ⓘ سروشت

سروشت

سروشت یان خوەزا لە بەرینترین مانادا، ھاوسەنگە لەگەڵ جیھانی فیزیکی یان جیھانی ماددی دا. وشەی "سروشت" ئاماژە دەکات بە دیاردەکانی جیھانی فیزیکی و ھەروەھا ژیان بەگشتی. سروشت لە باری ئەندازەوە لە ژێرئەتۆمی ھەتا گەردوونی دەگرێتەوە.

فەلسەفەی سروشتی

فەلسەفەی سروشتی یان فەلسەفەی سروشت دەستەواژەیێکە بۆ کاری توێژینەوەی سروشت و گەردوون کە پێش گەشەکردنی زانستی مۆدێڕن زۆر گرنگایەتیی پێ دەدرا. فەلسەفەی سروشتی وەکوو ھەوێنی زانستە سروشتییەکانی ئەم سەردەمە چاوی لێدەکرێت.

مێتافیزیک

مێتافیزیک ئەو لقە لە فەلسەفەیە کە گرنگی بە سروشتی بوون و جیھان دەدا. بە کەسێک کە لە تایبەتمەنییە بنەڕەتییەکانی پێکھاتەی جیھان دەکۆڵێتەوە دەوترێ مێتافیزیکزان یان زانای مێتافیزیک. وشەی مێتافیزیک لە دوو وشەی یۆنانی پێک ھاتووە کە لکێنراون بە یەکەوە: مێتا μετά- بە واتای "چی هەیە لەپشتەوەی یان دواوەی و فیسیکا مانایسروشت ".هەردوو وشەکە بە مانای دواوەی سروشت یان ئەودیوی سروشت یانی ئەتوانین بڵێین لە شتێکی نادیار غیب ئەدوێت. لێرەدا، "فیزیکی" ئاماژەیە بە کارەکانی ئەرەستوو لەسەر ماددە. پێشگری مێتا پاش مردنی ئەرەستوو و لە کاتی کۆکردنەوە و پێداچوونەوە و ڕێکوپێککردنی بەرھەمەکانی لەلایەن کەسانی ترەوە خرای ...

مرۆڤ بەرامبەر سروشت

مرۆڤ بەرامبەر. كێوى کە هاوکات بە دەناسرێت. زنجیرەفیلمێکی شانشینی یەکگرتووە. کەتێیدا سەربازی پێشووی هێزە تایبەتییەکانی بەریتانیا، بێر گریلز لە زنجیرە فیلمێکی جیاواز و لەچەند شێنی دوورەدەست گۆی زەوی کێبڕکێی سروشت و کارە ئەستەمەکان دەکات. زنجیرەکە پێکهاتووە لە ٦٦ بەشی جیاواز لەیەک و ١٠ بەشی تایبەتی لە نێو ٧ وەرزدا کە هەریەک لە بەشەکان پێکهاتتوە لە ٤٥ خوولەک، کە لە لایەن یەوە بەرهەمهێنراون.

گازی سروشتی

گازی سروشتی لە زانستی کیمیادا؛ سووتەمەنییەکی بەردینەیییە، لە بنچینەدا لەو ھایدرۆکاربۆنانەوە پێک ھاتووە، کە لە پێکھاتنیاندا گەردیلەیەک بۆ چوار گەردیلە کاربۆنیان تێدایە.

پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی

پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی یان بە کورتی پرینسیپیا ماتماتیکا ، یان ھەر پرینسیپیا ، پەڕتووکێکی سێ بەرگییە نووسینی ئیساک نیوتن کە بۆ جاری یەکەم لە ٥ی جولای ١٦٨٧ بڵاەبووەوە. نیوتن ھەروەھا دوو نوسینی دیکەشی بڵاوکردەوە، دوھەمین لە ١٧١٣، و سێھەمین لە ١٧٢٦دا. ناوەڕۆکی پرینسیپیا بریتییە لە یاساکانی جووڵەی نیوتن کە پێکھێنەری بناغەی میکانیکی کلاسیکن، وە ھەروەھا یاسای ڕاکێشانی گەردوونییەکەی و وەرگیرانێک لە یاساکەی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەکان کە سەرەتا بە شێوەی ئەزموونی بەرھەم ھاتبوو. پرینسیپیا بە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی مێژووی زانست دێتە ئەژمار. پێشتر، فیزیکزان و بیرکاری فەڕانسەیی ئالێکس ...

زانستی سروشتی

لە زانستدا، زاراوەی زانستی سروشتی ئاماژە دەکات بە پێـڕەوێکی لە سەر بنەمای سروشتی بۆ تاوتوێکردنی گەردوون. گەردوونێک کە وادەزانرێت گوێـڕایەڵ و فەرمانبەری یاساگەلێکە کە بنچینەی سروشتییان ھەیە. زانستی سروشتی ناوکی گشت زانستەکانە. ھەروەھا، زاراوەی زانستی سروشتی بەکاردەھێنرێت بۆ جیاکردنەوەی ئەو گۆڕەپانە زانستییانە کە لە میتۆدی زانستی کەڵکوەردەگرن بۆ تاوتوێکردنی سروشت، لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە لە میتۆدی زانستی کەڵکوەردەگرن بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵگا و ئاکاری مرۆڤ؛ وە لە زانستە شێوەیی‌یەکان ، وەکوو: بیرکاری و مەنتیق کە میتۆدۆلۆژییەکی تر بەکاردەھێنن.

مۆزەخانەی بیلاروسی بۆ سروشت و ژینگە

مۆزەخانەی بیلاروسی بۆ سروشت و ژینگە مۆزەخانەی سروشت و ژینگەی کۆماری بیلاروسیا مۆزەخانەیەکی شاری مینسکی بیلاروسیایە، لە ساڵی ١٩٩١ لە مینسک دامەزراوە، لەسەر سروشتی مۆزەخانەی مێژوو و کلتوری نەتەوەیی بیلاروسیا داندراوە. زیاتر لە ٤٠ ھەزار پێشانگا لە نێو ڕووبەری پێشانگاکەدا ھەیە، کە ٣٥٠ مەتر چوارگۆشەیە. لە ٦ ژووری سەبارەت بە دەوڵەمەندی سروشتی گیانلەبەران لە کۆنەوە تا ڕۆژی ئێستا نمایش دەکات. بە ئەنجامدانی کاری توێژینەوە بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سروشت، داتابەیس دروست دەکات و مەعریفەی ژینگەیی پێشدەکەوێ.

قەزا و قەدەر

قەزا و قەدەر ، لە ڕووی ئابوری و یاساییەوە ھەر ھەڵسوکەوت و کردارێک ئەگرێتەوە کە لە دەرەوەی توانای مرۆڤدا بێت و نەتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، بۆ نموونە؛ گەردەلوول و بوومەلەرزە و ھاوشێوەکانیان، وبەو شێوەیە بڕگەیەکی یاسایی ھەیە لە گرێبەستە بازرگانیەکاندا لە حاڵەتی ڕوودانی ئەو کارەساتانەی دەربازبوون لێیان لە توانادانیە ھەروەھا ئەو کارەساتە کتوپڕانەی بە شێوەیەکی سروشتی ڕووئەدەن، وەک قەربووکردنەوەی ئابووری کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە ڕووداوەکانی نوقم بوون و مردن و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە و ئەوانی تردا.

                                     

بەندایەتیی سروشتی

بەندایەتیی سروشتی دەستەواژەیەکە بەکار هێنراوە لەلایەن ئەرستۆوە لە بەرهەمی پۆلیتیکسدا بۆ دەربڕینی ئەو باوەڕەی کەوا هەندێ خەڵک بە سروشت بەندەن، بۆ ئەوەی جیایان بکاتەوە لەوانەی کە بە یاسا یان نەریت کراون بە بەندە.

                                     

کوژەرەخانەی سروشتی

کوژەرەخانەی سروشتی جۆرێکە لە خڕۆکە سپییەکان، لەو کەسانەدا ھەیە کە بەرگرییان پەیدا نەکردووە، ئەم خانانەش کۆمەڵە خانەی ھەمەجۆر دەکوژن.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →