ⓘ پیشەسازی

پیشەسازی

پیشەسازی بەرھەمھێنانی ھەر شتێک یان خزمەتێکە لە نێو یەک ئابووریدا. پیشەسازی پشت دەبەستێت بە: ١. پشت بەبەرھەمی ئاژەل دەبەستێت ٢. پشت بە لۆکە دەبەستێت ٣. پشت بەبەرھەمی کوشتوکالی ناوخۆ دەبەستێت و ۆ یەكەم. جار لەساڵی ١٩٦٥ یەكەم پیشەسازی كرا == سەرچاوەکان ==

شۆڕشی پیشەسازی

شۆڕشی پیشەسازی: ناوێکە کە لێکۆڵەران و ئابوریناسان داویانەتە پاڵ ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی لەم ٢٠٠ ساڵەی ئەخیردا ڕویانداوە، دەکرێ ئەم گۆڕانکاریانەش بریتی بن لە شێوازی ژیان، کار و شێوەی بەرھەمھێنانی شتومەک. گەرچی ئەم گۆڕانکاریانە لە پڕ ڕویان نەداوە، بەڵام ئەمڕۆ کەم شوێن ھەیە کە بەھەرمەند نەبوبێت لە شۆڕشی پیشەسازی. ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا ژمارەی دانیشتوان لە شارەکان زۆر کەم بوون. بەڵام ئەمرۆ لە زۆربەی شوێنەکانی دونیا بە تایبەت ئینگلستان، ھۆڵەندا و ژاپۆن خەڵکێکی کەمتر لە گوندەکان دەژین و ھەتا رێژەیەکی کەمتریش لەو شوێنانە کار دەکەن. لە ئەفریقا و ئاسیا ھێشتا رێژەیەکی زۆر خەڵک ژیانیان لە سەر کشتوکاڵ کردن ...

ئەندازیاریی پیشەسازی

ئەندازیاریی پیشەسازی لقێک لە ئەندازیارییە کە پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەکان و چاکسازی لە پیشەسازییەکاندا ھەیە. ئەندازیاریی پیشەسازی ھەروەھا ھەوڵ دەدا کە سیستەمەکان بە باشترین جۆر کار بکەن و پرۆژەکان لە کاتی دابین کراودا بە پارەی دابین کراو دوایی بێن.

دەروونناسیی پیشەسازی

دەرونناسیی پیشەسازی لقێکی زانستی دەروونناسیە ھەولی زیادکردن و پەرەپێدانی بەرھەمی پیشەسازیە بنەماو یاساکانی دەرونناسی پەیرەودەکات لە بواری پیشەگەری و بەرھەم ھێنان دا ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی کرێکار و دەستەی کارگەران لە ڕێگەی پەیرەوکردنی ڕێنمایییەکانی دەروونناسی و بیردۆزەکانی کە دەبنە ھۆی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دێتە ڕێگای کرێکاران لە میانەی کارەکانیاندا یەکێکی دیکە لە ئامانجە کانی بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی کرێکار لە ڕێگەی خۆکردنی کەش و ھەوای ماددی و کۆمەڵایەتی ھەروەھا بەدەست ھێنانی زۆرترین بری بەرھەمھێنان و باشترین جۆر لە ماوەیکی کورتدا یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی دەرونناسی پی ...

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی (ھەرێمی کوردستان)

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. وەزیرەکەی ئەم وەزارەتە ئێستاکە كەمال موسلم سەعیدە و بریکارەکەشی عەلی عوسمان عەلیە.

پیشەسازیی ئازاد

پیشەسازیی ئازاد زاراوەیەکی گشتی بۆ پیشەسازییەکە کە دەتوانێ لە ھەر شوێنێک ھەڵکەوێ و جێگیر بێت، بە بێ ئەوەی کاریگەری فاکتەرەکانی وەک دووری و نزیکی لە سەرچاوەکان یان کرێی گواستنەوەی لەسەر بێ. ئەم پیشەسازییانە بە زۆری تێچووی بوارییبڕاوە و نەگۆڕیان ھەیە؛ بەم واتایەی کە تێچووی بەرھەمەکانی ناگۆڕدرێن سەرەڕای ئەوەی کە بەرھەمەکەش مۆنتاج کرابێ. پیشەسازی ئەڵماس و وردە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ھای تەکنۆلۆجیا چەند نمونەیەک لە پیشەسازی ئازادن.

ئاشەسپی

ئاشەسپی لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ سایلۆی سلێمانی و لە باشوور لەگەڵ گوندی ئاوبارە ڕوونکردنەوە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ ناوچەی پیشەسازی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بەکرەجۆ.

شارۆچکە

شارۆچکە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە گەورەترە لە گوند و بچوکترە لە شار، پێناسەی قەبارەی "شارۆچکە" تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە لە بەشەکانی جیھاندا.

سووریا

سووریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیاوە. لە باکوورەوە لەگەڵ تورکیا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ عێراق و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ لوبنان و دەریای ناوەڕاست و لە باشوورەوە لەگەڵ ئەردەندا سنووری ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری دیمەشقە. ١٥٪ سوریا کوردن، سەرۆک کۆماری سوریا بەشار ئەسەدە، ئابووری و داھاتی سووریا لەژێر سایەی پیشەسازی و گەشتیاری شوێنەوارەکانە، ژمارەی دانیشتوانی سوریا لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ٢١٫٩ میلیۆن کەس بووە.

زافیر کوڕی جابیر سەکری

زافیر کوڕی جابیر بن مەنسوور سەکری ناسناوی ئەبوو حەکیم ، پزیشکێکی موسڵمانە، باوکی و کوڕەکەشی و نەوەکەشی پزیشک بوون، لە کتێبی باسی کراوە: "موسڵمان بوو و چاک بوو لە پیشەسازی پزیشکی. حەزی بە سەرقاڵبوون بوو بە زانستەکان، ئەو لە مووسڵ بوو، پاشان چوو بۆ حەلەب و لەوێش کۆچی دوایی کرد."

١٩٦٩ ڕژانی نەوتی سانتا باربارا

ڕژانی نەوتی سانتا باربارا لە یەکی شوباتی ١٩٦٩ لە کەناڵی سانتا باربارا لە نزیک شاری سانتا باربارا لە باشوری کالیفۆرنیا ڕوویدا. تا ئێستا گەورەترین ڕژانی نەوتە لە ئاوەکانی ئەمریکا دا ، هەروەها سێیەمین گەورە روودانی ڕژانە نەوتە لەجیهاندا ئەمیش دوای ڕژانە مەزنەکەی دیپواتەر هوورایزن لە ٢٠١٠ و ڕژانی ئیکسۆن ڤاڵدێز لە ١٩٨٩. ڕووداوی ڕژانەکە بەهۆکاری لێدانێک بوو لە ٢٨ ی کانونی دووەمی ١٩٦٩ لە دووری ٦میل ١٠کم لە کەناراوەکانی سەر پلاتفۆرمی نەوتی یەکێتی A لە کێڵگەی نەوتی دۆس کودرەس فلۆڕشال. لەماوەی دە ڕۆژدا، بە نزیکەیی٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل ١٣ بۆ ١٦ هەزار م٣ نەوتی خاو ڕژا ناو کەناڵەکە و کەنارەکانی هەرێمی ...

بەرھەمدەری

بەرھەمدەری ڕێژەی دەرخستەیە لەچاو تێخستە لە پرۆسەی بەرھەمھێنیدا؛ ھەندی پێوانەکراوی لێھاتی بەرھەمھێنییە. لێرەدا، مەبەست لە لێھات تواناییی درووسکردنی داھاتە کە یەکسانە لەگەڵ دەرکردنی ھەندی تێخستەی ڕاستەقینە لە ھەندی دەرخستەی ڕاستەقینە. بەرھەمدەری فاکتەری مسۆگەرکەری پێرفۆرمانسی بەرھەمھێنیی کاسبییەکان و نەتەوەکانە. پەرە و زیاتربوونی بەرھەمدەریی نەتەوایەتی ئەتوانێ ئاستی ستانداردەکانی ژیانیش بەرزتر کاتەوە، چونکە داھاتی زۆرتر ھێزی جەماوەر بۆ کڕینی کاڵا و خزمەت زیاتر ئەکا و، دۆخی پەروەردەیان و نیشتەجێبوونیان و بەشدارییان لە بەرنامە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکاندا باشتر ئەبێ.

                                     

ڕێکخراوەی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕێکخراوەی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوە یەکگرتووەکان کورت کراوە ئاژانسی تایبەتمەند لە دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بنکەی سەرەکی لە شاری ڤیێنا دایە. ئەرکی ئەم رێکخراوە کە لە ڕاگەیاندنی لایما لە پانزەمین دانیشتنی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی پیشەسازی لە کۆنفڕانس گشتی لە ٢٠١٣ باس کراوە، بەرز کردن و خێرا کردنی پەرەسەندنی پیشەسازییی بەردەوام و گشتگر لە دەوڵەتانی ئەندام، ئەم ڕێکخراوە ھەروەھا ئەندامێکی گرووپی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

                                     

بانکی پیشەسازیی کووەیت

بانکی پیشەسازیی کووەیت بانکێکی کووەیتییە، لە ساڵی ١٩٧٣ لە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی کووەیت و کۆمپانیا پیشەسازییە ناوخۆیییەکانی ترەوە دامەزراوە، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە ھاوکاریی پیشەسازی ناوخۆ بکەن، لە ئێستادا تەنیا ٤٩٬١١٪ی پشکەکان موڵکی حکوومەتی کووەیتن.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →