ⓘ جوگرافیا

جوگرافیا

زانستی جوگرافیا ئەو زانستەیە کە لە دیاردە سروشتی و مرۆییەکان دەکۆڵێتەوە لەشوێنێک بۆ شوێنێکی تر وە لەکاتێک بۆ کاتێکی تر. گەر مانای وشەی جوگرافیا لێکبدەینەوە ئەوا دەکاتە وەسفکردن یان نواندن و نەخشاندن یاخود نووسینەوەی زەوی. یەکەم کەس کە وشەی "جوگرافیا"ی بەکاربرد ،زانای بەناوبانگی یۆنانی ئەراتۆستێن" بوو.

جوگرافیای کووەیت

وڵاتی کووەیت دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی و لە باکووری کەنداوی عەرەبی، لە باکوورەوە لەگەڵ عێراق ھاوسنوورە و لە باشووریشەوە لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی ھاوسنوورە. کووەیت نۆ دوورگەی ھەیە کە گەورەترینیان دوورگەی بووبیانە. دەروازەی جوگرافیا دەروازەی کووەیت

جوگرافیای شاری

توێژینەوەی جوگرافیایی فەزای شار و شێوەی هەبوونی شارەکانە و جوگرافیای شار، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە سەبارەت بە شوێن و ناوچە شارییەکانە و وەکوو لقێکی جوگرافیای مرۆڤی لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ دەرکەوت و بە خێرایی ناوبانگی ئەم بەشە پەرەی ستاند و گەشەی کرد. لە کۆتایی ساڵانی١٩٧٠، جوگرافیای شار بەشێکی پسپۆڕیی پێشەنگ لە ئەنجومەنی جوگرافیناسانی ئەمەریکا بوو کە دامەزراوەیەکی پسپۆڕانی جوگرافیایە. جوگرافیای شار تا کۆتایی ساڵانی ١٩٩٠ پێگەی خۆی پاراست، تا ئەو کاتەی بواری سیستەمی زانیاریی جوگرافی بە خێرایی گەشەی کرد و ژمارەیەکی زۆر لەم بوارە، پسپۆڕی خۆیان تۆمار کرد. جوگرافیای شار، دوو تەوەری گرنگی لێکۆڵینەوەی ...

جوگرافیای دانیشتووان

جوگرافیای دانیشتووان تا ڕادەیەک لقێکی تازەیە لە لقەکانی جوگرافیای مرۆڤی، وێڕای بایەخدانی جوگرافیناسان بە تایبەتمەندییە دانیشتووانییەکان وەکوو بەشێک لە لێکۆڵینەوە هەرێمییەکان، لە ساڵی ویلبر زلینسکی جوگرافیناس، ئەم پێناسەی سەبارەت بە جوگرافیای دانیشتووان خستە ڕوو: دەتوانین بڵێین جوگرافیای دانیشتووان ئەو زانستەیە وا لەو ڕێگایانە دەکۆڵێتەوە کە بە هۆیانەوە تایبەتمەندی جوگرافی شوێنەکان پێکدەهێنێ، هەروەها لە شوێن و کاتدا لەگەڵ دیاردە دانیشتووییەکان کارلێک دەکا". هەروەها زلینسکی دەڵێ: جوگرافیای دانیشتووان گرنگی بە سێ ئاستی جیاواز دەدات کە ئەمانەن: ١- وەسف کردنێکی سادەی شوێنەکە و ژمارەی دانیشتووان ...

سیستمی پۆتانە جوگرافییەکان

سیستمی پۆتانە جوگرافییەکان بریتییە لە سیستمێکی پۆتانەکان تایبەت بە جوگرافیا کە وا دەکات جێگایەک لەسەر زەوی دیاری بکرێت بە کۆمەڵێ ژمارە، پیت یان ھێما. پۆتانەکان پێکدێن لە ژمارەیەک کە ئاستی بەرزی دیاری دەکات، دوو یان سیانی تریش کە ئاستی ئاسۆیی و شوێنی جوگرافییەکە دیاری دەکات. سیستمێکی باوی پۆتانەکان بریتییە لە ھێڵەکانی درێژی، پانی و بەرزیی. بۆ ئەوەی بتوانی شوێنێک لەسەر نەخشەیەک دیاری بکەی بە دوو ڕەھەند "شکاندنەوەی نەخشە" پێویستە.

ڕۆژاوا

ڕۆژئاوا ، خۆرئاوا یان خۆرنشین بە ئینگلیزی: West، بە عەرەبی:غَرب ، ھەر وەک لە ناوەکەی دیارە لە دوو وشەی ڕۆژ یان خۆر و ئاوا:ئاوابوون پێک ھاتوە ، یەکیکە لە ئاڕاستەکانی جوگرافیا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →