو یەکەمین فیلمی خۆی لە کوردستان دروست کرد، ئەو فیلمە، فیلمێکی ١٦ میلیمەتری بوو و ئەکتەرەکانی، باوک و براکەی ھونەر سەلیم بوون. بەڵام بەھەم ھێنانی ئەم فیلمە بەھۆی بۆمبارانەکانی سەددامەوە ناتەواو مایەوە. لە ئیتاڵیا چاوپێکەوتنێکی بوو لەگەڵ گیلۆ پۆنتێکۆرڤۆ بەرھەمھێنەری ئیتاڵی، ھونەر سەلیم داوای لێ کرد کە فیلمەکەی وەکوو فیلمێکی ناتەواو لە فیسیڤاڵی فیلمی وێنیز پیشان بدرێت. فیلمەکە پیشان دریا و خەڵاتێشی بردەوە و ھەر ئەمە بوو بە سەرمایە بۆ فیلمەکانی دیکەی ھونەر سەل ...

ھونەری سۆمایی

ھونەری سۆمایی یەکێکە لە لقەکانی ھونەر؛ ئەم وتارە تیشکۆ دەخاتە سەر ھونەری سۆمایی، کە دروستکردنی وێنەکان و تەنەکان لەخۆ دەگرێت لە ڕشتەکانی سەر بە وێنەکێشی، پەیکەرسازیی، چاپەمەنی، وێنەگریی و ھەروەھا میدیا بینراوەکانی تر. زۆربەی جار بیناسازییش بە یەکێک لە ھونەرە بینراوەکان دادەنرێت؛ گەرچی، وەک ھونەرە ڕازاوەکان، لە سازکردنی بیچمەکانەوە دەگلێت کە تێیدا لەبەرچاوگرتنی کردارییانەی بەکارھێنان بنچینەییە - بەشێوەیەک کە ئاسایی سەر بە وێنەکێشیی نییە، بۆ نموونە مۆسیقا، شانۆ، فیلم، سەما و ھونەرە نوواندنەکانی تر، ھەروەھا وێژە و میدیاکانی تر وەک میدیای کارلێکردوو کە دەچنە ژێر پێناسەیەکی فراوانتری ھونەر یاخو ...

ھونەری ھاوچەرخ

ھونەری ھاوچەرخ ئەو ھونەرەیە کە لەم دەمەدا دروست دەکرێت لەلایەن ھونەرمەندانی سەدەی ٢١ەمەوە. ھەندێک کەس دەڵێن کە ھونەری ھاوچەرخ لە ماوەی ژیانی ھەر یەکە لە مرۆڤەکاندا ڕوو دەدات.

ھونەری گۆتیکی

ھونەری کۆتیکی شێوازێکی ھونەری سەدەکانی ناوینە کە لە ھونەری ڕۆمانسکییەوە دروست بووە لە باکووری فەڕەنسا لە سەدەی ١٢دا، کە بە پەرەسەندنی تەلارسازیی گۆتیکی نوێنەرایەتی دەکرا. ئەم ھونەرە بە گشت ناوچەکانی ئەورووپای ڕۆژاوادا بڵاوبووەوە، ھەروەھا لە چەندین ناوچەی ئەورووپای ناوەندی و باشووریش سەری ھەڵدا، ھەرچەندە زۆر بەناوبانگ بوو، ھێشتا بەسەر ھونەرە کلاسیکییەکەی ئیتالیادا سەرنەکەوت. لە سەدەی ١٤دا، شێوازێکی ئاڵۆزتری ھونەری گۆتیکی سەری ھەڵدا بە ناوی گۆتیکی نێودەوڵەتی، کە تاکوو سەدەی ١٥ پەرەی سەند. لە زۆرێک لە ناوچەکان، بە تایبەتی ئەڵمانیا، ھونەری گۆتیکیی کۆن ھەتاکوو سەدەی شازدەش پەرەی سەند و مایەوە، ...

کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی

سکووڵی ھونەر لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین سکووڵی بواری ھونەرە لە کوردستان لە ساڵی خوێندنی دامەزراوە. پێکھاتەی ئەم سکووڵە لە سەرەتاوە ھەتا ئێستا بەشی شێوەکاری لە خۆگرتوە کە ئەم بەشەش لە سێ لقی سەرەکی پێکھاتوە ; کە بریتین لە لقەکانی. سکووڵی ھونەر وەک پێداویستیەکی مێژوویی لەم قۆناغەدا دامەزراوە لە پێناو بەدیھێنانی مەبەست و ئامانجگەلێکی تایبەت بە بواری ڕۆشنبیری بە گشتی و ھونەر بە تایبەتی. ئامەنجەکانی سکووڵی ھونەر:- دامەزراوەکردنی سکووڵی ھونەر بۆ بەخشین و گەشەپێدانی ھونەرێک کە لەسەر بنەمای ھزری مێژوویی و نەتەوەیی و شارستانی ئاڕاستەی گرتبێت. بەشداری کردنی کارایانەی سکووڵی ھونەر لە بونیادنانی بزافێک ...

کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی

کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندێکی ھونەری و ئەدەبی و ڕۆشەنبیری بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ لقە سەرەکییەکەی لە سلێمانی دامەزرا و ھەموو بەشەکانی ھونەر و وێژە یشی لەخۆ گرتبوو، بیرۆکەی دروست کردنی کۆمەڵ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان و ئامانجیشی خزمەت بە ھونەر و کلتوری کوردی بوو. ساڵی ١٩٧١ بە یارمەتی دەستەیەک ڕۆناکبیر لقی بەغدا دامەزرا و ڕەفیق چالاک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی بوو، ساڵی ١٩٧٢ لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی تەڵعەت سامان دامەزرا، لقی ڕەواندز وەکوو بەشێک لە لقی ھەولێر لە ١٦ی ئابی ١٩٧٧ دەستی بە کار کرد و لقی ھەڵەبجە ش ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام مۆڵەتی کاری لە لقی ھ ...

ھونەری شەڕ

ھونەری شەڕ کتێبێک سەبارەت بە تاکتیکەکانی شەڕ لە سەردەمی نووسرانی کتێبەکەیە. ئەم کتێبە بە دەستی سون تزو نووسراوەتەوە و بۆ ھەزاران ساڵ سەرچاوەی سەرەکی فێرکاری لە بواری شەڕ و ستراتیجی شەڕکردندا لە ئاسیا بووە.

ھونەرمەند

ھونەرمەند کەسێکە دەستی لە دروستکردنی ھونەر، بەرجەستەکرنی ھونەر یان نیشاندانی ھونەرێک ھەیە. لە زمانی کوردی وشەی ھونەرمەند بۆ گۆرانیبێژ، ژەنیار، نیگارکێش، پەیکەرتاش، و کەسانی دیکەش بەکاردێت.

ئاڤانت-گارد

ئەڤانت-گارد خەڵکانێکن کە کارەکانیان تاقیگەری و توندڕەوی یان بنچینەیی یە، لەگەڵ ڕێز بۆ ھونەر، و چاند/کەلتور و کۆمەڵگە. پێدەچێت تەرخانکرابێت بۆ داھێنانی جوانی ناکەلتوری و جوانی داھێنانی ناپەسەندی، وە لەوانەیە ڕەخنە پێشکەش بکرێت لەلایەن دەرھێنەر و بەکاربەر. ئەڤانت-گارد بەشێوەیەکی سەرەکی، ئەو سنوورە باوانەی بواری کەلتووری دەبەزێنێت، وە ئەو سنوورانەش دەبەزێنێت کە پەسەند کراوە بە باو یان نەریت. ئاڤانت-گارد لەلایان ھەندێک ئاماژەی پێکراوە کە مۆری مۆدێرنیزم بێت و جیاواز بێت لە پۆست مۆدێرنیزم. چەندەھا ھونەرمەند خۆیان ڕێکخستووە لەگەڵ بزووتنەوە و شۆڕشی ئاڤانت-گارد وە ھێشتان بەردەوامن پێی، مێژووی شوێنە ...

                                     

ھونەری ئەکادیمیک

ھونەری ئەکادیمی یان ئەکادیمیکیزم شێوازێکە لە شێوەکاری و پەیکەرتاشی کە لە ژێر کاریگەری ئەکادیمییەکانی ھونەری ئەورووپایی بەرھەم دێت. بەتایبەت ئەکادیمیک ئارت ھونەر و ھونەرمەندانێک بوون کە لە ژێر کاریگەری ستانداردەکانی ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسان، کە لە ناو دوو بزاڤی نیۆکلاسیزم و ڕۆمانتیزم کار دەکەن و ھونەری شوێنکەوتووی ئەم دوو بزاڤە، تێدەکۆشێ ھەر دووی ئەم شێوازانە ئاوێتە و یەک بخا و باشترین ڕەنگدانەوەی ئەمە لە شێوەکارییەکانی ویڵیام-ئادۆڵف بوگیەر، تامس کوچیو و ھانز ماکارت دەبیندرێ.

                                     

ماکابرا

لە کاری ھونەریدا، ماکابرا پێکھاتووە لە کوالێتی ژینگەیەکی تاریک و ترسناک کە لە شتێکدا ھەیە. ماکابرا پێکھاتووە لە دەربڕینی ھەست بەرامبەر مەرگ و نیشانەکانی. ئەم دەستەواژەیە بۆ ئەو شتانەش بەکار دێن کە سروشتیان تۆقێنەرە یان توند و تیژن.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →