ⓘ چەمکەکان

چەمک

چەمک لە فەرھەنگە کوردییەکاندا بە "مانا و مەبەستی شت" لێک دراوەتەوە. ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ کە بۆ نموونە کاتێ ئەوترێ "چەمکی ئازادی" یانی مەبەست لە ئازادی ھەرچییەکە، ئەوە. چەمک ئەوەیە کە مرۆڤ لە وشە تێ ئەگا، بۆیە ھەندێ جار پێی ئەوترێ تێگەیشتە یان تێگەھ. بە زمانێکی تر، بۆ ھەر چەمکێک وشەیەک ھەیە. بۆ نموونە، وشەی "سەگ" زاراوەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو چەمکەی کە سەگێک ئەوەیە. ھەموو ئەو شتانەی کەسێک لەبارەی سەگێکەوە ئەزانێ ئەبێتە چەمکی زاراوەی سەگ. لەوانەیە چەند زاراوەی جیاواز ئاماژە بە یەک چەمک بکەن، بۆ نموونە، "ترێ" و "ھەنگوور" ھەردوو ئاماژە بە یەک چەمک ئەکەن. لە ھەر زماندا بۆ ھەر چەمکێک زاراوەیەک ...

بیردۆزی زانستی

لە زانستەکان دا، بیردۆزی زانستی یان بیردۆزی ئەزموونی پێکھاتوە لە کۆمەڵێک چەمک و لە ژمارەیەک ڕێسا. چەمکەکان دیاردەگەلی شایەنی لێڕوانینیان لە خۆیان گرتووە کە بە شێوەی تایبەتمەندیگەلی شایەنی پێوانەکاری دەربـڕاون، و ڕێساکان پەیوەندییەکانی نێوان لێـڕوانینەکانی ئەم جۆرە چەمکانە نیشاندەدن. دەروازەی زانست

زیندەزانیارییەکان

زیندەزانیارییەکان تەکنیککارییە، زیندەزانی و زانستە زانیارییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان "ئای تی" کۆدەکاتەوە، بۆ تواناپێدانی لە دۆزینەوەی زیندە نوێیەکان و لە یەکخستنی چەمکەکان.

وڵات

وڵات یان وەلات ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە وەکوو سەرزەمینی دەوڵەتێکی فەرمانڕەوا چاوی لێ دەکرێ. بەو خەڵکەی لەو ناوچەیە نیشتەجێن دەوترێ نەتەوە. لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە سێ چەمکی "وڵات"، "نەتەوە"، و "دەوڵەت"، پێکەوە یەکەیەکی سیاسی پێک دێنن کە بوونی یەکیان ھەبوونی ئەو دوانەی دیکەی بەدواوە دێ. کەواتە ھەرکام لەم سێ چەمکە دەکرێ لە جیاتیی ئەو دوانەی دیکە بەکار ببردرێ.

ڕاستێنە

ڕاستێنە بە ھەر شتێک دەوترێت کە بابەتێک لەباریدایە. لە مانازانی و مەنتیقدا، مەبەست لە ڕاستێنە ی چەمک یان بیرۆکەیەک کۆی گشتی ئەو نموونانەیە کە بەپێی ئەو چەمکە دروست کراون. ڕاستێنەکانی چەمکەکان لە بەرامبەر ماناکانیانەوە باس دەکرێن.

ژینناسی

ژینناسی یان زیندەزانی زانستێکی سروشتییە لە زانستی ژیان و زیندەوەران دەکۆڵێتەوە، بە بەشەکانیانەوە وەک. زانستی زیندەزانی لق و بابەت و باشی زۆری لێ دەبێتەوە، ئەمانەی خوارەوە ٥ لقی سەرەکی زانستی زیندەزانین: ھاوسەنگی ناوەکی: زیندەوەران بۆ جێگیر بوونی بارودۆخیان ھاوسەنگی ناوەکییان دەپارێزن. خانەکان: یەکەی بنچینەی پێکھاتن و فرمانەکانی ھەموو زیندەورانن زۆربوون: پەیدابوونی زیندەوەری نوێی لە باوان چوو پەیوەستە بەم زانستەوە. جینەکان: یەکەی بنەڕەتی گواستنەوەی زانیارییەکانن. وزە: زیندەوەران بۆ بەڕێکردنی ژیانیان وزە بەکاردەھێنن. زیندەوەرزانی زانستێکە بایەخ بە خوێندنی سروشت و ژیانی زیندەوەر دەدات، ھەروەک ...

کێش (شیعر)

کێشی شیعر بریتییە لە چۆناوچۆنی چنینی وشەی ھەر باڵێکی شیعر لە باری ئاھەنگی خوێندنەوە. بە وتەیەکی تر کێشی شیعر، ڕێکخەر و یەکخەری بڕگەکانی باڵەکانی شیعرە. مەبەست لە کێشی ھۆنراوە، کێشی عەرووزی و شێوەکانی تر وەک بڕگەیی و ئاھەنگییە.

بارستە

بارست ھەندیی ماکی کۆوەبوو لە شتێکدایە. بارستە بڕێکی فیزیایییە کە لە کێش جیاوازە و بەوە دەناسرێت کە بریتیە لە ئەو بڕە ماددەیەی تەنێک لەخۆی گرتووە. بارستە یەکێکە لە سێ تایبەتمەندییەکانی ماددە و چەمکێکی سەرەکییە لە میکانیک و بابەتە پەیوەنددارەکانیدا. یەکەی پێوانی بارستە گرام و کیلۆگرامە. دەروازەی فیزیک دەروازەی زانست دەروازەی زانستی ماددە

عومەر خەییام

ئەبوولفەتح عومەر کوڕی ئیبراھیم خەییام ، ناسراو بە "عومەر خەییام" لە ساڵی ٤٣٩ی کۆچیی مانگی لە شاری نیشابووری ئێران لە دایک بووە. خەییام یەکێک لەو مەزنە تۆرەڤانانەی ئێران و تەنانەت جیھانیشە کە نەک تەنیا بۆ وڵاتەکەی تەنانەت بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتیش جێگەی فەخر و سەربەرزییە. ئەو مرۆڤە بلیمەتە لە زۆربەی زانست و ھونەر و. سەردەمی خۆیدا شارەزا و وەستا بووە و لە حیکەمت و ئەستێرەناسیدا کەموێنە بووە. زۆر لە خەڵکان ھەرکات گرێیەکیان لە کارەکانیان دەرکەوت و بۆیان نەکردایەوە ھانایان وەبەر خەییام دەبرد. خەییام یەکێک لە لایەنگرانیئیبنی سینا بووە. خەییام گەلێ سەفەری بۆ ئەملاوئەولایان کردووە وەک: ئیسفەھان، بەلخ ...

کیمیا

کیمیا زانستێکە لێكۆڵینەوە لەپێکھاتەو، تایبەتمەندی، ئاوێتەکان و گۆڕینی مادەکان دەکات.و توخم و ئاوێتە کیمیاییكان لەخۆدەگرێ لە كارلێكی نێوان گەردو، گەردیلەكان دەدوێت.

گوندەواری تەڵاتەپە

گوندەواری تەڵاتەپە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی نازی لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی تەڵاتەپەیە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →