ⓘ تەندروستی

تەندروستی

تەندروستی دابینکردنی بەژەوەندی ھەموو لایەنەکانی تەنی، ڕەوانی و کۆمەڵایەتییە. بە پێی وتەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی تەندروستی تەنھا نەبوونی نەخۆشی و کەم و کووڕی لەش نییە، تەندروستی نەبوونی ھیچ گرفتێکی ڕەوانی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و جسمییە بۆ ھەریەک لە ئەندامانی کۆمەڵگا. ھەست کردن بە تەندوستی لە نێوان مرۆڤەکاندا زۆر جیاوازە، بۆ وێنە ھەیە کەسێک کە ھەر دوو لاقی لە دەست داوە بەڵام ھەست بە تەندروستی دەکات، و ھەیە کەسێکیش کە ھیچ گرفتێکی لە لەشی دا نییە بەڵام ھەست بە لە دەست دانی تەندروستی دەکات.

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ، دەزگایەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وەک دەزگایەک هاوکارە لەسەر تەندروستیی گشتیی نێودەوڵەتی کار دەکات. لە ڕێکەوتی ٧ی ئەپریلی/نیسانی ١٩٤٨ دامەزراوە و نووسینگەی سەرەکی لە شاری ژێنێڤە لە سویس. ئەم دەزگایە ئەرک و سەرچاوەکانی لە پێشکاری بە ناوی "ڕێکخراوی تەندروستی" بە میرات وەرگرت، کە ئەویش دەزگایەک بوو لە کاتی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

تەندروستی مێشک/خەمۆکی

خەمۆکی تەندروستی مێشک یان نەخۆشی دەروونی ئەو نەخۆشییەیە کە کاریگەری ھەیە بەسەر ڕەوش و بیر و ھۆشی مرۆڤ، ھۆکەرەکانی ئەم نەخۆشییەش دەبنە ھۆی پەیدابوونی نیشانەکانی خەمۆکی، نیگەرانی دەروونی، شیزوفرینیا، وئاڵوودەی. گومان لەھەبوونی تەندروستی مێشک دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەخۆشی دەروونی کە نیشان و ھۆکارەکانی کاریگەری دەکەنە سەر فشار و توانای جەستەی. ھەروھا نەخۆشی دەروونی دەبێتە مایەی ڕەشبینی و نارەحەتی لە ژیانی ڕۆژانە، لە شوێنەکانی وەک قوتابخانە، شوێنی کارکردن، پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان و … ھتد کە ئەم ھۆکار و نیشانانە کۆنترول دەکرێن بە خواردنی دەرمان یان چارەسەری دەروونی.

پزیشک

پزیشک یان دکتۆر کەسێکە کە لە بواری پزیشکیدا کار دەکات و ئەرکی چاکترکردن، ڕاگرتن و گەڕاندنەوەی تەندروستی مرۆڤی لە سەر شانە. پزیشک ئەم کارانە لە ڕێگەی خوێندن، ناسین و دەرمانی نەخۆشی یا ئازار ئەنجام دەدات. پزیشک نەک ھەر دەبێ ئاگاداری نەخۆشیەکانی لەشی نەخۆشەکەی بێت، بەڵکوو دەبێ لە ھەمان کاتدا تەندروستی مێشک و دەروونی نەخۆشەکەیشی بپارێزێت.

مارشال نیرنبێرگ

مارشال وارێن نارێنبێرگ زانایەکی کیمیازان بووە و لە ١٠ ئیبریلی ساڵی ١٩٢٧ لە نیویۆرک لەئەمریکا لەدایک بووە و ھەر لە تەمنی منداڵیدا دووچاری نەخۆشی تای ڕۆماتیزمە بۆتەوە ھەر بۆیە خێزانەکەی لەبەر تەندروستی ئەو ڕۆشونە بۆ شاری ئۆڕلاندۆ لەویلایەتی فلۆریدا چونکە کەشت و ھەواکەی بۆ تەندروستی ئەو باشتربووە. مارشاڵ نیرنبرغ ھەر لەتەمەنی لاوێتیدا گرنکیەکی زۆری بە عیلمی ئەحیا داوە و لە ساڵی ١٩٤٨ پلەی بەکالۆریۆسی لە عیلمی ئاژەڵ بەدەستھێناوە و پاشان لەساڵی ١٩٥٢ لەھەمان بواردا لەزانکۆی فلۆریدا بڕوا نامەی ماجستێری بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٥٧ بڕوانامەی دکتۆرای فەلسەفەی لەبواری کیمیادا لە زانکۆی میتشیگان وەرگرتوو ...

سەروچاوە

ئەم شارەدێیە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە کراوەتە ناوەندی ناحیەی بێتواتە، ناحیەی بێتواتە لە بنچینەدا بێتواتە گوندە و ناحیەکەش لە شارەدێی سەروچاوەیە بەڵام لەبەر ناوە مێژوویەکەی ناحیە بە ناوی بێتواتەیە، ئەگەرنا مەڵبەندی ناحیە لە ناو شارەدێی سەروچاوەیە.

دەم

دەم یان زار یەکەمین بەشی کۆئەندامی ھەرسە کە ئاو و خۆراک لەوێوە دەچێتە نێو لەش. دەم لەم بەشانە پێک هاتووە: چاڵایی دەم، ددانەکان ، زمان ، لیک ، پووک ، مەڵاشوو شەویلکەی سەرەوە ناجووڵێ، بەڵام شەویلکەی خواروو دەجووڵێ و کرانەوە و داخرانی دەمی لە ئەستۆیە. لە هەر شەویلکەیێ ژمارەیێ چاڵۆکە هەیە کە ڕیشەی ددانەکانی تێدا جێگیر بووە. ددانەکان بە ڕیشاڵەکانی دەوری ددانەوە، بە ئێسکی شەویلکەوە نووساون. سەر شەویلکەکان و دەوری ددانەکان بە پووک گیراوە؛ لە ددانپزیشکیدا بە سەرجەم شانەکانی پووک و ڕیشاڵەکانی دەوری ددان، شانەی ددان ڕاگر دەگوترێت. دەمی مرۆڤ لە زۆر کاردا چالاکە؛ وەک قسە کردن، پێکەنین ، چەشتن ، گەستن ...

٥ی نیسان

۱۹٥٥ - وینستۆن چەرچڵ ، لە سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا دەستی لە کارکێشایەوە ، دوەترا کە باری تەندروستی باش نیە. ۱۷۹۲ - سەرۆکی ئەمریکا جۆرج واشنتۆن ، بۆ یەکەم جار مافی ڤیتۆی بەکارهێنا لە دژی پرۆژە یاسا. ۱۹٥٦ - فیدڵ کاسترۆ ، حاڵەتی جەنگی خۆی لەگەڵ سەرۆکی کوبای ئەو کاتە ڕاگەیاند.

نیسان (مانگ)

نیسان ناوی سوریانیی مانگی چوارەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی "ئەیپریڵ") و بە فەڕانسەیی "ئاڤریل" دەوترێ.

سەرکەپکان

ناحیەی سەرکەپکان یەکێکە لە ناحیە ھەرەکۆنەکانی قەزای ڕانیە و سەربە پارێزگای سلێمانییە، لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە کەوتووەتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی، ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە گوندی دەوروبەری پێک ھاتبوو.

ژیواندن

ژیواندن ، ژیاندن، ، و ژیواندن چاوگێکی دەسکردە لە وشەی بژیو، واتە: گەیاندنی پێداویستییەکانی ژیان بە ئەندام یان تاکێکی گیاندار بۆ درێژە پێدانی ژیان. بژیو: پێداویستی ژیان بژیوی باش دەبێتە ھۆی گەشە، تەندروستی، تەمەن درێژی و شکۆفانەوەی مێشک و دەروونی مرۆڤ. بژیوی مرۆڤ دەبێ لەخۆگری پرۆتین ، چەوری ، کەربۆھیدرات ، ماکی کانی ، ڤیتامین ، ئاو بێت تا گەشە و تەندروستی خانەکانی لەشی مرۆڤ دابین بکات.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →