ⓘ ھونەری خواردن

ئێری کیساکی

ئێری کیساکی ئەو دایکی ران مۆری و هاوسەری پێشووی کۆگۆرۆ مۆرییە جیابوونەتەوە بە هۆی چێشت لێنانە خراپەکەی، ئەمەش ڕوو دەدات لە یەکێک لە ڕۆژەکان کە قاچی ئازاری دەبێت و خواردنی ئێوارەی بە قورسی بۆ ئامادە دەبێت، وە ئەو کاتەی کۆگۆرۆ خواردنەکەی تام کرد پێی وت بۆ پشوو نادەیت و کێشە لە نێوانیاندا دروست بوو بۆیە ئێری بڕیاری ڕۆشتنی دا، و ئێستا ئەو وەک پارێزەر کار دەکات، وە ماوە بۆ ماوە ران سەردانی دەکات، ران چەندین جار هەوڵیداوە کۆیان بکاتەوە بەڵام ئەوان هەر جارێک یەک ببینن بە شەڕ دێن. دەروازەی ئەنیمێ و مانگا دەروازەی ژاپۆن دەروازەی ھونەرەکان

ڕۆژوو

ڕۆژوو کە بە مانای واز ھێنان لە شتێک دێت، بۆ نمونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت. ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام، ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە لە ھەمان کاتدا لە ئیسلامدا ڕۆژووی خۆبەخشانە ھەیە کە موسڵمانان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەتوانن بەڕۆژوو بن، ڕۆژوو لە ئیسلامدا وازھێنانە لە خواردنەکان ڕۆژێکی تەواو لە ھەڵاتنی شەبەقەوە تا ئاوابوونی خۆر، بەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.

فۆلکلۆر

فۆلکلۆر ، وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی Folk+Lore ی ئینگلیزییەوە ھاتووە ، کەیەکمیان مانای خەڵک یان گەل دەگرێتەوە و دووەمیان مانای چیڕۆک ، ژیریی ، ھونەر ، زانست دەگرێتەوە ، واتە سامان یان کەلەپووری خەڵک ، بەم پێیە فۆلکلۆر بە ھەموو ئەو سامان و کەلەپوورە کۆنانە دەڵێن کە بە درێژایی مێژوو دەست کرد و بەرھەمی خەڵک بوون و ماونەتەوە ، وەک: پاشماوەکانی جل و بەرگی میللی کۆن و ئێستا ، ڕایەخ و ھۆی تێدا خواردن قاپ ، کاسە ، کەوچک و گەلێک چەشنی پیشەسازی و نەقش و نیگار و جۆری خواردەمەنی و گەلێک شتی تر کە شەقڵی تایبەتی کۆتی میللەتێک لە بەرھەمێکی دەست کرد یا بەرھەمی بیردا بھێڵێتەوە. ھەندێک جار لەناو فۆلکلۆردا ...

جیت لی

لی لیانجی زیاتر بە جیت لی ناسراوە. ئەکتەر، بەرھەمھێنەر و یاریزانێکی ھونەری جەنگییە لە فیلمەکانیدا. زیاتر بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی جیت لی ناسراوە. لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین.

کۆڵەکەکانی ئیسلام

بنەمای ئیسلام پێنج ڕوکنی بنەڕەتیە کە بە ئەڕکانەکانی ئیسلام ناو دەبرێن، موسڵمان باوەڕی پێیەتی و ئیشی پێ ئەکات، و گرنگی ئەم پێنج ئەڕکانە دەرئەکەوێت لە پێناسەکردنی موسڵمان لەم فەرمودەیەی پێغەمبەری ئیسلامدا؛ لە ئەبوعەبدول ڕەحمان عەبدوڵڵا کوڕی عومەر کوڕی خەتتاب گێڕدراوەتەوە؛ سمعت رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یقول: بني الإسلام علی خمس: شھادة أن لا إلە إلا اللە وأن محمدا رسول اللە، وإقام الصلاة، وإیتاء الزکاة، والحج، وصوم رمضان واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە اللە و محەمەد پێغەمبەری خوایە, و نوێژکردن و زە ...

میوەی قەدەغەکراو

میوەی قەدەغەکراو یان داری قەدەغەکراو وشەیەک لە ئایینە ئیبراھیمییەکان لە ئاماژە بە دارێکە کە ئادەم و حەوا لە خواردنی میوەی ئەو رێگیریان لێ کرابوو. جێرۆکی داری قەدەخەکراو لە یەهوودییەت، مەسیحییەت و ئیسلام ئاماژەی پێ کراوەئادەم و حەوا بە خواردنی ئەو میوەیە یێکەم گوناەی ڕەگەزی مرۆڤیان ئەنجام دا بە ئەشکەنجەی ئەوەوە دوورخرانەوە سەر زەوی. لە کتێبێ خوڵقان لە عەھدی قەدیم، ئەو دارە، داری چاکە و خراپە ناو براوە؛ لە حاڵێکا لە قورئان شتێکی وا نیە.

زەریاب

زەریاب ، نازناوی زەریابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەھۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، ھەندێکیش لایان وایە کە زەریاب ی کوردی یان بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەھلەوی بۆ نووسین بەکارھاتووە، پیتی ی کوردی وشەی کرابێتە ی پەھلەوی و ناوەکە لە وەوە کرابێتە.

قەزای سۆران

قەزای سۆران یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٤ ناحیەی دیانا ، خەلیفان ، سیدەکان و سۆران پێکدێت. ٥٧ گەڕەک و ٣٤٦ گوند دەگرێتەوە. قەزای سۆران دەکەوێتە دەشتێکەوە کە بەچیاکانی زۆزک لە باکور م و کۆڕەک لەباشوور م ھەندرێن لە رۆژھەڵات و برادۆست لە رۆژئاوا م دەورەدراوە. ھەروەھا سێ ڕووبار لەناوچەی سۆراندا ھەن ئەوانیش ڕووباری باڵەک، باڵەکیان و بێخاڵە. لەزستاندا سۆران ساردەو لە ھاوینیشدا گەرمە، بەڵام لەھەردوو وەرزی پایزو بەھاردا ئاوھەوایەکی خۆشی ھەیە. ئەو قەزایە خاوەن دیارترین سێ ناوچەی گەشتیارییە لە ھەرێمی کوردستان ئەوانیش جوندیان، بێخاڵ و گەلی عەلی بەگە. دروستبوونی قەزای سۆران وەک یەکەی کارگێ ...

ئوسترالیا

ئوسترالیا ، بە فەرمی یەکیەتیی ھاوقازانجی ئوسترالیا بە ئینگلیزی: The Commonwealth Of Australia، وڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک. ئەم وڵاتە بە پانتایی ٧،٦٨٦،٨٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیھانە، ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلت و لە ساڵی ١٩٠١ دا سەربەخۆیی خۆی لە بریتانیای گەورە وەرگرتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی و لە جیاتی شاژن ئێلیزابێتی دووەم بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئ ...

بڕۆنز

بڕۆنز بریتییە لە داڕشتەیەک لە مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قەڵای. ھەندێجاریش ماددەی تری وەک فافۆن، مەنگەنێز، زینک و نیکڵی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک زەرنیخ، فسفۆڕ یا سلیکۆنی تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی. سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ سەردەمی بڕۆنز. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە ھیندستان و ئەوراسیا، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار س ...

واکین فینیکس

واکین ڕافایەڵ فینیکس ئەکتەر، ژینگەپارێز، چالاکوانی مافی ئاژەڵان، وە بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. ئەو زۆر خەڵاتی وەرگرتووە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە، وەک خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی گرامی، وە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. لە منداڵیدا، واکین دەستی کرد بە ڕۆڵ گێڕان لە تەلەڤزیۆندا لەگەڵ براکەی ڕیڤەر وە خوشکەکەی سەمەر. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمدا لە SpaceCamp ١٩٨٦ دا بوو. لەو ماوەیەدا، بە لیف فینیکس ناسرابوو، ناوێک کە خۆی دابووی بە خۆی. دواتر گەڕایەوە بۆ ناوە ڕاستییەکەی وە دەنگۆی پۆسەتیڤی لێکەوتەوە بۆ ڕۆڵی یاریدەدەری لە فیلمی کۆمیدی-درامی To Die For ١٩٩٥ وە فیلمی مێژووی Quills ٢٠٠٠. سەرنجی زیاتری خرایە سەر ...

خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا

خۆجێیەکانی ئوسترالیا بە دانیشتوانی سەرەتایی کیشوەری ئوسترالیا دەوترێ کە لە دەیان هەزار ساڵ پێش چوونی ئەورووپییەکان بۆ ئەم مەڵبەندە لەوێدا دەژیان، ئەم خەڵکە لە ئوسترالیا داو بە زمانی ئینگلیزی پێیان دەوترێ Aboriginal کە بە کوورتی بە Aborigines دەیڵێن. ئەمڕۆکە لە نووسراوە فەرمییەکان دا Indigenous Australians لە جیاتی بەکار دەبەن. لەگەڵ هاتنی سپی پێستەکان و خەلکانی تر بۆ ئوسترالیا، پێکهاتەی ژیانی خۆجێییەکان کە بە درێژایی هەزاران ساڵ وەکخۆی مابووە بە خەستی تووشی گۆران بوو. ئەرووکە، خۆجێیەکان لەگەڵ هەموو گرووپەقەومی و ڕەگەزییەکانی تر لە شوێنی جۆراوجۆری وڵاتی ئوسترالیا دا دەژین و تا رادەیەک ڕەفتا ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →