ⓘ خەڵک

گەل

گەل یا مەردم یا خەڵک بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە وەکوو تەڤاھییەک ڕەچاو بکرێن. بۆ نموونە گەلی عەرەب داگری ھەموو عەرەبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە لە وڵاتە جیاجیاکاندا. گەلێ کە سەر بە وڵات یا دەوڵەتێکی تایبەت بێ نەتەوە یا میللەتی پێ ئەوترێ و، گەلێکیش کە تاکەکانی یەک ڕەچەڵەک یا یەک کولتوور یا یەک دینیان بێ قەوم یا گرووپی ئەتنیکیی پێ ئەوترێ.

خەڵکانی تورک

خەڵکانی تورک بە کۆمەڵێک لە گرووپە ڕەگەزییەکان دەگوترێت کە لە باکوور، ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا و ناوەندی ئاسیادا دەژین. زۆربەی تورکەکان بە یەکێک لە زمانە تورکییەکان قسە دەکەن.

خەڵکی بەربەر

خەڵکی بەربەر یان ئامازیغ کۆمەڵێک خەڵکن لە باکووری ئافریقا کە لە وڵاتانی جەزائیر، مەغریب، لیبیا و توونس دەژین. خەڵکی بەربەر زمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە کە ناوی زمانی بەربەری یان ئامازیغییە. زۆرینەی بەربەرەکان موسڵمانانی سوننەن. لە ئەوڕۆدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری ئافریقا بە زمانی بەربەری قسە دەکەن ٢٥ ھەتا ٣٠ ملیۆن کەسە. بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بەربەر دەزانن و بە زمانێک جگە لە ئامازیغ قسە دەکەن، زۆر لەمە زۆرترە.

خەڵکی ئینگلیز

ئینگلیزییەکان نەتەوە و گروپیێکی ڕەگەزیی ناوخۆیی ئینگلیزن کە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن. لە سەرەتادا ئینگلیزەکان دانیشتووی شانشینی یەکگرتوو بوون و دواتر بەرەو کەنەدا ، ئەمریکا ، ئەفریقای باشوور کۆچیان کردووەو لەوێدا نیشتەجێبوون.

چین

کۆماری گەلی چین کە زۆرتر بە چین ناسراوە وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەڵکەوتووە. شاری پەکین پایتەختی چینە. ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زۆرتر لە ١٫٣ ملیار کەس مەزەندە کراوە، و بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان.

خەڵکی بەنگال

خەڵکی بەنگال گرووپی ڕەگەزیین بەزۆری لەناوچە یان ھەرێمی بەنگال دەژین کە ناوچەیەکە دابەشدەبێت بەسەر وڵاتی بەنگلادێش و ھیندستان. خەڵکی بەنگال بە زمانی بەنگلا دەدوێن. ژمارەی دانیشتوانی بەنگالییەکان بە ٣٠٠ ملیۆن کەس دەخەملێنرێت

خەڵکی ڕۆھینگیا

ڕۆھینگا یان ڕۆھینگیا خەڵکێکن کە بە زمانی ڕۆھینگیایی قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن. زۆربەی خەڵکی ڕۆھینگیا دانیشتووی ھەرێمی ئەرکانن لە خۆرئاوایی بۆرمان.

خەڵکی تاتار

خەڵکی تاتار نەتەوەیەک لە تورکەکانن کە بە زمانی تاتاری قسە دەکەن. زۆرینەی ئەم خەڵکە لە کۆماری تاتارستان کە ژمارەیان لەم ناوچەیە ٢٫٠١٢٫٥٧١ کەسە دەژین.

خەڵکی تەبەری

خەڵکی تەبەری ، خەڵکی مازەندەرانی یان خەڵکی مازروونی ناوی نەتەوەیەکە کە لە باکووری وڵاتی ئێران دەژێن. بە وڵاتی تەبەرییەکان تەبەرستان دەڵێن کە لە سەردەمی کۆندا لە ژێری حکۆمەتی پاشاکانی سەربەخۆ بووە، بەڵام لە چەند سەدەی ڕابردوودا ھەردەم بچۆکتر بووە و ئێستاکە بەم ناوە نەماوەتەوە، بەڵام بەشێکی لەو وڵاتە لەژێر نێوی مازەندەران ئێستا پارێزگەیەک لە پارێزگاکانی ئێرانە و بەشەکانی دیکەیشی لە پارێزگاکانی سمنان، گوڵستان، تاران، قەزوین و ئەلبورزە. تەبەرییەکان لەگەڵ گیلەکەکان، تاڵشەکان، کوردەکان و لوڕەکان پەیوەندی نەژادی و زمانیی ھەرە نزیکیان ھەیە. تەبەرییەکان بە زمانی تەبەری کە ئێستاکە پێ زمانی مازەندەرا ...

ئەلانەکان

خەڵکی ئەلان یان ئەلانەکان کۆمەڵێک لە خەڵکن کە ئێستا لە ئۆسێتیا لە قەوقاز دەژین. خاوەن مێژووێکی کۆنن و لە یەکەمین خەڵکە ئاریاییەکانن کە ھاتنەتە ڕۆژھەڵاتی ناوین و بناغەی ئێرانیان داناوە. ئەم خەڵکە بە زمانی ئۆسێتی قسە دەکەن و خۆیان بە ئیرۆنی دەناسێنن. لە سەردەمی ھاوچەرخدا ناوچەی ئەلانەکان جێگەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو وڵاتی ڕووسیا و گورجستان بووە.

                                     

خەڵکی ماسای

ماسای یان ماسایی دەستەیەکن لە خەڵکی دانیشتووی کیشوەری ئافریقا کە لە کینیا و باکووری تانزانیا دەژین. خەڵکی ماسای بە زمانی "ما" قسە دەکەن. لە ئێستادا بە پێی سەژمێری ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی وڵاتی کینیا، نزیکی ٩٠٠،٠٠٠ کەس خۆیان بە ماسای ناساندوە. ماسایەکان زۆرتر بە ھۆی شێوازی تایبەتی جل و بەرگ و چاندەکەیانەوە ناسراون.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →