ⓘ حکوومەت

حکوومەت

حکوومەت یان میری بە ڕێکخراوە یان بنکەیەک دەوترێ کە بەھۆیەوە یەکەی سیاسی بتوانێ دەسەڵاتی خۆی بخاتە کار و دەست بگرێ بەسەر سیاسەتڕێژیی گشتیدا و زاڵ بێ بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا. وشەکانی حکوومەت و دەوڵەت زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاندی دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا، ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێ کە لە دنیای ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێ.

حکوومەت نیزامی

حکوومەت نیزامی یان حکوومەتی سەربازی بارودۆخێکە کە تێیدا ئەرتەش چ بە فەرمانی دەوڵەت یان دوای کودەتا، بەڕێوەبردنی کار و باری وڵات وە ئەستۆ دەگرێ و هەندێ یاسای باو رادەگرێ. هەندێ جار حکوومەت نیزامی یاسای قەدەخە کردنی هاتووچۆ و دادگای سەربازیشی تێدایه. لەکاتی قەدەخە کردنی هات و چۆ خەڵک ناچارن لە کاتێکی دیاری کراو دا بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. ئەو فەرمانه زیاتر بۆ سەرکووتی گرووپێکی دیاری کراو یان بە مەبەستی پاراستنی ڕەوشی ئەمنی دەردەکرێ

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوەندەکەی لە ھەولێرە لە کوردستانی باشوور. پاش شەڕی ڕزگاریی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا ھەر دوو ئیدارەی ھەولێر کە سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بوو و ئیدارەی سلێمانی کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو یەکیان گرتەوە و ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان حکومەتێکی یەکگرتووی فیدێڕاڵە کە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی بە شێوەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکرێت. ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانی حەمرین سنوری باشوری کوردستان پێکدێنێت، سنوری ھەرێم لەناوقەدی عیراقەوە لەباشووری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لەرۆ ...

شێوەی حکوومەت

شێوەی حکوومەت یان شێوەی فەرماندەرکردنی دەوڵەت ئاماژە دەکا بەو کۆمەڵەیە لە دامەزراوە سیاسییەکان کە بە ھۆیەوە دەوڵەتی فەرمانڕەوا فەرمانڕەواییی خۆی ڕێک دەخا بە مەبەستی بەکاربردنی ھێزی لەسەر پەیکەرەی سیاسی. زاراوەکانی جۆری ڕژێم و سیستەمی حکوومەت ژی ھەر ئەم چەمکە دەستنیشان دەکەن.

نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆیەمین کابینەیە لەپێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ڕۆژی ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیرەکانی ئەم کابینەیە بەخشرا. لەکۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پلەی سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا وە قوباد تاڵەبانی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەجێگرەکەی.

حکوومەتی ناوچەیی

حکوومەتی ناوچەیی یان حکوومەتی ناوخۆیی پێکھاتووە لە یەکەیەکی تایبەت کە تا ڕادەیەکی زۆر سەرپشک و سەربەخۆیە لە بەڕێوەبردنی کاروباری ناوچەیەیەکی دیاریکراو. دانیشتوانی ناوچەکە خۆیان یاسا بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە دادەنێن، بە مەرجێک لەگەڵ سیاسەت و بەرنامەی ئەو دەوڵەتەی تێیدا دامەزراوە بگونجێت. بەشێک لە وڵاتان لەپێناو ئاسانکاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان ئەم حکوومەتە ناوچەیییانە دادەمەزرێنن و وڵاتەکەیان دابەشی چەند ناوچە یان ھەرێم دەکەن.

حکوومەتی کاربەڕێکەری ھەرێمی کوردستان

حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ناوێکە لەلایەن میدیاکارانی کوردی بەتایبەت سەر بە ئۆپزسیۆنەوە داهێنراوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەو حکوومەتەی هەرێمی کوردستان کە شەرعییەتی یاسایی لەدەست داوە و کار بەڕێ دەکات لەماوەی نێوان یەکەم ڕۆژی هەڵبژاردن هەتاوەکوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لە دوای هەلبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی ئەیلوولدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناو دەبرێت بە حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەهۆی ئەوەی شەرعییەتی یاسایی نییە و بەناچاریی کار دەکات هەتا ئەو دەمەی حکوومەتێکی نوێ بەیاسایی پێک دەهێنرێت و شەرعییەتی پەرلەمان بەدەست دێنێت.

پایتەخت

پایتەخت بە بەشێک لە وڵات، پارێزگا، ناوچە یان ھەرێمێک دەڵێن کە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەت لەم شوێنە جێگیر بووە. پایتەخت جێگەی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی حکوومەتە.

شار

شار یان باژار یەکەیەکی جوگرافیای سیاسی بچووکترە لە پارێزگا، شار لانەی پێشکەوتنی ووڵاتە، ئەوەی شار لە لادێ جیا دەکاتەوە پێشکەوتنی پیشەسازیە کە لەشار ھەیە بەڵام لەشارەکان کشتوکاڵ ناکرێ کەچی لە لادێ دەکرێ، شاری پایتەختیش ئەوەیە کە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەت لەم شوێنە جێگیر بووە، شارە پایتەخت جێگەی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی حکوومەتەکە دەبێت، مێژوونووسان شاری دیمەشق لە سووریا بەکۆنترین شاری زەوی ناوزەند دەکەن بەوەی لە سەردەمی مس ھەبووە یاخوود زووتر لە ٩٠٠٠ ساڵ بەر لە زاین بنیادی بۆ نراوە، لە کوردستانیش کۆنترین شار ھەولێرە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زووتر لە ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین.

حکوومەتی کاتی

حکوومەتی کاتی حکومەتێکە یان دەوڵەتێکە کە لەبەر زەختێکی سیاسی واتە لە کاتی گواستنەوەی دەسەڵات لە سیتەمێکی سیاسییەوە بۆ سیستەمێکی دیکە دروست ئەبێ و تا پەسەندکردنی دەستووری بنچینەی نوێ و دانانی دامودەزگای نوێی سیاسی، کاروباری وڵات لە ئەستۆ ئەگرێ. ھەندێک کات حکوومەتی کاتی لە دەرەوەی وڵات دروست ئەکرێت لەکاتێکدا کە ئەو وڵاتە داگیرکرابێت یان سەرقاڵی شەڕ و شۆرش بێت. ھەروەھا ئەم جۆرە حکوومەتە بە حکوومەتی ئازاد ناودەبرێت.

.id

‎ id. پاوانی ئاست سەری تایبەت بە وڵاتی ئیندۆنیزیایە لە سیستمی ناوی پاوانی ئینترنێتدا و لە ١٩٩٣دا ناسێنراوە لە ١٩٩٠ـەوە چالاکە و لە ١٩٩٦دا بە تەواوی خراوەتە کار.

باری نا ئاسایی

باری نا ئاسایی ڕاگەیاندنێکی حکوومەتە کە لەوانەیە بەشێک لە ئەرکەکانێ دەسەڵاتەکانی تەشریعی، جێبەجێکاری و دادوەری ھەڵپەسێرێ و شارومەندان ناچار بکات کردەوە و ئاکاری خۆیان بگۆرن. ھەروەھا باری نا ئاسایی دەتوانێ ماف و ئازادییەکانی شارومەندان سنوردار بکات، تەنانەت ئەگەر دەستوور ئەم ماف و ئازادیانەی گارانتی کردبێ. باری نائاسایی زۆرتر بە دوای کارەساتی سروشتی، نا ئارامیی مەدەنی و شەر ڕا دەگەینرێ. دەستووری زۆر وڵات پێشبینی ڕاگەیادنی باری نا ئاسایی دەکات لە ھەل و مەرجی نالەباردا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ھێمنی و ئاسایشی وڵات. نمونەی هەرە بە ناوبانگ مادەی ٤٨ دەستووری وایمار بوو کە ڕێگەی بە سەرۆک کۆمار دەدا ...

بەڕێوەبردنی قەیران

به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران ، کۆمه‌ڵێک ته‌گبیر و بڕیاری پێشوه‌خته‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یران، به‌ مه‌به‌ستی هێواش کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی قه‌یران، کۆنتڕۆڵی قه‌یران و که‌م کردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی قه‌یران. یه‌کێک له‌ بیرۆکه‌ به‌ناوبانگه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران، بیرۆکه‌ی هاوسه‌نگییه‌. بیرۆکه‌ی هاوسه‌نگی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران: هه‌ر کات هاوسه‌نگی نێوان پێداویستی و لێهاته‌کانی سیسته‌مێکی زیندوو که‌ له‌ سه‌ر بنه‌ما و یاساگه‌لی دیاریکراو دانراوه‌، به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بشێوێت، قه‌یران به‌دی دێت.

بیرۆکراسی

بیرۆکراسی یان دیوانسالاری یان کارگێڕیی بیرۆکراتی ڕشتەیەکە لە ھونەری سازمانگەری و بەرھەمی فەیلەسووفی ئەلمانی ماکس ڤێبەرە.

شارۆمەندێتی

شارومەندێتی جۆرێک ئەندامێتی کۆمەڵەیەکی رامیاری یە کە مافانی بەشداری رامیاری لە ناوەڕۆکی خۆی دا ھەیھ. کەسێک کە ئەم جۆرە ئەندامێتییە ببێ، دەبێ بە شارومەند. ئەم ئەندامێتییە،شارومەندێتی، زۆر نزیکی واتەی نەتەوەییتی یە. شارومەندێتی وەکوو ھەبوونی مافانی رامیاری یە بۆ یەکێک لە ناو کۆمەڵەیەک دا. ب’ەم جۆرە ھەر کەس دەتوانێ شارومەندێتی دەواڵێکی وڵاتێکی ھەبێ ئوو نەتەوەییتی دەواڵێکی دیکھ. بۆ نمێنە نموونە کوردێک لە ئاڵمانییا دا دەتوانێ شارومەندی ئاڵمانییا بێ ئوو ھەر وەھا لە نەتەوەی کورد بێ. نەتەوەییتی زۆرتر لە واتەگەل" جێگای بەدی ھاتن”،" بنەتوخم سۆلان”،" رەگەز نژاد” ئوو" ایین” دابەشێنرێ بەڵام شارومەندێتی ...

وەزارەت

لە بەکارهێنانی ئەوڕۆی وشەکە دا. وەزارەت یەکێکە لە بەشە پێکهێنەرەکانی حکومەت. ولاتەکان لە جیهاندا ، کارەکانیان بە چەند لق دابەش کردوون و بۆ هەر لقێک لە کارەکان ، بەرپرسێکیان تایبەتیان داناوە کە پێی دەڵێن وەزیر، هەر وەزیرێک دەبیتە بەرپرسی بەڕێوە بردنی کارەکانی وەزارەتێک،ئەو دەزگاو شوێنەی کە وەزارەتەکەی تێدا دەبێ ناوی دەنرێ وەزارەتخانه.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →